ئه‌م هه‌فته‌یه له زۆر شوێندا هه‌فته‌یه‌کی گرنگی چالاکیکردن بوو له‌لایه‌ن کرێکارانه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن و خۆپێشاندان تا گه‌یشته ڕاده‌ی چالاکی ئاڕاسته‌یی.
له کاتێکداسه‌ندیکاکان له سه‌رجه‌می ئه‌وروپادا به‌رده‌وامی خه‌ریکی چالاکین دژی بێ‌کاری و که‌مکردنه‌وه‌ی کرێی کار و که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی و که‌مکردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کانن. له (چین)یش مانگرتن دژی چه‌وساندنه‌وه و بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی مووچه‌کان ده‌ستیپێکرده‌وه.
جێی سه‌ر سوڕمان نییه، که جه‌مسه‌ره‌که‌ی ئه‌وسه‌ری کرێی که‌م و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌کی بێپه‌رده له (چین) دا به‌پیشه‌سازیکردنی چین و کردنی به وڵاتی یه‌که‌می جیهانی له ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی که‌ره‌سه و کاڵای هه‌مه‌ڕه‌نگه‌دا، که له ماوه‌ی 20 ساڵه‌ی ڕابوردوودا پشکی چین له داگیرکردنی بازاڕی به‌رهه‌مهێنانی جیهانیدا له 2% هه‌ڵکشاوه بۆ 20% ، له هه‌مانکاتیشدا کرێکارانی پیشه‌سازی له وڵاتانی ئه‌وروپا و باکووری ئه‌مه‌ریکادا له که‌مبونه‌وه و کرژبووندان.
له‌و کاڵاو که‌ره‌ستانه‌ی که چین ده‌یاننێرێته ده‌ره‌وه، که‌ره‌سه‌ی ئه‌لکترۆنی و کۆمیتهر و مۆبایه‌ل فۆنن. ئه‌مڕۆ له چین کارگه و کۆمپانیاییه‌کی زۆری خاواندارێتی بێگانه له سێنته‌ری به‌رهه‌مهێنانی Shenzhen که کرێکارانێکی زۆر کاری لێده‌که‌ن، له‌وانه Foxconn که زیاتر له 400 هه‌زار کرێکار کاری تێدا ده‌که‌ن و به‌ملیۆن Apple Ipods به‌رهه‌مده‌هێنن بۆ کۆمپانیای سۆنی و نۆکیا و دێل ( Sony, Nokia, Dell) کارده‌که‌ن.
کرێکاران له مانگێکدا که‌متر له 100 پاوه‌ندی بریتانی وه‌رده‌گرن، کرێکاره‌کان داوای له 30% زیادکردنی مووچه ده‌که‌ن و مانگرتنه‌که‌یان له ڕیگه‌ی مۆبایه‌ل فۆن و ئینته‌رنێت و ژووره‌کانی چاته‌وه ( ده‌مه‌ته‌قێ) له ده‌ره‌وی کارایی و فۆرمی سه‌ندیکا ڕێکخستووه.
له ئێستادا کرێکارانی Hondas له Foshan دوای مانگرتن زۆربه‌ی داخوازییه‌کانیان به‌ده‌ست هێناوه، له کاتێکدا که ڕێگایان پێنه‌ده‌درا به‌یه‌که‌وه قسه بکه‌ن. هه‌روه‌ها له کۆمپانیای Hyundai له په‌کین توانیان به‌رزبوونه‌وه‌ی مووچه‌کانیان به‌ڕێژه‌ی له 25% به‌ده‌ستبهێنن. یه‌کێک له کرێکاره هه‌ره چالاکه‌کانی مانگرتنه‌که‌ی ئه‌م دوایه‌ی کۆمپانیای هۆنداس، که ته‌مه‌نی ته‌نها 20 ساڵه به ئاشکرا وتی و پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرت که “نابێت ڕێگه بده‌ین، نوێنه‌ره‌کانی سه‌رمایه به‌ش به‌شمان بکه‌ن و له یه‌کمان دابڕن“.