هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی/ بەشی بیست‌وسێیه‌م
شه‌شه‌م: له سایه‌ی خۆلاوازکردنی ستراتیژیه‌ته‌وه بۆ سیاسه‌تی گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشچوونی ستراتیژی
چاکردنه‌وه‌ی تێڕوانینی هه‌ڵه بۆ مه‌سه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن له کوردستاندا ل٨٠
له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا و له‌م سه‌رده‌مه‌ی خێرایی جیهانگیری و ڕمانی سنوورە ناسیونالیستییەکانی بۆرجوایدا ئیتر شتێك نییه و نامێنێته‌وه، که نێوی ستراتێژی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بێت. وه‌ك ده‌زانین ئه‌وه‌ی به‌نێوی نه‌ته‌وه‌وه پاگه‌نده‌ی ئه‌و ستراتیجه‌ی له سه‌ده‌ی هەژدە و نۆزده و بیستدا کردووه، ته‌نیا بۆرجوازی دەسەڵاتخواز و پاوانگەر بووه. چونکە تەنیا ناسیونالیزم وه‌ك ئایدیۆلۆجیایه‌ك ده‌یتوانی خزمه‌ت به جێگیرکردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رتاپاگیری بۆرجوازی له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته هه‌رێمییه‌کان یا داگیرگه‌راندا بکات، ئیتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دواتر له‌ژێر نێوی دیکتاتۆری پڕۆلیتاریادا بووبێت یا له‌ژێر نێوی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی و دێمۆکراسی پارله‌مانیدا بووبێت، هیچ لە دەوڵەتگەرایی ناسیونالیزم و چەپاوڵگەریی و مشەخۆریی بۆرجوازی سەروەر لە ژێر دێوجامەی نەتەوەییدا ناگۆڕێت. ئەگەر چی یەك دوو سەدە ئەفسانەی نەتەوەییبوونی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی تاکی کۆمەڵگە برەوی هەبوو، له‌ته‌ك توانه‌وه‌ی بلۆکی بۆلشه‌ڤیکیدا جه‌مسه‌ری بازارئازاد باشتر و زیاتر بواری به‌زاندنی سنووره‌کانی بۆ ده‌ڕه‌خسێت و کۆمپانیا و بانك و له‌شکره جیهانگره‌کانی ئه‌م سه‌ر تا ئه‌و سه‌ری دونیا ده‌که‌ونه ته‌راتێن و بیری سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی و ئابووری نه‌ته‌وه‌یی و بانکی نیشتمانی (دەوڵەتی) ده‌چنه مۆزه‌خانه‌ی قۆناخێکی به‌سه‌رچووی سه‌رمایه‌دارییه‌وه.
هه‌ر بۆیه قسه‌کردن له ستراتیجی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته هه‌وڵی گیانبه‌به‌رداکردنه‌وه‌ی خه‌ونه نه‌ته‌وه‌ییه مۆمیاکراوه‌کان و چیتر ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌ییه‌کان پێویستیان به پاگه‌نده‌ی له‌و جۆره نییه و له به‌رامبه‌ردا تەنیا هه‌وڵی ئاراییشکردنی ڕوخساری دزێوی بانك و کۆمپانیا جیهانلوشه‌کان ده‌ده‌ن، که نووسه‌ران له‌م سه‌ر تا ئه‌و سه‌ری نووسینه‌که‌یان بۆ ته‌نیا جارێکیش نه‌یانوێراوه خۆیان له قه‌ره‌ی وه‌ها بابه‌تێکی تابوو بده‌ن. به‌ڵکو بۆ ڕاکێشانی ده‌نگی تاکی خۆشباوه‌ڕ به سندوقه‌کانی ده‌نگدان بۆ لیستێك، هه‌وڵی وڕێنه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌فسانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده ده‌ده‌ن. ئه‌وان ده‌زانن له سایه‌ی جیهانگیری بازائازاده‌که‌ی نیئۆلیبراڵیزمدا ته‌نیا یه‌ك ستراتیج ده‌توانێت له‌ته‌ك داگیرکاری مۆدێرن هه‌ڵبکات، ئه‌ویش ستراتیجی ناوه‌نده جیهانییه چەپاوڵگەرەکانه و به‌س. ئیتر قسه‌کردن له ستراتیجی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی سه‌ربه‌خۆ، بووه‌ته خه‌ونی ئه‌و کیژه مناڵانه‌ی که له‌ژێر کارایی باوکسالاری‌دا پێیانوابوو به له‌توانادابوونی ماچکردنی ئانیشکی خۆیان یا گرتنی په‌لکه‌زێڕینه، ده‌بنه کوڕ.
هه‌روه‌ها ئامۆژگاریکردنی بۆرجوازی به‌وه‌ی پڕۆژه‌ی درێژماوه‌ی که‌م قازانج په‌ره پێ بدات، له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سیح و هاتنی مه‌هدی ده‌سته‌پاچانه‌تر و ئه‌فسانانه‌تره و وه‌ك ئەوە وایه، کە داوا له مرۆڤکوژێك بکه‌یت، به ده‌ستڕێژی چه‌که‌که‌ی به‌ناو باخچه‌یه‌کی ساوایاندا، ڕسته‌کانی دادوه‌ری بنووسێته‌وه. ئەمڕۆ ئیتر باشتر و ڕۆشنتر لە هەر کاتێکی دیکە چییەتی و کڕۆکی شاراوەی دەسەڵاتی نەتەوەیی دەرکەوتووە، ئەمەش بۆ شوێنگۆڕکێی ناسیونالیزمی کورد لە ئۆپۆزسیۆنی چەکدارەوە بۆ دەسەڵات دەگەڕێتەوە، کە چیتر ناتوانێت وەڵامدانەوە بە پرس و داخوازییە ئابووریی و کۆمەڵایەتی و ڕامیارییەکانی تاکی کۆمەڵگە بە دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی داگیرگەرەوە ببەستێتەوە. چونکە ئەوڕۆکە خۆی ده‌سه‌ڵاتدارە و بە هەموو شێوەیەك خۆی هەوڵی سەرکوتی بزاڤە کۆمەلایەتییە ناڕازی و دادخواستەکان دەدات و لە بواری سەرکوت و دەستەمۆکردندا بە ئەزموونتر و دەستکراوەتر لە ڕژێمی بۆرجوازیی پێشوو [کە داگیرگەر بوو]، ڕووبەڕووی جەماوەر دەبێتەوە، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی که هێشتاکە بەشێك لە جەماوەری بندەست لە ژێر کارایی پاگەندە نەتەوەییەکاندا بە دەسەڵاتی خۆیی خۆشباوەڕن!
زێده‌ڕه‌وی نییه گه‌ر بڵێین له‌پاڵ خه‌ونی ناماقوڵی به دوبه‌یکردنی کوردستاندا، ورده‌ورده کوردستان گۆڕاوه بۆ یه‌کێک له‌وڵاته ئه‌فریقییه ناڕێک‌و ئاڵۆز‌و بێسیستم‌و هه‌ژارو پیسوپۆخڵه‌کان. ل٨١
نووسه‌ران به ڕاگوزه‌ر به‌لای خه‌ونی “دوبه‌ی“دا تێده‌په‌ڕن و پێیانوایه، که کوردستان دیوه‌ڕواڵه‌تییه‌که‌ی “دوبه‌ی“یه و ئەمەش پۆزه‌تیڤ نرخاندنی خەونی “دوبه‌ی“یە. به‌ڵام که‌تواری “دوبه‌ی” ڕاستییه‌کی ترمان ده‌خاته به‌رچاو، که ئاڵوگۆڕی ڕواڵه‌تییه له په‌یوه‌ندی خێلایه‌تیدا. ئاپارتمان و کۆشکه هه‌ورخورێنه‌کانی “دوبه‌ی” ته‌نیا ده‌توانن گۆڕانی جۆری و چەندیی ڕه‌شماڵی خێڵه‌کانی “دوبه‌ی” بن، ئه‌گینا پێکهاته‌ی خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی “دوبه‌ی” به‌ندی هه‌مان ده‌مارگیری جارانه و له بری چه‌ند ده‌سه‌ڵاتیی سه‌رۆکخێڵه‌کان، ئه‌نجومه‌ن و ده‌سه‌ڵاتداری کۆی سه‌رۆکخێلانی پێکهێناوه و له‌وه‌ی عیراق و هه‌رێمی کوردستان له پێشتر نییه! له‌لایه‌کی تره‌وه له نێوان هه‌ر چینەدیوارێکی ئه‌و باڵاخانانه‌دا، ملیۆنان خه‌ونی کرێکارانی به‌نگلادیشی و پاکستانی و هیندوستانی و و…تد له گۆڕ نراون و کۆیله‌تی کرێکاری کۆچه‌رییان گه‌یاندووه‌ته‌وه که‌شکه‌ڵه‌ی ئاسمان و بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی بۆرجوا و ڕه‌گه‌زپه‌رسته عه‌ره‌به‌کان و مافیان خوراوه. ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ی که هه‌ر یه‌که له‌و کۆشکه شێخنشینانه‌ی که‌نداوی عه‌ره‌بی، بوونه‌وه‌ته هه‌راجخانه‌ی ژیانی ژنان و سێکسی زۆره‌ملێ له‌ته‌ك ژنان و کچانی خزمه‌تکار و کۆچه‌ری وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا و ئه‌فریکا.
ئه‌مه دیوی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و خه‌ونه به‌رزه‌یه، که نووسه‌ران پێیانوایه ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ناتوانن پێی بگه‌ن! مه‌گه‌ر خۆیان واته‌نی کۆمه‌ڵێك کۆشك و ته‌لاری ناڕێك و دوور له بیناسازی گونجاو له‌ته‌ك ئاووهه‌وا و هه‌ڵکه‌وته و شارستانی کوردستان، نموونه‌یه‌كی ئه‌و پێشکه‌وتنه نین؟ مه‌گه‌ر چه‌وسانه‌وه‌ی کۆیله‌ئاسای کرێکارانی کۆچه‌ری به‌نگلادیشی و سریلانکی و خزمه‌تکارانی ئه‌تیوپی و فلیپینی و …تد وه‌ك هاوچینه‌کانیان له “دوبه‌ی” لە کوردستان هه‌مان مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌کدا ناکرێت؟ مه‌گه‌ر له سایه‌ی ئه‌و ته‌لاره به‌رزانه‌دا ڕێوشوێنی خێڵه‌کی سه‌رۆکخێڵان و ده‌ره‌به‌گه‌کان ئاوه‌دانتر نه‌کراوه‌ته‌وه؟ ئیتر کامه لایه‌نی ڕامیاریی و ئابووریی وکۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، که “دوبه‌ی” کردووه‌ته به‌هه‌شتی خواستراوی ڕۆشنبیرانی دادپه‌روه‌ریخوازی ئاخر زه‌مان؟
پاشان، ئه‌ی نووسه‌رانی دادخواست و مافپه‌روه‌ر، ئه‌وه کامه ڕوانگه‌یه، که پاڵ به ئێوه‌وه ده‌نێت وڵاتانی ئه‌فریکی بکه‌نه یه‌که‌ی نه‌گۆڕی ناڕێکی و پیسوپۆخڵی، خۆ کوردستانی ئێوه هیچ کات وڵاتێکی ئیدئاڵ نه‌بووه، تاکو ئێستا به مه‌خدوری بزانن، به‌وه‌ی له ڕیزی وڵاته ئه‌فریکییه‌کاندایه؟!
هه‌روه‌ها ناڕێکی و ئاڵۆزی و هه‌ژاری و پیسوپۆخڵی وڵاته ئه‌فریکییه‌کان دیوی دووه‌می وڵاته ڕێك و نائاڵۆز و ده‌وڵه‌مه‌ند و پاکوخاوێنه‌کانه. ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌رتۆپی ڕۆشنبیری کورد بن، قوڕ به‌سه‌ر تاریکبیره‌کان. ئه‌گه‌ر ئه‌فریکا چه‌ته بۆرجواکانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و چین تاڵانی نه‌که‌ن، به ئێستا و کۆنیشه‌وه له ڕووی سامانی سروشتییه‌وه له ئه‌وروپا ده‌وڵه‌مه‌ندتر نەبووه و نییە؟
شارستانی ئه‌فریکا له شارستانی ئه‌وروپای کۆشکی خوێنمژی گه‌ڵان و جینۆسایدگه‌ری ئه‌مه‌ریکی و ئوسترالی و نیوزله‌ندی و ئاسیایی و ئه‌فه‌ریکییه بومییه‌کان، مرۆڤانه‌تر و سروشدۆستانه‌تر بووه و هه‌یه! ئه‌وه وڵاته خاوێنه‌کانی جێسه‌رنجی ئێوه بوون، که کڕین و فرۆشتنی مرۆڤیان به دێژایی ٣٠٠ ساڵ به فتوای کلیساکانیان کرده باو، ئه‌وه ئه‌وان بوون، له ماوه‌ی پێنج سه‌ده داگیرکاری کیشوه‌ره‌کانی دیکەدا هه‌رچی تایبه‌تمه‌ندی مرۆییانه بوو له ئه‌فریکییه‌کان و ئه‌مه‌ریکی و ئوسترالییه بومییەکان و ئاساییه‌کانیان سه‌ند و هه‌رچی خوو و یاسای دژه‌مرۆیی و دیکتاتۆری و خوێنڕێژی و ده‌مارگیری ناسیونالیستی و ئایینی بوو، به‌سه‌ر وڵاتانی داگیرکراودا سه‌پاندنیان[١٠].
با نووسەران بڕۆن چیرۆکی کۆلۆنیالیزم “٥٠٠ ساڵ کۆیله‌کردن و کوشتوبڕی گه‌لان” بخوێننه‌وه، ئینجا بێن و بڕیاری نارێکی و پیسوپۆخڵی وڵاتاته ئه‌فریکییه‌کان بده‌ن. ئه‌وان له‌بیر ده‌که‌ن، که ئه‌وه ڕژێمه پاسه‌وانه‌کانی سه‌رمایه‌دارین، که ئه‌فریکا و ئاسیایان کردووه‌ته دۆزه‌خی جه‌نگ و برسیه‌تی و بێمافی. ئه‌وه دکتۆره سپیپێسته نه‌ژادپه‌رسته ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌وروپییه‌کان بوون، که ڤایر‌وسی ئایدزیان ده‌کرده خوێنی نه‌خۆشانی ڕه‌شپێستی ئه‌فریکای باشوور و ئه‌وه پاپای ڤاتیکان بوو، که به‌کاربردنی کۆندۆمی له ئه‌فریکا وه‌ك به‌رگری له ئایدز، نامۆڕاڵی و تابوو کرد!
ناڕێکی وڵاتانی ئه‌فریکا هه‌م به‌رهه‌می ده‌سه‌ڵاتداره هاوچینه‌کانی بۆرجوازی کورد و ئه‌وروپایه و هه‌م دیوی شاراوه‌ی مۆدێرنه و بانکه مۆدێرن و ده‌وڵه‌ته مۆدێرن و یاسا مۆدێرن و ژیانی مۆدێرنه، که به‌س به‌کاربردنی نایلۆن و پلاستیك تێدا بووه‌ته هه‌ڕه‌شه له خودی ژیان!
ئه‌مڕۆ له کوردستاندا جۆرێک له هه‌ژاریی په‌یدابووه که له قۆناخه‌کانی پێشتری کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا بوونی نه‌بووه، وه‌ک چۆن جۆرێک له ده‌وڵه‌مه‌ندییش دروستبووه نه‌ک ته‌نیا له مێژووی کوردستاندا پێشینه‌ی نییه، به‌ڵکو له‌زۆر شوێنی تری دونیاشدا نایدۆزینه‌وه. ل٨١
هەژاری زیاتر و دەوڵەمەندی زیاتر، ڕەوتی ئاسایی سەرمایەداری و پێگەیینی بۆرجوازی نەتەوەن. بەو جۆرەی ژمارە دوو لە دوولای هاوکێشەیەکی ماتماتیکیدا یەکسانە بە یەك کۆ یەك، بەوجۆرەش لە هاوکیشەی سیستەمی چینایەتیدا هەژاری کەمتر یەکسانە بە دوڵەمەندی کەمتر، کە وەها بارێك له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆرجوازیدا پێویستی بە چاودێریی و بەرنامەڕێژیی دەوڵەت هە یەو دەکاتە سەرمایەداری دەوڵەتی، ئەوەی کە جاران عیراق پەیڕەوی ئەو مۆدێلە ڕوسیەی دەکرد و نووسەران پێیوایە جاران جیاوازی هەژاری دوڵەمەندی نەبووە یا کەمتر بووە، هەژاری زیاتریش یەکسانە بە دوڵەمەندی زیاتر، ئەوەی کە نووسەران بەرامبەری پورتوبۆڵە دەکەن و بە هەموو شێوەیەك خۆیان لە قسەکردن لە هۆکاری بنەڕەیی ئەو پەرەسەندنە بکەن. چونکە قسەکردن لە بابەتێکی ئاوا، گشتێتی سیستەمەکە جیهانییەکە دەخاتە ژێر پرسیارەوە و ئەمەش بە پوچەڵکردنەوەی هەوڵە فریودەرانه‌که‌ی نووسەران تەواو دەبێت و پەردە لەسەر ناکۆکبوونی لیبراڵیزمی بۆرجوازی لەتەك ئازادیخوازی تاکی بندەست و نەدار لادەدات.
ئه‌وه‌ی که هه‌ژاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری لەو جۆرەی کوردستان بۆ نووسەران له زۆر شوێنی دونیادا نه‌دۆزرێته‌وه، هەوڵی لەخشته‌بردنی خوێنه‌ره یا نائاگابوونی نووسەرانە لە بارودۆخی ئابووریی و ڕامیاریی و کۆمەڵایەتی زۆربەی وڵاتانی جیهان. چونکه له‌و وڵاته ئەوروپییانەدا که نووسه‌ران تیایاندا دەژین، ده‌سه‌ڵاتداران ناتوانن نکۆڵی له بوونی هه‌ژمارێکی زۆر مناڵی خوار ئاستی هه‌ژاری بکه‌ن. هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی ده‌وڵه‌مه‌ندی و له‌ولاشه‌وه هه‌ژاری وه‌ك دوولای ته‌رازوویه‌كن، قورسبوونی یه‌کێکیان به سووكبوونی ئه‌وتریان ته‌واو ده‌بێت و گه‌وره‌تربوونی هاوکێشه‌که به‌م جۆره‌یه، له هه‌ر شوێنێك ده‌وڵه‌تمه‌ند هه‌بێت، هه‌ژاریش هه‌یه، له هه‌رکوێ ملیۆنێر هه‌بێت، به ملیۆن هه‌ژار هه‌یه و له هه‌ر شوێنێك ملیاردلێر هه‌بێت و …تد. ئه‌مه ڕه‌وتی سروشتی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه و تا ئه‌و سیسته‌مه ته‌مه‌نی دریژتر بێت، ئه‌و دوو نابه‌رابه‌ره واوه‌تر ده‌ڕۆن و نایه‌کسانی قوڵتر ده‌بێته‌وه.[١١]
ئه‌وه‌ی که ئه‌م ناهاوتاییه له وڵاتانی ئاسیا و ئه‌مه‌ریکای لاتین و ئه‌فریکا و ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات له‌چاو وڵاتانی ئه‌وروپای خۆراوایی و ئه‌مه‌ریکای ناکوور و ئوسترالیا و که‌نه‌دا، زیاتر و به‌رچاوتره، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، که بۆرجوازی وڵاتانی باکوور له دزی و تاڵانی سامانی وڵاتانی وه‌ك کوردستان و عیراق و .. تد که‌لێنه‌کانیان داپۆشیوه. ئه‌گه‌ر نووسه‌ران ڕاست ده‌که‌ن و له‌ته‌ك پاگه‌نده‌کانی دژی ناداوه‌ری و نه‌هێشتنی ئه‌و جیاوازییه نوێیه‌ی کوردستان خه‌ڵك نه‌خه‌ڵه‌تێنن، بۆ دژایه‌تی ئه‌و نایه‌کسانی و نادادوه‌رییه دوو ڕێگه‌یان له‌به‌رده‌مدا ده‌مێنێته‌وه: یا گێڕانه‌وه‌ی مێژوو بۆ جارانێك (سه‌رده‌می به‌عس) کە پێیانوایە لە ئێستا دادوەرانەتر بووە، ئه‌مه‌یان ئه‌سته‌مه، یا دژایه‌تی سه‌رمایه‌داری و سه‌روه‌ری چینایه‌تی، که برسییه‌تی و نه‌خۆشی و لانه‌وازی و جه‌نگه‌کان، پایه‌کانی ته‌مه‌ندرێژی پێکده‌هێنن!
به ڕای من، ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری پێ دروست و به‌جێ بێت، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و هه‌ژارییه له ڕاده‌به‌ده‌ره‌ش به ئاسایی‌ترین دیارده‌ی په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری له کوردستان له‌به‌رچاو بگرێت. نووسەرانیش بە پێچەوانەی پاگەندەکانیانەوە، بەو پێیەی کە خەریکی ڕەوایەتیدان و یاساییکردنەوەی نایەکسانین، کار لەسەر ئەوە دەکەن، کە خەڵکی بهێننە سەر ئەو بڕوایەی کە نایەکسانی هەتاهەتاییە و نەگۆڕە و خەبات و بەرهەڵستی ده‌سه‌ڵاتی چینایەتی بێهوودەیە و چاوەڕوانی بەزەیی و دەرکەوتنی دەسەڵاتداری ڕۆشنبیر و فیلۆسۆف یا موحەمەدی مەهدی بن!
پاشان نووسه‌ران ده‌چنه سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی ڕاسته‌قینه و چوار ڕه‌هه‌ندی بۆ دیاری ده‌که‌ن.
یه‌که‌میان ڕه‌هه‌ندی ئابوورییه که تیایدا خاڵی سه‌ره‌کی بریتییه له دروستکردنی ژێرخانێکی ئابووری‌وا که بتوانێت به به‌رده‌وامی هه‌م فره‌سه‌تی کارکردن بۆ ده‌ستی کاری پێگه‌یشتوو له‌وڵاتدا مه‌یسه‌ربکات، ل٨٢
ڕه‌هه‌ندی دووه‌می گه‌شه‌کردنی ته‌ندروست گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تییه. ل٨٣
ڕه‌هه‌ندی سێهه‌می گه‌شه‌کردن ڕه‌هه‌نده سیاسییه‌که‌یه‌تی ئه‌وه‌ی که ده‌بێت به‌به‌رده‌وام بیری لێبکرێته‌وه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و پلان‌و سیاسه‌تی پێشکه‌وتنانه‌ی که هه‌ن، چه‌نده بڕو ڕاده‌ی متمانه‌کردنی سیاسی له‌وڵاته‌که‌دا گه‌وره‌ده‌که‌ن. ل٨٥
ڕه‌هه‌ندی چواره‌م له گه‌شه‌کردندا ئاگاداربوونی ژینگه‌و پاراستنێتی له‌پیسبوون‌و وێرانبوون. ل٨٦
خاڵی یه‌که‌م، کوردستان وه‌ك به‌شێك و بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی نیئۆلیبراڵیزم، ناتوانێت خاوه‌نی ئابووری و پلانی سه‌ربه‌خۆی خۆی بێت، کاتێك که سه‌ربه‌خۆیی ئابووری نه‌بوو، گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ندروست ده‌جێته خانه‌ی ئه‌فسانه‌بافییه‌وه. چونکه هه‌موو گه‌شه‌سه‌ندنێکی ته‌ندروستی کۆمه‌ڵایه‌تی پێویستی به پایه‌ی ئابورویی ته‌ندروست هه‌یه، که له سایه‌ی سه‌رمایه‌داریدا، ئه‌مه ئه‌سته‌مه و هه‌ر پاگه‌نده‌یه‌کی له‌و جۆره، ده‌چێته خانه‌ی فریودانی خه‌ڵکه‌وه. وه‌ك پێشتریش وتم، گه‌شه‌کردن و سه‌رکه‌وتوویی ڕه‌هه‌ندی ڕامیاریی، ملکه‌چی ڕه‌هه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی ئابوورییه و به‌م جۆره کۆشکی لماوی نووسه‌ران، پاش ته‌واوبوونی پاگه‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌بێته‌وه تۆز و گه‌ردی ده‌م ڕه‌شه‌بای په‌ره‌سه‌ندی سه‌رمایه‌داری!
هەروەها ئۆپۆزسیۆنێك کە نووسەران خەونی خۆیان پێوە گرێداوە، تەنیا خەم و ئامانجیك کە هەیەتی، وەرگرتنی بەشی زۆرترە لە تاڵانی و گێڕانەوەی دەرکراوانی پارتیی و زیاتر لەبارکردنی زەمینەی سەرمایەگوزارییە بۆ کەرتی تایبەتی یا سەرمایەدارانی نا پارتیی و تەکاندانی زیاترە بە تایبەتیکردنەوەی کەرتە دەوڵەتییەکان. ئەوەی ئەلف و بێیەك لە ڕامیاریی و ئابووری بزانێت و بە وردی پاگەندەکانی لیستی گۆران بۆ دادپەروەری و یەکسانی و ئازادی تاوتوێ بکات و هەراوهورای پارله‌مانی و دروشمی بریقەدار و ناوەڕۆکبۆش فریوی نەدات، ئەوا پەی بەوە دەبات کە داخوازییەکانی ئەو ئۆپۆزسیۆنە تەنیا یەکسانییە بۆ سەرمایەدارانی دەرەوەی پ‌د‌ک و ینک لەتەك سەرمایەدارانی ناوەوەی ئەو دوو پارتە، دادپەروەری لە دابەشکردنی تاڵان بەسەر لێپرسراوانی شاخ و ئازادی سەرمایەگوزارانی دیکه لە کڕینەوەی کەرتە تایبەتییەکان و دەستڕاگەیشتنیان بە کورسییەکانی ناو پارلەمان و دەرکردنی بڕیار لە قازانجی خۆیان. ئایا بێجگە لەمە زیاتر، هەم لە بەرنامەی لیستی گۆڕان و هەم لە مانیفێستەکەی نووسەراندا هیچ ئاوڕێك لە ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە دەرەوەی بازنەکانی سەروەری و دەرەوەی بازنەی دەستەبژێری “ڕۆشنبیران” و دەستەبژێری ڕامیاران و “به‌ڕێوه‌به‌رانی کاره ئابوورییه سه‌ره‌کییه‌کان“، هیچ قسەیەكی تریان بۆ کۆمەڵگە هەیە؟
په‌راوێز:
[١٠]دیسمۆند توتو دەبێژێت ” کاتێك کە مسیۆنێرەکان هاتنه ئه‌فریکا، ئەوان ئینجیلیان هه‌بوو و ئێمە زەوی. وتیان “ڕێمان بده‌ن په‌ره‌ستیاری بکه‌ین.” ئێمه‌ش چاومان نوقاند. کاتێك چاومان کرده‌وه، ئینجیل هی بوو و زه‌وییه‌کانیش هی ئه‌وان.
When the missionaries came to Africa they had the Bible and we had the land. They said “Let us pray.” We closed our eyes. When we opened them we had the Bible and they had the land.- Desmond Tutu, http://en.wikipedia.org/wiki/Desmond_Tutu
[١١]. ڕێژەی هەژاری لە ئاڵمان: بەپێی توێژینەوەی ئینستوتی توێژینەوەی ئابووری ئاڵمان (DIW) لە فێبریوەری 2010دا به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری به ڕاده‌ی 11.5 ملیۆن که‌س به‌پێی داهاتیان له خوار هێلی هه‌ژارییه‌ن، که ده‌کاته 14%ی دانیشتوانی ئاڵمان و له‌چاو 10 ساڵ له‌وه‌وبه‌ر ڕاده‌ی هه‌ژاری به ڕێژه‌ی 4% زیادی کردووه. به‌پێی تازه‌ترین ئاماره‌کان 84 ملیۆن که‌س واته 17%ی دانیشتوانی ئه‌وروپا له‌به‌رده‌م مه‌ترسی هه‌ژاری دان. هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماره‌کانی UNICEF له ساڵی 2005دا که له‌سه‌ر 26 وڵات ئه‌نجامیگیری کراون؛ له سویسرا 6.8%، له ئاڵمان و نه‌مسا 10.2%، له یابان 14.3%، له ئه‌مه‌ریکا 21.9%ی مناڵان له هه‌ژاریدا ده‌ژین.