سیمبوله‌کانی ئه‌نارکیزم، سیمبولی ئاماده‌یی ئه‌نارکیزمن له مه‌یدانه جیاجیاکانی خه‌باتی ڕۆژانه‌ی جه‌ماوه‌ری چین و توێژه بنده‌سته‌کاندا، که به شێوازی تایبه‌تی خۆی له ڕێکخستندا (ڕیکخستن له خواره‌وه‌ڕا) و چالاکی و خه‌بات له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌باتی-ڕاسته‌خۆ، واته وه‌لانانی ڕۆلی ده‌سته‌مۆگه‌رانه‌ی پارته رامیارییه‌کان و ده‌سه‌ڵات و ڕۆلی خۆسه‌پێنه‌رانه‌ی که‌سانیک به‌نێوی ڕابه‌ر و پێشڕه‌و و مامۆستا و زانا و. ڕۆڵی شوانە و مێگەلیی.
ئه‌نارکیزم له‌بری ئه‌وانه و بیروکراسی ڕێکخراوه قوچکه‌یی (هیرارشی)یه‌کان کار له‌سه‌ر زیندووکردنه‌وه و هاندانی بڕوابه‌خۆبوون و سه‌ربه‌خۆ-بوون خۆکارابوونی تاکه چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌کات و ڕێکخراوە جەماوەرییەکان لەسەر بنەمای هەرەوەزی و هاریکاری ئازادانە پێکدەهێنیت.
ئه‌نارکیزم ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره سه‌روه‌ری و چه‌وسانه‌وه و به‌هره‌کێشییه‌کی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه و هەر جۆرە تێکدان و وێرانکردنێکی سروشت و ژینگەیە، ئەنارکیزم هەوڵە بۆ گێڕانەی مرۆڤایەتی مرۆڤ و ئاوەدانکردنەوەی ژینگە و پاراستنی مافی ئاژڵ و گەڕانەوەی کۆمەڵگە بۆ سەر بنەکانی ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، هاتنەدی ئەم خەونە دێرینەیەش تەنیا بە لەناوبردنی ئەو هۆکار و پێناوانە مەیسەر دەبێت، کە مرۆڤیان نامۆ و ناکارا و نادەربەست یا دڕندە کردووە و بووەتە دوژمنی هاوجۆرەکانی خۆی و لەناوبەر و وێرانگەری ژینگەی دەوروبەری و ستەمکار لە بوونەوەرەکانی تر؛ لە ڕوانگەی ئاراستە ئەنارکییەکانەوە ئەو هۆکارانەش بە بوون و سەقامگیری کاری کرێگرتە و خاوەنداریتی تایبەت و مشەخۆرانە و سەروەری چینایەتییەوە بەستراون و تا ئەمانە لە ئارادا بن، ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی خەونێکی وەدینەهاتووی مرۆڤایەتی دەمێننەوە.
لە ڕوانگەی ئەنارکیزمەوە، نەهێشتنی چەوسانەوە و هەڵوەشاندنەوەی هەڵاواردن، خەباتی ڕۆژانەی هەمەلایەنەی چین و توێژە بندەستەکانی کۆمەڵگەی پێویستە و مەیدانی ئەو خەباتەش، شوێنی کار و ژیان، نێوەندی کۆڕ و کۆمەڵە کۆمەڵایەتییەکانە. لەوێوە کە چینە سەروەرکان چەوسانەوە و نامۆیی و گیرۆدەیی و دەستەپاچەیی و نادەربەستبووبنی تاکەکانیان کۆمەڵایەتی کردووەتەوە و پێشینەیەکی هەزاران ساڵەی هەیە، هاوکاتیش خەبات و بەرهەڵستی چەوسێنەران ئەو تەمەن و ئەزموونانەی هەیە و ڕیگەی چارەسەر و ئامرازە شۆڕشگێڕەکانی ئەو خەباتە لە سروشتی چینایەتییانەی ئەو خەباتەوە سەرچاوە دەگرن و ئەزموونەکانی شۆڕش لە شۆرسی کۆیلەکانەوە تا شۆڕشەکانی سەردەمی ئێمە نیشانیان داوە، کە هەر کۆپیکردنەوەیەکی ئامرازەکانی سەروەری (لەوانە پارت و میری و دەوڵەت و ڕابەرایەتی و پلەوپایە) بە دژەشۆڕش و هاوئەرکی چەوسێنەران تەواو دەبێت. لە ڕوانگەی ئەنارکییەکانەوە، لەناوبردنی چەوسانەوە و هەڵاواردن و بەهرەکێشی تەنیا لە شۆڕشی کۆمەڵایەتیدا بەدیدێت و چەوسانەوەی جێکەوتەی ڕامیاریی و ئابووریی و کۆمەڵایەتی، پێگەی کۆمەلایەتی هەیە و لەبەر ئەوەش، تەنیا بە خەباتی کۆمەڵایەتی و لێدان لە پایە ئابوورییەکانی چەوسانەوە و جێگرتنەوەی پەیوەندییە کۆمەلایەتی و ڕامیارییە سەروخوارەکان (هیرارشییەکان) و پەیوەندییەکانی بەرهەمێنانی مشەخۆرانە بە پەیوەندی بەرابەرانە لەسەر بنەمای ئامادەیی ئازادانەی تاکەکان بۆ هاریکاری و خەبات دژی چەوسانەوە و بەهرەکێشی، ئەگەر و لە توانادابوونی دەستبردن و کەتواریکردنەوەی شێوازگەلێکی لەو جۆرە هەر ئەمڕۆ و لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا هەیە و لە زۆر شوێنی ئەم سەرزەمینەدا لە ئارادایە و ئەڵتەرناتیڤی خۆیان بۆ سیستەمی چینایەتی کردەیی دەکەنەوە.
بەکورتی ئەنارکیستەکان رابەر و پێشڕەوی کەس نین، بەڵکو هاوخەبات و هاریکاری هاوچین و هاودەردەردەکانی خۆیانن لە هەر جێییەك بن و هەر ڕەنگێکیان هەبێت و بە هەر زمانێك بدوێن. ئەنارکیزم هزرێکی جیهانییە و ئامانجی جیهانێکی ئازاد و بێ‌چین و چەوسانەوەیە و هەرجۆرە پەیوەندییەکی سەروخوار، فەرماندەری و فەرمانبەری، سەرکردەیی و بنکردەیی، خوایی و بەندە،یی پێشڕەوی و پاشڕەوی، چ لە خێزان و کۆڕوکۆمەەکاندا، چ لە ئاستی کۆمەڵگە و ڕێکخراوە جەماوەییەکاندا ڕەتدەکاتەوە و لەبری ئەوە هاریکاری و خۆبەڕێوەبەرایەتی و خۆشەویستی و تەبایی خواستەکانی مرۆڤ و پاراستنی ژینگە و مافی ژیان و ڕێزداری بۆ ئاژەڵەکان پێشنیار دەکات.
هاوڕێیان، خوێنه‌رانی هێژا، ئه‌گه‌ر خوازیاری شکاندنی ته‌لیسمی سانسووری سه‌ندیکا زه‌رده‌کان، پارت و میرییه‌کانی، ئه‌گه‌ر خوازیاری به‌ڕێخستنی بزاڤێکی سه‌ربه‌خۆی ژێرده‌ستانی کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و دونیایه‌کی بێسته‌می، ئه‌گه‌ر خوازیاری هه‌ڵخرانی بزاڤه کۆمه‌لایه‌تییه سه‌ربه‌خۆکان و یه‌کگرتنی چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه ژێرده‌سته‌کانی له ریکخراوه جه‌ماوه‌رییه سه‌ربه‌خۆکاندا، ئه‌گه‌ر خوازیاری هه‌لگێرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نادادپه‌روه‌ری چینایه‌تی و جێگرتنه‌وه‌ی به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ناچینایه‌تی دادپه‌روه‌ری؛ ده‌ی قۆڵی هاوکاری و هاریکاری له هه‌ر بواریکدا بۆت ده‌لوێت و به دروستی ده‌زانی لێهه‌ڵماڵه و ئه‌م یانه سه‌ره‌تاییه‌ی کۆبوونه‌وه و یه‌کگرتنی ده‌نگه ئازاده‌کانی کۆمه‌ڵگه، بکه به ماڵی خۆت و به هه‌واڵ و وتار و ڕه‌خنه و سه‌رنج و پێشنیاره‌کانت بیڕازێنه‌ره‌وه.سه‌کۆی ئازادیخوازان (ئه‌نارکیستان)ی کوردستان، هه‌وڵێکه بۆ لێدان و له‌ناوبردنی پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکهاته قوچکه‌یی (هه‌ره‌می)ییه‌کان و ده‌سه‌لاتخوازیی ڕێکخراوه رامیارییه‌کان، هه‌وڵێکه بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ڕیفۆرمخوازی بۆرژوازی له‌ناو چین و توێژه ژءرده‌سته‌کاندا، هه‌وڵیکه بۆ بوارڕه‌خساندن و هێنانه گفتوگۆی ئاراسته جیاوازه سۆشیالسیتتیه‌کانی ناو بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و کۆبوونه‌وه‌یان له‌پای داخوازی و ئامانجه شۆڕشگێڕییه‌کان و وه‌لانای سکتاریزمی پارتایه‌تی و ڕێکخستنه‌وه‌ی خه‌بات له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ڕاسته‌وخۆ و سه‌ربه‌خۆ له پاشکۆی پارت و میری و هێزه ده‌ره‌کییه‌کانسه‌کۆی ئازادیخوازان (ئه‌نارکیستان)ی کوردستان