یۆنان، پاتراس، هه‌واڵی به‌په‌له!!
فاشیسته‌کان هاوکاری پۆلیس ده‌که‌ن

چوارشه‌ممه، 10 دێسه‌مبه‌ری 2008-12-10
ئه‌وه پشتڕاست کرایه‌وه که له شاری پاتراس کۆمه‌ڵه فاشیسته‌کان هاوکاری پۆلیس ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی که ڕوو ده‌دا، نوکته نییه!
مه‌گه‌ر ڕاگه‌یاندن باس له په‌لاماردانی ئه‌نارکیسته‌کان له‌لایه‌ن خه‌ڵکی سڤیله‌وه ناکات. —- ئێمه زۆر به ڕوونی له‌وه واتای سڤیلی توڕه تێده‌گه‌ین. ئه‌وه‌ش ده‌زانین که له‌ته‌ك ده‌رکه‌وتنی فاشیسته‌کانی شاره‌کانی تر (له‌وانه ئه‌سینا) له پاتراس ڕووبه‌ڕووین، به هاوڕایی پۆلیس له به‌رگی سڤیلیدا به شه‌قامه‌کاندا ده‌سووڕێنه‌وه و په‌لاماری هه‌ر که‌سێك ده‌ده‌ن که گومانی لێ بکه‌ن. له‌وانه قوتابییه‌ك له‌تاو په‌لامار و لێدان که‌وتووه‌ته نه‌خۆشخانه. خه‌ڵکی رایان گه‌یاند که خۆپیشانده‌ران له ده‌ست ئه‌و کۆمه‌ڵه فاشیستانه ده‌شارنه‌وه و به‌و هۆیه‌وه ماڵه‌کانیان له‌لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌وه ده‌ستنیشان و نیشانه گیراون و چوارده‌وریان گیراوه و له ده‌ره‌وه ڕاوه‌ستاون و هاوار ده‌که‌ن وه‌رنه ده‌ره‌وه یا ئێمه دێینه ژووره‌وه، به‌م جۆره هه‌ڕه‌شه له خاوه‌نماڵه‌کان ده‌که‌ن.

وه‌ك ده‌زانین هێزه‌کانی پۆلیس ناتوانن سه‌راپای یۆنان کۆنترۆڵ و به‌رهه‌ڵستی هه‌ڵچوونه‌کان بکه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستی ڕاستیان به سه‌ری گروپه فاشیست و نازییه‌کاندا ده‌هێنن.

سه‌رچاوه: http://www.ainfos.ca/en/ainfos21837.htm