له‌پێناو جیهانێك به‌بێ پێداویستی به زیندان و سزا، جیهانێك لێوان‌لێو له ئازادی و به‌خته‌وه‌ری و ئاشتی
“ نا بۆ زیندان، نا بۆ پۆلیس، نا بۆ له‌شکر، نا کاری زۆره‌ملێی ناو زیندان، نا بۆ پشه‌سازی زیندان، نا بۆ نه‌ته‌وه، نا بۆ سنووره‌کان، نا بۆ ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ری، له‌پێناو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی خاڵی له به‌هره‌کێشی و دروستگهرهکانی سزا و تاوان”. ئه‌م ساڵیش وه‌ك ساڵانی رابوردوو له زۆرێك له شاره‌کانی ئاڵمان له‌وانه به‌رلین، هامبۆرگ و کۆڵن، بزاڤی دژه–زیندان له دوائێواره‌ی ساڵدا وه‌ئ هاوده‌ردی و هاوپستی له‌ته‌ك زیندانیان به‌ره‌و زیندانه‌کانی شار که‌وتنه‌وه ڕێ.

ئه‌م ساڵیش ئێواره‌ی 31ی دێسه‌مبه‌ری2010 ، کاتژێر 18 له‌ژێر ئه‌م دروشمه و ۆمه‌ڵێك دروشمی دیکه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازانه، چه‌ند سه‌د که‌سێك له ئه‌نارکیست و ئۆتۆنۆمه‌کان، وه‌ك ساڵانی پێشوو به ناردنی ئه‌م په‌یامه “ئێمه له‌م ئێواره‌دا به‌ته‌نیا جێتان ناهێڵین، ئێمه‌ش له ده‌ره‌وه گیرۆده و زنجیر له‌ده‌ستی هه‌مان سیسته‌م و سه‌روه‌رین. ئه‌م ئێواره‌ش هاتووینه‌ته‌وه دڵنیاتان بکه‌ینه‌وه، که ده‌ستبه‌رداری خه‌بات دژی کۆیله‌تی مرۆڤ چ له‌ناو زیندانه‌کان و چ له‌ناو ماڵه‌کان و شه‌قامه‌کان و کارخانه‌کان و ولاته‌کان نابین. هاتووین و ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی ئێوه بۆ ئازادی و کۆتاییهێنان به زیندان و کاری زۆره‌ملێ و پیشه‌سازی زیندان… تد”..
پاش چه‌ند دروشم و سرودێکی شۆڕشگێڕانه به زمانی ئاڵمانی، ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی و ئیسپانی، وتاری فۆرومی ئه‌نارکیستیی شاری کۆڵن خوێندرایه‌وه، که وێرای پێداگرتنه‌وه له ئامانج و خه‌باتی به‌رده‌وامی کۆمه‌ڵایه‌تی، تێدا ڕۆشنایی خرابووه سه‌ر باری زیندانیان و کاری زۆره‌ملێی ناو زیندانه‌کان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا و به باسکردن له مانگرتنی زیندانیانی جۆرگیا له‌م ساته‌دا، باری زیندانیان له زیندانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و په‌ره‌سه‌ندنی پیشه‌سازی زیندان و ته‌شه‌نه‌کردنی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپی و باری زیندانیان له ئێران و له‌سێداره‌دانی ئازادیخوازان له‌و وڵاته‌دا، درێژه به وتار و خوێندنه‌وه‌کان درا و ناوبه‌ناو له بلنگۆکانهوه سروودی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئیسپانی و هاوده‌م له‌ته‌ك ته‌قاندنی فیشه‌که شێته و ته‌قه‌ی سه‌ری ساڵ په‌خش ده‌کران.
پاش ڕێپێوانێکی گه‌رموگوڕ له سه‌رما و به‌فری شه‌قامه‌کانی چوارده‌وری زیندان، له‌ته‌ك گه‌یشتنه‌وه خاڵی ده‌ستپێك، له وتارێکدا ڕۆشنایی خرایه سه‌ر هه‌رچی خراپتربوونی باری ئابووریی و ڕامیاریی و کۆمه‌لایه‌تی ساڵی2010 له سایه‌ی زاڵتربوون و جێگیربوونی پلانه‌کانی نیئۆلیبرالیزم له ئه‌وروپا و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پلانه ئابووریی و ڕامیاریییهکانی ناوه‌نده جیهانییه‌کان له‌سه‌ر باری گوزه‌ران و زیادبوونی گرتن و سزادان و زه‌مینه‌سازیی بۆ پیشه‌سازی زیندان وه‌ك وێنهگرتنهوهیهك له‌و جۆره پیشه‌سازییه‌ی که له ئه‌مه‌ریکا به “پاریزه‌ر و دابینگه‌ری ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی” داده‌نرێت.

پاشان به ڕاپۆرتێك له‌مه‌ر باری زیندانیانی (کورد و تورک)زمان، که له‌سه‌ر هاوپشتیییان له مانگرتن له‌خواردن له زیندانه‌کانی تورکیه، لێره له سایه‌ی دێمۆکراتی پارله‌مانیدا 9-10 سزای زیندانیان بۆ براوه‌ته‌وه و له زیندانه‌کانی شاری کۆڵن و دیسڵدۆرف و به‌رلین دا له خراپترین باری مامه‌له و ده‌روونیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، درێژه به وه‌ستان له به‌رامبه‌ر ده‌رگه‌ی سه‌ره‌کی زینداندا درا و به وتارێکی پهردهلادهرانه له‌سه‌ر هه‌وڵ و پلانه ئامانجداره‌کانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له دروستکردنی پاگه‌نده‌ی دژه ئه‌نارکیست و دژهنهیارانیان به دروستکردنی په‌روه‌نده‌ی نامه و بۆمبه گوماناوییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی یۆنان و ئیتالیا و پێداگرتنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماکانی خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی و ڕامیاریی ئه‌نارکیسته‌کان له ده‌روونی بزاڤگه‌لی ناو کارخانه‌کان و سه‌ر شه‌قامه‌کان و ڕسواکردنی کاری ته‌قاندنه‌وه و تیرۆری رامیاریی و تیرۆری ده‌وڵه‌تی و نێوده‌وله‌تی و له‌شکرکێشی و په‌لاماری ولاتانی دیکه و جیهانلووشی کۆمپانیا جیهانییه‌کان، که مه‌رجی مانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری چینایه‌تین، کرا.
شایانی باسه، ئه‌م ساڵ ژماره‌ی به‌شداربووان زۆر زیادی کردبوو و که‌سانێکی زۆر له ئاڵمانزمان، تورکزمان، ئهسپانیزمان، کوردزمان، فه‌ره‌نسیزمان، ئینگلیززمان، ئه‌فریکی و ئاسیایی، ته‌نانه‌ت که‌مئه‌ندامانیش له‌و سه‌رماوسۆڵه‌دا به‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌کانیانه‌وه هاتبوون و چالاکانه به‌شداربوون و بۆ جیهانێکی ئازاد دروشمیان ده‌دا و فیشهکهشێتهی ڕه‌نگاوڕه‌نگیان به نیشانه‌ی هاوخه‌می و هاوپشتی له زیندانیان بۆ سه‌ر شوره‌کانی زیندانه‌که ده‌ته‌قاند. هه‌رچه‌نده له تاریکی شه‌ودا ئامارگیری به‌شداربووان ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام ده‌توانرێت به پڕبوونی سێ ترام له‌و ویستگه‌دا، که به‌شداربووان له کۆتاییدا به‌ره‌و ناوشار گه‌رانه‌وه ، هه‌ژماری بهشداریگهران به زیاتر له 400 پشتیوانیگهر بخه‌ملێنرێت. هه‌روا به‌پێی هه‌واله‌کانی تا ئێستا، له شاره‌کانی به‌رلین و ههمابۆرگ. هه‌ژماری خۆپیسانده‌ران فره‌تر بووه.
به‌م جۆره له که‌شێکی فره دۆستانه و پڕ وره‌ی شۆرشگێڕانه‌دا به دروشمی “ نا بۆ زیندان، نا بۆ به‌هره‌کێشی و نا بۆ سه‌روه‌ری”، پاش زیاتر له کاتژێرێك کۆتایی به خۆپیشاندانه‌که هێنرا و زۆرینه‌ی به‌شداربووان به‌ره‌و بنکه‌ی ناوه‌ندی ئۆتۆنۆم له گه‌ڕه‌کی (کاڵك) که‌وتنه ڕێ و تا پاش نیوه‌شه‌و به دروشم و سرود و گۆرانی و سه‌ماوه، گروپ گروپ له زۆربه‌ی ژووره‌کانی ئه‌و ناوه‌نده‌دا قسه‌وباسی په‌یگیرانه له‌سه‌ر زیندان و ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی و شێوازه‌کانی خه‌بات به‌رده‌وام بوو.

بۆ زانیاری فره‌تر له‌مه‌ڕ بزاڤی دژه–زیندان و ئازادی بۆ هه‌مووان، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://noprisonnostate.blogsport.de/gegen-knaeste-against-prisons/why-are-we-against-prisons-all-prisons/