بریتانیا- له‌نده‌ن: مانگرتنی کرێکارانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێرزه‌مین
ڕۆژی 03ی ئۆکتۆبه‌ر، کاتژێر 19 کرێکارانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێرزه‌مینی له‌نده‌ن بۆ ماوه‌ی 24 کاتژێر ده‌ستیان به مانگرتن کرد. مانگرتنه‌که له‌سه‌ر کێشه‌ی ده‌رکردنی 800 کرێکاری ئه‌و به‌شه بوو، که به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێرزه‌مینی ده‌یه‌وێت هه‌ژماری کرێکارانی له‌سه‌رکار که‌م بکاته‌وه. به‌ڵام سه‌ندیکای کرێکاران له‌ته‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تیدا له مشتومڕدایه نه‌ك ته‌نیا بۆ دابینکردنی کار بۆ ئه‌و 800 کرێکاره، به‌ڵكو بۆ دابینکردنی ته‌ندروستی خه‌ڵکیش، که بۆ هاتوچۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان به‌کار ده‌به‌ن. ئه‌مه جاری دووه‌مه، کرێکاران له‌سه‌ر هه‌مان شت ئه‌م مانگرتنه دووباره ده‌که‌نه‌وه، که جاری مانگرتنی یه‌که‌م له مانگی سێپته‌مبه‌ردا بوو.
شایانی باسه، که میدیا و خاوه‌نکاره‌کان و ده‌وله‌ت و سه‌رۆکی شاره‌وانی له‌نده‌ن بۆ دژایه‌تی کرێکارانی مانگرتوو، له به‌ره‌یه‌کدا گردبوونه‌ته‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵکو سه‌رۆکی شاره‌وانی له‌نده‌ن له‌ته‌ك کۆنفیدراسۆنی بریتانیا، داوا و پێداگری له ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن، تاکو یاسای سه‌ندیکا له‌مه‌ڕ مانگرتن بگۆڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی کرێکاران نه‌توانن به ئاسانی مان بگرن. CIB (Confideration of British Industry) که نوێنه‌رایه‌تی 240 هه‌زار کۆمپانیایه له بریتانیا، ده‌یه‌وێت سه‌ندیکا به‌ر له مانگرتن له بری 7 ڕۆژ 14 ڕۆژ پشتر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاگادار بکه‌نه‌وه، تاوه‌کو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به ئاسانی بتوانێت جێگه‌ی کرێکارانی مانگرتوو به که‌سانی مانشکێن پڕبکاته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت ماوه‌ی ڕاوێژکردن له‌سه‌ر ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی کرێکاران و خستنه‌وه سه‌رکار له شوێنی تر له 90 ڕۆژه‌وه بۆ 30 ڕۆژ که‌م بکه‌نه‌وه و له‌مه‌ش واوه‌تر ده‌یانه‌وێت ئه‌و مانگرتنانه به فه‌رمی بناسن، که 40% ئه‌وانه‌ی که ده‌نگ ده‌ده‌ن، ده‌نگ بۆ مانگرتن بده‌ن، که ئه‌مه‌ش مانگرتن بۆ کرێکاران زۆر دژوارتر ده‌کات.