ڕۆژی ٠٧ی سێپتەمبەری ٢٠١٠ لە وەڵام بە پێشنیاری میری بۆ برنەوەسەرەوەی تەمەنی خانەنشینی لە ٦٠ ساڵییەوە بۆ ٦٢ ساڵی،کرێکارانی فەرەنسە مانگرتنی فراوانیان بەڕێخستن، کە بوونە هۆی بارگرژی لە ئابووری فەرەنسەدا.
سەندیکاکانی فەرەنسە ڕایانگەیاند کە هەژماری بەشداربووان لە ناڕەزایەتییە سەرشەقامەییەکانی نێو مانگرتنە سەرتاسەرییەکەدا نزیکەی سێ ملیۆن کەس، وەك ناڕەزایەتی بە ڕامیارییە ئابوورییەکانی فەرەنسە، بەشدار بوون.
بەڵام پۆلیس هەژماری بەشداربووانی بە یەك ملیۆن و دووسەد هەزار کەس لە خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەرییەکانی ولاتدا خەمڵاند.
فێرگەکان داخران و ئامرازەکانی هاتوچۆ و گواستنەوە ڕاگیران، هاوکات کۆمەلێك خۆپیشاندان لە نزیکەی دوو سەد شارەوانیدا بەڕێخران.
سەندیکاکان داوای پشتیوانی زیاتر بۆ کرێکاران لە باری داکشاندا دەکەن. ڕێژەی بێکاری چاوەڕێ دەکرێت زیاتر لە دوو ملیۆن بەربێتەوە.
ئەندامانی سەندیکا لە پشت لافیتەیەکەوە، کە لە سەری نووسرابوو “ دژی قەیران یەکگرن، پشتیوانی لە کرێکاران و توانای کڕین و خزمەتگوزاری گشتی”، بە ڕێپێوان بەرەو de la Nation بەڕێکەوتن.
„بە قوڵی هەست بە ستەمی کۆمەڵایەتی دەکەن”، جان کلود، سەرۆکی سەندیکایەکی گەورەی بەهێزی کرێکاران، وتی “هەروەها ئەوەی، کە پێموایە ، ئەوە شتێكە کە نە میری و نە خاوەنکاران ناتوانن دەرکی بکەن”
….
هەروەها لە Marseille, Lyon, Grenoble و زۆر شار و شارۆچکەی تر بەڕێخران.
درێژەی هەواڵ:http://libcom.org/news/mass-strikes-france-over-proposed-increase-retirement-age-07092010