کرێکارانی کانچی لە باشووری ئەفەریکا مانگرتنی کراوە ڕادەگەیێنن
٨ی جولای ٢٠١٠
کرێکارانی کانچی لە چوار شوێندا کە خاوەندارێتییان بۆ Shanduka دەگەڕێتەوە، خوازیاری زیادکردنی کرێ و هەلومەرجی کارن.
سەدان کەس لە کڕیکارانی کانەکان لە مانگرتنەکەدا بەشداری دەکەن، کە لە کانە خەڵوزەکانی Springlake ، Leeufontein ، ومنجم Graspan Townlands کاردەکەن، مانگرتنەکە لەلایەن یەکێتی نێشتمانی کرێکارانی کانەکانی باشووری ئەفەریکاوە بە کراوەیی راگەییةراوە.
کڕیکاران لە شوێنی جیاجیادا کرێ و هەلومەرجی جیاوازیان هەیە و ئەمەش بەپێی پێکهاتن و گونجانی جیا جیایە. کرێکاران لە هەندێك شوێن پاداشت و یارمەتی هەزێنەیی وەرناگرن و کە بەشیکن لە مەرجەکان لە شوێنەکانی تر، بۆ نموونە کرێکارانی کانێك لە Kwa-Zulu Natal هاتنە دەرەوە یا ژیان لەدەرەوەیان بۆ هەیە، بەڵام لە Mpumalanga ڕەتدەکراوەتەوە.
ئەم مانگرتنە بەدوای شەپۆلێك خەباتی کرێکارانی لە خوارووی ئەفەریکا دێت، لەوانە مانگرتنی کڕیکارانی ڕاگواستن و گەیاندن ، مانگرتنی کتوپری شۆڤێرانی باس، مانگرتنەکانی پۆست و گەیاندن، مانگرتنی کرێکارانی لەنگەرگە و مانگرتنی دیار و کارای چاودێران لە ماوەی یارییەکانی جامی جیهانی.
سهرچاوهی ههواڵ: http://libcom.org/news