عیراق: ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کان سه‌رتاسه‌ری و په‌ره‌ده‌سێنن
هه‌رێمی کوردستان، ئه‌رمڕۆ هه‌ژماری خۆپیشانده‌ران له‌چاو ڕۆژانی رابوردوو له زیادبووندا بوو. ئه‌م ده‌رکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌راسان کردووه و له به‌رامبه‌ردا په‌نایان بردووه‌ته به‌ر ڕه‌شبگیری نه‌یارانیان به‌شه‌ودا، هاوکاتیش لێڕه‌و له‌وێ له هه‌ر شوێنێك بۆیان بلوێت و زه‌مینه بۆ جیاوازی و ئاژاوه‌نانه‌وه و تۆمه‌تبارکردنی که‌سانی تر له باربووبێت، په‌نایان بردووه‌ته به‌ر کوشتن و ته‌قه‌کردن، له‌وانه کوشتنی پۆلیسێکی عه‌ره‌بزمان له که‌رکووك به ئامانجی جیاوازی دروستکرد و ئاژاوه‌نانه‌وه له‌نیوان ءتنه جیاوازه‌کانی دانیشتووی که‌رکووك که ئه‌مڕۆژانه له جێی ترس و دوودڵی وه‌ك به‌ره‌نجامی کاره قێزه‌ونه‌کانی ده‌سه‌ڵات و گروپه تیرۆریسته‌کان، هاوده‌ردی و هاوداخوازیی خه‌ڵکی ئه‌م شاره بووه‌ته دیاره‌یه‌کی ڕووداوه‌کانی ڕۆژانی ڕابوردوو و له ناڕه‌زایه‌تییه‌کاندا وه‌ك په‌رچه‌می جه‌ماوه‌رییبوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان ده‌شه‌کێته‌وه.
ئه‌مڕۆ له ساری به‌سره‌وه تا حه‌ویجه، له گشت گۆشه‌کانی عیراقدا خۆپیشاندان و خرۆشانی جه‌ماوه‌ری بوو دژی گه‌نده‌ڵی و زۆرداری و نه‌بوونی ئازادی و قێزه‌ونی دێمۆکراسی بۆرجواکان و فێدرالیزمه هیرارشییه‌که‌یان. خه‌ڵکی ئازادیخواز و چه‌وساوه‌ی عیراق هه‌م نیشانی دا، که هاوده‌نگ و هاوخه‌م و هاوپشتی ئازادیخوازانی تونس و میسر و یه‌مه‌ن و ئوردن و به‌حره‌ین و لیبیا و ئێرانه، هه‌م نیشانی دا، که بچووکتری هه‌لی بۆ بڕه‌خسێت، ده‌سه‌ڵاتی سه‌پاوی کلکه-بۆرجواکانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه داگیرگه‌ره‌کانیان، ده‌پێچنه‌وه و به‌ره‌و داڵدگه‌ی فه‌هه‌د پاشا و کۆشکی سپی ڕاویان ده‌نێن.