هاوپشتی و هاوده‌نگی ئه‌نارکیسته‌کان بۆ زیندانیان له‌ ئاڵمانیا

ئه‌و ساڵیش وه‌ك ڕێسایه‌کی خه‌باتکارانه‌ی جێکه‌وته‌ی ساڵانی ڕابوردوو، له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌نارکیسته‌کان له‌ ده‌وری زیندانه‌کان کۆبوونه‌وه‌ و به‌ دروشم و هه‌ڵدانی په‌یام، هاوده‌نگی و هاوده‌می خۆیان ڕاگه‌یانده‌وه‌.

کاتژێر 06:00ی ئێواره‌ی 31ی دێسه‌مه‌بری 2008 له‌به‌رده‌م زیندانی ئۆسندۆرف Ossendorf ی شاری کۆڵن Köln  ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیسته‌کان و هاوپشتیگه‌رانی ئازادی زیندانیان، کۆبوونه‌وه‌ و به‌ دروشم و خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌کانیان، هاوده‌ردی و هاوده‌نگی و پشتیوانی خۆیان بۆ زیندانیان ده‌ربڕی و نیشانیان دا که‌ ئه‌وان له‌بیرکراو نین و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ته‌ك زیندانه‌وانه‌کان و ده‌ستووره‌کانی زیندان، به‌شێکه‌ له‌ خه‌باتی بێ وچانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوان.

یۆنان: ڕاپۆرته‌کانی ساڵی تازه‌

ڕێکه‌وتی : شه‌ممه‌، 3ی جانیوه‌ری 2009

هاوپشتی ئه‌نارکیسته‌کان بۆ زینادنیان

شه‌وی سه‌ری ساڵ، زۆربه‌ی خه‌ڵك مانه‌وه‌یان له‌ ماڵه‌وه‌ یا چونیان بۆ باڕه‌کان هه‌ڵبژارد و هه‌مووان ئاهه‌نگی هاتنی ساڵی تازه‌یان گێڕا. به‌ڵام که‌سانێك هه‌ن، که‌ له‌م ساته‌دا له‌ نزیك ئه‌وانه‌ی که‌ ته‌نیان و له‌ زینداندان و له‌بیرکراون وه‌ستان، ئه‌وانه‌ی که‌ هه‌رگیز باوه‌ڕییان به‌ کۆتایی هاتنی خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه‌. له‌ یۆنان، کاتژێر 11:30 خوله‌کی شه‌و، چه‌ند خوله‌کێك پێش هاتنی ساڵی تازه‌، ئه‌نارکیسته‌کان و هاوپشتیگه‌ران له‌نزیك زیندانه‌کان له‌ هه‌ر چوارلای وڵاته‌وه‌ به‌ دروشم و فیشه‌که‌شێته‌ و ده‌مه‌ڵقاچان، په‌یامی خۆیان بۆ زیندانییه‌کان نارد، که‌ ئه‌وان له‌بیر نه‌کراون. له‌وێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌کانی ئه‌سینا Athens، پاتراس Patras، چانیا Chania، ئیراکلیۆ Irakleio، کۆبووبوونه‌وه‌ و کاتێك که‌ ساڵی گۆڕا، فیشه‌که‌شێته‌ و ده‌مه‌ڵقاچانه‌کان هه‌ڵکران و دروشمی هاوپشتی بۆ زیندانیان هه‌ڵدران. زیندانییه‌کانیش له‌ په‌نجه‌ره‌ و که‌لێنه‌کانه‌وه‌ سه‌یریان ده‌کرد و دروشمه‌کانیان له‌ته‌ك هه‌ڵکردنی ئاگرۆکه‌ی بچکۆله‌ ده‌وته‌وه‌!

له‌ ئه‌سینا نزیکه‌ی 1000 که‌س به‌شدارییان تێدا کرد. سه‌ره‌تا له‌ نزیك زیندانی پیاوان وه‌ستان و پاشان چوونه‌ لای زیندانی ژنان. هاوکات خۆپیشاندانی گچکه‌ له‌ ئارادا بوون، که‌ ماشینی ئۆتۆماتیکی چه‌ند بانکێك و کامێرا چاودێره‌کانیان تێكشکاند. 6-7 ده‌سته‌ی کۆنترۆڵی تێکدان –پۆلیس- له‌و ناوه‌ هه‌بوون، که‌ هیچ کاردانه‌وه‌کیان نیشان نه‌دا.

بۆ بینینی وێنه‌ و ڤیدیۆی لای زیندانی کۆریدالۆس Koridalosی ئه‌سینا، کلیکی ئه‌م لینکه‌ بکه‌ :

وێنه‌کان : http://athens.indymedia.org/front.php3?lang=el&article_id=958925#959017

ڤیدیۆ : http://www.youtube.com/watch?v=kCm4EVN8R7I

هیتر : http://athens.indymedia.org/front.php3?lang=el&article_id=959426

وێنه‌کانی نزیك زیندانی Ag. Stefanos
http://patras.indymedia.org/front.php3?lang=el&article_id=3654#3655

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: http://www.ainfos.ca/en/ainfos21996.html