كرێكارانی هێڵی ئاسمانی بریتانی له كۆتایی ساڵی ڕابوردوه‌وه له ناكۆكی و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌دان له‌ته‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێڵی ئاسمانی بریتانی، كه گه‌وره‌ترین هێڵی ئاسمانی بریتانییه. تائێستاش ئه‌م كێشه‌یه به‌رده‌وامه و به‌ره‌و ئاڵۆزی و خراپتربوون ڕۆیشتووه. سه‌ره‌تا له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێكار و سه‌پاندنی هه‌لومه‌رجێكی نوێ به‌سه‌ر ئه‌وانتریشدا، كه ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ش مووچه و كاتژێری كاركردن و پشوو و كاتێك، كه نوێنه‌رانی نه‌قابه بۆ كاری نقابی به‌كاری ده‌هێنن ده‌گرێته‌وه.
له مانگی دیسه‌مبه‌ری 2009 دا به ڕێژه‌ی 92.5%ی ئه‌ندامانی ده‌نگیان بۆ مانگرتن دا، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێڵی ئاسمانی به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ده‌نگدانه‌كه فرتوفێلی تێدا كراوه، نه‌قابه‌ی كێشایه دادگه و دادگه “دادوه‌ریش” بڕیاری دا، كه ده‌نگدانه‌كه یاسایی نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه مانگرتنه‌كه یاساخ كرا وسه‌ری نه‌گرت. به‌ڵام له مانگی مارتدا دوای ئه‌وه‌ی كه گفتوگۆكردنی نێوانیان شكیستی هێنا، كرێكاران بۆ ماوه‌ی 7 ڕۆژ له دوو ماوه‌دا ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
به‌ڵام ئه‌مه نه‌ك هه‌ر بارودوخه‌كه‌ی به‌ره‌و باشتربوون نه‌برد، به‌ڵكو خراپتری كرد. ئه‌وه‌ش به ده‌ركردنی زیاتر له 30 نوێنه‌ری چالاكی ناو نه‌قابه وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و مافه‌ی كه تیمی فڕۆکه‌وانه‌كان هه‌یانبوو، كه گه‌شتی خۆرایی بوو بۆ خۆیان و هه‌رزانی گه‌شتوگوزار بۆ خێزان و كه‌سوكاری زۆر نزیكیان. هه‌ر له‌م كاته‌شدا ده‌وڵه‌ت و میدیا كه‌وتنه به‌ڕێخستنی هێڕشێكی گه‌وره بۆ سه‌ر نه‌قابه و كرێكارانی مانگرتوو و هه‌وڵێكی زۆر په‌یگیرانه درا، تاكو مانگرتنه‌كه بشكێنن یا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه وای لێبكه‌ن كه كاریگه‌ر نه‌بێت.
هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ش لێدوان و قسه‌كرندن به‌رده‌وام بوو له نێوان نه‌قابه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا، به‌ڵام سه‌رئه‌نجامی نه‌بوو، بۆیه هه‌فته‌ی پێشوو كرێكاران به ڕێژه‌ی 82% له سه‌رجه‌می ده‌نگه‌ده‌ران، كه ڕێژه‌كه‌ی له 72% بوو ده‌نگیان بۆ 20 ڕۆژ مانگرتن دا، كه له 4 كاتی جیاجادا بكرێت، كه له‌م ڕۆژانه‌دایه: 18.05.2010 ،24.05.2010 ،30.05.2010 هه‌روه‌ها 05.06.2010 كه له نێوان هه‌ر ماوه‌یه‌كی مانگرتندا كرێكاره‌کان 24 کاتژێر ده‌چنه‌وه سه‌ر كار. ئێستا فشارێكی زۆریان له‌سه‌ره چ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه و چ له‌لایه‌ن نه‌قابه‌ی ناوه‌ندییه‌وه، كه هه‌رچۆن بووه، له‌ته‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا ڕێککه‌ون. له‌ولاشه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه ڕۆژی دوو شه‌مه ، 17.05.2010 نه‌قابه بداته دادگه، تاكو به‌زۆری دادگه مانگرتنه‌كه ڕوو نه‌دات.