(J.2.4 ) ئایا بە دڵنیاییەوە دەنگدان بۆ پارتە ڕادیکاڵەکان کارا ده‌بێت؟
و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
ئه‌و سیاسه‌تانه هه‌موو ده‌ستکردن، وه‌ستاکه‌شی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت؛ کاپیتالیسته‌کانن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ده‌رگای ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به ڕووی هه‌موو ناڕه‌زاییه‌کدا داخراوه، که‌چی ده‌بینین ده‌نگدان شه‌رعیه له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا، ئه‌وه‌ش به‌و مه‌رجه‌ی گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌رخۆ و ڕووکه‌ش بێت، نه‌ک خێرا و ڕادیکال.
له پرۆسه‌ی دیموکراتیدا ئامانجی هه‌موو حزبه‌کان ده‌ستخستنی به‌ڕێوه‌بردنه، حزبه ڕامیارییه‌کان که‌م تا زۆر پیشه‌یان داتاشینی ورده‌کارییه‌کانه تا گۆڕانکاری سنووردار بێت. وه‌کو باسمانکرد ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت کراوه نییه به ڕووی ناڕه‌زایی دژی ده‌نگدان، به پێچه‌وانه‌وه ده‌نگدان شه‌رعیه به مه‌رجێک سنووری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌وڵه‌ت نه‌به‌زێنێت. واته مه‌به‌ستی گۆڕانی ڕادیکال نه‌بێت، ئینکاری ئه‌وه ناکرێت که خێرایی قه‌یرانه‌کانی شارستانی پێویستی گۆڕانکاری زیاتر ده‌سه‌پێنێت، به‌ڵام ئه‌مه نابێت بمانخاته ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه که پشت ببه‌سین به پێشخستنی سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌کان، چونکه بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کانمان ده‌بێت گرنگی تایبه‌ت بدرێت به گۆڕانکاریی ڕادیکال.
ئه‌نارکیزم ئه‌و بیروبۆچوونه ڕه‌ت ناکاته‌وه که لای وایه ده‌توانرێت گیروگرفته‌کانمان چاره بکرێن له ڕێگه‌ی هه‌ندێک له‌و دامه‌زراوانه‌وه که ئه‌وانیش به‌شێک له‌و نه‌هامه‌تییانه‌یان به‌سه‌ردا که‌وتووه، ئه‌و نه‌هامه‌تییانه که به‌سه‌ر کۆمیونه‌کانماندا هێنراون، کۆمیونه‌کانمان وه‌ک جێگه‌ی کارکردن، ژینگه، گه‌ڕه‌که‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه زۆر له‌وه گرنگترن که بدرێنه ده‌ست سیاسه‌تمه‌داره‌کان، ده‌ستبژێره به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان. هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌موو کات ڕادیکالیزمکوژ بوون. حزبه‌کان تا ئه‌و کاته‌ی ده‌بنه خاوه‌ن شانسی هه‌ڵبژاردنیان ڕادیکالن.
“هه‌ر ئه‌وانه‌ی سیستمی dismpors خالقی گیروگرفته‌کانن، دوایش دژیان ده‌وه‌ستنه‌وه. ئاشکرا بووه که نه سیاسه‌تمه‌داران نه ده‌نگده‌ران ئۆتۆماتیزمی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان پێ دابین ناکرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌سته و تاقمه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ش که له‌و بواره‌دا جرتوفرتیانه ئه‌و کاره‌یان بۆ ئه‌نجام نادرێت. هه‌ندێک له‌و حزبانه که به ناوی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه کار ده‌که‌ن ده‌یانه‌وێت به ئاسووده‌یی بگه‌نه په‌رله‌مان، بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه کاریگه‌ریی ڕامیاریی ئه‌و کاره‌یان له‌سه‌ر ئه‌ندامه ساده و ساکاره‌کانیان.” démocratie sans election ;reiventing anarchy encor une fois haward ;enrich red p125
ڕۆدۆلف باهرۆ Rudoph bahro ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نموونه‌یه‌کی هێناوه‌ته‌وه که چۆن سه‌وزه‌کان له هه‌شتاکاندا له‌گه‌ڵ سۆسیال دیموکراته‌کان له ئه‌ڵمانیا ده‌چنه بواری یاساداڕشتنه‌وه و ده‌بنه هێزێکی زیاتر بۆ سیستمی باو و دوایش به‌فیڕۆدانی وزه‌یه‌کی ڕادیکال. گومان له‌وه‌دا نییه که مه‌سه‌له‌که له‌وه ئاڵۆزتره که کۆمیته‌یه‌کی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چینی به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌بێت، ته‌نانه‌ت له فۆرمه مارکسیزمه‌که‌شیدا، به‌رده‌وام ململانێیه‌ک له‌ناو ده‌وڵه‌تی بیرۆکراتیدا هه‌یه، که‌سان و گرووپ هه‌ن بڕوایان وایه که کارکردن له‌ناو ده‌وڵه‌تدا ده‌بێته کارئاسانی بۆ ده‌ستخستنی کارکردن و که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ‌کاری، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت هه‌لومه‌رجی باش بڕه‌خسێنرێت بۆ پاراستنی ژینگه هه‌روه‌ها به‌رزکردنه‌وه‌ی هێزی کڕین و ئاستی ژیان.
ئه‌وانه هیچ حسابێک بۆ ئه‌وه ناکه‌ن که پێکهاتن و ڕێکخستنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بێلایه‌ن نین. لای ئه‌نارکیزم ده‌وڵه‌ت ئامێرێکی پیسه ده‌رهه‌ق به ئازادی و یه‌کسانیی مرۆڤ. گه‌ر بێت و ده‌وڵه‌ت بره‌خسێنرێت بۆ هه‌ندێ مه‌به‌ست بۆ نموونه ڕیفۆرم، ئه‌وه ڕیفۆرمئه‌سته‌مه‌ه! چونکه بۆ ئه‌وه‌ی ڕیفۆرم بکرێت ده‌بێت به‌ر له هه‌موو کارێک ده‌وڵه‌ت خۆی ڕیفۆرم بکرێت، ڕیفۆرمی ئامێرێکیش ناکرێت که له قاڵب درابێت. ئه‌وان وه‌ک هه‌موو لایه‌نه‌کانی تر باش ده‌زانن که هه‌موو زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژییه‌ک ناشه‌رعییه گه‌ر لای ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌بێت، هه‌ربۆیه ده‌وڵه‌ت ئه‌و بواره‌ی مۆنۆپۆل کردووه تا خاسیه‌تێکی شه‌رعی پێ ببه‌خشێت و به کاری بهێنێت بۆ پاراستنی موڵکیه‌ت و دامرکانه‌وه‌ی هه‌ڵچوون و ڕاپه‌ڕینه‌کان و له‌خواره‌ش بۆته په‌رژینی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌توانرێت بواری ململانێی پێ ته‌سک بکرێته‌وه و به کاریش بهێنرێت بۆ داماڵین و زه‌وتکردنی موڵک و سه‌رچاوه ئابورییه‌کان و بێبه‌شکردنی میلله‌ت لێیان.
مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت و پارێزگاریکردنی خاوه‌نێتیی تایبه‌ت له سیستمی کاپیتالیزمدا، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی بیرۆکراتی خاوه‌ن ئیمتیازه‌کان له سۆسیالیزمدا، مه‌سه‌له‌یه‌ک نییه که بخرێته خانه‌ی گومانه‌وه و ئه‌وسا قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت.
خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان به فکری به‌کارهێنانی سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ گۆڕانکاری. پارتی سه‌وز لای خۆیه‌وه بڕاندویه‌تیه‌وه و یه‌کلای کردۆته‌وه و یاساکانی ئاماده کردووه و کردونی به پلانی ڕۆژانه، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌یان له بیر کردووه گه‌ر بێت و ئه‌و پڕۆژه یاسایانه بڕیار بدرێن ئه‌وه بۆ ڕتوشکردنیان ده‌بێت به ده‌وڵه‌تدا تێپه‌ڕ ببن و ده‌وڵه‌ت ڕاستیان بکاته‌وه. واته هیچ یاسایه‌ک ناخرێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه تا به کۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تدا تێنه‌په‌ڕێت و ڕاست نه‌کرابێته‌وه. ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت ئه‌وه‌یه ئه‌وان سه‌وزه‌کان سه‌ر به به‌ره‌ی قوتابخانه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازانن. ناچار ڕێزی ده‌وڵه‌ت و ده‌سکاری و ڕاستکردنه‌وه‌کانی ده‌گرن. بڕوانه: section B. ده‌وڵه‌ت لای ئه‌وان سه‌نگینه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌و مافه به مافێکی ڕه‌وای ده‌وڵه‌ت ده‌زانێت.
ده‌وڵه‌ت نه‌ک هه‌ر خۆی پێکهاته‌یه‌کی هه‌ره‌مییه، به‌ڵک پارێزه‌ری سیستمێکی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌و چه‌شنه‌یه، ئه‌و سیستمه‌ش کۆسپێکی سه‌ختی به‌رده‌می جێبه‌جێکردنی یاساکانه، به‌وه‌ش سه‌وزه‌کان و ڕادیکاله‌کانی په‌لبه‌ست کردووه و بێهێز و بێوره‌ی کردوون.
گه‌ر بێت و به موعجزه‌یه‌ک سیاسه‌تمه‌داره ڕادیکاله‌کان زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانیان به ده‌ست هێنا، ئایا ده‌توانێت ده‌وڵه‌ت هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه؟ ئێمه له حاڵه‌تی ده‌ستخستنی زۆرینه‌دا له sectionE باسمانکردووه و وتومانه که حزبه ڕادیکاله‌کانیش ملکه‌چی سیستمی ئابووری و بیرۆکراتیه‌تی ده‌وڵه‌تن، ته‌نانه‌ت حزبێکی ڕادیکالی جیدی و به‌وه‌فا گه‌ر بیه‌وێت کارێکی باش بکات په‌ککه‌وته‌یه و ناتوانێت بیکات، واته ناتوانێت هیچ ڕیفۆرمێکی گه‌وره پێشکه‌ش بکات.
به‌لای ئێمه‌وه ئه‌نارکیسته‌کان تاکه‌وه‌ڵامی ڕاستوڕه‌وان بۆ دیموکراتیه‌تی، نوێنه‌رایه‌تی، ڕابه‌رایه‌تی، داواکردنه له جه‌ماوه‌ر که ده‌نگ نه‌ده‌ن. ده‌شێ ئه‌وه ئامرازێک بێت بۆ کێشانی سنوورێک بۆ سیستمی ئیسته، ئه‌ویش وه‌ک مه‌رجێک بۆ پیاده‌کردنی ئه‌لته‌رنه‌تیڤێکی جیدیی ئه‌نارکی، وه‌ک چۆن ده‌رمانخست له FAQدا وا له به‌شی داهاتوودا باسی ده‌نگنه‌دان ده‌که‌ین.