و. له عه‌ره‌بییه‌وه* سه‌لام عارف
ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه زیاتر گرنگه جموجۆڵی خه‌باتگێڕانه‌ی مارکس و (ئینگلس)ه. نایشارمه‌وه و دان به‌وه‌دا ده‌نێم که جۆشم که‌متره بۆ مارکسیزمی فه‌لسه‌فی و مارکسیزمی ڕه‌خنه‌ی ئابووریی سیاسی بۆرژوازی، هه‌روه‌ها بۆ نووسینه مێژووییه‌کانیان؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که باش ده‌زانم به‌رز و به‌فه‌ڕن، پێمخۆشه له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کارگه‌راندا به دوای مارکس و (ئینگلس)دا بگه‌ڕێم. ئه‌وی ڕاستی بێت لێره‌دا ناتوانم هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌باتی ئه‌و دوو شۆڕشگێڕه نیشانبده‌م، ته‌نها ده‌که‌ومه وێزه‌ی دوو بازنه که بژارم کردوون له نێوان هه‌موو ئه‌و بازنانه‌دا که ئه‌وانیش پێویسته گرنگیی ته‌واویان پێ بدرێت. ئه‌و دوو بازنه‌یه‌ش من هه‌ڵمبژاردون بریتین له ده‌رکردنی ڕۆژنامەی(Neue Rheinische Zeitung) له شاری (کۆڵن) و بازنه‌ی دووه‌میش ئه‌و گوژموگوڕه‌یه که درا به ئینته‌رناسیۆنالیزمی یه‌که‌م له1864 تا1872.
من هه‌روا سه‌رپێی ئه‌و دوو بازنه‌یه‌م هه‌ڵنه‌بژاردووه و هه‌ڵبژاردنیان زیاتر له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که تازه‌کی به‌تایبه‌ت هه‌ردووکیان تیشکیان خراوه‌ته سه‌ر، ده‌رباره‌ی یه‌که‌میان ده‌سگای (ئەدیسۆن سۆسیال ) editions sociales وتاره‌کانی هه‌ردووکیان که له (Neue Rheinische Zeitung) نووسیویانن له سێ به‌رگدا به فه‌ره‌نسی بڵاوکردۆته‌وه(1963-1971). ده‌رباره‌ی بازنه‌ی دووه‌میش، به فه‌ره‌نسی ڕاپۆرته‌کانی دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی ئینتهرناسێۆنالی یه‌که‌م ده‌زگای (الدارالتقدم- موسکو 1972-1975) له شه‌ش به‌رگدا بڵاوی کردۆته‌وه. دیراسه‌کردنی ئه‌و دوو بازنه‌یه‌ش ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه به‌رامبه‌رێنی ئازادیخوازی و مارکسیزمه‌وه، به واتایه‌کی تر به‌های گومانلێنه‌کراوی جموجۆڵی دامه‌زرێنه‌رانی مارکسیزمی تیا ده‌رده‌که‌وێت، هه‌ر وه‌ك چۆن بێهێزییهکانیشی تیا ده‌رده‌که‌وێت وه‌ك: ده‌سه‌ڵاتسه‌پێنی، کۆمهڵهگهری، تێنه‌گه‌یشتن له تێگه‌یشتنه‌کانی ئازادیخوازی. ئه‌وان کاتێك 1848 که (Rheinische Zeitung)یان دامه‌زراند هه‌ڕه‌تی لاویان بوو، سی ساڵ و بیستوهه‌شت ساڵ بوون، توانست و سه‌لیقه‌یان لێده‌باری، چاونه‌ترس بوون له ڕۆژنامه‌گه‌ریدا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و چاونهترسییهش بوو دووچاری ڕاونانی پۆلیسی و قه‌زایی بوونه‌وه‌وه. ئه‌وان ئهنتهرناسێۆنالیست بوون، یارمه‌تیی هه‌موو بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕه‌کانی وڵاتانی تریان ده‌دا، به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه که که‌وتبوونه ژێر کاریگه‌ریی شۆڕشی 1848وه له خه‌باتی کرێکارانی وڵاته‌که‌ی خۆیاندا توابوونه‌وه، ماوه‌یه‌کی زۆر دوای شۆڕش وتویانه: “هیچ ڕۆژنامه‌یه‌ك نه‌یتوانی وه‌ك /الرینانیة/ جه‌ماوه‌ری پرۆلیتاریا هان بدات و وزه‌به‌خش بێت.”
ڕۆژنامه‌که‌یان کردبووه خزمه‌تکاری ئه‌وه‌ی ناوزه‌ندیان کردبوو به شۆڕشی کارگه‌رانی پاریسی23-25ی حوزه‌یرانی 1848، به تێکشکانێکی قورس کۆتایی هات و داپڵۆسینێکی توندوتیژی به‌دواوه بوو، مارکس هیچ زل ناکات و خۆی هه‌ڵنانێت که 14ی تشرینی دووه‌م وتویه‌تی: “ته‌نها ئێمه بووین له شۆڕشی حوزه‌یران تێگه‌یشتبووین.” ئه‌و دوو براده‌ره به باش له ته‌ڵاقی جووتیاره گچکه تۆقیو و نه‌فامه‌کان و به‌شکه‌ران(partageux) گه‌یشتبوون، به‌شکه‌ران به‌وانه ده‌وترا که داوای دابه‌شکردنی سامانه‌کانیان ده‌کرد، جگه له‌وه‌ی که به باشیش بۆنی گیانی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ئایدیالیسته وردهبۆرژواکانیان کردبوو، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات دانیشتبوون و پشتیان کردبووه شۆڕشگێڕه‌کان، ئه‌وه‌ش باجه‌که‌ی زۆر قورس و گران که‌وت له‌سه‌ر کۆماریخوازه‌کان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پرۆلیتاریا پشتگریان بوون، هه‌ر تێکشکێنران و فلیقێنرانهوه.
مارکس و ئینگلس به ڕوونی ئه‌وه ده‌بینن که تێکشکانه‌کانی 1848ی کارگه‌ران سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ پاشه‌کشه‌کردنی شۆڕش له ئه‌وروپا هه‌روه‌ها بوونه هانده‌ری سوپاکانی قه‌یسه‌ر که ڕووه‌و /بۆخارست و جاسی/بکشێن.
هه‌ڵوێستی چاونه‌ترسانه‌یان بووه مایه‌ی ئه‌وه که خۆیان ته‌نها بمێننه‌وه و ئه‌وانی تر هه‌موو ڕابکه‌ن و په‌نا به‌رنه به‌ر میراتی خێزانی، ئه‌وان له تاقیکردنه‌وه‌کانی 1793و 1848وه فێری وانه‌یه‌کی گه‌وره بوون که “تۆقاندنی شۆڕشگێڕی ئامرازێکه بۆ کورتکردنه‌وه و که‌مکردنه‌وه‌ی به شارستانیکردنی خوێنڕشتنی کۆمه‌ڵگه‌ی کۆن” (که‌چی سه‌رباری بینینی ئه‌و هه‌موو زه‌بروزه‌نگه، نیشانه‌کانی دهسهڵاتسهپاندن لای مارکسی گه‌نج ده‌رده‌که‌ون، ئینگلس له پێشانگهکردنی-الرینیانیة-دا وتویه‌تی: “مارکس له بواری نووسه‌ریدا دیکتاتۆریه‌ت به کار ده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، یاریده‌ره‌کانی دان به به‌رزی توانای فکری ئه‌ودا ده‌نێن، ملهوڕی بۆ سه‌رنووسه‌ره‌که‌یان؛ مارکس، په‌سه‌ند ده‌که‌ن، ئه‌ویش له‌ڕاده‌به‌ده‌ر سوود له‌وه وه‌رده‌گرێت، له ئه‌نجومه‌نی گشتیی ئهنتهرناسێۆنالیزمیش ئه‌و حاڵه باو بوو.”
مارکس به قێز و سووکایه‌تی پێکردنێکه‌وه له دادگایکردنه‌که‌ی –کۆڵن-دا ده‌نه‌ڕێنێت به‌سه‌ر قازیهکهدا و ده‌ڵێت: “هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به منه‌وه هه‌یه دووپاتی ده‌که‌مه‌وه، من به باشتری ده‌زانم به دوای ڕووداوه گه‌وره‌کانی جیهاندا بگه‌ڕێم و ڕه‌وتی مێژوو شی بکه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ش ئاڵاندومی به کۆیله ناوچه‌ییه‌کانه‌وه.”
مارکس و ئینگلس له هێرشکردنی توندوتیژ بۆ سه‌ر –برۆدۆن- و -باکۆنین- هیچ درێخییه‌کیان نه‌کردووه
برۆدۆن 31 ته‌موزی 1848 له ئه‌نجومه‌نی نیشیتمانی وته‌یه‌کی چاونه‌ترسانه‌ی پێشکه‌ش کرد، براده‌ره هه‌ڵچووه‌کانی خۆی خراپ وه‌ریانگرت و گاڵته‌یان پێ‌کرد و ڕه‌تیانکرده‌وه، هه‌ر به هه‌مان شێوه مارکس و ئینگلسیش، به مه‌رجێك –برۆدۆن- به تایبه‌تی چاونه‌ترسانه ئه‌و وته‌یه‌ی دا بۆ هاوکاریکردنی یاخیبووانی حوزه‌یران و سۆسیالیستی پێشنیار کردبوو له‌بریی ڕژێمی بۆرژوازی، که‌چی به‌لای مارکس و ئینگلسهوه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی برۆدۆن ته‌نها فێڵێکی (هه‌رزان) بوو بۆ ئه‌وه‌ی یۆتۆبیا وردهبۆرژواییهکهی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت و دواتر وتیان: “باوکی ئازادیخوازی ناچار بوو دژی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بۆرژوازییه هه‌ڵوێستێکی دیموکراتییانه وه‌ربگرێت.”
ده‌رباره‌ی بانگه‌وازه‌که‌ی –باکۆنین- بۆ سلاڤییه‌کان مارکس و ئینگلس هه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێسی گاڵتهجاڕییان هه‌ڵبژارد، لای ئه‌و نیشتمانپه‌روه‌ره ڕوسییه؛ واته -باکۆنین- وشه‌ی ئازادی مانایه‌کی فراوان و قووڵی هه‌بوو جێگه‌ی هه‌موو شتێکی ده‌گرته‌وه، له‌و بانگه‌وازه‌یدا جگه له چه‌ند وته‌یه‌کی ڕه‌وشتی زیاتر هیچی دی به‌دی ناکه‌ین که زاده‌ی خه‌یاڵی ئه‌و بوون و هیچ مانایه‌کی ئه‌وتۆشیان نه‌به‌خشیوه، ئه‌و بێ‌ئاگا بووه که پێویستییه جوگرافیاییه‌کان و بازرگانییه‌کان به‌لای ئه‌ڵمانیاوه هێنده زیندوو و به‌فه‌ڕن.
ناوچه باکوورییه‌کانی ئه‌ڵمانیا به (ئهڵمانیکرابوون)، واته ئه‌و ناوچانه کاتی خۆی ئه‌ڵمانیی نه‌بوون و به زۆر کراون به ئه‌ڵمانی، جا ئایا ڕاسته؟ ئه‌و به‌شه که‌وا خه‌ڵکه‌که‌ی ئه‌ڵمانین و کراون به ئه‌ڵمانی ئێسته به سلاڤی قسه بکه‌ن که زمانێکه زه‌مه‌ن لێی خواردووه و هیچی به‌سه‌ر هیچه‌وه نه‌ماوه؟ ئه‌و ناوه‌ندێتییه سیاسییه که داگیرکه‌ری ئه‌ڵمانی فهرزیکردبوو مه‌حاڵ بوو پارێزگاری بکرێت و بهێڵرێته‌وه به (تۆقاندنی توندوتیژ) نه‌بێت، پراکتیزه‌کردنی ئه‌وه‌ش واته تۆقاندن( پێویستی په‌له) بوو و کرایه پاساوی، چونکه سروشت و کاکڵه‌یه‌کی ئابووری هه‌بوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بووه ئینگلسی یه‌عقوبی**ده‌رباره‌ی ئه‌و بارودۆخه وتویه‌تی: “پێویستی فلیقانه‌وه‌ی چه‌ند خونچه‌یه‌کی نه‌رمی نیشتیمانی به زه‌بروزه‌نگ.” گرنگ نییه چ ئه‌نجامێکی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
ئێسته با بێینه سه‌ر ئه‌نته‌رناسێۆنالیزمی یه‌که‌م، کاتێك مارکس به‌توانا به‌رزه لهبننههاتووهکهی، به پێنووسه‌که‌ی، بیروباوه‌ڕه‌کانی ئه‌نته‌رناسێۆنالیزمی داده‌ڕشت، مارکس وه‌ك چۆن شانازی به توانا و گه‌وره‌یی خۆیه‌وه ده‌کرد ئاواش شانازیی به خۆبهبچووكزانی خۆیه‌وه ده‌کرد، ئه‌و کاتێك پێشنیاری ئه‌وه کرا ئه‌رکی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی گشتی ئه‌نته‌رناسێۆنالیزم بگرێته ئه‌ستۆ به خۆبهبچووكزانییهوه وتویه‌تی: “من شایه‌نی ئه‌وه نیم و توانای ڕاپهڕانی ئه‌و ئه‌رکه‌م نییه، من زیاتر کرێکارێکی فکریم له‌وه‌ی که کرێکارێکی ده‌ستی بم”، مارکس کاتی کۆنگره‌ی لۆزان ساڵی 1867 ئاشکرای کرد که ناتوانێت به‌شداری بکات، ده‌ستبه‌رداری نوێنه‌رایه‌تییه‌که‌ی بوو، دواتریش به‌و جۆره به‌شداریی هیچ کام له کۆنگره‌کانی ساڵانه‌ی نه‌کرد تا به‌ستنی کۆنگره‌ی ساڵی 1872 که کۆنگره‌یه‌کی گرنگ و هه‌ستیار بوو، له‌و کۆنگره‌یه‌دا بڕوا خۆخۆییه‌کانی ده‌ربڕی و ڕاپۆرتی چواره‌می ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی داڕشت بۆ کۆنگره‌ی برۆکسل ساڵی 1868، تیایدا ده‌ریخست که “کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نته‌رناسێۆنال بۆ کار(AIT) کیژی تایه‌فه‌یه‌کی دیاریکراو نییه، به‌ڵکو به‌رهه‌مێکی خۆخۆییه (به ئه‌ڵمانییه‌که‌ی naturwuchsig، که له دایکبوویه‌کی سروشتییه) بزووتنه‌وه‌ی پرۆلیتاریایه به مه‌یله‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی نوێ، تینوێتی سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌شکێنێت که‌به هیچ کلۆجێك ناتوانرێت خه‌فه بکرێت، ئه‌و دیاریکردنه ئه‌وه‌یه که ئه‌مڕۆ ناونراوه (سه‌ربه‌خۆیی کرێکاری)، هه‌رچه‌نده ئه‌و ناونانه زۆر شیاو نییه، به‌هه‌رحاڵ، مه‌یل و ئاڕاسته‌یه‌که تا ئه‌و ڕاده‌یه وه‌ها له که‌سێك ده‌کات خۆی بخاته ئه‌و بڕوایه‌وه که ئه‌و بیروبۆچوونه پێنووسێکی ئازادیخواز نووسیویه‌تی.
مارکس کوتوپڕ وه‌رچه‌رخانێکی ده‌سه‌ڵاتسه‌پێنی به‌سه‌ردا هات، ئه‌وه‌ش له چه‌ند هۆیه‌که‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. یه‌که‌م ئه‌وه بوو که ئه‌یلوولی 1867 به‌شی یه‌که‌می کتێبی )کاپیتال(ی ده‌رکرد، بۆی بووه ناوبانگدهرکردنێکی زۆر، به‌تایبه‌تی لای ئهنتهرناسێۆنالیسته ئه‌ڵمانییه‌کان، سۆسیال دیموکراتی ئه‌ڵمانی له‌ژێر ڕکێفی –ولیم لیبنخت- و -أوغست بیبیل-دا توانی نزیکه‌ی سه‌د یه‌کێتیی کرێکاری بهێنێته ناو ڕیزه‌کانی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمه‌وه، ئه‌وه له کاتێکدا که مه‌ترسیی حکوومه‌ت یه‌کجار زۆ بوو.
له )الریشتاغ=ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه( ساڵی1869 بیبیل وه‌ك ئه‌ندامێك وازی له کورسییه‌که‌ی خۆی هێنا، له گه‌رمه‌ی ئه‌و هه‌موو پێشکه‌وتنی گۆڕانکاریی ڕووداوه‌کاندا، ده‌یویست له پشته‌وه نه‌شته‌ر له مارکس بدات و جێگه‌ی بگرێته‌وه. مارکس ئه‌وده‌مه سکرتێری ئه‌نجومه‌نی گشتیی ئه‌ڵمانیا بوو، ته‌نیا نه‌بوو، حزبێکی گه‌وره‌ی له پشت بوو، گرنگییه‌کی زۆری ده‌دا به ناووناوبانگییهکهی و فه‌رمانه‌که‌ی ته‌واو پێوه‌ی لکابوو به‌ری نه‌ده‌دا، له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی گشتیدا 11ی ئایاری 1868 به توندی لۆمه‌ی سکرتێری کرد که ناوی –ئه‌کاریوس- بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی -ئه‌کاریوس- ناوی ئه‌وی نه‌نووسیبوو؛ واته -مارکس- له خواره‌وه‌ی ئه‌و یاداشته‌دا، سکاڵایه‌دا که ده‌مڕاستی هه‌میشه‌یی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم؛ واته -مارکس- له لۆمهکهدا وتبوی که: “نابێت ڕێگه به –ئهکاریۆس- بدرێت به ئاره‌زووی خۆی ناوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به کار بهێنێت بۆ مه‌به‌ستی که‌سیی خۆی” چونکه سکرتێری ئه‌ڵمانیا کیانێکهentité// جۆرێك نییه له جۆره‌کانی خه‌ووخه‌یاڵ.
هۆی کۆتایی ئه‌وه بوو که له ئه‌یلوولی 1868 باکۆنین (هاوپه‌یمانیی ئینته‌رناسیۆنال بۆ دیموکراتیه‌ت)ی دروست کرد و گه‌ره‌کی بوو به یه‌کجار بیباته ناو کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم گشتییه‌وه بۆ کار، به‌ڵام ئه‌و ویسته ڕه‌ت کرایه‌وه، ئازاری1867 بڕیاری دا ئه‌و هه‌ڵوێسته چه‌وته ڕاست بکاته‌وه، پاشان ئه‌نجامی هه‌وڵه‌کانی ته‌نها ئه‌وه بوو که لقه نیشتمانییه‌کان و باکۆنین خۆی له ڕیزه‌کانی ئه‌نته‌رناسێۆنالیزم وه‌رگیران.
مارکس له نزیکه‌وه به وردی پرۆگرام و په‌یڕه‌وی بنه‌ڕه‌تی هاوپه‌یمانی خسته ژێر پشکنینه‌وه، دواتر له په‌راوێزدا ده‌رباره‌ی باکۆنین نووسیبوی که باکۆنین که‌ری که‌رانه، جارێکی تر له ململانێیکهدا 1871- 1872هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی باکۆنینی کرده پاساوی به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی گشتی، به پێچه‌وانه‌وه باکۆنین و براده‌ره‌کانی هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه به‌رته‌سك بکرێنه‌وه.
ئه‌و ململانێ ناخۆییه نه‌ك هه‌ر مارکسی شه‌که‌ت و وه‌ڕز کردبوو، به‌ڵکو دابووی له لووتبهرزییهکهشی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو په‌نای برده به‌ر ئینگلس و داوای فریاکه‌وتنی لێکرد و دواتر کردیشی به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی، ئه‌رکی چاندنی مینی پێسپارد له‌ژێر قاچی باکۆنینییهکاندا له چه‌ند وڵاتێکی دیاریکراودا، دوای ئه‌وه‌ی که ئینگلس ده‌ستبه‌کار بوو له مارکس زیاتر دوژمنایه‌تی دهکردوخهریکی کۆمهڵهگهری بو، به‌و جۆره شۆڕشگێڕه‌کان سه‌رقاڵی ئه‌و کاره ناقۆڵایانانه بوون و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان خستبووه پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی چینی کارگه‌رانه‌وه. کارگه‌ران پۆل پۆل و به هورژم ده‌هاتنه ناو ئهنتهرناسێۆنالیزمهوه و پڕشندارتر و ئاوهدانتریان ده‌کرده‌وه، وردوخاشکردنی کۆمه‌نه‌ی پاریس 1872 له‌بریی ئه‌وه‌ی زیان بگه‌یه‌نێت به کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نته‌رناسێۆنالیزم بۆ کار، زیاتر ده‌دره‌وشایه‌وه، ئه‌وانه‌ی له قه‌سابخانه‌که قوتاریان بوبوو گه‌یشنه له‌نده‌ن و چوونه ئه‌نجومه‌نی گشتییه‌وه و دوای به‌هێزبوون و به‌رزبوونه‌وه‌ی جێگه و پێگه‌ی ڕێکخستن، ئه‌وان به جووته؛ واته مارکس و ئینگلس، هه‌موو تواناکانیان خسته‌گه‌ڕ بۆ ده‌رکردنی ئازادیخوازه‌کان، چونکی بووبوونه ڕێگه‌گر له بابه‌خولێ، دانسی بازنه‌یی، (دانییال گرین ئه‌و ده‌ربڕه‌ی دانسی بازنه‌یی danser en rondی به کار هێناوه تا بڵێت ئازادیخوازه‌کان کۆسپ بوون له به‌رده‌می کاری سیاسی که له جێگه‌که‌ی خۆیدا هه‌ر خه‌ریکی هه‌ڵبه‌زودابه‌ز بوون( که‌ینوبه‌ینی ئه‌و ده‌رکردنه به دوو قۆناغدا تێپه‌ڕی، یه‌که‌م له )کۆنگره‌ی نایاسایی) که له له‌نده‌ن به‌سترا له ئه‌یلوولی 1871 و ئه‌وی تریان له کۆنگره‌یه‌کی (ساخته) که له لاهای به‌سترا 1872، که تیایدا سێ که‌س له نوێنه‌رانی سۆسیالیزمی ئازادیخواز ده‌رکران -میشال باکۆنین، جایمس غیوم و أدیمارشویسغیبیل(adhémar Schwitzguebel) ئه‌و کاته مارکس و ئینگلس توانیان باره‌گای ئینته‌رناسیۆنالیزم ببه‌نه نیویۆرك و بیده‌نه ده‌ست براده‌ره‌که‌ی خۆیان ( سۆرگ Sorge) ئا به‌و جۆره ئینته‌رناسێۆنالیزم له‌وێ دوا هه‌ناسه‌ی دا.
- ئەم وەرگێرانە لەتەك دەقە فەرەنسییەکەیدا بەراورد کراوە.
- ئەم بابەتە لە پەرتووکی ئەنارکیزم لە تیئ