له 5ی جانیوه‌ری 2009وه 50 کرێکار له کارگه‌یه‌کی چوکلێت له ئه‌رژه‌نتین بێکار کراون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خاوه‌ن کارگه، کارگه‌که‌ی داخستووه. به‌و هۆیه‌وه کرێکاره‌کان ده‌ستییان به‌سه‌ردا گرت.
کاتێك که 5ی جانیوه‌ری 2009 کرێکاره‌کان چوون بۆ سه‌ر کار، له‌سه‌ر ده‌رگه‌ی کارگه‌که ڕاگه‌یاندنێکیان به‌رچاو که‌وت، که تێیدا نووسرابوو “ ئاگادارتان ده‌که‌ین، که له‌به‌ر هۆکاری ئابووری له توانادا نه‌بوو، کرێی کاره‌کانتان ببژێردرێت. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین، که کرێکاران نه‌هێنینه سه‌ر کار، تا کاتێك که کارگه سه‌رله‌نوێ ده‌خرێته‌وه گه‌ڕ” و له ژێریدا خاوه‌ن کارگه واژۆی کردبوو.
به‌م جۆره بێ شه‌رمانه‌یه خاوه‌نکاران ده‌رکردنی کرێکارانێك که کرێی 10 مانگیان وه‌رنه‌گرتووه، ڕاده‌گه‌یێنن. به‌ڵام له‌م ڕۆژه‌دا کرێکاره‌کان نه‌گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه، به‌ڵکو له‌وێ مانه‌وه و به ئامانجی ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌ری خۆیان (کرێکاران) کارگه‌که بخه‌نه‌وه‌گه‌ر، له‌سه‌ر بڕیارێکی به‌رده‌وام و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کارگه‌که خۆیان ڕێك خست.
تا ئه‌وڕۆکه کرێکاره‌کان، له‌پای ئه‌وه وه‌ستاون،که له‌و خه‌باته‌دا نه‌کشێنه دواوه. ئه‌م هه‌وڵه چانسی ئه‌وه‌ی که هه‌یه، که ببێته ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتوو له ناو کارگه‌رانی کارگه و کارخانه‌کانی تردا، هه‌ر وه‌ك ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کارخانه‌ی سیرامیکی زانۆن له 2001دا، که بووه سه‌رمه‌شقی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زنجیره‌یه‌ك کارگه و کارخانه و هوتێڵ و چاپخانه و رێستورانت له سه‌رتاسه‌ری ئه‌رژه‌نتندا.
خوێنه‌رانی بۆ زانیاری فره‌تر له‌و باره‌وه سه‌ردانی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که (به‌شی ئاڵمانی ، تۆڕی هه‌واڵی ئه‌نارکیستی) بکه‌ن: