Yearly Archives: 2009
که‌نه‌دا، ئه‌نارکۆ- فێمینیزم ، 8ی فێبریوه‌ری له ئۆتاوا، 14-15ی فێبریوه‌ری له مۆنتریال
که‌نه‌دا، ئه‌نارکۆ- فێمینیزم ، 8ی فێبریوه‌ری له ئۆتاوا، 14-15ی فێبریوه‌ری له مۆنتریال
بابه‌ت: ئه‌نارکۆ-فێمینیزم —-کۆڕی قسه‌وباسی ئه‌نارکیستی — یه‌کشه‌مه 8ی فێبریوه‌ری، کاتژێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆ، له Jack Purcell Community Centre (near Elgin & Gilmour)
تکایه به‌شداری لێدوانه گشتییه‌کانی ئۆتاوا بۆ قسه‌وباسی ئه‌نارکۆ-فێمینیستی بکه‌ن، به (میوانه‌وه) هه‌ڵسوڕاوان / ڕێکخراوه‌کانی مۆنتریال. هه‌موو ژێنده‌ره‌کان به‌خێر بێن.
هه‌روه‌ها —- بۆ ڕێکخستنی گه‌شت بۆ مۆنتریاڵ له کۆتایی هه‌فته‌ی 14-15ی فێبریوری بۆ فۆرومی دووانه زمانی فێمینیسته ڕادیکاله‌کان (ته‌نیا بۆ ژنانه ). —-هاوکارانی ئۆتاوا له هه‌وڵی ده‌سته‌به‌رکردنی ئامرازه‌کانی گواستنه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ن بۆ که‌سانی خه‌ڵکی ئۆتاوا. ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای بڕۆیت، تکایه په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه چ ئه‌وه‌ی ترومبێلت هه‌یه یا نا: [email protected] or 613-656-5498
مانه‌وه و شوێن له‌وانه‌یه ئاماده بێت، به‌ڵام چه‌ندی له ڕێکخستنی ده‌ستوبرد بکه‌ین، باشتر ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه تکایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتر به هه‌ردوو زمانی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی په‌یوه‌ندی بکه‌ن.
خوێنه‌رانی هێژا بۆ زانیاری زیاتر، سه‌ردانی ئه‌م لینکه بکه‌ن
http://www.ainfos.ca/en/ainfos22165.html
یۆنان ڕاگه‌یاندن و پێکدادان له‌نیوان ئه‌نارکیسته‌کان و ڕاستڕه‌وه په‌ڕگیره‌کان
یۆنان ڕاگه‌یاندن و پێکدادان له‌نیوان ئه‌نارکیسته‌کان و ڕاستڕه‌وه په‌ڕگیره‌کان
ڕێکه‌وت، سێشه‌ممه 20ی جانیوه‌ری 2009-01-21
پۆلیسی به‌رهه‌لستی (مکافحه) یۆنانی بۆ کۆتاییهێنان به‌و پێکدادانه‌ی که له ئه‌سینا له‌نێوان ئه‌نارکیسته‌کان و راستڕه‌وانی په‌ڕگیری دژه په‌نابه‌ردا ڕوویدا، گازی فرمێسکهێنه‌ری به‌کار هێنا.
پۆلیس خۆی تێقورتاند، کاتێك که ده‌یان لاوی کلاومۆتۆری له‌سه‌ر و دار و به‌رد و بوتڵه شووشه به‌ده‌س به‌ربوونه یه‌ك.
توندوتیژی ڕوویدا کاتێك که نزیکه‌ی 100 که‌سێك له ئه‌نارکیسته‌کان له گه‌ڕه‌کێکی ئه‌سینا، که هه‌ژمارێکی زۆری په‌نابه‌ری لێ ده‌ژیت، په‌لاماری خۆپیشاندانی ڕاسیسته‌کانیان دا.
راپۆرته هه‌واڵه‌کان ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه هیچ ئاماژه‌یه‌کیان به ڕووداوه‌که نه‌دا، که چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پاش خرۆشانه‌کانی یۆنان ، که مه‌ترسیدارترین خرۆشان و شێواوی چه‌ند ده‌هه‌ی رابوردوو بوو، به هۆی ته‌قه‌کردن له لاوێك له لایه‌ن پۆلیسه‌وه، که بووه هۆی مردنی، هه‌ڵگیرسان.
شایانی باسه له سه‌ره‌تای ئاوگوست تا کۆتایی ئۆکتۆبه‌ری 2008 په‌نابه‌ران به هاوپشتی ئه‌نارکیسته‌کان له یۆنان بۆ مافی هاووڵاتیبوون و مافی یه‌کسان، چه‌ند خۆپیشاندانێکیان دژی هێرشه‌کانی پۆلیس و جموجۆڵی راسیسته‌کان به‌ڕێخستووه، له‌وانه خۆپیشاندانی 03ی ئاوگوست و خۆپیشاندانه‌که‌ی 27ی ئۆکتۆبه‌ری 2008 له ئه‌سینا، که ئه‌نجامی هیڕشی پۆلیس بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران، په‌نابه‌رێکی پاکستانی گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ : http://www.ainfos.ca/en/ainfos22098.html
بانگه‌واز بۆ چواره‌می ئه‌پڕیل، ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ په‌روه‌رده‌یه‌کی تر و دژی لادانی یه‌کێتییه‌کان
سڵاو هاوڕێیان،
بانگه‌واز بۆ ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ په‌روه‌رده‌یه‌کی تر و دژی یه‌کێتی.
ئه‌م بانگه‌وازه له‌لایه‌ن فێدراسیۆنی په‌روه‌رده‌ی کرێکاران (FTE) که له به‌شی فه‌ره‌نسی پێگه‌ی (CNT) بڵاوکراوه‌ته‌وه.
تکایه ئه‌م زانیاریانه بۆ به‌شی په‌روه‌رده‌ی لای خۆتان به‌ڕی بکه‌ن.
بۆ په‌یوه‌ندی کردنی راسته‌وخۆ : [email protected]
سکرتێری فیدراسیۆنی په‌روه‌رده‌یی کرێکاران – FTE CNT
سه‌رجاوه: http://www.ainfos.ca/en/ainfos22100.html
پێگه‌ی FTE CNT :
http://cnt-ait.info/rubrique.php3?id_rubrique=151
ئوسترالیا، مێلبۆورن: بزاڤی ئه‌نارکیستی یۆنان له ئه‌ورۆدا، شه‌وه کۆڕێکی زانیاری
ئوسترالیا، مێلبۆورن: بزاڤی ئه‌نارکیستی یۆنان له ئه‌ورۆدا، شه‌وه کۆڕێکی زانیاری
له‌لایه‌ن گروپی ئه‌نارکۆ کۆمونیستی میلبۆورن
کات: پێنجشه‌ممه، 29ی جانیوه‌ری، 7ی ئێواره
شوێن:Caffe Mingo, 600 Sydney Road, Brunswick (Tram 19 from crn Elizabeth and Flinders Sts) or
Upfield line train stop Anstey and a short walk towards there
Admission is free & discussion will follow
بۆ زانیاری زیاتر، سه‌ردانی ئه‌م لینکه بکه‌ن:
http://melbourneanarchistcommunistgroup.org
کۆنفرانسی ئه‌نارکیسته‌کانی ڕوسیا. 24-28ی جونی 2009
کۆنفرانسی ئه‌نارکیسته‌کانی ڕوسیا 24-28ی جونی 2009: بیروباوه‌ڕی ئه‌نارکیستی له ڕوسیا و ده‌ره‌وه و جیهان، ڕه‌وتی میژوویی
به‌شێکی کۆنفرانسه‌که 24-26ی جونی له سانت پێته‌رسبورگ (Sankt Petersburg) له دانشگه‌ی که‌لچه‌ر و هونه‌ری سانت پێته‌رسبورگ ده‌به‌سترێت، به‌شه‌که‌ی تری 27-28ی جونی له گوندێکدا به‌ناوی پریاموخینۆ (Priamukhino) شوێنی له‌دایکبوونی میخایل باکۆنین ده‌به‌سترێت.
هاتن بۆ هه‌مووانه، بۆ هه‌رکه‌سێك که هۆگریی مێژوویی، فیلۆسۆفیی، سۆسیۆلۆژی ئه‌نارکی له ڕوسیا و شوێنه‌کانی تر، خۆڕێکخه‌ری و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌یه.
بۆ زانیاری زیاتر، سه‌ردانی ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
www.anarchy-conference-2009.org
بۆ په‌یوه‌ندی کردن:
فریشته بکوژه‌کان و کامێرا درۆزنه‌کان
یه‌کێك له ئه‌رکه هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ژورنالیزمی سه‌ربه ده‌سه‌ڵات، شێواندنی راستییه‌کانه و هه‌میشه تۆمار و نیشاندان له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن، که جه‌ماوه‌ری توڕه و ناڕازی په‌لاماری پۆلیسه ئاشتیخوازه‌کانی به‌رده‌م کامێرا نیشان ده‌ده‌ن.
ئه‌م فێڵه له بینه‌ر تا ئه‌و کاته کارایی ده‌بێت، که بینه‌ر وه‌ك که‌سێکی ناده‌ربه‌ست به‌رامبه‌ر وێنه‌کان هه‌ڵوێست وه‌ر بگرێت. به‌ڵام کاتێك که بینه‌ری به سه‌رنج و ڕه‌خنه سه‌یری ئه‌و دیمه‌نانه ده‌کات، که کاناله فه‌رمییه‌کان له درێژه‌ی ده‌نگوباسه‌کانیاندا نیشانی ده‌ده‌ن، زۆر به ئاسانی ئه‌وه لای ده‌بێته پرسیار: بۆچ هه‌میشه دیمه‌نه‌کان له‌و باره‌دا ده‌ست پێده‌که‌ن، که پۆلیس فریشته‌ئاسا له‌باری به‌رگریدایه و خۆپیشانده‌ران له په‌لاماردا، له کاتێکدا خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ر له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌یی به‌رامبه‌ر کارکرد و ڕامیارییه‌کانی ده‌سه‌ڵات سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و له کاناڵه‌کانی ده‌سه‌لات و سه‌رولای دسه‌لاتدا بینیمان، دووباره‌بوونه‌وه‌ی دیمه‌نه شێوێنراوه‌کانی خۆپیشاندانه‌کانی «Okinawa»، «Göteborg» ، «Genua» و … تد بوون، که له‌وێدا سه‌ره‌رای ته‌قه له خۆپیشانده‌ران و کوشتن و بریندارکردن و ده‌ستگیرکردنی به کۆمه‌ڵیان، کامێرای ژورنالیسته‌کانی سه‌رمایه‌داری بێ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی پێشینه‌ی پرسه‌کان و هۆکاره‌کانی ته‌قینه‌وه‌ی خه‌ڵکی وێنه‌ی سوتاندن و شکاندن و په‌لاماری خۆپیشانده‌ران نیشانده‌دات. له «Genua» دیتمان که کامێرا دیمه‌نی په‌لاماری لاوێك نیشان ده‌دات، که دوای ترومبێلی پۆلیس که‌وتووه، که له کاتێکدا راستی ڕووداوه‌که ئه‌وه‌یه، که پۆلیس و ترۆمبێله‌کانیان په‌لاماری خه‌ڵکی ده‌ده‌ن و ئه‌و خۆپیشانده‌ره له هاوه‌ڵه‌کانی داده‌بڕن و ئه‌ویش به‌ره‌نگارییان ده‌بێته‌وه و تڕومبێلی پۆلیسی ئاساییشپارێز ده‌نیشێته ملی و ده‌یکوژێت، له «ئه‌سینا»ی یۆنان، پێرێ پۆلیس ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌کا و مێرمناڵێکی 15 ساڵه ده‌کوژێت و کۆمه‌ڵێك بریندار و ده‌ستگیر ده‌کات، خۆپیشانده‌رانیش وه‌ك کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه، په‌لاماری دارودیواری سه‌رمایه‌داران ده‌ده‌ن و ئالای خۆیان له‌سه‌ر ساختمانه‌کانی ده‌سه‌لات و دارا‌کان به‌رزده‌که‌نه‌وه.
به‌ڵام ئه‌مه هێشتا ته‌واوی پاشبنه‌مای ڕووداوه‌که نییه و له 03ی نۆڤه‌مبه‌ری 2008ه‌وه زیندانیان له سه‌رتاسه‌ری یۆنان دا ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن کردووه؛ هه‌م وه‌ك پشتیوانی له په‌نابه‌رانی زیندانی و هه‌م وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی به سزای زیندانیکردنی هه‌تاهه‌تایی.
/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:”Table Normal”;
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-parent:””;
mso-padding-alt:0in 5.4pt 0in 5.4pt;
mso-para-margin:0in;
mso-para-margin-bottom:.0001pt;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:10.0pt;
font-family:”Times New Roman”;
mso-ansi-language:#0400;
mso-fareast-language:#0400;
mso-bidi-language:#0400;}
له 03ی ئاوگوست و له 27ی ئۆکتۆبه‌ری 2008دا په‌نابه‌ران له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان له به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی دڕندانه‌ی پۆلیس و نه‌بوونی مافی نیشته‌جێبوون و هاوڵاتیبوون، په‌نابه‌ران به هاوپشتی ئه‌نارکیسته‌کانی یۆنان خۆپیشاندان ده‌که‌ن و له‌لایه‌ن پۆلیسی دیموکراته‌کانه‌وه په‌لامار ده‌درێن و له خۆپیساندانه‌که‌ی 27ی ئۆکتۆبه‌ردا په‌نابه‌رێکی پاکستانی به‌هۆی ئه‌شکه‌نجه و کوته‌ککاری پۆلیسی یۆنانه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بگاته نه‌خۆشخانه، گیان له‌ده‌ست ده‌دات و چه‌ندینی تریان زینادنی ده‌کرێن.
/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:”Table Normal”;
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-parent:””;
mso-padding-alt:0in 5.4pt 0in 5.4pt;
mso-para-margin:0in;
mso-para-margin-bottom:.0001pt;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:10.0pt;
font-family:”Times New Roman”;
mso-ansi-language:#0400;
mso-fareast-language:#0400;
mso-bidi-language:#0400;}
ئه‌م ڕووداوانه ده‌بنه هۆی شه‌پۆلخواردنی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی شۆرشگێڕ و تاکو تاکو ئه‌مڕۆ 09ی دێسه‌مبه‌ری 2008 هێشتاکه له ئه‌سینا پایته‌ختی یۆنان خۆپیشاندان و په‌لامار به‌رده‌وامه؛ هاوکات له ولاتی ئیتالیا مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری زیندانیان بۆ کۆتاییهێنان به سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌رده‌وامه؛ له شیکاگۆی ئه‌مه‌ریکا مانگرتنی کارگه‌رانی کارخانه‌یه‌ك به‌ره‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کارخانه‌که هه‌ڵده‌کشێ… ئه‌مه ئه‌و تارماییه‌یه که دووسه‌د ساڵه له‌م وڵاته‌وه بۆ ئه‌و وڵات، له‌م کیشوه‌ره‌وه بۆ ئه‌و کیشوه‌ر هه‌ڕه‌شه له سه‌روه‌ری چینایه‌تی و خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و کاریکرێگرته ده‌کات.
دیمه‌نی خۆپیشاندان و ئاراسته‌ی مانگرتن و خه‌باتی کرێکاری به پێچه‌وانه‌ی شکستی چه‌پ و سۆشیالیزمی ورده‌بۆرژوازی (ده‌سه‌لاتخوازی پارته چه‌په‌کان) و پاگه‌نده‌ی سه‌رکه‌وتنی هه‌تاهه‌تایی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی به ڕه‌هه‌ندێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رو پارت و نه‌ته‌وه و وڵات و .. تد هاتۆته مه‌یدان و ئه‌و په‌یامه به گوێی مرۆڤایه‌تیدا ده‌دات، که ئه‌وه‌ی له ڕوسیه و بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاتیدا تێكشکا، ئه‌زموونێکی سۆشیالیستی نه‌بوو، ئه‌وه‌ی تێكشکا به‌رنامه و ڕامیاری و ئاراسته‌ی ورده‌بۆرژوازییانه‌ی بۆلشه‌ڤیکه‌کان بوو و سێبه‌ری شوومی له‌سه‌ر بزاڤی ئازادیخوازی سۆشیالیسته‌کان ڕه‌وییه‌وه و جارێکی تر ئاڵای سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه (ئه‌نارکیزم) که‌وته‌وه شه‌کان.
ڕاپه‌ڕینی کارگه‌ران و بێکاران و خوێندکاران له یۆنان، په‌یامی شۆڕشی سۆشیالیستییه له هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا، شۆرسێك که پشتئه‌ستوور به ئه‌زموونه‌کانی به‌ر له‌خۆی، له‌بری بانگه‌واز بۆ جێگۆرگێ پێکردنی ده‌سه‌لاتداران و ده‌سه‌ڵاتخوازان، له‌بری سپاردنی بیرکردنه‌وه و چالاکییه‌کان به پارت و ڕێکخراوه ناوه‌ندگه‌راکان، چه‌وساوان فێری بیرکردنه‌وه و بڕیاردان و جێبه‌جێکردن له خواره‌وه‌را بۆ سه‌ره‌وه ده‌کات.
ئه‌مه په‌یامی ئه‌نارکیسته‌کان (سۆشیالیسته ئازادیخوازه‌کان)ی یۆنان بۆ هاوچینه‌کانیان له به‌شه‌کانی دونیادا بوو و هاوکات له زۆربه‌ی شاره‌کانی دونیاوه ڕۆژانه له وه‌ڵام به بانگه‌وازه‌که‌یان، خۆپیشاندانی هاوپشتی ئه‌نجام درا. له کورستان له‌به‌ر لاوازی بزووتنه‌وه‌که به‌هۆی خۆشباوه‌ڕی کارگه‌ران و زه‌حمه‌تکێشان به ناسیونالیزم و ئاییین، پاشڕه‌وی هه‌ڵسوراوانی سۆشیالیست بۆ پارت و گروپه چه‌په‌کان، پشتیوانییه‌کی مه‌یدانی له ئارادا نه‌بوو. هه‌ر ئه‌م نادیاربوونه له زنجیره هاوپشتییه‌کاندا بۆ ئه‌نارکیستانی یۆنان، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئاوڕ و سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر کارکرد و بڕیاره‌کانی تا ئێستامان.
بۆ ئه‌وه‌ی شوێنپێی ئێمه‌ی چه‌وساوانی کوردزمان، له خه‌باتی نێونه‌ته‌وه‌یدا نادیار نه‌بێت، ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه که سۆشیالیسته ئازادیخوازه‌کان، له تاکگه‌رایی و پرشوبڵاوی بێنه‌ده‌ر و کۆمیته و بنه‌که‌کانیان له گشت شاره‌کانی کوردستان و وڵاتانی تر پێك بهێنن و بیانکه‌نه به‌ردی بناخه‌ی فیدراسیۆنێکی سۆشیالیستی له کوردستان. هه‌روه‌ها کارگه‌ران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له ده‌روه‌ی پارته چه‌په‌کان و یه‌کێتییه زه‌رده‌کان خۆیان ڕێك بخه‌ن و پایه‌کانی بازارئازاد و نه‌زمی نیئۆلیبرالیزمی نوێ له کوردستان بله‌قێنن و وه‌ڵامی سۆشیالیستانه‌ی خۆیان به پرسه کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و ئابوورییه‌کان بده‌نه‌وه. وه‌ڵامی ئه‌نارکیسته‌کان بۆ ئه‌و پڕشوبڵاوییه، هه‌رده‌م خۆبیرکردنه‌وه، خۆبڕیاردان، خۆجێبه‌جێ کردن، ئه‌مه‌ش واته کاری (خه‌باتی) راسته‌وخۆ له سه‌ندیکا شۆڕشگێڕه‌کاندا، وه‌ك ئه‌وه‌ی که له یۆنان نزیکه‌ی دوو ملیۆن کارگه‌ر بڕیاری مانگرتنی گشتییان دا، ئه‌وه‌ی که کارگه‌ران و لاوانی خۆپیشانده‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ر بنکه‌ی یه‌کێتی گشتی کارگه‌رانی یۆنان (ڕیفۆرمیست)، ده‌یان خوێندنگه و ناوه‌ندی راهێناندا گرت، ئه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نیا باردودۆخی شاره‌کانی یۆنانیان شڵه‌ژاند، به‌ڵکو بۆ نزیکه‌ی 3ی هه‌فته سۆشیالیسته‌کانی جیهانیان هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌کان!
هه‌موو جیهان دژی جه‌نگی ئه‌هلییه ، به‌ڵام ئێمه پێویستمان به‌شۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه له جیهاندا
هه‌ر له كانوونی یه‌كه‌می ڕابردووه‌وه له (غه‌زه)، سه‌رجه‌م دانیشتوانی غه‌یره نیزامی به‌ده‌ست هێرشی دڕندانه و ترسناكی سه‌ربازییه‌وه ده‌ناڵێنێت، تاكار گه‌شتۆته ئه‌وه‌ی ژنان و منداڵان و خه‌ڵكانی تری غه‌یره نیزامی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تاوانبار به دژی مرۆڤایه‌تی قه‌سابی ده‌كرێن.
هه‌روه‌ك ئه‌و ئاماره ڕه‌سمییه‌ی لێپرسراوێكی ڕێكخراوی ( فاو – نووسینكه‌ی خۆراك و كشتوكاڵیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ) بڵاوی كردۆته‌وه و تێیداهاتووه ، كه هه‌موو ڕۆژێك له جیهاندا 16.500 منداڵ له برسدا ده‌مرن .
سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌حشیگه‌راییه‌شی به‌ڕیوه ده‌چێت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تان و سیاسه‌تبازه‌كانییه‌وه و به ڕژێمی سه‌رمایه‌داری پشتئه‌ستوره و جێبه‌جێ ده‌كرێت، كردویانه‌ته قازانجی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌ندێشه‌كانی ئێمه. هه‌ر ئێستا له‌گه‌ڵ هاوپشتیوانییه‌كی به‌رفراوان بۆ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كلنی غه‌زه و ناوچه‌كه ڕوبه‌ڕووه، هه‌روه‌هاش نابێت ئه‌وه له یادبكه‌ین كه ئایدولۆژیای ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تی ناسیونالیستی و ئاینی هه‌یه و به‌كارده‌هێنرێ، هیچ نییه بێجگه له پاڵپشتی سه‌ره‌كی بۆ كوشتوبڕ و هاندانی خه‌ڵكی نه‌بێت بۆ یه‌كتری كوشتن له پێناوی سه‌روه‌رانی ئه‌م جیهانه‌دا .
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=ltzr4g3LHxA&feature=player_embedded]
ده‌با هاوپشتی له‌گه‌ڵ غه‌زه و كۆمه‌ڵانی شۆڕگێڕی ناوچه‌كه به‌هێز بكرێت، كه ماوه‌یه‌ك پێشتر له میسر دژی برسێتی ناوچه‌كه‌یان هه‌ژاند به‌ره‌و درێژكردنه‌وه‌ی تێكۆشانێكی جیهانی، دژی ڕژێمی تاوان هه‌ر له‌برسیكردنه‌وه تا قه‌سابیكردن له غه‌زه و ناوچه‌كانی تر، له پێناو جیهانیك بێ نیشتمان بێ سنوری وڵاتان .
هه‌ر لێره‌شه‌وه‌یه پێشوازی له هاورییان و دۆستانی ئیسرائیلیمان ده‌كه‌ین، كه زۆربووێرانه دژی جه‌نگ و پۆشینی جلوبه‌رگی سه‌ربازی به‌رگری له ئسرائیل ڕاوه‌ستاون و پێشوازی ده‌كه‌ین، كه هاوڕێیانمان له یونان هه‌ن و موعجیبین به خه‌باتكردنیان دژی ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی شوێنه‌كانی تر كه به‌رگری له ئاشتی و ئازادی ده‌كه‌ن …… بێ سه‌نتراڵێك هه‌موو له هاوپشتییه‌كی یه‌كگرتووی سنووربه‌زێندا ، له‌پێناو پێوه‌نـــــــــدیكردن و پاڵپشتیكردنی هه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشانێكی ئه‌ناركیستانی ئیسرائیل ده‌یگرنه‌به‌ر دژی جه‌نگ : http://awalls.org/about%20aatwr بۆ پێوه‌ندیكردن و پشتیوانیكردنی هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاری ئه‌ناركیستانی ئیسرائیل دژ به جه‌نگ ، وه دژی دیواره‌كان* .
بڕوخێ هه‌موو سوپایه‌ك، بڕوخێ هه‌موو ده‌وڵه‌تێك، له ئه‌سینا بێت یان له غه‌زه هێز هه‌رهه‌مان هێزه، شه‌ڕیش هه‌مان شه‌ر، سه‌رکه‌وتوو بێت هێز له به‌رامبه‌ر كوشتارگه‌یه‌كدا .
کۆبوونه‌وه‌ی ژنانی لێسبنی ئۆتۆنۆم-فێمینیست له نه‌مسا
دانیشتنی ئه‌مساڵی ژنه لێسبنه ئۆتۆنۆم – فێمینیسته‌کان له ڕێکه‌وتی 09-14ی ئه‌پڕیلی 2009 له پایته‌ختی نه‌مسا/ ڤیه‌ن ده‌به‌سترێت
بۆ زانیاری زیاتر، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
کۆنگره‌ی بزاڤی ئه‌نارکیستی له ئا‌ڵمانیا
له ژێر سه‌ردێری ئه‌نارکیزم له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا، ئه‌مسال له 10- 13ی ئه‌پریلی 2009دا له بێرلین کۆنگره‌ی ئه‌نارکیسته‌کان ده‌به‌سترێت.
هاتن و به‌شداری بۆ هه‌مووانه، بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌وه، سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://projekt-menschwerdung.com/wiki/index.php?title=Hauptseite