نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
به‌شی هه‌شته‌م
ئارامگه‌ره ناکه‌تواری (وهمی)یه‌کان
ڕاسته که نابێت ته‌نیا بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ئالۆش و چێژوه‌رگرتن پرناببردرێته به‌ر توندوتیژی، به‌ڵام له‌و لایه‌نه‌وه که سوودوه‌رتن لێی له کاتی پێویستدا، ملی پێ نه‌ده‌ین و بمانه‌وێت هه‌موو جه‌نگه‌که به به‌رده‌وامی به هۆی به‌کاربردنی ئارامگه‌ره‌وه و له‌ڕێگه‌ی پارله‌مان و ئامرازه دێمۆکراتیکه‌کانی تره‌وه به‌ره‌وپیش به‌رین، زۆر پڕمه‌ترسییه. نه‌خێر! هیچ سیستمێکی ده‌نگوه‌رتن یا ڕیفراندۆم یا پرۆسه‌یه‌کی تری له‌و جۆره نییه، که کلیلی ئاره‌زووه‌کانی جه‌ماوه‌ر له ئاسمانه‌وه داگرێت. بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه بێجگه له ملدان به توندووتیژی هیچ ئه‌ڵته‌ناتیڤیکی تری نییه. وابه‌سته‌بوون به خۆشباوه‌ڕیگه‌لی له‌م جۆره‌وه، ته‌نیا گه‌رانه‌وه بۆ رابوردوو و دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی پێشینان ده‌بێت، که مژده‌ی به‌هه‌شتی ئه‌و دونیایان به ڕه‌نجبه‌رانی ئه‌م دونیا و دووره‌په‌رێزان ده‌دا. گریمانه‌ی ڕزگاری ڕه‌نجبه‌رانی دووره‌په‌رێز یا به‌ڵینی سه‌رکه‌وتن له‌ڕێگه‌ی ڕیفراندۆمه‌وه، له دیتنی که‌تواربینانه‌ی بارودۆخه‌که ئاسانتره، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا، تۆزقاڵێکیش که‌س له ئازادی نزیك ناکاته‌وه.
له شیکردنهوهکانماندا له‌مه‌ڕ سه‌ره‌نجامی کاره‌که، هه‌رده‌م ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌م کۆبه‌ندییه ناچارییه: په‌نابردن بۆ هێز!
هه‌ڵبه‌ته سه‌ڕه‌ڕای راستی بێسوودبوونی سه‌ره‌نجامی پرۆسه‌کانی ده‌نگوه‌رتن، ڕیفراندۆم و هیتر له فراوانترکردن و قوڵکردنه‌وه‌ی هوشیاری چینایه‌تیدا، نابێت چاومان له ئاستی که‌ڵکه ڕێژهییهکانییان بنووقێنین. بۆ نموونه، ڕیفراندۆم ده‌توانێت زۆر شێوازی به‌کاربردنی هه‌بێت. هه‌روه‌ها زۆرجار بۆی هه‌یه له هه‌ندێك هه‌لومه‌رجی تایبه‌تدا، دروستترین هه‌ڵبژێری ڕامیاریی گونجاو، سوود وه‌رگرتن له‌و بێت. با نموونه‌یه‌کی ڕۆشن و ئاشکرا بهێنینه‌وه: ڕیفراندۆم بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی خواست و هوشیاری کرێکاران، ئامرازێکی باشه. له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا بۆی هه‌یه ڕێکخراوه‌کان و یه‌کێتییه پیشه‌ییه‌کانیش هه‌ندێك جار به‌پێی پێویست په‌نای بۆ به‌رن (ئه‌م ڕووداوه بۆی هه‌یه بۆ هه‌ر ڕێکخراوێك بێته پێشه‌وه، چ ئه‌وانه‌ی که هێشتاکه له چنگ سه‌رمایه‌داری نههاتوونهتهدهر و له‌وانه‌یه پێویستیان به کۆمه‌که ده‌وڵه‌تییه‌کان هه‌بێت چ ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که به‌ته‌واوی شۆڕشگێڕانه‌ن)، ئه‌م شته، زۆریش باو بووه!
ئه‌وه‌ی که ڕیفراندۆم به هاوتا و ئه‌ڵته‌رناتیڤی شێوازه شۆڕگێڕانهکان بزانین، به‌و ڕاده‌یه گه‌مژانه‌یه، که بێکه‌ڵك و بێسوودی دابنێین. دهنگوهرگرتنهکان ئامرازێکن بۆ خه‌مڵاندنی چه‌ندایه‌تی، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك به که‌ڵکی هه‌ڵسه‌نگاندنی چۆنایه‌تی نایێن. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه که ناتوانرێت بۆ ئاڵوگۆڕی بنچینه‌یی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری پشتیان پێ ببه‌سترێت؛ وه‌ها وێناکردنێك هه‌ڵه‌یه‌کی زاقه و به‌رهه‌می چه‌وت تێگه‌یشتنه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دهنگوهرگرتنهکان ئاسایی تر ببنه‌وه، چهندبارهبوونهوهیان ناتوانێت جێگه‌ی داهێنان و هیزی پێویست بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هزری نوێ بگرێته‌وه.
کاتێك که ئه‌وه‌ی له باری ئه‌نجامداندایه، کارێکی شۆڕشگیڕانه‌ی وه‌ك ڕزگارکردنی باستیل(Bastille) بێت، قسه‌کردن له ده‌نگوه‌رگرتن و ڕیفراندۆم نابه‌جێ ده‌بێت… ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه که‌مایه‌تییه‌کی هوشیار هێرشیان بۆ سه‌ر قه‌ڵا نه‌کردایه ….ئه‌گه‌ر بیانویستایه یه‌که‌م جار له‌مه‌ڕ چاره‌نووسی قه‌ڵاکه ڕیفراندۆم به‌رپا بکه‌ن … له‌و باره‌دا به ئه‌گه‌رێکی زۆره‌وه تاکو ئه‌مرۆش گارده‌کانی (Gardes franaises) هێشتاکه ده‌رگه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئانتۆین(Antoine)یان له ژێر ده‌ست ده‌بوو.
نموونه‌که‌مان له‌مه‌ڕ شکاندنی باستیل، له‌باره‌ی هه‌موو ڕووداوه شۆڕشگێڕییه‌کانه‌وه ڕاسته؛ وای دابنێین سه‌ره‌تا بخرایه ڕیفراندۆمێکی گریمانه‌یی، ئایا سه‌ره‌نجامێکی وه‌كو نموونه‌ی باستیل به‌ده‌ست ده‌هات؟
نا! هیچ شێوه دهنگوهرتنێك یا شێوه ڕیفراندۆمێك ناتوانێت جێگه‌ی په‌نابردن بۆ هێزی شۆڕشگێڕانه بگرێته‌وه. به‌لام با وردتر بڕوانین؛ ئه‌و په‌نابردنه بۆ هێزی شۆڕشگێڕانه، به‌و واتایه نییه که جه‌ماوه‌ر له خه‌و دایه. ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه! هه‌ر چه‌ندی جه‌ماوه‌ر چالاک‌تر و هوشیارتر بێت، هێزی شۆڕشگێرانهش کاراتر ده‌بێت.
شۆڕشی ئابووریی له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریدا خۆی دهپهروهرێنیت تاوه‌کو ڕۆژێك دواجار ڕوو بدات و سه‌ربکه‌وێت. بۆ په‌روه‌راندنی ئه‌و شۆڕشه و ڕێگرتن له گه‌ڕانه‌وه و تێكشکان له به‌رامبه‌ر دڕنده‌یی به‌ره‌ی دوژمن‌دا، ده‌بێت خه‌باتکاران بزانن چی‌یان ده‌وێت و به چ ڕێگه‌یه‌ك به‌و ئامانجه بگه‌ن. ده‌بێت سه‌راپایان هوشیاری بێت و هیچ کات ده‌سته‌مۆی هه‌سته‌کی و دنه‌دان نه‌بن! با بوار بۆ خراپ له یه‌ك گه‌یشتن نههێڵێنهوه؛ کاتێك که له ڕوانگه‌ی شۆڕشگێڕانه‌وه بڕوانین، ده‌بینین که هێزی ژماره‌یی، ته‌نیا کاتێك کارایه، که به داهێنان و هوشیاری خۆبه‌خۆی تاکه‌کان بارگاوی بێت. زۆربوونی ژماره‌یی، خۆی له خۆیدا، شتێك نییه بێجگه له که‌له‌که‌کردنی که‌سانی پا له هه‌وا وه‌ك نێچیری خه‌واڵوو، که بێجگه له کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به به‌رکه‌وتنه‌کان جووڵه‌یه‌ك له خۆ نیشان نادات.
به‌م پێیه، به‌و سه‌ره‌نجامه ده‌گه‌ین، که خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ، سه‌ره‌ڕای بوونی باوه‌ڕ به ناچارییبوونی به‌کاربردنی هێز، له خواره‌وه‌را، زه‌مینه بۆ تێکوپێکدانی فه‌رمانڕه‌وایی زۆر و توندوتیژی ئاماده ده‌کات، تاوه‌کو له ڕیشه‌وه هه‌ڵکێشێت و له جێی وی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بنیات بنێت، که به هوشیاری و یه‌کگرتنی ئازادانه پشتئه‌ستوور بێت. شێوه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره، ناساندن و جێخستنی تێگه‌یشتنی پێویست بۆ ئازادی مرۆڤ له هه‌مان کۆمه‌ڵگه‌ی کۆنی سه‌رکوتگه‌رانه و بههرهکێشدایه، که بڕیاره له داهاتوودا ژێرخانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێ پێك بهێنێت؛ واته گه‌شه‌ی تاکگه‌رایی، په‌روه‌رده‌کردنی ویست (اراده) و په‌یگیری له کاردا.
له کۆتاییدا به‌م کورتهته ده‌گه‌ین، که خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ، وێڕای شێوه‌ی تێکۆشان، فێرکاریی ئاکاریی زۆر به‌نرخی له خۆ گرتووه، که گه‌شه بهپهیڕهوانی ده‌دات و دهپانڵێویت، له ده‌سته‌مۆیی ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانگه‌یێنێته جێیه‌ك، که جوانی و به‌رهه‌ڵستییان تیشك بۆ که‌سانی تر بهاوێت. (کۆتایی)
*****************************************************************************************
* (Direct Action) كه به واتای كاری ڕاسته‌وخۆ دێت و له فارسی و عه‌ره‌بیشدا هه‌ر وا نووسراوه، به‌ڵام له كوردییه‌كه‌دا كه‌متر ئه‌و واتایه ده‌به‌خشێت، هه‌ڵسورانی ڕاسته‌وخۆ، چالاكی ڕاسته‌خۆ و خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ واتابه‌خشتر دێنه به‌گوێ.
ساڵی 1994 له‌لایه‌ن گروپی (Fresnes-Antony) (گروپی فیدراسیۆنی ئه‌ناركیستانی فه‌ره‌نسه)ه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه. http://cgecaf.com/mot515.html و ساڵی 1999 له لایه‌ن «Kate Sharpley Library» وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر ئینگلیزی و دواتر له سایتی ئه‌نارکۆ– سه‌ندیکالیزم 101، بڵاوکراوه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌ی بڵاوکراوه‌ی ئینگلیزییه‌که‌ی
http://www.anarchosyndicalism.net/newswire/display_any/200
ژیاننامه و نووسینه‌كانی نووسه‌ر:
http://www.anarchosyndicalism.net/protagonists/pouget.htm
بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شه‌کانی تر، کلیکی ئه‌م به‌سته‌رانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن: