ئه‌وڕۆ 17ی جونی 2009 هه‌زاران خوێندکار له سه‌رتاسه‌ری ئا‌ڵمانیا ده‌ستییان دایه مانگرتن و خۆپیشاندان بۆ سیستمێکی باشتری په‌روه‌ده و فێربوون و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان. به‌پێی خه‌مڵاندنی پۆلیس ته‌نیا له شاری بێرلین نزیکه‌ی 12 هه‌زار گه‌نج له‌ناو شاردا خۆپیشاندانیان ساز دا. ڕێکخه‌ری سه‌رتاسه‌ری «مانگرتنی راهێنانیی 2009»، قسه‌ی له به‌سداریکردنی 20000 که‌س کرد. به‌پێی راگه‌یاندنی هه‌ڵسوراوانی، نزیکه‌ی 240000 که‌س له 70 شاری ئاڵمانیادا به‌شدارییان کردووه. خۆپیشانده‌ران سکالایان له باری خراپی فێرگه‌کان و فێرگه ئاماده‌ییه‌کان ده‌کرد و خوازیاری باشترکردنی پێداویستییه‌کانی خوێندن بوون. له هه‌رێمی هێسن، زیاتر له 25000، له هه‌رێمی نۆردراین وێست فالین زیاتر له 50000، به‌پێی راگه‌یاندنی پۆلیس له هامبۆرگ 11000، له شتوتگارد 8000 و له ماینتس 2000 خوێندکار و لاو به‌شدارییان کردووه. هه‌روه‌ها له زۆرێك له شاره‌کانی تر کۆبوونه‌وه و خۆپیساندانی هه‌زاران که‌سی ڕاگه‌یێنراوه له‌وانه: میونسته‌ر، درێسدن، دیوسڵدۆرف، گۆیتنگین، هایدلبێرگ و میونشن. له زۆر شاردا ڕێگه‌وبانه‌کانیان گرتووه و دانشگه‌کانیان داگیر کردووه.
خۆپیشاندانه‌کان به‌ره‌و لوتکهکشانی چالاکییه‌کی سه‌رتاسه‌رییه‌کانی هه‌فته‌که بوون، ئه‌م مانگرتنه سه‌رتاسه‌رییه‌ی په‌روه‌رده، له‌سه‌ر بڕیاری خوێندکاران و ڕێکخراوه خوێندکارییه‌کان، یه‌کێتییه‌کان و گروپه کۆمه‌لایتییه‌کان، بانگه‌وازی بۆ کرا. ههڵخرێنهرانی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فره سیستمی فێرگه و کۆمه‌ڵایه‌تی کردنه‌وه‌ی فێرگه بالاییهکانی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باکالۆریۆس و ماسته‌ر و شێوه هه‌نووکه‌ییه‌کانی خوێندن بوون.