ڕه‌گەکانی ئه‌نارکۆ- سه‌ندیکالیزم
نووسینی: ڕودۆلف ڕۆکه‌ر
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
زۆرێك له ئه‌نارکیسته‌کان، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی لاتین، به‌شێکی زۆری چالاکییان له بزاڤی کرێکاریدا ئه‌نجام داوه، لەوێوە له ساڵانی دواییدا بزاڤی ئه‌نارکۆ– سه‌ندیکالیستی له دایك بوو. بنەما تیئۆرییەکانی ئه‌نارکۆ– سه‌ندیکالیزم له فێرکارییەکانی سۆشیالیزمی ئازادیخوازانە یا ئەنارکیزمەوە سەرچاوە دەگرن، لە کاتێکدا شێوه‌ی ڕێکخراوه‌ییه‌که‌ی له بزاڤی سه‌ندیکالیزمی شۆڕشگێرانه‌ی ساڵانی 1895 -1910 وه‌رگیراوە، به‌تایبه‌ت ئەوەی کە له فه‌ره‌نسه، ئیتالیا و ئیسپانیا, زۆر گه‌شه‌ی کردبوو. به شێوه‌یه‌کی گشتی، ئه‌ندێشه و شێوازه‌کانی تازه نەبوون. زۆربه‌یان پێشتر بە قوڵی لە ڕیزەکانی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌مدا دەنگیان دابووەوە، کاتێك کە په‌ره‌سه‌ندنی پەروەردە هزرییه‌کانی ئەنجوومەنی سەرتاسەری، گەیشتبوونە لوتکە. ئه‌م بابەتە له کێشمه‌کێشه‌کانی له‌مه‌ڕ گرنگی ڕێکخراوبوونی ئابووریی کرێکاران، لە کۆنگره‌ی چواره‌مدا له بازیل 1869، بە ڕوونی ده‌رکه‌وت. له ڕاپۆرتێکدا لەمەڕ ئەم پرسە، که Eugene Hins لەپێش کۆنگرەوە بە نێوی فیدراسیۆنی به‌لجیکا ئاماده کردبوو، بۆ یه‌که‌مین جار ڕوانگه‌یه‌که‌ی ته‌واو تازه له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته خرایه ڕوو، که لێکچوونێکی ئاشکرای له‌ته‌ك ئه‌ندێشه‌کانی ڕۆبێرت ئۆئێن و بزاڤی کرێکاری ده‌هه‌ی 1830 ئینگلاند هه‌بوو.
به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانێکی له‌مه، پێویسته ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت، که ئه‌و کات، فێرگه جیاوازه‌کانی سۆشیالیزمی ده‌وله‌تی، سه‌رنجیان نه‌ده‌دا یا له باشترین باردا که‌مترین سه‌رنجیان ده‌دایه یه‌کێتییه کرێکارییه‌کان. بلانکییه‌کانی (Blanquists) فه‌ره‌نسه، که ئامانجی ده‌ستبه‌جێیان سه‌رکوتگه‌رێتی سۆشیالیستی بوو، ئه‌و ڕێکخراوانه‌یان ته‌نیا به ڕیفۆرمیست له‌به‌رچاو ده‌گرت. فێردینان لاسال (Ferdinand Lassalle) و پاشڕه‌وانی گشت هه‌وڵێکی خۆیان خستبووه پیناو وابه‌سته‌کردنی کرێکاران به پارتێکی رامیارییه‌وه و نه‌یارانی قینله‌دڵی هه‌ر جۆره یه‌کێتییه‌کی کرێکاری بوون، که پێیان وابوو ڕێگرن له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی ڕامیاریی چینی کرێکار. مارکس و پاشڕه‌وانی ئه‌و کاتی، دانیان به یه‌کێتییه‌کاندا ده‌نا، پێویستی یه‌کێتییه کرێکارییه‌کانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی کۆمه‌ڵێك پێشکه‌وتن له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا پێ باش بوو، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون، که پاش له‌نێوچوونی سه‌رمایه‌داری، ئه‌وا ئیتر کۆتایی به ڕۆڵیان دێت و هه‌ر له‌ته‌ك گه‌یشتن به سۆشیالیزم ڕێنوێنی ته‌نیا له‌لایه‌ن دیکتاتۆری پرۆلیتاریا ئه‌نجام ده‌درێت.
له بازیل بۆ یه‌که‌مین جار ئه‌م بیرۆکه‌یه که‌وته به‌ر لێکۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی تێروته‌سه‌ل. بۆچوونگه‌لێك له ڕاپۆرته‌که‌ی به‌لجیکادا که له‌لایه‌ن هینز(Hins) خرانه ڕوو، نوێنه‌رانی ئیسپانیا و جورای سویسرا و گه‌وره‌ترین باڵی به‌شی فه‌ره‌نسی تێیدا به‌شدارییان کرد. پشتیان به‌م بنه‌مایه به‌ستبوو، که یه‌کێتییه هه‌نووکه‌ییه کرێکارییه‌کان، ته‌نیا پێداویستی کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووکه‌یی نین، به‌ڵکو واوه‌تر له هه‌سته‌بوونی ئابووریی سۆسیالیستی له‌به‌رچاو بگیردرێن و به‌م پێیه، ئه‌رکی نێونه‌ته‌وه‌یی بوو، که کرێکاران به‌م ئه‌رکه ڕۆشنبیر بکات. له‌به‌ر ئه‌وه کۆنگره ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ی په‌سه‌ند کرد:
”کۆنگره راده‌گه‌یێنێت، که پێویسته هه‌موو کرێکاران بۆ پێکهێنانی یه‌کێتییه‌کان بۆ به‌رگری له پیشه جۆراوجۆره‌کاندا تێ‌بکۆشن. له‌ته‌ك پێکهێنانی هه‌ر یه‌کێتییه‌ك، یه‌کێتییه‌کانی تر که له‌و پیشه‌دا چالاکی ده‌که‌ن، ده‌بێت ئاگادار بکرێن، تاوه‌کو زه‌مینه‌ی یه‌کێتی سه‌رتاسه‌ری هه‌ر پیشه‌یه‌ك له‌باره، ده‌ستپێبکرێت. ئه‌رکی ئه‌م یه‌کگرتنه کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو داخوازییه په‌یوه‌سته‌کانه به پیشه‌که‌ی، پاگه‌نده له‌مه‌ڕ پێوه‌رگه‌لێك که ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی گشتی جێبه‌جێ بکرێن و هه‌ڵسه‌نگاندنی باشیی جیبه‌جێکردنه‌که‌یان، به‌و ڕاده‌یه‌ی که له توانادا هه‌یه، سیسته‌می کرێیی هه‌نووکه‌یی به فیدراسیۆنی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئازاد جێی بگیردرێته‌وه. کۆنگره داواکاری ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی ده‌کات، تاکو سه‌رنج له هاوپه‌یمانی یه‌کێتییه کرێکارییه‌کان له هه‌موو وڵاتان بدات.”
هینز له به‌ڵگه‌نامه‌کانیدا له‌مه‌ڕ بڕیارنامه‌ی پێشنیارکراوی کۆمیته ڕوونیکرده‌وه ” له ڕێگه‌ی ئه‌م نموونه دوولایه‌نه له ڕێکخراوی یه‌کێتییه خۆجێییه‌کانی کرێکاران و یه‌کێتی گشتی هه‌ر پیشه‌یه‌ك له لایه‌ك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕامیاریی ئه‌نجومه‌نه (شورا) کرێکارییه‌کان له لایه‌کی تره‌وه، نوێنه‌رایه‌تی گشتی کرێکاران، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی، سه‌رتاسه‌ری و نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌خرێته ڕوو. ئه‌نجومه‌نی یه‌کێتییه‌کان و ڕێکخراوه پیشۊسازییه‌کان، جێیی میرایه‌تی هه‌نووکه‌یی ده‌گرێته‌وه و به‌م جۆره نوێنه‌رایه‌تی کرێکاران به یه‌کجار بۆ هه‌میشه، به‌بێ میرییه‌کانی پێشووتر ، ئه‌نجام ده‌دات.”
ئه‌م بیرۆکه نوێیه له داننان به‌وه‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌دات، که هه‌ر شێوه‌یه‌کی ئابووریی تازه‌ی کۆمه‌ڵگه، شێوه‌یه‌کی ڕامیاریی تازه له ئۆرگانیزمی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ته‌ك خۆیدا ده‌هێنیت و ته‌نیا به ده‌ربڕینێکی کرده‌یی ده‌توانرێت به‌دیبهێنرێت. په‌یڕه‌وانی ئه‌م ئه‌ندێشه‌یه، ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی هه‌نووکه، ته‌نیا به هۆکاری ڕامیاریی و پارێزه‌ری چینه به‌هره‌کێشه‌کان ده‌بینن و له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌لاتی ڕامیاریی ناده‌ن، به‌ڵکو بۆ له‌ناوبردنی هه‌موو سیستمێکی ده‌سه‌ڵاتی له کۆمه‌ڵگه‌دا، تێده‌کۆشن، که مه‌رجی داخوازی سه‌ره‌کی هه‌ر جۆره سه‌رکه‌وت و به‌هره‌کێشییه‌كی تێدا به‌دی ده‌که‌ن. ئه‌وان له‌وه گه‌یشتوون، که شانبه‌شانی پاوانگه‌ری دارایی، پاوانگه‌ری ده‌سه‌ڵاتیش ده‌بێت له‌ناو ببرێت. له داننان به‌وه‌دا، که سه‌رده‌می سه‌روه‌ری مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤدا به‌سه‌ر چووه، هه‌وڵی ناسینی چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروباره‌کانیان داوه. یا به‌و جۆره‌ی که باکونین، یه‌کێك له پێشه‌نگانی ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیزمی هاچه‌رخ وتویه‌تی:
له‌وێوه که ئامانجی ڕێکخراوه‌یی نێونه‌ته‌وه‌یی، به‌رپاکردنی میرییه تازه‌کان یا سه‌رکوتگه‌ره‌کان نییه، به‌ڵکو له‌ناوبردنی رادیکاڵانه‌ی هه‌ر جۆره ده‌سه‌ڵاتێکی دابڕاوه، که‌واته ده‌بێت ڕێکخراوێکی ته‌واو جیاواز له ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تیی هه‌بێت. به هه‌ر ڕاده‌یه‌ك که دووه‌م سه‌رکوتگه‌ر، ناسروشتی، توندوتیژ، نامۆ و دژه به گه‌شه‌ی سروشتی به‌رژه‌وه‌ندی و غریزه‌ی خه‌ڵكه، ده‌بێت ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی به هه‌مان ڕاده ئازاد، سروشتی و له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه له‌ته‌ك خواسته‌کان و ئاماده‌ییه‌کانی خه‌ڵك گونجاو بێت. ئه‌ی ڕێکخراوی سروشتیی جه‌ماوه‌ر چییه؟ ڕێکخراوێكه له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه جۆراوجۆره‌کانی ژیانی کرده‌یی ڕۆژانه، کاری جۆراوجۆر، ڕێکخراوبوون به‌پێی پیشه‌کان و یه‌کێتییه پیشه‌یه‌کان. کاتێك که هه‌موو پیشه‌سازییه‌کان، هه‌موو به‌شه کشتوکاڵییه‌کان، له نێونه‌ته‌وه‌ییدا نوێنه‌ریان هه‌بێت، ڕێکخراوه‌کانی، ڕێکخستنی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش، هاتووه‌ته‌دی.
له بۆنه‌یه‌کی تردا: “هه‌موو ئه‌م لێکۆڵینه‌وه کرده‌یی و گرنگانه‌ی بواری زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی، که له‌لایه‌ن خودی کرێکارانه‌وه له به‌شی پیشه‌کانیاندا و له تاقیگه تایبه‌ته‌کانیانی کاردا ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن، به ته‌بایی و ڕێکه‌وتن و دروست بیرکردنه‌وه و شیاوی سه‌لماندنی تیئۆری و کرده‌ییان ده‌گه‌یێنێت، که ئازادی کۆتایی و ته‌واوی کرێکاران به‌مه‌رجێك مه‌یسه‌ر ده‌بێت: ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌ی پێویست بۆ کار، له‌وانه که‌ره‌سته‌ی خاو و هه‌موو ئامرزاه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، له‌وانه‌ش زه‌مینه‌کان، له لایه‌ن گشت کرێکارانه‌وه دابین بکرێن، نه‌ك له لایه‌ن که‌سانی دەرەوەی کرێکارانەوە… ڕێکخراوەکانی بەشە پیشه‌ییه‌کان، فیدراسیۆنه‌کانیان لە نێونه‌ته‌وه‌ییدا و پێکهێنانی ژووره کرێکارییه‌کان، دانشگه‌یه‌کی گه‌وره بۆ کرێکارانی نێونەتەوەیی پێك ده‌هێنن، که تیئۆری و کردار ئامێته بکه‌ن، ئه‌وان ده‌توانن و پێویسته زانستی ئابووری بخوێنن، پێویسته له نێوان خۆیاندا بنه‌ماکانی نه‌زمی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تی، که بڕیاره جێگره‌وه‌ی دونیای بۆرژوازی بێت، شرۆڤه بکه‌ن. ئه‌وان نه‌ك ته‌نیا ئه‌ندێشه‌کان، به‌ڵکو که‌تواره‌کانی سبه‌ینێش، هه‌ر ئه‌وڕۆکه چێ ده‌که‌ن…. “
پاش تیاچوونی نێونه‌ته‌وه‌یی و سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگه‌کانی فه‌ره‌نسه – ئاڵمان، که بوونه هۆی گواستنه‌وه‌ی ناوه‌ندی سه‌رنجی بزاڤی سۆشیالیستی کرێکاری بۆ ئاڵمان، که کرێکارانی نه بیرکردنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌یان هه‌بوو و نه وه‌ك سۆشیالیسته‌کانی وڵاتانی خۆراوایی به ئه‌زموون بوون، له راستیدا ئه‌و بیرکردنه‌وانه له‌بیر کران. پاش تێكشکانی کۆمونه‌ی پاریس و ڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی ئیسپانیا و ئیتالیا، بزاڤه‌کانی ئه‌و وڵاتانه چه‌ندین ساڵ ناچار به چالاکی ژێرزه‌مینی بوون. ته‌نیا به ده‌ستپێکردنی سه‌ندیکالیزمی شۆرشگێرانه له فه‌ره‌نسه بوو، که ئه‌ندێشه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ییی یه‌که‌م له فه‌رامۆشی ده‌ربازبوون و جارێکی تر له به‌شگه‌لێکی گه‌وره‌ی بزاڤی کرێکاریدا، سوودیان لێ وه‌رگیرا.
سه‌رچاوه: http://www.khushe.ir ، بەداخەوە ئەم پێگە ئینتەرنێتییە داخراوە.
ئایا ئەنارکیستەکان دژایەتی خەباتی ڕزگاری نەتەوەیی دەکەن؟
و. لە ئینگلیزییەوە: زاهیر باهیر
وه‌كو له (به‌شی D5)ی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌ناركیزمدا سه‌باره‌ت به ئیمپریالیزم، ڕونكرایه‌وه، كه ئه‌ناركیسته‌كان دژن به ئیمپریالیزم و جه‌نگه‌كانی كه به‌بێ گەڕانەوە به‌رپا ده‌بن. له‌وه‌ش زیاتر هه‌ر وه‌كو له‌و به‌شه‌دا تێبینی كرا، ئێمه دژی هه‌موو شێوەیەكی (ناسیونالیزم)ین. ئه‌ناركیسته‌كان هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌ی كه دژ به (ئیمپریالیزم)ن، دژ به (ناسیونالیزم)یشن— چونكه هیچ كامێكیان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست ده‌سته‌به‌ر ناکه‌ن. له كاتێكدا كه ئێمه دژ به ئیمپریالیزم و دەستەبەسەرداگرتنی (Domination)ی دەرەکی و پشتیوانی ناناوه‌ندییه‌تی (decentralisation) دەکەین، ئه‌مه‌ش بەو واتایە نییە، كه ئه‌ناركیسته‌كان كوێرانه پشتیوانی بزوتنه‌وه ڕزگاریخوازە نه‌ته‌وه‌ییەکان ده‌كه‌ن. له‌م به‌شه‌دا هه‌ڵوێستی ئه‌ناركیسته‌كان له به‌رامبه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وانه‌دا ڕاڤه‌ده‌كه‌ین.
D.6 ئایا ئه‌نارکیسته‌کان دژی ناسێۆنالیزمن؟
و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
به‌ڵێ، هه‌ردوو ئه‌نارکیستی به‌ریتانیایی ستیوارت کریستی Stuart Christei و ئه‌لبێرت مێلتزه‌ر Albert Meltzer خستویانه‌ته ڕوو و وتویانه : “ناکرێت. له هه‌مان کاتدا، ناسێۆنالیست بیت و ئه‌نارکیستیش بیت، چونکه نه‌ته‌وه‌په‌رستی پێویستی بوونی ده‌وڵه‌تێك ده‌سه‌پێنێت.”[The Floodgates of Anarchy .P.59fn] (more…)
D.2.2 پانتایی پرۆپاگه‌نده له دنیای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کاندا چه‌نده ؟
و. لە فەرەنسییەوە: سەلام عارف
بۆ ڕه‌زامه‌ندی کۆمپانییه‌کان، بۆ دابینکردنی هێمنی بارودۆخه‌که، پاره‌یه‌کی زۆر خه‌رج ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بکه‌نه نموونه‌یه‌ک و خۆیانی پێ پێوانه بکه‌ن و به‌راورد بکه‌ن. ئه‌وان به هه‌موو جۆرێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن، خه‌ڵکی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی لاپه‌سه‌ند و پیرۆز بێت، که ده‌وڵه‌ت پشتگیری ده‌کات. هه‌روا وای پیشان ده‌ده‌ن که ئه‌و پشگیریکردنه ده‌ستتێوه‌ردان و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی نییه و بۆ ده‌ستخستنی به‌رته‌ری نییه، به‌ڵکو ته‌نها مه‌به‌ست کاری رێکخستنه و هیچی تر. (more…)
بیرۆکەی میرایه‌تی (حکومه‌تی) باش
نووسینی: ئێریکۆ مالا‌تێستا
و. لە فارسییەوە: هەژێن
هیچ كه‌س ناتوانێت به دڵنیاییه‌وه دادوه‌ری بكات، كه چ كه‌سێك ڕاست دەکات و چ كه‌سێك هەڵەیه، چ كه‌سێك له ڕاستییه‌وه نزیكتره یا لەسەر باشترین ڕێگه‌یە بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین باشە بۆ هەر كه‌سێك و بۆ هه‌مووان. ئازادی هاوده‌م بە ئه‌زموون، ته‌نیا ڕێگه‌یە بۆ په‌یبردن به ڕاستی و ئەوەی چ شتێك باشترینە؛ هەروا ئازادی لە ئارادا نابێت، ئه‌گه‌ر ئازادی هه‌ڵه‌كردن، ڕه‌تبكرێته‌وه.
به‌ڵام كاتێك كه‌سێك له ڕووی ڕامیارییه‌وه، نه‌ك فیلۆسۆفییه‌وه، قسه له‌سه‌ر ئازادی ده‌كات، كه‌س هۆشی بۆ دێوی میتافیزیكییانه‌ی مرۆڤی دابڕاو (ئه‌بستراکت) ناچێت، كه له ده‌ره‌وه‌ی گه‌ردوون و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بوونی هه‌یه و وه‌ك هه‌ندێك له خواكان ”توانای کردنی هەر شتێکی هەیە، كه ئاره‌زووی بکا” پڕ به واتای وشه.
بیرۆکەی میرایه‌تی (حکومه‌تی) باش
نووسینی: ئێریکۆ مالا‌تێستا
و. لە فارسییەوە: هەژێن
هیچ كه‌س ناتوانێت به دڵنیاییه‌وه دادوه‌ری بكات، كه چ كه‌سێك ڕاست دەکات و چ كه‌سێك هەڵەیه، چ كه‌سێك له ڕاستییه‌وه نزیكتره یا لەسەر باشترین ڕێگه‌یە بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین باشە بۆ هەر كه‌سێك و بۆ هه‌مووان. ئازادی هاوده‌م بە ئه‌زموون، ته‌نیا ڕێگه‌یە بۆ په‌یبردن به ڕاستی و ئەوەی چ شتێك باشترینە؛ هەروا ئازادی لە ئارادا نابێت، ئه‌گه‌ر ئازادی هه‌ڵه‌كردن، ڕه‌تبكرێته‌وه.
به‌ڵام كاتێك كه‌سێك له ڕووی ڕامیارییه‌وه، نه‌ك فیلۆسۆفییه‌وه، قسه له‌سه‌ر ئازادی ده‌كات، كه‌س هۆشی بۆ دێوی میتافیزیكییانه‌ی مرۆڤی دابڕاو (ئه‌بستراکت) ناچێت، كه له ده‌ره‌وه‌ی گه‌ردوون و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بوونی هه‌یه و وه‌ك هه‌ندێك له خواكان ”توانای کردنی هەر شتێکی هەیە، كه ئاره‌زووی بکا” پڕ به واتای وشه.
ئه‌نارکیستێك له‌مه‌ڕ قه‌یرانی یۆنان ده‌دوێت “جامی خه‌ڵك پڕبووه”
٢٠ی ئایاری ٢٠١٠
و. لە ئینگلیزییەوە: ئـ. ف.
پاش ئه‌و چاوپیکه‌وتنه‌ی که له‌گه‌ڵ کۆنستانتینۆس ئه‌ڤرامیدیس (Constantinos Avramidis) ده‌رباره‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی یۆنان، که که‌سایه‌تییه‌کی یۆنانییه و له ئیرله‌نده ده‌ژی و ئه‌ندامی بزاڤی هاوپشتی کرێکاران (Workers Solidarity Movement) و یه‌کێتی کرێکارانی پۆست (the Post Workers Union)ه. 
anarkismo.net: ئایا ده‌کرێت پێشینه‌ی ئه‌م قیرانه ئابورییه‌ی (یۆنان)مان بۆ بخه‌یته ڕوو؟ (more…)
ئه‌نارکیستێك له‌مه‌ڕ قه‌یرانی یۆنان ده‌دوێت “جامی خه‌ڵك پڕبووه”
٢٠ی ئایاری ٢٠١٠
و. لە ئینگلیزییەوە: ئـ. ف.
پاش ئه‌و چاوپیکه‌وتنه‌ی که له‌گه‌ڵ کۆنستانتینۆس ئه‌ڤرامیدیس (Constantinos Avramidis) ده‌رباره‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی یۆنان، که که‌سایه‌تییه‌کی یۆنانییه و له ئیرله‌نده ده‌ژی و ئه‌ندامی بزاڤی هاوپشتی کرێکاران (Workers Solidarity Movement) و یه‌کێتی کرێکارانی پۆست (the Post Workers Union)ه. 
anarkismo.net: ئایا ده‌کرێت پێشینه‌ی ئه‌م قیرانه ئابورییه‌ی (یۆنان)مان بۆ بخه‌یته ڕوو؟ (more…)
دێمۆكراسی و ئه‌ناركی
دێمۆكراسی و ئه‌ناركی
ئێریکۆ مالا‌تێستا
مارچی ١٩٢٤
و. لە فاسییەوە: هەژێن
میرییه دیكتاتۆرییه‌کان له ئیتالیا، ئیسپانیا و ڕوسیه، وەها چاوتێبڕیی و شه‌یداییه‌کی فراوانیان له ناو پارته ترسنۆك و كۆنه‌په‌رسته‌كان لە سەرتاسەری جیهان هەڵدەخڕاندووە، که خەریکی ئەوەن “دێمۆكراسی“ بە جۆرێك داهێنان دەستەمۆ بکەن. به‌م پێیه ئێمه ده‌بینین كه بوونه‌وه‌رانێك له ڕژێمه کۆنه‌كاندا– كه به باشی له‌ته‌ك هونه‌ری شه‌ره‌نگێزانه‌ی ڕامیاریدا خوویان گرتووه و لێپرسراوی سه‌ركوت و كوشتوبڕێکن که به‌رامبه‌ر چینی كرێكاردا دێت – سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و ( له‌وێوه كه بوێرییان تێدا نییه) خۆیان به که‌سانی پێشكه‌وتوو داده‌نێن و به‌ناوی ئازادییه‌وه له هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داهاتووی نزیكدان. به‌م ڕێوشوێنه‌وه ته‌نانه‌ت توانیویانه سه‌ركه‌وتوو بن. (more…)
D.2 ده‌وڵه‌تمه‌ندی چ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر ڕامیاری هه‌یه
و. له‌فه‌ره‌نسیه‌وه :سه‌لام عارف
کورترتن وه‌ڵام ئه‌وه‌یه، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری زۆره، له‌مه‌وپێش له (به‌شی B.2.3) دا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه قسه‌وباسمان کردووه. لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین، وردتر درێژه به‌باسی ئه‌و پرسه بده‌ین.
ڕامیاریی ده‌وڵه‌ت له دێمۆکراسی كاپیتالیستیدا له كاریگه‌ری جه‌ماوه‌رییه‌وه دووره، به پێچه‌وانه‌وه به ڕووی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ند و كه‌مینه پاره‌داره‌كاندا ده‌رگه‌ی له‌سه‌ر پشته، ڕووه‌و كاریگه‌ری راسته‌خۆ. گومان له‌وه‌دا نییه كه هه‌ڵبژاردنه‌كان پاره‌یان گه‌ره‌كه، ته‌نها كارگه و كۆمپانیا و ده‌وڵه‌تمه‌نده‌كان، ده‌توانن به باشی رێگه به خۆیان بده‌ن بۆ به‌شداریكردن. به‌خشینی ماڵی سه‌ندیكاكان به پارته ڕامیارییه‌كان ناتوانێت شان له‌شانی پاره‌ی ده‌وڵه‌تمه‌نده‌كان كه له‌و بواره‌دا خه‌رج ده‌كرێت، بدات. بۆ نموونه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا له ساڵی1972دا 500 ملیۆنی تێچوو، به ته‌نها 13 ملیۆنی لای سه‌ندیكاكانه‌وه دابین كرابوو، ئه‌وی تری لای كۆمپانیا و ده‌وڵه‌تمه‌نده‌كانه‌وه هاتبوو. له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی1956دا هه‌رچه‌نده ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكاکان 17 ملیۆن ئه‌ندام بوون، به‌ڵام نه‌یانتوانی بڕی پاره‌ی742 ده‌وڵه‌ند دابین بكه‌ن، بۆ به‌شداریكردن. بێگومان هیچ كام له‌و دوو نموونه تاقانه نین و ده‌بووایه گرنگی به‌پرسی به‌شداری کرێکاران بدرایه، له کاتیکدا که یه‌کیتییه‌کیان ئه‌ندامیکی زۆری هه‌بوو، پێس ئه‌وه‌ی ئاوا بچووک بووبێته‌وه له ئه‌مه‌ریکا، ئه‌مه ده‌لاله‌تیکی به‌درۆنه‌خراوه‌یه، بزنسمانه‌کان به‌شدارییه‌کی زۆر له پاره ده‌که‌ن بۆ هه‌لمه‌تی ڕامیاری هه‌لبژاردن زۆر زیاتر له‌گروپه‌کانی تری کۆمه‌ل. له سه‌روو ئه‌وه‌شه‌وه بزنسمانه‌کان ئاسانکارییه‌کی تایبه‌تیان بۆ جونه‌ناو کارگێڕییه فه‌رمییه‌کانی میریی هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌کی راده‌به‌ده‌ر نوێنه‌رایه‌تی ئاستی به‌رزی میریی ده‌که‌ن.[David Schweickart, Against Capitalism, pp. 210-1] . (more…)