هاوڕێ سیروان
2009/3/17
ئافره‌تان به ده‌ست کارکردنه‌وه شانبه‌شانی پیاوان له کارگه‌کان و کێڵگه‌کان و بیرۆکاندا کاتێکی ئه‌وتۆیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه و نامینێته‌وه تا که‌مێک پشوو بده‌ن و بحه‌وێنه‌وه و خه‌ریکی ڕۆحی خۆیان بن، ئه‌مه ته‌نانه‌ت له ڕۆژی هه‌شتی مارسیشدا که بۆیان دیاریکراوه وه‌ک ڕۆژی ئافره‌تانی جیهان، ته‌نانه‌ت له‌و ڕۆژه‌شدا ملیۆنانیان ڕێی کارکردن ده‌گرنه‌به‌ر بۆ کارکردن.
چه‌وسانه‌وه و ئازاردانی ئافره‌تان له‌ناو کۆمه‌ڵدایه و له بۆشاییه‌کدا، ته‌نها و داپچراو، هه‌ڵنه‌واسراوه.
سیاسه‌تبازه‌کان و زۆریش له‌وانه که خۆیان خۆیان به چه‌پ ده‌زانن کار و کاسپییان بووه به‌وه ئافره‌تان و پیاوان بکه‌ن به گژ یه‌کتردا و تۆوی دوژمنایه‌تی له‌نێوانیاندا بچێنن، ئه‌مه‌ش به بیانووی دژایه‌تیکردنی پیاوسالاری و هاندانی ئافره‌تان بۆ ڕووکردنه کۆری خه‌بات. ئه‌مه‌ش ئاشکرا دیاره که هاندانی ئافره‌تانه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سه‌رباز له حزب و ڕێکخراوه سه‌ربازییه‌کانیاندا، له‌وێشه‌وه بڕیار و بیروبۆچوونه‌کانی پیاوانی سه‌ره‌وه به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت؛ ئه‌و پیاوانه‌ی که له لووتکه‌ی ڕێکخراو و حزبه‌کاندا پاڵیان لێ داوه‌ته‌وه، وه‌کو ئه‌وه‌ی که ئه‌و موماره‌سه‌یه خۆی جۆرێک له باوکسالاری نه‌بێت.
ئافره‌تان و پیاوان پێکه‌وه ده‌چه‌وسینرێنه‌وه، دووچاری هیلاکی وهه‌ژاری ده‌کرێن و ڕۆژ دوای ڕۆژیش هه‌ژارتر ده‌کرێن، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه که کۆمه‌ڵ داوای ئه‌رکی زیاتر له ئافره‌تان ناکات و نایسه‌پێنێت به‌سه‌ریاندا.
ئافره‌تان سه‌رباری هه‌موو، کراونه‌ته ئامێرێکی زاوزێکردن و ده‌سه‌ڵات به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێک مناڵانیان پێ به خێو ده‌که‌ن، تا سبه‌ی کاتێ گه‌وره بوون، سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داران له بازاری کڕین و فرۆشتنی هێزی کاردا مامه‌ڵه‌یان پێوه بکه‌ن، یا بکرێنه سه‌رباز و بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به کوشت بدرێن؛ یا له باشترین حاڵه‌تدا بکرێنه (ڕۆبۆ)ی ده‌نگدان بۆ جه‌لاده‌کان.
به‌رگریکردن نییه له پیاوان ئه‌گه‌ر دان به‌و ڕاستییه مێژووییه‌دا بنێین، که له مێژوودا زۆرجار ڕووی داوه که کاتێ ئافره‌تان بۆ به‌رگریکردن له بوون و مانه‌وه‌ی خۆیان و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیاندا ڕاپه‌ریوون، پیاوانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێر به‌رگریان لێ کردوون و له هه‌مان سه‌نگه‌ری ئه‌واندا خۆیان بینیوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، که ڕه‌وشت و خوونه‌ریتی چه‌ندین سه‌ده‌ی خه‌وخه‌یاڵ و ئاسمانپه‌رستی نه‌بووبن به مۆته‌که‌یه‌ک به‌سه‌ر ئه‌قڵی ملیۆنان پیاوه‌وه و پیاو شانازی ناکات به‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه که هه‌یه‌تی خۆی به‌و هه‌موو شه‌ق و قامچی و به‌ندکردن و کوشتنی ئافره‌تانه‌وه هه‌ڵناکێشێت که به به‌رچاوی ده‌سه‌ڵات و پیاوانی ماڵی خواوه ئه‌نجامیان ده‌دات.
مه‌رج نییه پیاوسالاری وه‌ک دیارده‌یه‌ک هه‌ر له کۆمه‌ڵی بێ چین و ئازاد‌دا نه‌مێنێت، له‌ناو گۆرانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌رده‌وام فکری زاڵی پیاویش گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت، ناتوانین به شێوه‌یه‌کی گشتی بڵێین که ئاستی بیروبۆچوونی پیاو له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌مان ئاستی چه‌ند سه‌ده‌یه‌کی ڕابوردووی هه‌یه، پیاوان زۆرن که بڕوایان به کاردابه‌شکردن هه‌یه و دژی ئازاردانی ئافره‌تانن، ته‌نها پیاوانی ده‌سه‌ڵاتداری نێو ده‌سه‌ڵاتن که هیچ گۆڕانکارییه‌کی پۆزه‌تیڤیان به‌سه‌ردا نایه‌ت.
ته‌نها کۆمه‌ڵێکی ئازادی ئازادخوازانه که تیایدا پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهینان و دابه‌شكردن هه‌ره‌وه‌زییه به پله‌یه‌کی به‌رزی هوشیاری مرۆڤه‌وه، نه‌هیشتنی چه‌وسانه‌وه و نامۆبوونی مرۆڤ مسۆگه‌ر ده‌کات. ئه‌وساش نه شه‌ڕ شه‌ری ئافره‌ت ده‌بێت له‌گه‌ڵ پیاو و نه به پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌ڵکو شه‌ڕ ده‌بێت به شه‌ڕی ئافره‌تان و پیاوانی کرێکار و زه‌حمه‌تکیش دژی کۆمه‌ڵی چینایه‌تی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی.