لیبیا:
ئەوە بۆ چەندین هەفتە دەچێت، جەماوەری نارازی و شارە ئازادکراوەکانی لیبیا، ڕووبەڕووی کوشتن و تیرۆر و بۆمبارانی ئاسمانی و زەمینی دەبنەوە. بەبەرچاوی دەسەلاتدارە دێمۆکراتەکانی دونیاوە ناوچە ئازادکراوە کراونەتە کوشتارگەی ئازادیخوازان. دەوڵەتە بەناو دێمۆکراتە-پارلەمانییەکان نەك هەر پشی ڕژێمە دیکتاتۆرەکەی (قەزافی)یان بەرنەداوە، بەڵکو لەو دەمەدا دەیان ملیارد پارەی نەوتیان بۆ ڕەوانە کرد، تاوەکو باشتر بتوانێت پێداویستییەکانی کوشتوبڕی ئازادیخوازان دابین بکات.
لێرەدا پرسیارێك دێتە کایەوە، بۆ چی لە پرسی (یوگوسلاڤیا)دا، کە دێمۆکراتە جیهانخۆرەکان بێلایەن نامێننەوە، بەڵام لە پرسی لیبیادا، نەك هەر هەڵوێست وەرناگرن، بەڵکو پشتیوانی لە دیکتاۆرەکی بێپەردەی قەزافی دەکەن و گڵۆپی سەوزی بۆ نیشان دەدەن.