ئا.:ronan on Jun 16 2009
کرێکاران له هه‌مباری ئه‌لکهولی پاوانکاریی ده‌وڵه‌تیی سویدی، وه‌ك کاردانه‌وه به هه‌وڵی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی کرێکاران به کرێکارانی نیوه‌کات کار، ده‌ستییان به مانگرتنی کتوپر کرد.
ماوه‌یه‌کی درێژه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌وڵ ده‌دات، له‌جێی کرێکارانی ته‌واو کات، کرێکارانی کونتراکتی کاتی جێ بگرێته‌وه، به‌ڵام قه‌یرانه‌که ده‌که‌نه هۆکارێك بۆ ده‌رکردنی کرێکاران، له کاتێکدا کرێکاران له نووسینگه‌ی ده‌ڵاڵانی کاره‌وه وه‌رده‌گرن. کرێکاران له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌کانیانه‌وه کۆمه‌ك یا گرنگیی که‌میان پێدراوه؛ پاش خۆپیشاندانیان له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌ی LO (فیدراسیۆنی گشتی کرێکاران) به‌ڵینی کۆبوونه‌وه له‌ته‌ك نوێنه‌رانی LO پێ درا، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز ڕووی نه‌دا.
ئه‌و کرێکارانه‌ی که ڕه‌تیان کردووه‌ته‌وه بگه‌رێنه‌وه سه‌رکار، پشتیوانیگه‌رانی لکی ناوچه‌یی(SAC (Syndikalistaerna و تاکه‌که‌سان له چه‌پی پارله‌مانی به مانگرتنه‌که‌یانه‌وه په‌یوه‌ست بوون.
ڕیگرتن له هه‌مباره‌که ئه‌وڕۆ به‌یانی کاتژێر پێنج تا دووی دوانیوه‌ڕۆ سه‌رکه‌تووانه ئه‌نجام درا، له کاتێکدا که پۆلیس هه‌وڵی دا له ده‌رگه‌ی پشته‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بپارێزیت. پۆلیس هه‌نگاوێکی نائاسایی له پۆلکردنی هه‌ستان به‌کاری نا، له‌وه‌ی که خۆپیشاندان ململانێی شوێنی کار بێت، به‌مه‌ش توانای فره‌تریان پێ ده‌به‌خشێت له ته‌نگه‌تاوکردنی مانگرتوواندا.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن: