نوێ له (ئه‌نارکۆ–سه‌ندیکالیزم)دا
و. له فه‌رنسییه‌وه: سه‌لام عارف
کارگه‌ران .. بێکاران .. خۆێندکاران
شه‌ممه 1ی دێسه‌مبه‌ر 2001
ئێوه بڕیارتان داوه بۆ چاکردنی هه‌ل ومه‌رجه‌کانی ژیانتان بجه‌نگن, ڕه‌تکردنه‌وه‌ی چۆکدانان و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی وازهێنان،ده‌ستبه‌رداربوون، ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی سیاسه‌تمه‌داران،سه‌ندیکاکان،دامه‌زراوه‌کان…
یه‌کگرتن بۆ سه‌رکه‌وتن
cnt-ait ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه گرد ده‌کاته‌وه، که‌وا بڕیاریان داوه دژی چه‌وسانه‌وه خه‌بات بکه‌ن،بۆ کۆمه‌کردن له‌سه‌ر پرانسیپی ئه‌نارکۆ–سه‌ندیکالیستی بۆ خه‌باتکردنی ناوکارگه‌کان،گه‌ره‌که‌کان،خۆێندگه‌کان له‌سه‌ر ئاستی وڵات،پلانی هاوپشتی و یه‌کگرتن ده‌خاته ڕوو، خۆ هه‌ڵنه‌بژاردن بۆ هیچ هه‌ڵبژاردنێک “نه‌سیاسی”، “نه‌سه‌ندیکالیستی”، داوانه‌کردنی هیچ پاڵپشتی و یارمه‌تیه‌ک، چونکه هه‌مووی پابه‌ندبوونه به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه…
به‌هێزبون بۆ سه‌ربه‌خۆبوون، سه‌ربه‌خۆبوون بۆ یه‌کگرتن
هه‌موو تاکه‌کان، هه‌موو گروپه‌کان،به‌مه‌به‌ستی تێکۆشان دژی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ت،پێویسته ئه‌وه بزانن، که پێویسته خۆیان به‌خۆیان بن، واته به‌رامبه‌ر به هێزی خاوه‌نکاران، پشتیان به‌خۆیان ئه‌ستوربێت، چونکه سه‌ربه‌خۆبوون بێ یه‌کگرتن و هاریکاری هیچ ناگه‌یێنێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هه‌موو که‌سێک بیروبۆچونی خۆی ده‌رباره‌ی، جیاوازی، سه‌ربه‌خۆیی، هاریکاری، ئاره‌زوومه‌ندی هه‌یه و سه‌ندیکا جیهانییه‌کان به‌شێکن له هێزی خواره‌وه‌ی ئه‌نارکۆ سه‌ندیکالیزم که خه‌باتی تێدا ده‌که‌ین بۆ داهاتویه‌کی تر…
دنیا نیشتمانمانه
CNT ڕێکخراوێکی ئه‌نارکۆ–سه‌ندیکالیسته و له‌سه‌ر ئاستی سه‌رتاسه‌ری له سه‌ندیکای هه‌رێمه‌کان پێکهاتووه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هره‌کێشی سنووری نییه،کرێکارانی که‌رتی تایبه‌تی،که‌رتی گشتی به‌ره‌وروی هه‌مان هێرش بوونه‌ته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه CNT خۆی ئه‌ندامی(A.I.T association international des travilleurs)یه کۆمه‌کی هه‌ره‌وه‌زی ئه‌نته‌رناسێۆنالیستی کارگه‌ران، له‌گه‌ڵ ڕیکخستنه ئه‌نارکۆ–سه‌ندیکالیستییه‌کانی هه‌موو وڵاته‌کان که cnt–ait پێکه‌وه‌کاریان تێداده‌که‌ن؛ئیسپانیا،روسیا،نیجیریا،ژاپۆن،ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا،ئوسترالیا،برازیل، … وه‌کو وتمان هه‌مان کار و خه‌باتی تێدا ده‌که‌ن،ئه‌و جموجۆڵه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رتاسه‌ری و هه‌رێمه‌کان جێگه‌ی کارکردنه‌کان،ت که‌رته تایبه‌تییه‌کان، که‌رته گشتییه‌کان خه‌بات ده‌که‌ن دژی ئه‌و مه‌ترسییه که به‌ره‌و ڕووی کارگه‌ران بۆته‌وه…
Cnt-ait, section paris nord ڕێگر نییه له‌وه‌ی که به‌ڵگه‌نامه‌کانactualité ئاره‌زومه‌ندانه کۆپی بکرێن و ده‌ستاوده‌ستییان پێ بکرێت.
Qyndicat Interco CNT – AIT de Toulouse 1993
سه‌رچاوه‌ی لێوه‌رگیراو: http://cnt-ait.info/article.php3?id_article=162