بریتانیا: ناڕەزایەتی کرێکارانی ئاگرکوژانەوە بەردەوامە

ناڕەزایەتی کرێکارانی ئاگرکوژانەوە بەردەوامە

پاش ئه‌وه‌ی که‌ کرێکارانی ئاگر کوژێنه‌وه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا 12 کاتژێر مانیانگرت و بڕیار بوو نۆبەتی دووەم، ڕۆژی شه‌ممه٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٠ بۆ 48 کاتژێری تر، ده‌ستپێبکەنەوە، بەلام م بۆ پاراستنی ژیانی خه‌لك و لە دەرەنجامی نیشاندانی پاشگەزبووەنەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژاندنەوە له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رکردنی ئه‌و کرێکارانه‌ی که‌ واژۆی کۆنتراکته‌یان تازه‌که‌ تەواو بوو بوو، مانگرتنه‌که‌یان ڕاگرت. نەم پێیه‌ بڕیاره‌‌ جارێکی تر گفتوگۆ به‌ به‌شداریکردن و چاودێریکردنی لایه‌نێکی سه‌ربەخۆ ده‌ستپێبکاته‌وه‌. شایان باسه‌ ئه‌وه‌ بڵێین، که‌ مانگرتنی کرێکارانی ئاگرکوژانه‌وه‌ بۆ 48 کاتژێر له‌ رڕۆژانی ٥ی نۆڤەمبەر و ٦ی نۆڤەمبەردا زۆر کاریگه‌ر دە بوو، چونکه‌ شه‌وی 5/6 ی ئه‌م مانگه‌ به‌ ته‌قه‌کردنێکی زۆر و ده‌مه‌ڵقاچان ته‌قاندن کۆتایی ده‌هات، کە لەو شەوەدا یادی بۆنه‌یه‌ک ده‌کرێته‌وە، که‌ تێدا چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وه‌به‌ر کابرایه‌ك به‌نێوی ( گای فۆکس) ویستویەتی په‌ڕله‌مانی بریتانی بته‌قێنێته‌وه‌، به‌ڵام له‌م کاره‌یدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووە و کابراش لە سێدارە دراوە، بەو بۆنەوە هه‌موو ساڵێك ، به‌خۆشی ئەوەی که‌ په‌ڕله‌مان نه‌ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌ و کابراش له‌ سێداره‌ دراوه‌،له‌م ڕۆژه‌دا یاد‌ی ئەو ڕووداوە ده‌کرێته‌وه‌.

 

Brîtanya: narrezayetî krêkaranî agirkujanewe berdewame

paş ewey ke krêkaranî agir kujênewe lem hefteyeda 12 katjêr manyangirt û birryar bû nobetî duwem, rojî şemme5î novemberî 2010 bo 48 katjêrî tir, destpêbkenewe, belam mi bo parastnî jyanî xelk û le derencamî nîşandanî paşgezbuwenewey berrêweberayetî agirkujandnewe le herreşey derkirdnî ew krêkaraney ke wajoy kontrakteyan tazeke tewaw bû bû, mangirtnekeyan ragirt. nem pêye birryare carêkî tir giftugo be beşdarîkirdin û çawdêrîkirdnî layenêkî serbexo destpêbkatewe. şayan base ewe bllêyn, ke mangirtnî krêkaranî agirkujanewe bo 48 katjêr le rrrojanî 5î november û 6î novemberda zor karîger de bû, çunke şewî 5/6 î em mange be teqekirdnêkî zor û demellqaçan teqandin kotayî dehat, ke lew şeweda yadî boneyek dekrêtewe, ke têda çend sedeyek lemeweber kabrayek benêwî ( gay fokis) wîstuyetî perrlemanî brîtanî bteqênêtewe, bellam lem kareyda serkewtû nebuwe û kabraş le sêdare drawe, bew bonewe hemû sallêk , bexoşî ewey ke perrleman neteqênrawetewe û kabraş le sêdare drawe,lem rojeda yadî ew rûdawe dekrêtewe.

Leave a Reply