هه‌رچه‌نده ماسمیدیا میدیا به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه ئه‌و که‌تواره بشارێته‌وه، که له ئیسرائیل بزاڤێكی فراوانی دژه‌دیوار، دژه جه‌نگ، دژه سه‌رکوت، دژه داگیرکردن هه‌یه و له چه‌نده ساڵی ڕابوردوودا به‌رده‌وام خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر شێوازی خه‌باتی ڕاسته‌خۆ له شار و گونده سنوورییه‌کانی ئیسرائیل/ فه‌له‌ستین ئاماده‌بوون. ئه‌م بزاڤه نه‌وه‌ستاوه و له چه‌ند هه‌فته‌ی رابوردوودا وێرای ده‌ستگیرکردنی چه‌ند چالاکڤانی ئازادیخواز، به‌رده‌وام شانبه‌شانی ڕاپه‌ڕین و خۆپیشانه‌دانه‌کانی ناوچه‌که له‌سه‌ر سنووره‌کان هه‌وڵی کردنه‌وه‌ی سنوور و هه‌ڵپێچانی سنووره دڕکاوییه‌کان دراوه.
وه‌ك په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و خه‌باته راسته‌وخۆیه له شاری هێبرۆن جه‌ماوه‌ر خرۆشانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و خوازیاری کردنه‌وه‌ی سنووره‌کان بوون به‌ڕووی فه‌له‌ستینییه‌کاندا. شایانی باسه ماوه‌یه‌ك پێش ڕاپه‌ڕینی تونس لاوانی غه‌ززه مانیفێستێکی ئازادیخوازانه‌یان بڵاوکرده‌وه، که تێیدا نه‌فره‌ت له حه‌ماس و له ده‌وله‌تی ئیسرائیل و له ئه‌مه‌ریکا و له یوئێن و له داروبه‌ری ده‌سه‌لاتداران ده‌که‌ن، که ده‌کرێت ئه‌م بانگه‌وازه‌ی لاوانی غه‌ززه کاراییه‌کی فره‌ی له‌سه‌ر بۆچوون و ده‌نگی شه‌قامی عه‌ره‌بی له ڕێگه‌ی فه‌یسبووکه‌وه دانابێت.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ و دیتنی کورته فیلمی چالاکییه‌کانی بزاڤی دژه‌دیوار، کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن: http://www.awalls.org/arabic
هاوڕێیان، خوێنه‌رانی هێژا، سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان, وەك سەکۆی سۆشیالیستە ئازادیخوازەکان، پێویستی بە هاریکاری ،ڕەخنە، پشنیار، ڕێنوێنی، وتار و هەواڵ و ڕاپۆرتی خەباتی ڕۆژانەی جەماوەری ئێوەیە هەیە لە هەر کوێیەکی جیهاندا دەژین.
hevallan, xwêneranî hêja, sekoy enarkîstanî kurdistan, wek sekoy soşyalîste azadîxwazekan, pêwîstî be harîkarî , rexne, pişnyar, rênwênî, wtar û hewall û raportî xebatî rojaney cemawerî êweye heye le her kwêyekî cîhanda dejîn. [email protected]