ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کان له (لیبیا)وه بۆ (کوردستان)
ئێران: له ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی 1979دا خه‌ڵکی نارازی و ئازادیخوازی ئێران له تاران و شاره‌کانی ناوه‌نددا راپه‌ڕین و خۆپیشاندانه‌کان به پێکدادانی نێوان خه‌ڵك هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی رژێم کۆتایی هات، که به‌پیی هه‌واله‌کان له تارانی پایته‌خت زیاتر له 300 که‌س ده‌ستگیر کراون. هه‌واڵه‌کان باس له به‌رده‌وامی بارگرژی و ناڕه‌رزایه‌تی کت‌وپڕ و لێره‌وله‌وێ ده‌که‌ن.
به‌حره‌ین، مه‌نامه، ئه‌مڕۆ 17ی فێبریوه‌ری خه‌ڵکی نارازی به‌حره‌ین راپه‌ڕین و خرۆشانه مه‌یدان و شه‌قامه‌کانه‌وه. له ئه‌نجامی پێکدادانی خه‌ڵك و ێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کاندا 3 که‌س کوژراون و 200 که‌سیش بریندار بوون.
یه‌مه‌ن، سه‌نعاء، له درێزژه‌ی خۆپیشاندان و ةاره‌زایه‌تییه‌کانی چوار هه‌فته‌ی رابوردوودا، ئه‌مڕۆ 17ی فێبریوه‌ری دیسانه‌وه خه‌ڵکی نارازی و ئازادیخوازی یه‌مه‌ن خرۆشانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کان و پۆلیس و هێزه‌کانی تری ده‌سه‌ڵات که‌وتنه‌وه گیانی خه‌ڵك و له ئه‌نجامی پێکداداندا 2 که‌س کوژراون و 250 که‌سیش بریندار بوون.
لیبیا: دوێنێ خه‌ڵکی نارازی و ئازاردیخوازی لیبیا به زنجیره ڕاپه‌ڕینی خه‌باتکارانه‌ی خه‌ڵکی تونس و میسر و یه‌مه‌ن و ئوردن ه‌وه په‌یوه‌ست بوون. ده‌سه‌ڵاتی قه‌ره‌قوشی ئه‌و وڵاته که‌وته گیانی خه‌ڵکی و هیزه‌کانی که‌وتنه داپڵۆسینی خه‌لکی. به‌ڵام له‌به‌ر سانسور ،تا ئێستا هه‌واڵه‌کان به دوورودرێژی ئاودیوی سنووره‌کان نه‌بوون.
عیراق/ کوردستان: دوێنێ و ئه‌مڕۆ له هه‌ردوو پارێزگه‌ی واسط و ذی قار جه‌ماوه‌ری نارازی و ڕاپه‌ڕیو په‌لاماری ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌لاتیان داوه. هه‌روه‌ها ده‌نگی ناره‌زایه‌تی و هه‌واڵی خۆێکخستن و خۆئاماده‌کردن بۆ ڕاپه‌ڕین، گه‌ره‌كه و گه‌ڕه‌ك شاره و شار دێت و ده‌چێت.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17ی فێبریوه‌ری له سلێمانی خۆپیشاندان و پێکدادان ڕووی داوه سه‌ره‌نجام که‌سیك کوژراوه و هه‌ژمارێکی زۆریش بریندارن. ده‌سه‌لات قه‌ده‌خه‌بوونی هاتووچۆی راگه‌یاندووه و بارگرژی باڵی به‌سه‌ر سلێمانی و هه‌ولێردا کێشاوه. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت ناڕه‌زایه‌تی خه‌لك له قاڵبی ده‌سه‌لاتخوازی و ده‌ستکه‌وتخوازی لیستی گۆران بدات، به‌ڵام پیچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌وه لاوانی کوردستان راپه‌رین و نایانه‌وێت له کاروانی زنجیره راپه‌ڕینه‌کانی ولاتانی ده‌وروبه‌ر به‌جێ بمێنن. ناره‌زایه‌تییه‌کان ته‌نیا کوردستان ناگرنه‌وه، به‌ڵکو به‌شێکن له‌و شه‌پۆله راپه‌ڕین و ناڕه‌زاتیه‌تیانه‌ی که له ئیتالیاوه به‌ره‌و مه‌غریب و یه‌مه‌ن و ئێران و پاکستان له هه‌ڵچووندان.