ئەو فیرگانەی کە لە گلاسگۆ هەڕەشەی داخستنیان لەسەرە، لەلایەن دایك و باوکانەوە دەستیان بەسەردا گیرا

ئامادەکردن: afraser

Apr 3 2009

دایکان و باوکان دەستیان بەسەر فێرگەکانی سەرەتای (Wyndford) و سەرەتایی (St. Gregory) لە گەڕەکی (Maryhill) ی گلاسگۆدا ، کە هەڕەشەی داخستنیان لەسەر بوو، گرت.

دەستبەسەرداگرتنی فێرگەکانی سەرەتای (Wyndford) و سەرەتایی (St. Gregory) ئەم شەویش بەردەوام بوو.

هەردوو فێرگەکە لەلایەن شارەوانی (گلاسگۆ)وە هەڕەشەی داخستنیان لەسەر بوو.

پلانێکی پۆلیس بۆ لێسەندنەوەی فێرگە داگیرکراوەکان لە ئارادا بوو، لە کاتژێر (6) ئێوارەوە لە هەرچوالای فێرگەکان گیرابوو، لە ڕێگەی گفتوگۆ وە پووچەڵ کرایەوە و بە خۆپیشاندانی ئارامیش بۆ پشتیوانی دایکان و باوکان ڕێگەی پێدرا.

پشتیوانی لە دایکان و باوکان بۆ داگیرکردنی فێرگەکان و ڕێگەگرتن لە داخستنیان، لە دەرەوەی ساختمانی فێرگەکانەوە بەردەوامە و کاتژێر (12)ی ڕۆژی 04ی ئەپریلی 2009 خۆپیشاندانێکی جەماوەری بۆ پشتیوانیکردن لێنان ڕێکخرا.

ناردنی پەیامی پشتیوانی بۆ دایکان و باوکان، لە سەرتاسەری ئەوروپاوە بەردەوامە لەوانە پەیامی کرێکارانی کارگەی (Dundee) بۆ دایکان و باوکان، داگیرکردنی کارگەکەیان بوو.

سەرچاوە: http://libcom.org/news/glasgow-threateaned-schools-occupied-parents-03042009

Leave a Reply