ئه‌م ساڵیش جارێکی تر به ئامانجی چه‌ند ڕۆژ پێکه‌وه ژیان دوور له سه‌روه‌ری و ڕابه‌ری، هاوینه ئوردووی ئه‌نارکیستی سویسرا له ڕۆژانی 05 – 16ی ئۆگوستی 2009 به‌رپا ده‌کرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، له چادرگه‌كه ئه‌م شتانه ده‌ست ده‌که‌ون، ئاشپه‌زخانه، چاردگهلی مانه‌وه، گه‌رما و توالیت، چادریکیش بۆ وۆرکشۆپه‌کان –له کاتی تهڕوتوشیدا– و که‌ره‌سته‌گه‌لی وه‌ك پرۆجێکت و ڤیدیۆ و دیڤیدی و هیتریش. ئه‌گه‌ر پێویستیش بێت ئینته‌رنیت، ساز ده‌کرێت….
ئه‌وه‌ی که پێویسته له‌ته‌ك خۆ بهێنرت، ئه‌مانه‌ن: پێخه‌ف، پێداویستی تری وه‌ك فیلم، ئامێری موزیك و قاپ و که‌وچك و هه‌رشتێکی تر که خۆتان به پیویستی ده‌زانن….
خه‌رجی به‌داربوون، ئه‌م ئوردووه پێویسته به‌پێی ئاماده‌یی و توانای که‌سه‌کان له بژارکردنی خه‌رجدا به‌شداری بکرێت، بۆ خه‌رجی شوێنه‌که ڕۆژانه 8 یورۆ بۆ هه‌ر که‌سێك له‌به‌رچاو گیراوه. کڕین و ئاماده‌کردنی خواردن پێکه‌وه ده بێت و هه‌مووان به‌پێی ئاماده‌یی خۆیان له گه‌لکاری و هاریکاریدا به‌شدار ده‌بن..
چۆنییه‌تی ڕێکخستنی، به‌ته‌واوی له سه‌رپه‌رشتی و رابه‌ری که‌سانێکه‌وه دووره و هه‌موو شته‌کان گشتی و هه‌ره‌وه‌زییانه ده‌بن….
بۆ زانیاری زیاتر له‌مه‌ڕ چۆنییه‌تی گه‌یشتن به شوێنی ئوردووه‌که و ناوچه‌که، سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی ئوردووه‌که بکه‌ن :