مه‌رگی هه‌ڵوسڕاوێکی زیندانی ده‌بێته هۆی کڵپه‌سه‌ندنی ڕاپه‌ڕینی ناو زیندانی (Thebe )ی یۆنان
یۆنان: taxikipali on Mar 22 2009
مانگرتنه‌کانی یۆنان
مانگرتنی دووه‌م له زیندانه‌کانی یۆنان‌دا له ماوه‌ی ته‌نیا دوو ڕۆژدا ، هۆکاره‌که‌ی بۆ مردنی کا‌ته‌رینا گۆولیۆنی Katerina Goulioni، هه‌ڵسوڕاو دژی پشکنینی ئه‌ندامی زاوزێی ژنان له زیندانه‌کاندا، ده‌گه‌ڕێته‌وه. له ده‌ره‌وه‌ی زیندان پێکدادان له‌نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌رانی هه‌وپشتیگه‌ردا ڕووی دا. زیندانی کۆریدالۆس ئاسێنس Koridalos Athensیش له باری ڕاپه‌ڕیندایه.
مردنی Katerina Goulioni، هه‌ڵسوراوی ناسراو له زیندانی ژناندا دژی پشکنینی ئه‌ندامی زاوزێی ژنان، ڕۆژی 22ی ئازاری 2009 بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕینێکی توندوتیژ له زیندانی ژنانی لاودا. زیندانه‌کان ئاماده نه‌بوون بگه‌ڕێنه‌وه سیاچاڵه‌کانیان، ده‌ستیان به هه‌ڵکردنی ئاگر و سووتاندنی ساختمانی زیندانه‌که کرد. هاوکاتی ئه‌مه، له ده‌ره‌وه‌ی زیندان پشتیوانیگه‌ران له‌ته‌ك هێزه‌کانی پۆلیسدا پێکدا هه‌ڵته‌قین. وه‌ك ده‌ڵین، به‌شی یه‌کی زیندانه‌که به‌زۆری سووتاوه.
هاوڕێیانی خوێنه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی وه‌رگێرانمان له زمانی ئینگلیزییه‌وه له ئێستادا که‌مه و زۆربه‌ی هه‌واڵه‌کانیش به ئینگلیزین، بۆیه خۆمان به‌ناچار ده‌بینین، که لینکی درێژه‌ی هه‌واڵ و راپۆرته درێژه‌کان دانابنێن، هه‌ر هاوڕییه‌ك که توانای هاوکاری و هه‌ستان به وه‌رگێرانی هه‌یه، تکایه هه‌ر یه‌که له شوێنی خۆیه‌وه به خواستی خۆی هاوکاری ئازادانه بکات.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، فه‌رموون کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن
http://libcom.org/news/prisoner-activists-death-sparks-uprising-womens-prison-thebe-greece-22032009