وێرای سڵاو، به‌هیوام ته‌ندروست و به‌خته‌وه‌ر بیت.
ئینگلیز ده‌ڵێت ” بێهه‌واڵی هه‌واڵێکی باشه–No News is a god News ” منیش پێچه‌وانه‌ی ده‌که‌مه‌وه و ده‌ڵێم ” گه‌ر به‌جوێنێکیش به‌سه‌رت که‌نه‌وه له بێده‌نگی باشتره“. ماوه‌یه‌کی دوورودرێژه ئاگام لێت نییه جا ئێستا که هاتویته‌ته گۆ گه‌رچی جوێنیشم پێنده‌یت، من هه‌ر زویر نابم. چونکه وه‌ڵامه‌که‌ت لا‌ی من گه‌ر ڕاست بێت یا هه‌ڵه ، شتێکی چاکه له‌و ڕوانگه‌وه که تۆ دوی مه‌سه‌له‌که که‌وتویت و به‌ته‌نگیه‌وه دێیت، باشتره له‌وه‌ی که گوێ به‌مه‌سه‌له‌کان نه‌ده‌یت و بڵێی کاری من نییه.
برای شیرینم، زۆرم پێسه‌یره که که‌سێکی وه‌کو تۆی ڕۆشنبیر و دنیادیده که له‌و کوردوستانه‌دا ده‌ژیت، وا به‌ساده‌یی بڕوانێته مه‌سه‌له‌ی گۆڕان و سه‌رجه‌می گۆڕان و گۆڕانخوازێتی وه‌کو گه‌لێکی زۆری تری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانخوازان ته‌نها گۆڕان له مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵیدا کۆده‌که‌یته‌وه.
گه‌نده‌ڵی مه‌سه‌له‌یه‌کی ڕوت و بێپه‌یوه‌ندی له سیسته‌م و ڕژێمی سه‌رده‌م نییه ، هه‌روه‌ها له ڕێگای هه‌ڵبژاردنی تازه‌وه یا ده‌ستاوده‌ست پێکردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه چاره‌سه‌ر ناکرێت، ده‌سه‌ڵات و پاوه‌ر، که له شانییه‌وه پاره و پله‌وپایه‌شه سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و دروستکه‌رێتی، چونکه ئه‌وانه بۆخۆیان گه‌نده‌لین. گه‌ر هه‌ڵبژاردن و بنیاتنانی سیسه‌می دیمۆکراتی یا ڕژێمی دیمۆکراتی گه‌نده‌ڵی له ناوببردایه ، ئێسا له به‌ریتانیادا که مێژوییه‌کی زۆرکۆنی له‌و بواره‌دا هه‌یه، ده‌بوایه ده‌مێک بوایه گه‌نده‌ڵی بنه‌بڕ ببوایه. من نازانم تۆ چه‌ندێک به‌دوی ده‌نگوباس و زانیاری و جۆری ژیانی خه‌ڵکی له‌م جیهانه‌دا و گه‌لێکی تر، ده‌که‌ویت. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش به‌هۆی یاسای سه‌ربه‌ستی ده‌ستکه‌وتن یا که‌شفکردنی زانیارییه‌وه ، ڕۆژنامه‌یه‌کی ئێره ته‌واوی مه‌له‌فه‌کانی هه‌ومو ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی ئێره‌ی تاووتوێ کرد، ئینجا زانرا که براده‌ره په‌ڕله‌مانتاره‌کانمان چه‌ند گه‌نده‌ڵ و بۆگه‌نن، ته‌نانه‌ت مێردی وه‌زیری ناوخۆوپۆلیس، سیدی (فیلم) جنسی هێنابوو له ماڵه‌وه لێێ ده‌دا ، پاره‌ی ئه‌وه‌شمان له‌سه حساب کرابو، واته باجده‌ری به‌ریتانی دایان، ڕه‌نگه کولفه‌ی ده‌ستپه‌ڕره‌كه‌يشی که به یادی فلیمه‌که‌وه کردوبووی، هه‌ر دابێتمان، به‌ڵام میدیا ئه‌مه‌ی نه‌خسته‌ڕوو . ( له بێئه‌ده‌بیم ببووره). له‌لایه‌کی تره‌وه پاره‌ی کڕینی ئیسفنجێکی حاجه‌ت شۆردن که 30 پێنسه یا خاکه‌نازێکی خۆڵڕشتن که 90 پێنسه له‌گه‌ڵ نانخواردنی نیوه‌ڕۆشیاندا ئێمه داومانه. سه‌رۆک شالیاری ئه‌وکاته‌مان، تۆنی بله‌یه‌ر، که سه‌ری زمان و بنی زمانی باسی له دادوه‌ری ده‌کرد و ده‌بێت زیانی خه‌ڵک بگۆڕرێت و ئه‌مه بکرێت ئه‌وه بکرێت، ڕۆژی پێش ئه‌وه ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه و ده‌زگاکه بدا به گۆردن براون، چه‌کێکی 7000 پاوه‌نی بۆ ئیمزا کرا تاکو سه‌ربانی خانوه‌که‌ی خۆی پێچاکرێت. ئه‌مه‌ی که ناوم هێنا ته‌نها دوو نموونه بوون له هه‌زار. حاڵی حازریش مه‌سه‌له‌یه‌کی تر له ئارادایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه خه‌ڵکێکی زۆری پاره‌دار، کۆمپانیدار، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات لێره پاره‌کانیان له ده‌ره‌وی ئه‌م وڵاته به‌گه‌ڕده‌هێنن تاکو لێره باج نه‌ده‌ن. ئه‌مه بێ له‌وه‌ی هه‌ندێکیان تایتڵی لۆرد ( به‌گ ، گه‌وره) به پاره ده‌کڕن که ئه‌مانه ده‌بنه ئه‌ندام لهHouse of Lords ، که ده‌وریان یاسا دانان و چه‌سپاندنێتی. با سه‌رت نه‌یه‌شێنم، به‌کورتی کابرایه‌کی گه‌لێک ده‌وڵه‌مه‌ندی ئینگیز به ناوی لۆرد Ashcroft ، که سه‌ر به حیزبی موحافیزینه و ماوه‌یه‌کی زۆریشه و تا ئێستاش جێگری سه‌رۆکی حیزبه. ئه‌م کابرایه له ساڵی 2000دا له‌قه‌بی لۆردیان دایێ، به‌و مه‌ر‌جه‌ی که خۆی بکاته دانیشتووی ئه‌م وڵاته و باج له‌و پاره‌یه‌ی که له وڵاتانی تره‌وه له ڕێگای پڕۆژه و کۆمپانیاکانییه‌وه دێته ده‌ستی، بیدات. ئیدی ئه‌ویش به‌ڵێنی دا که بیکات ، که‌چی 2 هه‌فته له‌مه‌وپێش ده‌رکه‌وت که به‌ڵێنه‌که‌ی نه‌بردۆته سه‌ر. ئه‌م کابرایه تا ئێستا نیو ملیۆن پاوه‌ندی به‌خشیوه به حیزب، به‌ڵام ئاماده نه‌بووه که ببێته‌وه به دانیشتووی ئێره و باچ بدات. ئێستا بۆیان ورد کردۆته‌وه، که ده‌بوایه به‌لایه‌نی که‌مه‌وه 25 ملوێن پاوه‌ن باجی بدایه.
ئازیزه‌که‌م، ئیتر تۆ چۆن ده‌توانیت بنه‌بڕی گه‌نده‌ڵی بکه‌یت له ڕێگای هه‌ڵبژاردن و هێنانه سه‌ر حوکمی کۆمه‌ڵێکی تره‌وه ، یا ڕاستتر، ئه‌وه که‌ی ڕێگایه بۆ هه‌ڵکێشانی ڕه‌گی گه‌نده‌ڵی!!!!
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌ر به‌ته‌مای گۆڕانیش بێت، به‌ڵام به‌رنامه‌یه‌کی نییه بۆ گۆڕانی کۆمه‌ڵگا، چ به‌رنامه‌یه‌کیان هه‌یه بۆ لادێکان، بۆ به پیشه‌سازیکردنی وڵات ، بۆ خوێندن و په‌روه‌رده، بۆ کاروباری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌رکردن و خه‌سته‌خانه‌کان، بۆ خانوبه‌ره، بۆ ڕاگرتنی ژماره‌ی دانیشتوان و بۆ ژینگه. من له‌ناو ئه‌مانه‌دا ته‌نها ئه‌وه‌ت به‌یاد ده‌هێنمه‌وه چ چاره‌سه‌رێکیان هه‌یه بۆ هۆ و ئامرازه‌کانی هاتوچۆ و گواستنه‌وه ، گه‌ر زروف وا بڕوات هه‌ر به ته‌نها ئوتومبیل سلێمانی و شاره‌کانی تر ده‌خنکێنێت ئه‌وه‌نده ژماره‌ی سه‌یاره زیاد ده‌بێت.
منیش له‌گه‌ڵتام، که خه‌ڵکی گۆڕانی ده‌وێت ، هه‌مومان گۆڕانمان ده‌وێت و ده‌بێت هه‌وڵیشی بۆ بده‌ین، به‌ڵام گۆڕان به خه‌ڵکانی گه‌نده‌ڵ و له ڕێگای گه‌نده‌ڵیه‌وه ناکرێت. چونکه گه‌نده‌ڵی دروست ده‌که‌یته‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه به چه‌شنێکی تر بێت. براکه‌م، نه‌وشیروان به هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌کانی زانیوه و قه‌بوڵیشی کردوه له گه‌ڵ باقی سه‌رکرده‌کانی تری یه‌کێتیدا، که ئێسا له‌گه‌ڵ گۆڕاندان. ئه‌و 15 ملێن دۆلاره‌ی که ده‌سگاکه‌ی پێکردۆته‌وه به گه‌نده‌ڵی په‌یدا کراوه، ئه‌ویش پێی قه‌بوڵ بوه.، هه‌ر ئه‌و نه‌بوو که ئه‌ی وت ئێمه برابه‌شین له داهات و ناهاتی یه‌کێتیدا. ئه‌و گه‌ر ده‌یه‌وێت گه‌نده‌ڵی بنه‌بڕ بکات ده‌بابێت له خۆیه‌وه ده‌ست پێ‌بکات، ئه‌و موڵک‌و بینایانه‌ی که به‌کاری ده‌هێنێت بۆ مه‌به‌سته سیاسیه‌که‌ی بیگه‌ڕینێته‌وه بۆ خه‌ڵکی شاره‌که ، ئه‌وانه موڵکی خه‌ڵکن، دوای ئه‌وه ئه‌و هه‌موو که‌سو‌کاره‌ی خۆی که کاربه‌ده‌ستن و کاریان هه‌یه له ده‌سگاکه‌ی خۆیدا، بۆ؟ که‌واته جیاوازی له نێوانی ئه‌م و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانیدا چییه؟
تاوانه ، تاوانێکی گه‌لێک گه‌لێک گه‌وره‌یه ، به‌هیوام مێژو لێیان نه‌بورێت، که ئه‌م پیاوانه پێشڕه‌وی کاروانی بێزاری و توڕه‌یی خه‌ڵکی کوردوستان بوون و بۆ مه‌به‌ستی سیاسیانه ده‌یقۆزنه‌وه، له کاتێکدا که موژده‌ی ئازادی و سه‌رفرازی ته‌واو به خه‌ڵکی ده‌ده‌ن و له هه‌مان کاتیش‌دا، ده‌زانن له درۆیه‌کی شاخدار شتێکی زیاتر نییه. ئه‌م پیاوانه ده‌نگ و نرکه‌ی گؤڕانخوازان ده‌تاسێنن، خواست و ئاره‌زوه‌کانیان ده‌مرێنن، به‌م درۆیانه ، به‌م ئه‌زمونه سواوانه گۆڕانخوازان بێهیوا و مه‌ئویس ده‌که‌ن، ساڵێکی تر ئه‌م وه‌خته خه‌ڵکێکی زۆر باوه‌ڕی به که‌س و به هیچ نامێنێت. برای خۆم، کاره‌ساته‌که لێره‌دایه و لێره‌شه‌وه ده‌ستپێده‌کات که مێژو خۆی دووباره ده‌کاته‌وه، به هه‌مان تراژیدیا ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، وه‌کو عه‌تا قه‌ره‌داغی ده‌ڵێت “که‌شتیه‌که‌ی نوحه”. ئه‌م که‌شتی نوحه‌ش خه‌ڵکێکی زۆر گه‌نده‌ڵ و پاشه‌ڵخراپی تێدایه، له‌وه ده‌کات خه‌ڵکی باش و پاکی به‌ده‌گمه‌ن تێدابێت، زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکه‌که‌ی دوی یا به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی ، یا خێزانی یا تیره و تایه‌فه‌ی که‌وتوه. خه‌ڵکی به‌ده‌گمه‌نی وه‌کو تۆی تێدایه، که تا ئێستا نه به‌رپرس و نه ده‌سه‌ڵاتداریت. من بۆ ئه‌مه، کرێدتت ده‌ده‌مێ و جێی ڕێز و متمانه‌یت. جارێ خه‌ڵکانی ده‌ره‌وه‌ی کوردوستان ئه‌وه ڕه‌نگه گران بێت، که خه‌ڵکی پاکیان تیدا بدۆزیته‌وه ، زۆربه‌ی زۆری گه‌نده‌ڵن ، زۆربه‌یان لیره به ڕه‌ش کارده‌که‌ن، له‌وێش خاوه‌نی موچه و زه‌وی و خانون، ئه‌وه‌یشی که کار ده‌کات یا به‌پارتایم خۆی نوسیوه، تاکو به‌شێک له بیمه‌کانی ده‌وڵه‌ت هه‌ر وه‌رگرێت، یا ئیش بۆخۆی ده‌کات و ته‌کس نادات یا زۆر که‌م ده‌دات، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی که هه‌ندێکیان 2 خانوی شاره‌وانیان هه‌یه، له کاتێکدا زیاتر له 50 هه‌زار خێزان یا زگورتێک که به هه‌قه‌ت پێویستیان به خانوو هه‌یه، لێره هه‌ن. چۆن ده‌توانیت بڕاوا و متمانه به‌مانه بکه‌یت، که گۆڕانت بۆ بکه‌ن، که له کاتێکدا بچوکترین گۆڕانکاری له خۆیاندا ناکه‌ن ، یا به‌واتایه‌کی تر خۆیان له گه‌نده‌ڵی پاک ناکه‌نه‌وه؟!
ئه‌وه‌ی که من نوسیم لا‌ی تۆ ڕه‌نگه قسه بێت، تۆ مافی خۆته، ڕات چۆنه له‌سه‌ری و منیش ڕێز له‌و مافه ده‌گرم، به‌ڵام من به عه‌مه‌لی له ژیاندا وای ده‌بینم، به‌ڵگه‌شم بۆ قسه‌کانم هێناوه‌ته‌وه و ئاماده‌شم که له‌سه‌ری بڕۆم، بریا تۆش له بری ئه‌و نامه گاڵته‌جاڕیه‌ت شتێکی باشت بنووسیایه و بڵاوت بکردایه‌ته‌وه ، ئه‌و کاته ڕه‌نگه ده‌مه‌ته‌قیه‌که‌مان گه‌رم تر بووایه و خه‌ڵکیش بۆ خۆیان حوکمیان ده‌دا. دوای هه‌موو ئه‌وه‌ی که وتم، خۆ ئه‌زمونه‌کان، با واز له جیهان بێنین ، به‌ڵام خۆ شاخ و شار فاشل بوون. ئێمه دوای سه‌کردانێک که‌وتوین، که 40 ساڵی ڕه‌به‌ق خه‌باتی شاخیان کرد، ته‌حه‌دای هه‌ر که‌سێک ده‌که‌م، که هه‌ر به ته‌نها یه‌ک نمونه‌یه‌کی باش بێنێته‌وه یا شتێکی باش که کردبێتیان له‌و ماوه‌یه‌دا، ئاده‌ی چیان کرد، جگه له خراپه زیاتر ، 18 ساڵیشه له شاردا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌که‌ن بێ له گیرفان پڕکردن و دزی و تاڵانی و به زایه‌دان و په‌خشکردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و وڵاته و ئه‌و میله‌ته ، چی‌تریان کردوه. كه‌چی تائێستاش له بری دادگایی‌کردنیان هه‌ر دوایان ده‌که‌وین، وه‌کو هیوایه‌ک ده‌یان بینین!!!! ئه‌ی ده‌با ده‌ست بۆ شتێکی ،تر ڕێگایه‌کی تر، چاره‌یه‌کی تر، به‌رین خۆ گه‌ر هیچ به‌ده‌ست نه‌هێنین، ئه‌وا هیچیش له ده‌ست ناده‌ین.!!!
هه‌ر شاد‌و سه‌رکه‌وتوو بیت
هاوڕێت : زاهیر باهیر