ڕێکه‌وتی : شه‌ممه، 3ی جانیوه‌ری 2009
شه‌وی سه‌ری ساڵ، زۆربه‌ی خه‌ڵك مانه‌وه‌یان له ماڵه‌وه یا چونیان بۆ باڕه‌کان هه‌ڵبژارد و هه‌مووان ئاهه‌نگی هاتنی ساڵی تازه‌یان گێڕا. به‌ڵام که‌سانێك هه‌ن، که له‌م ساته‌دا له نزیك ئه‌وانه‌ی که ته‌نیان و له زینداندان و له‌بیرکراون وه‌ستان، ئه‌وانه‌ی که هه‌رگیز باوه‌ڕییان به کۆتایی هاتنی خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه. له یۆنان، کاتژێر 11:30 خوله‌کی شه‌و، چه‌ند خوله‌کێك پێش هاتنی ساڵی تازه، ئه‌نارکیسته‌کان و هاوپشتیگهران له‌نزیك زیندانه‌کان له هه‌ر چوارلای وڵاته‌وه به دروشم و فیشه‌که‌شێته و دهمهڵقاچان، په‌یامی خۆیان بۆ زیندانییه‌کان نارد، که ئه‌وان له‌بیر نه‌کراون. له‌وێ له ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌کانی ئه‌سینا Athens، پاتراس Patras، چانیا Chania، ئیراکلیۆ Irakleio، کۆبووبوونه‌وه و کاتێك که ساڵی گۆڕا، فیشه‌که‌شێته و دهمهڵقاچانهکان هه‌ڵکران و دروشمی هاوپشتی بۆ زیندانیان هه‌ڵدران. زیندانییه‌کانیش له په‌نجه‌ره و که‌لێنه‌کانه‌وه سه‌یریان ده‌کرد و دروشمه‌کانیان له‌ته‌ك هه‌ڵکردنی ئاگرۆکه‌ی بچکۆله ده‌وته‌وه!
له ئه‌سینا نزیکه‌ی 1000 که‌س به‌شدارییان تێدا کرد. سه‌ره‌تا له نزیك زیندانی پیاوان وه‌ستان و پاشان چوونه لای زیندانی ژنان. هاوکات خۆپیشاندانی گچکه له ئارادا بوون، که ماشینی ئۆتۆماتیکی چه‌ند بانکێك و کامێرا چاودێره‌کانیان تێكشکاند. 6-7 ده‌سته‌ی کۆنترۆڵی تێکدان –پۆلیس- له‌و ناوه هه‌بوون، که هیچ کاردانه‌وه‌کیان نیشان نه‌دا.
بۆ بینینی وێنه و ڤیدیۆی لای زیندانی کۆریدالۆس Koridalosی ئه‌سینا، کلیکی ئه‌م لینکه بکه :
وێنه‌کان : http://athens.indymedia.org/front.php3?lang=el&article_id=958925#959017
ڤیدیۆ : http://www.youtube.com/watch?v=kCm4EVN8R7I
هیتر : http://athens.indymedia.org/front.php3?lang=el&article_id=959426
وێنه‌کانی نزیك زیندانی Ag. Stefanos
http://patras.indymedia.org/front.php3?lang=el&article_id=3654#3655
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: http://www.ainfos.ca/en/ainfos21996.html