هۆڵه‌نده ئوردووی ئه‌نارکیستی ئه‌م ساڵ کۆتایی هه‌فته له 29ی ئایاره‌وه 01ی جون له ئه‌پيڵشا به‌رپا ده‌کرێت
هاورێیانی دانیشتووی هۆڵه‌نده بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌وه، ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن
هۆڵه‌نده ئوردووی ئه‌نارکیستی ئه‌م ساڵ کۆتایی هه‌فته له 29ی ئایاره‌وه 01ی جون له ئه‌پيڵشا به‌رپا ده‌کرێت
هاورێیانی دانیشتووی هۆڵه‌نده بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌وه، ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن
ئاماده‌کردنی : taxikipali, May 22 2009
به‌هۆی فراوانبوونی چالاکیه‌کانمان، ڕۆژی هه‌یینی له ئه‌سینا له دووه‌مین ڕێپێوان له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا دژی راسیزمی پۆلیس پێکدادان ڕوویدا، پاش ئه‌وه‌ی که پۆلیسێك له هیڕشی گه‌ران به‌دوای په‌نابه‌رندا له گازینۆیه‌کدا قورئان ده‌دڕێنێت و په‌لاماری په‌نابه‌رێکی موسولمان ده‌دات، ئه‌مه بووه هۆی ناره‌زایه‌تی و به هۆی پێکدادانه‌وه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر بریندار بوون و گیران و له خه‌سته‌خانه ده‌ستبه‌سه‌ر کران.
دووه‌مین خۆپیشاندانی دژه راسیزمی پۆلیس، ڕۆژی هه‌یینی 22ی مای 2009 شه‌قامه‌کانی ئه‌سینای گرته‌وه، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك به ڕووداوی دژه موسوڵمانی دوو شه‌و له‌وه‌وبه‌ری گه‌شتی گه‌رانی پۆلیس به‌دوای په‌نابه‌راندا له ناوه‌ندی ئه‌سینا. وه‌ك ده‌رده‌که‌وێت پێشتر له گه‌ڕان به‌دوای په‌نابه‌رانی موسولماندا له گازینۆیه‌کی گه‌ره‌کیدا، پۆلیسێك قورئانی دراندووه و به ده‌ربڕینێکی راسیستانه‌وه هێڕشی کردووه‌ته سه‌ر په‌نابه‌ران. ئه‌م ڕووداوه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه بووه هۆی هه‌لخرانی ناڕه‌زایه‌تی و پێکدادان له‌نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌راندا.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
ئوسترالیا، ڕۆژی 07ی جونی 2009 ، ئه‌نارکۆ–سه‌ندیکالیست فێدراسیۆنی میلبۆرن، کۆنفرانسێك ده‌گرێت
ڕۆژی 07ی جون، کاتژێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی تا 4ی پاشنیوه‌ڕۆ
له:
Melbourne Anarchist Resource Center
62 St Georges Rd Northcote
بۆ زانیاری زیاتر، ته‌له‌فۆن بۆ ژماره: 0404 105 403
یا په‌یوه‌ندی به :[email protected]
بکه‌ن
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: http://www.ainfos.ca/en/ainfos22698.html
ئاماده‌کردنی: Choccy on May 25 2009
ئه‌وڕۆکه‌ش ناڕه‌زایه‌تی پۆلیسه گیراوه‌کانی ڕێگاوبانی بیلفاست هه‌ر به‌رده‌وام بوو، پاش ئه‌وه‌ی که 26 که‌سیان، به‌هۆی به‌شداریکردن له مانگرتنێکی کتوپڕدا ئه‌پڕیلی رابووردوو، ده‌ستبه‌سه‌رکران.
نزیکه‌ی 30 که‌س که له پاسه‌وانانی زیندانیکراو، پشتیوانیگه‌ران له (!Organise)، نوێنه‌رانی یه‌کێتییه‌کان و هاوپه‌یمانی خزمه‌تگوزاییه‌کان له ئێرله‌نده‌ی باکووری (Nipsa) له ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وڕۆکه‌دا به‌شدار بوون. له ئایاره‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌کان بوونه‌ته رووداوی ڕۆژانه له شه‌قامه‌کانی بیلفاست دا، له شوێنێك که نووسینگه‌کانی سه‌رتاسه‌ری خاوه‌نکارانی وێستگه‌ی ئۆتۆمه‌بێله‌کان (NCP)ی لێیه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/sacked-traffic-wardens-continue-protest-belfast-25052009
ئاماده‌کردنی: Ed on May 25 2009
کرێکارانی ئۆتۆمه‌بێلسازی له کۆریای باشووری(Ssangyong Motor) وه‌ك ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به پلانی به کۆمه‌ڵ ده‌رکردنی کرێکاران بۆ ڕزگارکردنی کۆمپانیاکه له نابوتی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ده‌ستیان به مانگرتن کرد.
قسه‌که‌ری یه‌کێتی (Lee Chang-Geun) رایگه‌یاند: به‌شه‌کانی لێكبه‌ستن له کارخانه‌که‌ی له (Pyeongtaek) له باشووری سیئۆل، ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ده‌می 1:30 پاشنیوه‌ڕۆ کار ڕاگیراوه..
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی زیاتر له نیوسه‌ده، ده‌سه‌ڵات و لێنینیسته‌کانی عیراق ڕۆژی (یه‌کی ئایار)یان لێ کردبووین به جه‌ژن و ئه‌لکهولخواردنه‌وه، به‌ڵام به هۆی ڕوخانی دیواری سانسووری پارتی (حزبی) پاش ڕوخانی دیواری به‌رلین، په‌رده له‌سه‌ر زۆر ڕاستی لا درا و ئه‌فسانه‌کانی ڕابه‌ری بۆلشه‌ڤیزم و پارتی پێشڕه‌و وه‌ك به‌فری به‌هاران توانه‌وه و مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوی یه‌کی ئایاری 1886ی شیکاگۆ، که یه‌کێك بوو له کاره ڕاسته‌خۆکانی بزاڤی یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه له ئه‌مه‌ریکا و ئه‌و بزاڤه نه‌ك خه‌ریکی پیرۆزکردنی مێژوو نه‌بوو، به‌ڵکو چالاکان و له سێداره‌دراوانی ئه‌و ڕووداوه ئه‌وه‌مان نیشان ده‌ده‌ن، که بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی ئابووریی و ڕامیاریی کرێکاران بووه. Continue reading یه‌کی ئایار و چه‌کی چینایه‌تی بۆ گۆڕینی کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی
نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
به‌شی شه‌شه‌م **
تاوسەندنی نەهامەتی هانده‌ری شۆڕش نییە
ئەنجامگیری سەیر و سەمەرە لە « یاسای ئاسنینی کرێکان» وەرگیراوە. زۆربەی ئەو ئەنجامگیرییانە سەریان لەوێوە دەردەچێ کە ڕوودانی شۆڕش، لە گرەوی ئاڵۆزتربوون و قەیرانیتربوونی ئاسایی بارودۆخەکەیە، کە پێویستی بە هیچ کۆمەكێك یا ئامادەکارییەك لە لایەن خودی کرێکارانیشەوە نییە و بێ گەڕانەوەیە. هاوتەریب بە باوەڕی پشستشکێن بە لەتوانادا نەبوونی تێکشکانی یاسای کرێکان، هەندێك لە خەڵكیش به‌پێی به‌رئەنجامەکانی ئه‌و یاسایه، بەوە گەیشتوون کە «زیادبوونی هەژاری»، پروکێنتربوونی ژیان، فشاری خاوەنکارەکان، سەرکوتگەری میری و شتگەلێکی لەم جۆرە، ڕودانی شۆڕش خێراتر دەکەن. کار گەیشتە ئەوەی کە ژمارەیەك تەنانەت بەناوی شۆڕشەوە لە ڕوودانی ئەم شتانە دڵخۆش دەبوون. گەر بمانەوێت بۆچوونی ئەم نالۆژیکیانە پەسەند بکەین، هێزی شۆڕش لە نەهامەتییەوە سەرچاوە وەردەگرێت! بەم پێیە، هەر زیادبوونێك لە هەژاری و بەدبەختی خەڵك و شتی تری لەم جۆرە دەبێت بە بەختیاری بزانین و چاوەڕێی ساتی بەڵێندراو بمێنینەوە.
نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
به‌شی پێنجه‌م
هۆکاری تازه: ویستی کرێکار!
هۆکارێکی تازه له بازاری کاردا په‌یدا بووه: ویستی کرێکار! ئه‌م هۆکاره له نرخدانان له‌سه‌ر په‌تاته و دانه‌وێڵه‌دا بوونی نییه، به‌ڵام له دیاریکردنی کرێکاندا کارایی داده‌نێت؛ کارایی، له‌وانه‌یه به ڕاده‌ی به‌ره‌نگاری هێزی کار، که له ئه‌نجامی هاوئاهه‌نگی ویسته کۆوه‌بووه تاکییه‌کانی کرێکاران له سه‌ندیکادا بێت؛ به‌ڵام به‌هێز بێ یا لاواز، به هیچ شیوه‌یه‌ك بواری بۆ نکۆڵی لێکردن نه‌هێشتوه‌ته‌وه.
هاوڕێ سیروان
که كتێبه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا(په‌نجه‌کان یه‌کتر…) ده‌خوێنیته‌وه و ده‌گه‌یته ئه‌و جێیه‌ی تێیدا باسی شیوعیکوژه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی کانیی ماسی ده‌کات، به باشی هه‌ست به داخ و حه‌سره‌ت و هه‌ناسه‌ی ساردی ده‌که‌یت، که چۆن ئه‌و کاته ته‌مه‌ن یارمه‌تیی نه‌داوه به‌شداری ئه‌و قه‌سابخانه‌یه بکات. هه‌ستیش ده‌که‌یت چۆن خۆی به قه‌رزدار ده‌زانێت و لای بۆته گرێیه‌کی ده‌روونی.
Continue reading له «کانی ماسییه»وه تا پشتئاشان و دواتریش
نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
به‌شی چواره‌م
پێویستی تێكۆشان
قسه‌کردن له‌سه‌ر پێویستی خه‌باتکردن ئه‌وه‌نده گشگیر بووه‌ته‌وه، که له‌وانه‌یه پێشنیارکردنی لێره‌دا جێی گاڵته و نابه‌جێ بێته به‌رچاو.
له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر خه‌بات بخه‌ینه لاوه، مه‌گه‌ر هیچ شتێك بێجگه له بێده‌نگی، بێهزری و وه‌رگرتنی دۆشداماوانه‌ی کۆیله‌تی هیچ له دونیادا ده‌مێنێته‌وه؟ مرۆڤه‌کان له ده‌می سستی و بێخه‌باتیدا، تا ئاستی شتگه‌ڵی چوارلاق داده‌به‌زن؛ ده‌بنه کۆیله‌ی گرفتاری ڕه‌نج و نائومێدی؛ توانای ئه‌ندێشانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، چاویان ده‌به‌سترێت، نه ده‌توانن داهاتوو بهێننه به‌رچاویان و نه ده‌توانن هیچ چانسێکی باشبوونی ڕێوشوێنیان به‌ده‌ست بهێنن.