ئیسرائیل – فه‌له‌ستین، ڕاگه‌یاندن و هیتر، 21 هه‌ڵسوراوی (گروپی ئه‌نارکیستانی دژه دیوار)*، له‌سه‌ر خۆپیشاندانیان دژی هێڕشه هه‌واییه‌کان بۆسه‌ر شاری ( غه‌ززه)، کۆتایی هه‌فته زیندانیی کران.
ڕێکه‌وتی: هه‌یینی، 02ی جانیوه‌ری 2009

سه‌ر له به‌یانی ئه‌ورۆ، (شانۆیی سه‌رشه‌قامی) پۆلیسی نهێنی «ته‌ل ئه‌بیب»ی به (دیمه‌نی مه‌رگ) له ده‌رگه‌ی بنکه‌ی هێزه هه‌واییه‌کانی «ته‌ل ئه‌بیب» دا، له‌وێنده‌رێ که فرۆکه‌وانه‌کان به ترومبێله‌کانیان به‌ره‌و ئه‌نجامدانی تاوانه ڕۆژانه‌ییه‌کانیان ده‌که‌ونه ڕێ.
له‌سه‌ر داوای شه‌رمنۆکانه‌ی پۆلیس له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌یانتوانیوه ڕێگه له ڕوودانی بگرن، بڕیاری ئه‌م گرتنانه، به بیانووی پاراستنی ئاشتی له کاتی شه‌ڕدا له‌لایه‌ن دادگه‌ر (دادیار) ده‌رچووه، که ده‌بێت کۆتایی هه‌فته له زینداندا بمێننه‌وه.
ڕاگه‌یاندن: «ئه‌نارکیسته‌کان» ده‌رگه‌ی بنکه‌ی هێزه هه‌واییه‌کانی ته‌ل ئه‌بیب IAF دا وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به بۆمبارانه‌کانی شاری «غه‌ززه» داگیر ده‌که‌ن —– بیست و یه‌ك 21 که‌س له گروپی ( ئه‌نارکیستانی دژه دیوار) به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی پاش ئه‌وه‌ی که ده‌رگه‌ی بنکه‌ی هه‌وایی (Sde Dov Israel Air Force base) له باکووری ته‌ل ئه‌بیب داگیر ده‌که‌ن، ده‌گیرێن. نارازییان ده‌مامکی سپی له خوێن گه‌وزاوییان پۆشی بوو و له‌سه‌ر شه‌قامه‌که ڕاکشابوون و ڕۆڵی مردوویان ده‌گێڕا.
ئایالا Ayala یه‌کێك له خۆپیشانده‌ران، وتی ” مه‌به‌ستی خۆپیشانده‌ران ئه‌وه بوو، که نیشانی فرۆکه‌وانه‌کانی (IAF) بده‌ن، که به‌رئه‌نجامی فڕین و هێڕشه‌کانیان بۆ سه‌ر شاری «غه‌ززه» چییه. له به‌رزی هه‌زاران پێ له هه‌واوه، فرۆکه‌وانێك که دوگمه‌یه‌ك فشار ده‌دا یا تاقی ده‌کاته‌وه، له‌وانه‌یه پشتگوێی بخا له بیری بکا یا توانای ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌وه‌ی نه‌بێت، که له‌و ساته‌دا که‌سانی بێ‌تاوان ده‌کوژێت، ئێمه هاتووین ئه‌وه‌یان به‌بیر بهێنینه‌وه”.
بۆ بینینی ڤیدیۆی چالاکییه‌که: http://www.youtube.com/watch?v=WpeC7P-2LfU
بۆ بینینی خۆپیشاندانه‌کانی دژی شه‌ڕ: http://www.youtube.com/watch?v=bB23y9WQOWE
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ : http://haaretz.com/hasen/spages/1052261.html
سه‌رچاوه‌ی لێوه‌رگیراو : تۆڕی زانیاری ئه‌نارکیستی http://www.ainfos.ca/en/ainfos21987.html
* گروپی دژه‌دیوار له ساڵی 2003 ه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و زۆربه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی بریتین له ئه‌نارکیستانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین، له‌م بزاڤه‌دا ژنان ڕۆڵی به‌رچاوییان هه‌یه و پێش ئه‌م بزاڤه‌ش له ساڵی 1978ه‌وه بزاڤێك به‌ناوی (ئاشتی هه‌ر ئێستا) سه‌ریهه‌ڵداوه، که له درێژه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌دا ساڵی 15ی ئایاری 2004 نزیکه‌ی 250.000 که‌س له شاری ته‌ل ئه‌بیب له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رشه‌قامیدا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان دژی هه‌نگاوه‌کانی شارۆن. بۆ سه‌ردانی پیگه ئینته‌رنێتییه‌کانی ئه‌م بزاڤانه، کلیکی ئه‌م لینکانه بکه‌ن:
ئاشتی هه‌ر ئێستا : http://www.peacenow.org.il/site/en/homepage.asp
گروپی دژه دیوار : http://awalls.org/ (و.کوردی