پێشنیاری ده‌سته‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران له‌مه‌ر هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ی
- پێکهێنانی کۆمیته‌کانی مانگرتن و خۆپیشاندان و هتد…
- به‌رگرتن به ناوچه‌گه‌رێتی و شارچییه‌تی و پارت پارتێنه، که هه‌ندێك لایه‌ن و ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتخواز بۆ په‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دنه‌ی ده‌ده‌ن و هتد…
- به‌رگرتن به هه‌وڵی هه‌ر گروپێك که بیه‌وێت ئاراسته‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له دژه‌ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ دژه پ‌د‌ک یا ینک یا هه‌ر شتێکی دیکه بگۆڕێت، واته به‌رگرتن به‌وانه‌ی که بۆ ئامانجی تایبه‌تییان ده‌خوازن خۆپیشانده‌ران به گژی نه‌یاره‌کانیاندا بکه‌ن و هتد…
- به‌رگرتن به‌و دروشم و پاگه‌ندانه‌ی که ده‌یانه‌وێت هێزی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی پارتایه‌تی و ده‌ستبژێری خۆیان به‌کاربه‌رن و هتد…
- به‌رزکردنه‌وه‌ی داخوازییه جه‌ماوه‌ریییه‌کان، که ده‌ربڕی خواست و ئاواتی گشتین[ئازادی، یه‌کسانی، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی] له به‌رامبه‌ر دروشم و داخوازی پارت و گروپه رامیارییه‌کان و هتد…
- هه‌ڵپێچانی ده‌موچاو له‌کاتی خۆپیشاندان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا و هتد…
- هه‌ڵگرتنی ئاو بۆ ده‌موچاوشتن له کاتی به‌رکه‌وتنی گازی فرمیسك ڕژێن و هتد…
- بڕینپێچی و ڕزگارکردنی بریداره‌کان له‌لایه‌ن ده‌سته فریاگوزاره‌کانی خۆپیشانده‌رانه‌وه و هتد…
- ئاگادارکردنه‌وه و گه‌یاندنی ناوی گیراوه‌کان له کاتی ده‌ستگیربووندا و هتد…
- بڵاوکردنه‌وه‌ی ناوی به‌کرێگیراوانی ده‌سه‌لات و چه‌کداره ته‌قه‌گه‌ره‌کان و گرتنی وینه و کورته فێلم له‌سه‌ریان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا و هتد…
- هه‌وڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ی هێزه چه‌کداره‌کان بۆ به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر و داماڵینیان له چه‌ك و ناچارکردنیان به ده‌رچوون له شار و گونده‌کان و هتد…
- به‌رگرتن به کوشت‌وبڕ و توندوتیژی، گرتنه‌به‌ری شێوازی پارێزگاری له خۆکردنی گونجاو و هتد…
- به‌رگرتن به جیاوازی دروستکردن و ده‌سته‌گه‌ری و هه‌وڵی ده‌سته‌مۆکردن و خۆسه‌پاندنی گروپه ڕامیارییه‌کان و هتد…
- په‌یوه‌ندیگرتن له‌ته‌ك هه‌ڵسوراوانی جه‌ماوه‌ری له ئاستی سه‌رتاسه‌ری شار و گونده‌کانی کوردستان و عیراق و هتد…
- بڵاوکردنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌واڵ و وێنه و کورته ڤیدیۆکان به فه‌یسبووك و تویته‌ر و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه و هتد…
- هه‌ڵخڕاندنی مانگرتنی گشتی؛ هه‌ر له مانگرتنی گشتی له کار، مانگرتن له کردنه‌وه‌ی میدیای سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات و بایکۆتی ڕۆژنامه‌کانی سه‌ربه‌ده‌سه‌لات و هتد…
- هه‌وڵی ده‌ستبه‌جێ بۆ پێکهێنانی کۆمیته و ئه‌نجومه‌ن و ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کان له شوێنی کار و له‌ناو گه‌ڕه‌که‌کاندا و خۆلادان له شه‌ڕی گروپه رامیاییه‌کان له‌سه‌ر ناونانی ڕێکخراوه‌کان و هتد…
- ده‌ستبه‌کاربوون له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و گێرانه‌وه‌ی کارخانه و فه‌رمانگه و خوێندگه و کاروباره گشتییه‌کان بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئۆتۆنۆمی کۆمیونیتییه‌کان و هتد…
- هاوکاتی هه‌وڵی پێکهێنانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌رتاسه‌رییه‌کان، نابێت ڕۆڵی بناخه‌یی کۆمیته‌کان و رێکخراوه جه‌ماوه‌رییه خۆجێییه‌کان له‌بیر بکرێت و پێویسته بڕیاردان و جێبه‌جێکردن له‌سه‌ر بنه‌مای کۆبوونه‌وه گشتییه‌کان و پێکهاتن و یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی کۆمیونیتییه‌کان و شاره‌کان و گونده‌کان و هتد…
- به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی به‌شداری پارت و ڕێکخراوه ڕامیارییه‌کان له‌و کۆمیتانه‌دا تا ئاستی ئاماده‌یی تاکه‌کان و ڕێگه‌گرتن له پارت و ده‌سته‌بژێره‌کان له بڕیاردان و قسه‌وباسه‌کاندا و له ناوهێنان و خۆسه‌پاندنیان و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی پێشتر ئاماده‌کراوی پارته ده‌سه‌لاتخوازه‌کان و هتد…
- به‌رگرتن به هه‌ر هێز و که‌سێك که بیه‌وێت هانا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی که‌سیی و گروپی و خێله‌کی به‌رێت و هتد…
- به‌رگرتن له گروپ و ده‌سته‌چیه‌تی (سکتاریزم)ی گروپه چه‌په‌کان و هتد…
- ده‌ستکۆتاکردنی به‌کرێگیراوانی ده‌سه‌ڵات و پارته هاوپه‌یمانه‌کانیان له ده‌سته‌مۆکردن و به‌لاڕێدابردنی ڕاپه‌ڕیندا و هتد…
- پێکهێنانی ده‌سته و هێزی پاریزگاری له نێوه‌ندی کۆمیته‌کان و گه‌ڕه‌که‌کاندا و هتد…
- پێکهێنانی کۆمیته‌کانی پاراستنی شوێنه گشتییه‌کان و ناوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان و سپاردنی ئه‌رکه‌کان به خودی که‌سه په‌یوه‌ندیداره‌کان له ڕێگه‌ی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ره‌وه‌زییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، وه‌ك کۆمیته، ئه‌نجومه‌ن، کۆمون، سۆڤییت، ڕێکخراوی پیشه‌یی خوێندنگه به خوێندکاران و کارگه به کرێکاران و فه‌رمانگه به فه‌رمانبه‌ران و کاروباری گه‌ره‌که‌کان به ئه‌ندامانی گه‌ره‌که‌کان و گونده‌کان به گونده‌کان، و هتد…
- ده‌ستگرتن به‌سه‌ر کاناڵه‌کانی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و چاپه‌مه‌نییه‌کان و خستنه‌کاریان بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی راپه‌ڕین و هتد…
- پێکهێنانی ئه‌نجومه‌ن و کۆمیته و ڕێکخراوه‌کانی شوێنی کار له‌سه‌ر بنه‌مای کۆبوونه‌وه‌ی گشتی و هه‌ڵبژاردن و بڕیاردانی ڕاسته‌خۆ و پیاده‌کردنی کاری ڕاسته‌خۆ (Direct Action) و هتد…
- هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی فێدراسیۆنی ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌کان و هه‌نگاونان بۆ پێکهێنانی کۆنفیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رتاسه‌ری بیرکردنه‌وه و خۆجێی کارکردن و ڕێکخستنی ناقوچکه‌یی (ناهه‌ره‌می – ناهیرارشی) و هتد…
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و ناوه‌نده‌کانی بڕیاردان که پارته‌کان و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی و ناوه‌ندی سه‌پاندوونی و پێکهێنانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و پیاده‌کردنی دێـمۆکراتی ڕاسته‌وخۆ وه‌ك بناخه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه و هتد…
- ده‌رکردنی به‌ڕێوه‌به‌ران و کارمه‌ندانی میری و کۆمپانییه تایبه‌ته‌کان له کارخانه و شوێنه‌کانی دیکه‌ی خزمه‌تگوزاری و پێکهێنانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌کانی کار و خزمه‌تگوزاری له خودی کرێکاران و کارمه‌ندان و هتد…
- ئه‌مانه و چه‌ندین کاری تر، که له ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991 و زنجیره ڕاپه‌ڕینه‌کانی تونس و میسر و یه‌مه‌ن و هتد…
ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕین
19ی شوباتی 2011
سلێمانی