هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی
بەشی چوارده‌هه‌م
نایه‌کسانی له کوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌مای کاری نابه‌جێ‌و نایاسایی‌و نائه‌خلاقی‌و نائینسانی‌و گه‌نده‌ڵییه‌وه دروستبووه‌و گه‌شه‌ده‌سه‌نێت. کۆی ئیش‌کردنی هه‌موو سیستمه سیاسییه‌که‌و ئه‌و سیستمه ئابوورییه‌ش که ڕاسته‌وخۆ به سیستمه سیاسییه‌که‌وه گرێدراوه، له‌سه‌ر بێدادی‌و پێشێلکردنی پرنسیپی یه‌کسانی دامه‌زراوه‌و کارده‌کات. ل٣٣
نووسه‌ران نایه‌کسانی وه‌ك دیارده‌یه‌کی هه‌رگیز نه‌گۆڕ و نه‌مر ده‌بینن و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش به‌سه‌ر دوو ده‌سته‌دا دابه‌شی ده‌که‌ن؛ ده‌سته‌ی یه‌که‌م، نایه‌کسانی نایاسایی و نامۆڕاڵی و نامرۆیی و گه‌نده‌ڵ، دووه‌م، نایه‌کسانی یاسایی، مۆڕاڵی، مرۆیی و ناگه‌نده‌ڵ! لێره‌دا وێرای هه‌شبه‌سه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان بۆ نووسه‌رانی ناوداری، پرسیارێك دێته‌گۆڕێ؛ بێجگه له جیاوازییه جه‌سته‌ییه‌کانی مرۆڤ و ئاوهه‌وا و هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافی شوێنه‌کان، کامانه‌ن ئه‌و نایه‌کسانییانه‌ی که سروشتی و مۆڕاڵی و مرۆیی و ناگه‌نده‌ڵ و ڕه‌وان؟
نووسه‌ران واوه‌تر له جادووکردن له خوێنه‌ر ده‌ڕۆن و سیسته‌می ئابووری ده‌که‌نه پابه‌ندی سیسته‌می ڕامیاری، که ئه‌مه بۆ هه‌ر که‌سێك، که ئه‌لف و بێیه‌ك له ڕامیاری و ئابووری بزانێت، ده‌کاته نه‌زانی یا فێڵکردن له خه‌ڵك. ئه‌وان ئه‌وه له‌بیرده‌که‌ن، که سه‌رخان (سیسته‌می ڕامیاری) وه‌ڵامده‌ره‌یه به ژێرخانی ئابووری [بنه‌مای ئابووری و په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان] بۆ نموونه ئابووری به‌رنامه‌ڕێژیی ناوه‌ندی بۆلشه‌ڤیکی، ده‌سه‌ڵاتی تاکپارتیی و دیکتاتۆری ده‌خوازێت، ئابووریی بازارئازاد، سیسته‌می پارله‌مانی و فره‌پارتی ده‌خوازێت، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه. چونکه به‌و ڕاده‌یه‌ی که ده‌وڵه‌ته‌کان مل به پێشمه‌رجی ناوه‌نده جیهانلوشه‌کان ده‌ده‌ن، به‌و ڕاده‌یه به‌رنامه‌ڕێژی ناوه‌ندی و ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت و ئابووری نیشتمانی لاواز ده‌بێت و له به‌رامبه‌ریشیدا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه به ته‌راتێنی ئابووریی و ڕامیاریی ناوه‌نده جیهانییه‌کان، جێپیی تاکپارت و سه‌رۆکسالاری لاواز ده‌بێت و ڕۆڵی کۆمپانییه‌کان و ده‌سه‌ڵاته ئابوورییه جیهانییه‌کان له پشت ده‌مامکی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌وه به‌هێزتر ده‌بێت.
نووسه‌ران پێمانناڵێن، که چۆن و به چ پێوه‌رێك ده‌توانن ڕه‌وایه‌تی ئابووری و ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و مۆڕاڵی به نایه‌کسانی بده‌ن؟ پاشان بۆ ئێمه‌ی ڕوون ناکه‌نه‌وه، که نایه‌کسانی ده‌وڵه‌ته ئیدئاڵه‌کانی دێمۆکراسی بۆرجوازی له کوێوه و له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن و هاتوون و چی ڕایگرتوون؟
په‌ره‌گرافێك دواتر نووسه‌ران داخوازی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا و خاڵی ده‌ستپیك ده‌که‌ن، یا مه‌به‌ستیان یه‌کسان دابه‌شکردنی کوردستانه له‌نێوان هه‌موواندا و ئینجا ده‌ستپێکردنی پێشبڕکێی توانایی و دانایی و شاره‌زاییه‌کان، یا ئه‌وه‌تا مه‌به‌ستیان له هه‌مووان له ده‌سته‌بژێره ڕامیاره‌کان و ڕۆشنبیره‌کانه؟
ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستییان باری یه‌که‌م نییه، هیچ گومانی تێدا نییه، چونکه ئه‌گه‌ر هه‌مووان خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌کی یه‌کسان بین، هه‌موومان خاوه‌نی داهات و داراییه‌کی یه‌کسان بین، هه‌مووان ڕێوشوێنێكی یه‌کسانمان هه‌بێت، ئیتر پێداویستی نایه‌کسانی له چیدایه و چۆن سه‌رهه‌ڵده‌دات؟ هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی وه‌ها یه‌کسانییه‌ك له سایه‌ی سه‌روه‌ری چینێك، پارتێك یا ده‌سته‌بژێرێكدا ئه‌سته‌مه، چونکه بوونی سه‌روه‌ری خۆی پێداویستی پاراستنی نایه‌کسانی ده‌یخوازێت. به‌م پێیه خاڵی ده‌ستپێك له سایه‌ی سه‌روه‌ریدا دیاری ناکرێت و نییه، که‌واتە مه‌به‌ستیان له باری دووه‌مه و له‌م باره‌شدا نووسه‌ران ته‌نیا خۆڵ ده‌که‌نه چاوی خوێنه‌ر، ئه‌گینا سه‌روه‌ری جه‌نراڵێك و فیلۆسۆفێك جیاوازی نییه، به‌ڵکو ده‌کرێت هی فیلۆسۆفه‌که دڕندانه‌تر و توندتر و ته‌مه‌ندرێژتر بێت. ئه‌وان ئه‌وه‌شیان له‌بیر چووه، که کۆمه‌ڵگه ته‌نیا لە تیمێك پێكنایێت و ئه‌و نموونه‌یه ته‌نیا بۆ دابه‌شکاری ده‌سه‌ڵات و سامان و تاڵانی کۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتخوازاندا ده‌گونجێت.
به بۆچوونی من ده‌کرێت له خاڵی ناوکۆیی سیسته‌می چینایه‌تییه‌وه هه‌مووانی مشه‌خۆر و ده‌سه‌ڵاتخواز یه‌کسانی هه‌ل و به‌هره‌مه‌ندییان له داهات و به‌رووبوومی کۆمه‌ڵگه بۆ بڕه‌خسێت، به‌ڵام نه‌ك پێچه‌وانه‌که‌ی (هه‌لی یه‌کسان بۆ هه‌مووان) که نووسه‌ران ئاراسته‌ی ده‌که‌ن! چونکه له سایه‌ی سیسته‌می سه‌روه‌ری چینایه‌تیدا ته‌نیا یه‌ك شت ئازاده، ئه‌ویش به‌هره‌کێشی له مرۆڤ و به‌کاربردنی هه‌موو که‌ره‌سته و یاسا و هێزه‌کان له پێناو زیندووڕاگرتنی نایه‌کسانی مرۆڤ و له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو شتێك ڕه‌وایه، ته‌نانه‌ت شه‌ڕ و تیرۆر و به‌گه‌ڕخستنی زانستیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته!
وه‌ك وتم، کۆمه‌ڵگه ته‌نیا له وه‌رزشه‌وانان پێكنایێت و یاسای پێشبرکێ و تاقیکردنه‌وه‌ی به‌هره‌کان ناتوانێت یاسای به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه و به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنی داهات و سامانی کۆمه‌ڵگه بێت. هه‌روه‌ها له‌وێوه که ده‌شێت که‌سێك له ڕووی هزرییه‌وه به‌هره‌وه‌ربێت و یه‌کێکی دیکه له ڕووی جه‌سته‌یی و یه‌کێکی دیکه له ڕووی ته‌کنیکییه‌وه و یه‌کێکی دیکه له ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه، بەڵام ئەم بەرەهرەوەرییانە ده‌توانن و پێویسته ته‌واوگه‌ری یه‌کتر بن، نەك ئامرازێك بۆ بەرتەری کۆمەڵایەتی و ئابووریی و ڕامیاریی. ئەوەش تەنیا لەبەر هۆیەکی سادە، کە فیلۆسۆفه‌کانمان پێویستیان به بەهرەوەری که‌وشدوور و بەرگدوور و چێشتگەر و شۆڤێر و مناڵه‌کانیان پێویستیان به په‌روه‌رده و چاره‌سه‌ری ده‌رمانی و سه‌رپه‌نا و یاری و گه‌شت و .. تد هه‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناتوانن و ناکرێت ئۆتۆریته‌ی خۆیان به‌سه‌ر خوێنه‌رانی بیرۆکه‌کانیاندا بسه‌پێنن، چونکه خوێنه‌رانی فیلۆسۆفی و خودی بیریاران و ئه‌ندازیاران و پزیشکان، پێویستییان به شتگه‌لێکی زۆر ساکار (پۆشاك و خۆراك و سه‌رپه‌نا) هه‌یه، که ئه‌گه‌ر به ڕاده‌ی پێداویستوون بێت، ده‌بێت ڕامیاران و فیلۆسۆفان و پزیشکان و بیریاران و نووسه‌ران مل به ئۆتۆریته‌ی ئه‌و کرێکارانه بده‌ن، که ئه‌و شتانه‌یان بۆ چێده‌که‌ن، به‌ڵام خودی ئه‌و کرێکارانه بۆ ژیانی ئاسایی و مرۆییانه و سروشتی خۆیان هیچ پێویستییان به ته‌وه‌زه‌لانی ڕامکار نییه و به‌بێ ئه‌وان ژیانیان زۆر ئاشتییانه‌تر و ئاساییتر ده‌بێت. ئیتر نازانم پێداویستی یاساییکردنی نایه‌کسانی له کوێدایه؟
نایه‌کسانی ئابووریی و ڕامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌رهه‌م و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری چینێك به‌سه‌ر چین و توێژه‌کانی تری کۆمڵگه‌یە و خاڵی ده‌ستپێك که له‌ناوبردنی نایه‌کسانییه، له پێداویستی مرۆیی و هاوبه‌شییه‌وه ده‌ستپێده‌کات نه‌ك له ناچاری و سزاوارییه‌وه!
به‌م پێیه پاگه‌نده و خه‌ونه ئه‌فسانه‌ییه‌کانی نووسه‌ران بێبنه‌مان و ئاوه‌ز و لۆجیك و ده‌رکی مرۆڤی هوشیار په‌سه‌ندیان ناکات. کاتێك نووسه‌ران ده‌چنه سه‌ر ئاوه‌ڵاکردنی ده‌رکیان له یه‌کسانی و نایه‌کسانی دیسانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی که گرێی به‌شداری له ده‌سه‌ڵات و داهاتی تاڵانکراودا هانده‌ری ئه‌م تیۆریزه‌کردنه‌ی نایه‌کسانییه، ئه‌وه‌ی که (لیستی به‌ناو گۆڕان) و پاشڕه‌وانی له بری یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گشت تاکه‌کان، خوازیاری یه‌کسانی لێپرسراوان له به‌رکه‌وتنی به‌شه‌تاڵان و دادوه‌ری له دابه‌شکردنی پله‌وپایه پارتیی و میرایه‌تییه‌کان له نێوان خۆیاندا و ئازادی گروپه پاشڕه‌وه‌کانیان له ته‌ڕاتێنی ده‌سه‌ڵاتدان. نووسه‌راینیش وه‌ك ئه‌و گروپه خوازیاری ڕه‌وایه‌تیدان به نایه‌کسانی و سه‌رکوت و نادادوه‌رین، به‌ڵام له سایه‌ی پارتێکدا نا، به‌ڵکو له سایه‌ی میرایه‌تییه‌کدا، که جێی فیلۆسۆفانی خورافه‌گه‌ری تێدا ببێته‌وه و کۆنه‌سه‌رتیپێك و فیلۆسۆفێکی ئاخرزه‌مان وه‌ك پێشبرکێگه‌رانی ده‌سه‌ڵات له (خالێکه‌وه!!!) ده‌ستپێبکه‌ن، چونکه له‌و باوه‌ڕه‌دان، که به ئاسانی له سه‌رتیپه‌کانی ده‌به‌نه‌وه و باشتر ده‌توانن خزمه‌ت به سیسته‌مه‌که بکه‌ن. سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و نائاگاییه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که نازانن سیسته‌مه‌که ته‌نیا جیاوازی و نایه‌کسانی له نێوان چینه دارا و هه‌ژاره‌کاندا ناکات، به‌ڵکو له نێوان ناوچه و کیشوه‌ر و نۆکه‌ره‌کانیشیدا ده‌کات و له به‌رژه‌وه‌ندی نییه، که هه‌رێمی کوردستان و هۆڵه‌نده و سینیگال له ماف و خۆشگوزه‌رانی و پێشکه‌وتن و گه‌شه‌دا هاوئاست و یه‌کسان بن. ئه‌مه‌ش سه‌رلێشێواوی قسەگەرانی ناسیونالیزمی کورد له سه‌رده‌می جیهانگیری و داگیرکاری نوێ [ده‌سه‌ڵاتی کۆمپانییه جیهانلوشه‌کان له ڕێی نوێنه‌رایه‌تی پارله‌مانه خۆجیێیه‌کانه‌وه]دا نیشان ده‌دات!
به‌کورتی ده‌بێت ئینسانه‌کان‌و گروپه‌کان له خاڵی سه‌ره‌تادا وه‌ک یه‌ک‌و یه‌کسانبن، هه‌مووان له‌هه‌مان شوێنه‌وه به‌هه‌مان ماف‌و به‌هه‌مان بڕ له ئازادییه‌وه ده‌ستپێبکه‌ن. ل٣٤
فریوکاریی نووسه‌ران له‌وه‌دایه، که ده‌یانه‌وێت ئه‌و بنه‌ما هزرییانه‌ی که وه‌ك به‌ره‌نجامی ئه‌زموونگه‌ری شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کان به‌رامبه‌ر نایه‌کسانی و سه‌رکوت و نادادوه‌ری به‌رجه‌سته‌بوون، نادیده بگرن و هاوکێشه‌کان ئاوه‌ژوو بکه‌نه‌وه. ئه‌وان ئه‌وه نادیده ده‌گرن، که نایه‌کسانی له هه‌ر فۆرم و ئاستێک‌دا، له هه‌ر بوار و شێوازێکدا بێت، سه‌رچاوه‌ی به‌رته‌ری و هه‌ڵاواردن و سته‌مکارییه له سایه‌ی سه‌روه‌ریدا و خودی سه‌روه‌ریش سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌کانه، که نادادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌شه‌نه پێده‌ده‌ن!
نووسه‌ران زۆر وریایانه، شانبه‌شانی هه‌ڵای به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتداران که ده‌یانه‌وێت، گه‌نده‌ڵی بۆ سه‌رچاوه‌گه‌لێك بگێڕنه‌وه، ئه‌مانیش خه‌ریکن سیسته‌مێکی ئه‌فسانه‌یی سه‌روه‌ری ناگه‌نده‌ڵمان بۆ وێنا ده‌که‌ن و ده‌خوازن به شێواندنی وێنه‌کان، که‌تواریی نیشانی بده‌ن و پێمانبفرشن. ده‌کرێت نووسه‌ران له سه‌راپای مێژوودا یه‌ك نموونه هه‌رچه‌نده ته‌مه‌ن کورت و بچووکیش بێت له سه‌ره‌وه‌ری نیشان بده‌ن، که خۆی به میکانیزمه‌کانی گه‌نده‌ڵی ئاوس نه‌بووبێت؟ نایه‌کسانی ڕه‌وا و مۆڕاڵی و ناگه‌نده‌ڵ ته‌نیا ئه‌فسانه‌کانی تۆڕات و ئینجیل و قورئان و ئایینه‌کانی تردا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه و ته‌نیا بۆ که‌سه ناکه‌توارییه ئاوه‌ز سڕ و ناهوشیاره‌کان شیاوی وێناکردنه. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا له سایه‌ی سیسته‌می سه‌روه‌ری چینایه‌تیدا له هه‌موو کون و قوژبنێکی ئه‌م جیهانه‌دا نایه‌کسانی هه‌م یاساییه و هه‌م ڕه‌وایه‌تی هه‌یه و هه‌م به ئاگر و ئاسن و کوشت‌وبڕ پارێزگاری لێده‌کرێت و سیسته‌می جێگیر له هه‌رێمی کوردستاندا باڵاترین و زیندووترین نموونه‌یه له یاساییبوونی نایه‌کسانی و ڕه‌واکراوی نایه‌کسانی، ئیتر نازانم نووسه‌ران داخوازییه‌که‌یان له پای چییه، ده‌کرێت داخوازی شتێك بکه‌یت، که له ئارادا نه‌بێت یا ڕیگری لێبکرێت، به‌ڵام داخوازی شتێك که ده‌سته‌به‌رکرابێت، وڕێنه و ڕاوارییە و ده‌چێته خانه‌ی قسه‌ی هه‌له‌قومه‌له‌قەوە!
نووسه‌ران بۆ ڕزگارکردنی پاشه‌ڵی ناسیونالیزمی ده‌وڵه‌تخواز، که له سه‌ر پیرۆزڕاگرتنی نایه‌کسانی چینایه‌تی پایه‌گوزار کراوه، په‌ناده‌به‌نه‌وه به‌ر خورافه قورئانییه‌کانی له‌مه‌ڕ سه‌رچاوه‌ی سەرهه‌ڵدانی هه‌ژاری و ده‌وڵه‌تمه‌ندی و بۆ هێزێکی سه‌روومرۆی ده‌گێڕنه‌وه و ده‌خوازن هه‌میشه نه‌مری نیشان بده‌ن و له به‌رامبه‌ردا ده‌سته‌واژه‌ی ڕه‌وایی پێده‌به‌خشن و ده‌یکه‌نه باڵاخانه‌ی دادپه‌روه‌ری و کۆڵه‌که‌ی مۆڕاڵی له بن ده‌نێن و ده‌یانه‌وێت به ده‌ستکۆتاکردنی چه‌ند سه‌رتیپێکی نه‌خوێنده‌واری دوێنێ و جێگرتنه‌وه‌یان به چه‌ند ئه‌کادێمیستێکی ئه‌فسانه‌وێژ، گه‌نده‌ڵی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ڕیشه‌کێش بکه‌ن یا وه‌ها نیشان بده‌ن، که ئامانجیان ئه‌وه‌یه. به‌ڵام پرسه‌که شه‌ڕی به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتن و خۆ به‌شیاوتر بینین و زاناترزانینی کۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتخوازی ورده‌گیره و به‌س. مێژووی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی و ئه‌زموونه‌کانی شکستی هه‌موو ڕاپه‌ڕینه‌کان و شۆڕشه‌کان پڕن له وێنه‌ی ئه‌و جۆره فریودانانه.
یه‌کێک له‌و هێمانومایانه‌ی تاڕاده‌یه‌کی زۆر نادادپه‌روه‌ری‌و دڵڕه‌قی ئه‌م سیسته‌مه ئاشکراده‌کات، په‌یوه‌ندی به‌جیهانی منالانی کوردستانه‌وه هه‌یه. ل٣٤
بێمافی و به‌هره‌مه‌ندنه‌بوونی مناڵانی کوردستان له ژیانێکی شایسته و داهاتوویه‌کی ڕوون، ناتوانێت له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌واییه‌وه وێنا بکرێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دڕندایه‌تی ئه‌و ڕژێمه‌یه و مناڵانی کوردستانیش له جوگرافیای سه‌رمایه‌داریدا وه‌ك مناڵانی هیندوستان و ئه‌سیوپیا له خواره‌وه‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌کانی ناوه‌نده‌وه‌ن. ئه‌و نادادوه‌رییانه له بازنه‌کانی ناوه‌ندیشدا دیار و به‌رچاون، بۆ که‌سێك که خۆی له که‌تواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی و ڕامیاریی ده‌وڵه‌تانی بۆرجوا–دێمۆکراتیكی دڵی سه‌رمایه، گێل نه‌کات. بۆ نموونه له ئا‌ڵمانیا که یه‌کێك له نووسه‌ران تێیدا ده‌ژی، ئه‌وه لێهاتوویی مناڵان و خه‌ونه‌کانیان نین، که داهاتوویان دیاری ده‌که‌ن، به‌ڵکو ئه‌وه ڕێوشوێنی ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تی خێزانه‌کانیانه دیاری ده‌کات، که ده‌سته‌ی بڕیارده‌ری فێرگه‌کانی سه‌ره‌تایی مناڵان به‌ره‌و کوێ ڕه‌وانه بکه‌ن. ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت که تا ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو، هه‌لاواردنی ڕه‌گه‌زیی (سێکسیزم) له دیاریکردنی داهاتووی خوێندکاراندا هه‌بووه و ئه‌وه خه‌باتی لێبڕاوانه‌ی فێمینیسته ڕادیکاڵه‌کان[نەك فێمینیستە بۆرجوازییەکان] و تاکه یه‌کسانیخوازه‌کان بوو، که کۆتایی بە ڕێوشوێنی پله‌دووی کچان له خوێندن و په‌روه‌رده‌دا هێنا، نه‌ك به‌خشنده‌یی ڕامکاران و بۆرجواکان! ئێستاش پاڵاوتنی فێریاران لە قۆناخی سەرەتاییدا بەرەو ژوور، بە پلەی یه‌که‌م، پله‌وپایه‌ی خێزان و توانای دارایی یا پاشینه‌ی خوێندنی دایکان و باوکان، له پله‌ی دووه‌مدا، نه‌ژاد و شوێنی له‌دایكبوون، له پله‌ی سییه‌مدا ڕاده‌ی پابه‌ندی خوێندگه‌کان به ئۆتۆریته‌گه‌رایی و هیرارشی سیسته‌می خوێنده‌وه، دیاری ده‌کات، که کامه خوێندکار بۆ خوێندنی ئاماده‌یی و باڵا بروات و کامه بۆ پیشه‌وه‌ری و داهاتوونادیاری ده‌نێردرێت. ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ی که له کوردستاندامناڵی ده‌ستفرۆشێك له باشترین باردا ته‌نیا چانسی ته‌واوکردنی ئاماده‌یی پیشه‌سازی هه‌یه، له ئاڵمانیش ڕێژه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو نیشانی ده‌ده‌ن، که ئه‌وانه‌ی چانسی خوێندنی باڵایان هه‌بووە مناڵانی چینه‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه و له ناویدا کۆچه‌ران و په‌نابه‌ران نین، به‌ڵکو که‌سانێکی ترن، ئه‌وانه‌ی که نووسه‌ران پێیانوایه له تواناداری و به‌هره‌دارییه‌وه ده‌توانن پایه‌یه‌ك له نایه‌کسانی یاسایی و ڕه‌وای فیلۆسۆفانی ئاخرزه‌ماندا به‌ده‌ستبهێن.
ڕاسته مناڵانی ئه‌وروپا وه‌ك منالانی کوردستان ناخرێنه ژێر باری گرانی کار و په‌یوه‌ندییه‌کانی کاره‌وه، به‌ڵام ئه‌مه نه به‌رهه‌می به‌زه‌یی ڕامکاران و ده‌وڵه‌تمه‌ندانه، نه مناڵپاریزی فڵانه پارت و به‌رنامه‌ی ڕێفۆرمخوازان، به‌ڵکو به‌رهه‌می ده‌یان و سه‌دان ساڵ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری چینه بنده‌سته‌کان و پێداگری و لێبڕاوی خه‌باتکارانه‌ی تاکه ئازادیخوازه‌کانه بۆ باشترکردنی هه‌لومه‌رجی ژیان و په‌روه‌رده. ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م و ده‌سته‌که‌وتی ڕیفۆرێك یا ڕدێنسپییه‌تی پرۆفیسۆریك بووایه، ده‌بوو پاش چه‌ند سه‌ده له هه‌زاران ساڵ سه‌روه‌ری چینایه‌تی هه‌م کار واتای کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بگۆڕدایه و هه‌م ماوه‌ی کار به گشتی داشکایه و هه‌م ته‌مه‌نی بواردانی کاری منالان به‌زبووایه‌ته‌وه و سیسته‌می هیرارشی و ئۆتۆریته‌یی خوێندن و په‌روه‌رده شوێنه‌واری نه‌مابووایه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ده ساڵی ڕابوردوودا وه‌ك سه‌ره‌نجامی بازه گه‌وره‌کانی سیسته‌مه‌که و جیهانداگری ده‌یبینین، ئه‌وه‌یه که ته‌مه‌نی مۆڵه‌تدراوی مناڵان بۆ کارکردن له ئه‌وروپا داده‌گیرێته خواره‌وه و هه‌م له بواری ئاماده‌کردنی پیشه‌ییدا فره‌تر منالان وه‌ك کاری خۆڕایی و هه‌رزان ده‌خرێنه خزمه‌ت کۆمپانییه‌کانه‌وه، هه‌م ماوه‌ی کار به‌گشتی زیادده‌کرێت و هه‌م ته‌مه‌نی خانه‌نشینی به‌رزده‌کرێته‌وه و هه‌م کار هه‌مان پێناسه و واتای ناچارییانه و کۆیلانه‌ی سه‌رده‌می کۆیلایه‌تی هه‌یه!
ئه‌وه‌ی که مناڵانی ده‌سته‌بژێری ڕامیاران و ڕۆشنبیرانی کورد له ئه‌وروپا ناچار به کارکردن نه‌بن، ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵێك هۆکاری هه‌یه؛ له‌وانه باوکان و دایکان له‌لایه‌ك خۆیان کردووه به که‌مئه‌ندام و کۆمه‌كی تایبه‌تی و زیاده له بێکاران وه‌رده‌گرن، له‌لایه‌کی تره‌وه کاری په‌نانه‌کی ده‌که‌ن و باج و پشکی کۆمه‌ڵایه‌تی لێناده‌ن و هاوکاتیش له سایه‌ی گه‌نده‌ڵی سیسته‌می هه‌رێمی کوردستان، موچه‌ی خانه‌نشینی ڕامکارانه و ڕۆشنبیرانه و نووسه‌رانه وه‌رده‌گرن و زه‌وی و خانوو و خه‌رجی هاتوچۆیان له‌سه‌ر ناوه‌نده‌کانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیری مسۆگه‌ره. ئه‌گینا له‌پێش ئه‌وروپییه‌کانه‌وه ناچار ده‌بوون، مناڵه‌کانیان بنێرن بۆ ڕیکلام و ڕۆژنامه بڵاوکردنه‌وه!
به‌ڕای من هۆکاری کیسه‌فرۆشی مناڵانی کوردستان و ڕیکلام و ڕۆژنامه په‌خشکردنه‌وه‌ی مناڵان له ئه‌وروپا هه‌ر یه‌که، که ئه‌ویش باری ئابووریی و ڕێوشوێنی کۆمه‌ڵایه‌تی خێزانه‌کانیانه. ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت، له هه‌ر یه‌ك له ولاته ئه‌وروپییه‌کان و ئه‌مه‌ریکا و ئوسترالیا و که‌نه‌دا، هه‌ژمارێکی به‌رچاو له مناڵان به پێی پێوه‌ر یا ستانداردی ئاستی نزمی گوزه‌ران، له خوار هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن!
که‌م و زۆری ڕاده‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی مناڵان، به ئاماده‌یی و ڕێکخراوبوون و هوشیاری دایکان و باوکان وه‌ك ئه‌ندامانی چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه بنده‌سته‌کانه‌وه په‌یوه‌سته، ئه‌گینا له کوردستانی لای ئێمه‌ش مناڵانی که‌مایه‌تییه‌کی به‌رته‌ر و به‌هره‌مه‌ند له داهات و ده‌سه‌ڵات هه‌ن، که وه‌ك مناڵانی ده‌وڵه‌تمه‌ندانی ئه‌وروپا، ژیان وه‌ك هه‌ڵماتی ده‌ستیان هه‌ڵده‌سوڕێنن. ئه‌گه‌ر له هه‌ر په‌نابه‌رێکی کورد له بریتانیا بپرسی، ئه‌وا خه‌ون به به‌رکه‌وتنی خانوویه‌که‌وه ده‌بینن، که نزیك به ناوچه‌ی ده‌وڵه‌تمه‌ندنشینه‌کان بێت، تاوه‌کو مناڵه‌کانی له‌و فێرگه‌یانه‌دا بخوێنن، که مناڵانی چینی نێوه‌نجی و باڵاده‌ست تیایاندا ده‌خوێنن. ئایا ئه‌مه هه‌مان جیاوازی نییه، که له کوردستاندا هه‌یه و له دابه‌شبوونی مناڵان به‌سه‌ر دوو ده‌سته‌دا ڕۆڵی هه‌یه؟
تا ژیانی مناڵانی کوردستان له‌و زه‌برو ناچاری‌و توندوتیژییه کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوورییه رزگارنه‌کرێت که هه‌ر له‌زوه‌وه جیهانی مناڵیی له مناڵان ده‌دزێت، ئه‌سته‌مه کۆمه‌ڵگایه‌کی دادپه‌روه‌رو رێزدار بۆ مرۆڤ‌و به‌هاکانی دروستبکرێت. ل٣٥
نووسه‌ران دابینکردنی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی به ڕزگاری مناڵان ده‌به‌ستنه‌وه، به‌ڵام ڕزگاربوونی مناڵان له‌و باره‌ناله‌ره‌یان به له‌نابردنی پایه‌گا ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تییه ناله‌باره‌کانی خێزان و تاك نابه‌ستنه‌وه. لێره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تیئۆرییه جادووگه‌رییه‌که‌یان ڕزگار بکه‌ن، دێن و دادپه‌روه‌ری به هه‌ڵسوکه‌وت (مامه‌ڵه)وه ده‌بەستنه‌وه، به‌ڵام خودی هه‌ڵسوکه‌وت له هوشیاری تاكه‌وه، که پابه‌ندی ڕێوشوێنی کۆمه‌ڵایه‌تی و باری ئابووریی و بۆلوانی ڕامیاریی و فه‌رهه‌نگی و ڕێوشوێنی له به‌رهه‌مهێنان و به‌ڕێوه‌بردندا سه‌رچاوه ده‌گرێت، نابه‌ستنه‌وه. ئه‌مه‌ش شێواندنی وێنه که‌توارییه‌کانه، هه‌ر بۆیه ده‌یگێڕنه‌وه بۆ نه‌بوونی ڕیفۆرمی ڕامیاریی. ئه‌مه‌ش هه‌مووی به‌خاتری سه‌رنجلادانی خوێنه‌ره له نایه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه، که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گرفت و کێشه‌یه‌کی ئابووری و ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌یه. نووسه‌ران ته‌نانه‌ت له ڕیفۆره ڕامیارییه‌که‌شیاندا خۆیان له به‌ره‌وژوورکه ناده‌ن و پێمانناڵێن، که ڕیفۆرمی ڕامیاریی پابه‌ندی چییه و ئایا پێویستی به هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه؟!
لێره‌دا پێویسته ئاوڕێك له‌م واژه جادووییه (Reform) بده‌ینه‌وه، که ده‌کاته داڕشتنه‌وه یا گۆرینی فۆرم( شێوه)ی باو، نه‌ك چاکسازی. چونکه چاکسازی واته چاکردنی خراپێك، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له سایه‌ی زاڵی و پاشه‌کشه‌ی بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ڕووده‌دات، خراپکردنی چاکه! ڕوودانی هه‌ردیوێکی ئه‌م شته، به هاوسه‌نگی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه په‌یوه‌سته؛ بۆ نموونه کاتێك که بزاڤی جه‌ماوه‌ری چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه بنده‌سته‌کان له لاوازی‌دا بێت، ئه‌وا ڕیفۆرم به خراپکردنی چاك ته‌واو ده‌بێت؛ که‌مکردنه‌وه‌ی کرێ و موچه و خزمه‌تگوزارییه‌کان و بیمه و کۆمه‌که کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، به واتایه‌کی دیکه تر، ده‌ستئاوه‌ڵابوونی سه‌رمایه‌داران و ڕامیاران و ده‌سه‌ڵاتداران له سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی پێشوو، له به‌رامبه‌ریشدا کاتێك که بزاڤی جه‌ماوه‌ری چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه بنده‌سته‌کان ڕێکخراوتر و به‌هێزتر و ئاماده‌تر و چالاک‌تر بێت، ئه‌وا سه‌رمایه‌داران و ڕامیاران و ده‌سه‌ڵاتداران زیاتر ناچار به ملدان به داخوازییه‌کانی خه‌ڵك و ڕیفۆرمکردنی خراپ بۆ چاك ده‌بن، به واتایه‌کی دیکه ده‌کاته زیادکردنی موچه و کرێ، که‌مکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی کار، باشترکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان و هێنانه‌خواره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی و زیادکردنی کۆمه‌که کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و مسۆگه‌رکردنی بیمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. مێژووی چه‌ند سه‌د ساڵه‌ی نزیك نیشانیداوه، که هیچ چاکسازییه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی بێده‌سه‌ڵات، به‌بێ قوربانیدان و خۆپیشاندان و مانگرتن و شه‌ڕی به‌رده‌وام و خه‌باتی ڕۆژانه نه‌هاتووه‌ته دی و هیچ کات و له هیچ گۆشه‌یه‌کی دونیادا نه له سه‌رده‌می کۆیلایه‌تی و نه له‌سه‌رده‌می فیئۆدالیستی و نه له سه‌رده‌می دێمۆکراتی بۆرجواکاندا ڕووی نه‌داوه، که میرییه‌ك به‌بێ فشاری چین و توێژه بنده‌سته‌کان له سۆزدارییه‌وە ڕیفۆرمی بە قازانجی هه‌ژاران و بنده‌ستانی کۆمه‌ڵگه ئه‌نجام دابێت! ئه‌گه‌ر نووسه‌ران یا خوێنه‌رێك هێشتاکه گومانیان له‌مه هه‌یه، با له کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕستانه‌دا سه‌رنجی هه‌واڵه‌کان له ئینته‌رنێت، ته‌له‌فزیۆن، ڕۆژنامه و ڕادیۆکان بده‌ن، که سه‌رباری هه‌موو سانسوورێك و هه‌موو شێواندنێك، که‌چی ناتوانن ئه‌و که‌تواره بشارنه‌وه، که کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی له‌سه‌ر کێوێك له بارووتی توڕه‌یی و ناڕۊه‌زایه‌تی تاکه‌کان به نایه‌کسانی و نادادوه‌ری و ئازادنه‌بوونیان وه‌ستاوه و ته‌قینه‌وه‌ی به به‌ده‌ستهێنان و که‌له‌که‌بوونی هوشیاری شۆڕشگیڕانه‌وه به‌نده و هه‌ر سات ئه‌گه‌ری نابووتکردنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری وه‌ك سیسته‌مه چینایه‌تییه‌کانی پێش خۆی، هه‌یه و مرۆڤایه‌تی هه‌رده‌م ڕوو له پێش ده‌نێت و ئه‌و ڕه‌وته توانانی ڕاگرتنی له خاڵێکدا به‌و جۆره‌ی که ئیدئۆلۆگه‌کانی سه‌رمایه پاگه‌نده‌ی ده‌که‌ن، یا گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دواوه، نییه!
کوردستان دوای راپه‌ڕین بۆته دونیایه‌کی دووکه‌رتبوو له‌نێوان دوو جۆر ئینسان‌و گروپدا که شتێک نه‌ماوه پێکه‌وه کۆیانبکاته‌وه. یه‌کێکیان ته‌واو هه‌ژارو نه‌دارو نه‌بووه، به‌جۆرێک له‌به‌ر هه‌ژاریی مناڵه تازه‌بووه‌کانیان له خه‌سته‌خانه‌دا به‌جێده‌هێڵن. ئه‌ویتریان بێئه‌ندازه ده‌وڵه‌مه‌ندو داراو هه‌بووه‌و به‌شیکی زۆری کوردستانیان کڕیوه‌و کردویانه به موڵک‌و ماڵی خۆیان. ل٣٦
وه‌ك پێشتر وتم، نووسه‌ران خه‌رمانه‌ی پیرۆزیی ئه‌فسانه‌یی ناسیونالیزم و خه‌ونه گڵاوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتخوازی بۆرجوازی به‌رچاویانی وه‌ها لێڵ کردووه، که پێش ڕاپه‌ڕین ئه‌و دوو که‌رتبوونه نابینن. من ئه‌مه‌یان له نه‌زانییه‌وه نابینم، به‌ڵکو به مه‌به‌سته‌وه ده‌یانەوێت وه‌ها نیشان بده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌لف و بێیه‌ك له ڕامیاری و ئابووری بزانێت، ئه‌وا ده‌زانێت که باری ئێستا گه‌شه و پێگه‌یینی باری پێشووه و خراپتربوون و وێرانتربوونی ئه‌و باره ڕه‌وتی بێچه‌ندوچوونی گه‌شه‌ی سه‌رمادارییه له ناوچه‌که‌دا و ئه‌و مژدانه‌ی که ساڵانی ١٩٩١ و ١٩٩٢دا به‌خه‌ڵك ده‌دران، نیوسه‌ده له‌وه‌وبه‌ر به خه‌ڵکی فلیپین و سریلانکا دراون. که‌چی له سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا ژماره‌ی ژنانی لەشفرۆش و خزمه‌تکاره کۆچه‌ره ناچاره‌کانی فلیپین و مناڵانی کۆیله‌ی سریلانکا له‌چاو نیوسه‌ده له‌وه‌به‌ر له زیادبووندایه و تاکو سه‌رمایه‌داری سیسته‌می سه‌روه‌ر بێت، هه‌ژاری و ناچاری و بازرگانی سێکسی و گه‌دایی و چه‌ندکاری دایك و باوکان و کاری منالان، ناچاری و سه‌پێنراو ده‌بن.
ئه‌وه‌ی که جاران له کوردستان و عیراق هه‌ژاری ئه‌و په‌ر و ده‌وڵه‌تمه‌ندی ئه‌م په‌ڕ نه‌بوو، هۆکه‌ی بۆ ئابووری ده‌وڵه‌تی به‌رنامه‌ڕێژ ده‌گه‌ڕێته‌وه ( که سه‌رخانی دیکتاتۆری پێداویستییه‌تی) نه‌ك بۆ گه‌نده‌ڵی چه‌ند سه‌رتیپێك یا چاکی به‌عسییه‌کان، که له پشتپه‌رده‌ی واژه‌کانه‌وه ئاماژه‌ی پێده‌درێت. به‌دبه‌ختی و ده‌ستکورتی نووسه‌ران له‌وه‌دایه، که ناتوانن گرێکوێره‌ی پرسه‌که بدۆزنه‌وه و بیکه‌نه‌وه، بۆیه هانا بۆ گێڕانه‌وه‌ی ڕابوردوو له ئێستادا ده‌به‌ن. دیسانه‌وه ئه‌م ڕاوه‌ماسییه له لیته‌ی ناسیونالیزمدا، گرێدانه‌وه‌ی نیئۆلیبرالیزم و ئابووری ده‌وڵه‌تی ده‌خاته به‌رده‌میان، که ئه‌وه‌ش خه‌ونێکی ئه‌فسانه‌ییه و مه‌گه‌ر له دوورگه‌ی خه‌یاڵه ئاوه‌ژووه‌کانی نووسه‌راندا بێته دی!
ئەوەی کە نکۆڵی هەڵناگرێت، ڕەوتی ڕوو لە پێشی کۆمەڵگەیە و ئەم ڕەوتە ئەگەر بە ئاراستەی باو بەرەوپێش بڕوات، ئەوا دەبێتە مامانی لەدایکبوونی نالەبارترین باری ئابووریی و کۆمەلایەتی بۆ بندەستان، لە بەرامبەریشدا هەڵچوونی قارچکئاسای تەلار و بالاخانە هەورخورێنەکان لەسەر ڕەنجخۆری و بەهرەکێشی زۆرینەی برسی و چەوساوە قوتدەبێتەوە. ئەوەی خوازیاری ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتییە، بێجگە لە لێدان لە بنەماکانی بەهرەکێشی و هەنگاونان بەرەو کۆمەڵگەیەکی ناچینایەتی ڕێگەیەکی تری لەبەردەم نییە، لە بەرامبەردا هەر کەسێك خوازیاری نایەکسانی یاسایی و ڕەوایەتیدان بە نادادوەرییەك کە لەو نایەکسانییە کۆمەڵایەتییەوە سەرچاوە دەگرێت، بێت، بێجگە لە نۆکەری و دەستتێکەڵکردن لەتەك سەرمایەداران و دەوڵەتەکەیان، ڕێگەیەکی دیکه‌ی لەبەردەمدا نامێنێتەوە. ڕاستە ڕێگەکانی ئازادی و سەرکوت، یەکسانی و نایەکسانی، دادوەری و نادادوەری لە دووڕیانێکەوە دەستپێدەکەن، بەڵام بە ئاراستەی پێچوانه ڕێده‌که‌ن و دوور کەوتنەوە لە هەر یەکەیان، بە گرتنەبەری ئەویتر تەواو دەبێت!
نه‌هێستنی هه‌ژاریی‌و دامه‌زراندنی سیستمێکی باج که قورساییه‌که‌ی له‌سه‌ر شانی ده‌وڵه‌مه‌ندان بێت، ده‌کرێت ببێته ئامرازێکی باش بۆ گۆڕانی ئه‌م دۆخه. ل٣٧
کاتێك که ئه‌م خاڵه ده‌خوێنیته‌وه، پاگه‌نده‌ی سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان فره ئاشکراتر خۆی نیشانده‌دات. ده‌توانم ئه‌م داخوازییه به‌وه وێنا بکه‌م، که که‌سێك به که‌شتییه‌کی شکاو و به‌بێ سه‌وڵ بیه‌وێت پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وتی ڕووبارێکه‌وه به‌له‌مه‌که‌ی بهاژوێت، کە خوازیاری گرتنەبەریەتی. ده‌کرێت له هه‌ڵبژاردنێكدا ئه‌مه خاڵی مانیفیستی پاگه‌نده‌ی پارتێکی سۆشیال–دێمۆکرات یا چه‌پ بێت، به‌ڵام ته‌نیا بۆ پاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌س، چونکه هه‌رگیز ناکرێت خاڵی سه‌ره‌کی مانیفێستی ڕێگه‌چاره‌ی قسه‌گه‌رانی نیئۆلیبرالیزم بێت له کوردستان. زیادکردنی باج له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تمه‌ندان، لێدانه له ئامانج و به‌رنامه‌ی ئه‌و باند و کۆمپانیانه‌ی، که له‌شکره‌کانیان به خه‌ونی نووسه‌رانی بۆرجوازی کورد بۆ پارێزگاری و ڕزگارکردنی کوردستان هاتوون!
ئه‌گه‌ر ئاوا ده‌توانن جادوو له شاگرده‌کانیان له زانکۆکان‌دا له‌ناو ورده‌بۆرجواکاندا بکه‌ن، هه‌رواش بتوانن داوای قه‌رزی بێ سوود و بێمه‌رجی ملکه‌چی بۆ به‌نده‌کانیان له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانکی جیهانی و سه‌رله‌شکرانیان، بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان و بردنه‌پێشه‌وه‌ی پرۆژه‌که‌یان بکه‌ن، شایانی ده‌ستخۆشانه و ئافه‌رینه. بەڵام کۆکردنەوەی دێمۆکراتی نوێنەرایەتی و بازارئازاد و دانانی باجی زۆر لە سەر سەرمایە و کۆمپانییەکان، پێچەوانەی پایە سەرەکییەکانی نیئۆلیبرالیزمە و ئەگەر بڕیارە سیستەمی بۆرجوازی لە کوردستاندا یا لە ئەفگانستاندا ئەزموونگیری لە پێشڕەوانی سیستەمەکە و ئازادکردنی بازار لە ئەوروپا و ئەمەریکا وەربگرن، ئەوا خواستی دانانی باجی زۆر لەسەر کۆمپانییەکان و سەرمایەکان لەژێر چاوەدێری چەکمەی ئاسنینی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی و ئەمەریکا و ئەوروپای یەکگرتوو، یا زیندووکردنەوەی سیستەمی سەرمایەداری دەوڵەتییه، کە ئەمە ئەستەمە و ئاوەزنایگرێت، یا وتنەوەی پوچگەراییە!
دواجار پێویسته ئه‌وه بیری نووسه‌ران بخه‌مه‌وه، پاگه‌نده‌ی بێبنه‌مای هه‌ڵبژاردنیی [زیادکردنی باج یا دانانی باجی زۆر له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تمه‌ندان] نه‌ك ته‌نیا دژی جیهانداگیری بازارئازاده و لێدانه له پایه ئابوورییه‌کانی نیئۆلیبرالیزم، به‌ڵکو خۆبه‌خۆ خه‌ریکن دروشمی پارته چه‌په‌کان به‌رز ده‌که‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر به‌ڕاستییان بێت، ئه‌وا خه‌ریکی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی ناوه‌ندیی ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌داریی ده‌وڵه‌تین. هه‌ر ئه‌م بۆچوون و پێشنیاره له ده‌می وه‌رشکسته‌بوونی بانکه‌کاندا له‌لایه‌ن هه‌ندێك ئابووریناسه‌وه پێشنیار کران و نه‌یارانی ناویان نان، گه‌ڕانه‌وه بۆ بنه‌ما ئابوورییه‌کانی مارکسیزم، ئه‌و ئایدیلۆژیایه‌ی که نووسه‌ران دوو ده‌هه‌یه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و ڕه‌وا و ناڕه‌وا له ڕوانگه‌ی نیئۆلیبرالیزمه‌وه پلاری تێده‌گرن و بۆ لابردنی گڵاویی ڕابوردووی چه‌پێتیان، خه‌رکین خۆیان له گڵی نیئۆلیبرالیزم ده‌سوون.
ئه‌گه‌ر نووسه‌ران له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌یان زۆر پێداگری بکه‌ن و په‌یگیر بن، به بڕوای من دوو ڕێگه زیاتریان له‌به‌رده‌مدا نییه: سیسته‌می ئابووریی ئیسلامی، که پشت به بانکی ده‌وڵه‌تی و قه‌رزی خێریی ده‌به‌ستێت، یا سیسته‌می به‌رنامه‌ڕێژیی ئابووریی له مۆدێله‌که‌ی چاڤێز و به‌ڕازیل و کوبا، که به ڕه‌چه‌ڵه‌ك بۆلشه‌ڤیکییه و له هه‌ردوو باره‌که‌دا پێویسته نووسه‌ران و ده‌وڵه‌ته باشه ئه‌فسانه‌ییه‌که‌یان لێهاتوویی و به‌رگه‌گری هێرش و سزاکانی بازارئازادی نیئۆلیبرالیزم و سه‌رله‌شکری ئه‌مه‌ریکا بگرن و به پێخۆشبوونه‌وه نێوی خۆیان له لیستی “نادێمۆکرات” و “تێرۆریست” و “دژه مافی مرۆڤ”دا تۆمار بکه‌ن!