Category Archives: هه‌واڵ و ڕاپۆرت

هه‌واڵ

خۆپیشاندانی فێریاران و خوێندکاران له‌ بریتانیا به‌رده‌امه‌

خۆپیشاندانی فێریاران و خوێندکاران له‌ بریتانیا به‌رده‌امه‌

ئه‌مڕۆ زیاتر له‌‌ 100.000 هه‌زار خوێندکاری زانکۆ و فێریاران (قوتابیان)ی ئاماده‌یی لەتەك ژمارەیەك له‌ مامۆستایان و کەسانی پشتیوانیگەر له‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی بریتانیادا دژی بڕینی یارمه‌تی گه‌نجان بۆ خوێندن و به‌رزکردنه‌وه‌ی خه‌رجی زانکۆ بۆ 9.000 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی، گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانیان بەرپاکرد و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.

خۆپیشاندانه‌کان له‌ زۆربه‌ی زۆری شاره‌کانی بریتانیادا، له‌وانه‌: له‌نده‌ن، بەرمینگه‌هام، مانشسته‌ر، برستڵ، ساوز هه‌مپتن، لیڤه‌رپول، لیدس کاردیف، ده‌ستی پێکرد، ته‌نانه‌ت له‌ شاره‌کانی سکۆتله‌نده‌ش گڵاسکۆ، ئێدنگبره‌ به‌ هه‌زاران فێریار و خوێندکار تەنیا وەك هاوپشتی لە فێریاران و خوێندکاران لە شارەکانی تری بریتانیا ڕژانە سه‌ر شەقامەکان. چونکه‌ ئه‌م یاسا تازه‌ی ده‌وڵه‌ت فێریارانی سکۆتله‌نده‌ ناگرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سکۆتله‌نده‌ خاوه‌نی په‌ڕله‌مانی خۆیان و بودجه‌ی خۆیانن، که‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی جیایه‌.

خۆپیشاندانه‌کان به‌ که‌ڕنه‌ڤاڵی ناڕه‌زایی و هەستان بە چالاکی ڕاسته‌وخۆ به‌ دانیشتن له‌سه‌ر شەقامه‌کان و داگیرکردنی هه‌ندێک هؤڵ و به‌شی زانکۆکان و چواردەورەدانی کۆمەلێك فەرمانگە و تەلاری ده‌وڵه‌تیان دا و له‌ولاشه‌وه‌ ڕێپێوانێکی گه‌وره‌ به‌ره‌و وایت هۆڵ و په‌ڕله‌مان درێژەی کێشا.
له‌ خۆپیشاندانه‌که‌ی (له‌نده‌ن)دا تا ئامادەکردنی ئه‌م هه‌واڵه‌، که‌ کاتژێر 8 ی شه‌وه‌، خۆپیشانده‌ران بڵاوه‌یان نه‌کردووه‌ و لەتەك پۆلیسدا چنگاوش بوون و له‌و نێوەدا 2 پۆلیس به‌ سه‌ختی بریندار بوون و 11 که‌سیش له‌ خۆپیشانده‌ران بریندار بوون و ڤانی پۆلیس تێیدا سه‌ر به‌ره‌و ژێر کرا.

شایانی باسه‌، که‌ خۆپیشانده‌ران ئه‌وه‌یان دووباره‌ کرده‌وه‌ و پێداگرییان لەسەر کردەوە، که‌ دانانیشن و ئاماده‌نین کۆتایی به‌ناڕه‌زاییه‌کانیان بهێنن. ئه‌مه‌ هه‌ر له‌ به‌رده‌وام بووندا ده‌بێت، له‌و لاشه‌وه‌ له‌ هه‌ندێک شاری تر هه‌ندێک فێریار له‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌وه‌ ، 22ی نۆڤەمبەری2010 له‌ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی چه‌ندبه‌شێکی زانکۆکاندا به‌رده‌وام دەبن.


Xopîşandanî Fêryaran û Xwêndkaran le Brîtanya berdeame

emrro zyatir le 100.000 hezar xwêndkarî zanko û fêryaran (qutabyan)î amadeyî letek jmareyek le mamostayan û kesanî piştîwanîger le zorbey şarekanî brîtanyada djî brrînî yarmetî gencan bo xwêndin û berizkirdnewey xercî zanko bo 9.000 hezar pawendî berîtanî, gewretrîn xopîşandanyan berpakird û narrezayyan derbrrî.

xopîşandanekan le zorbey zorî şarekanî brîtanyada, lewane: lenden, bermîngeham, manşister, bristill, sawz hemptin, lîverpul, lîdis kardîf, destî pêkird, tenanet le şarekanî skotlendeş gllasko, êdingibre be hezaran fêryar û xwêndkar tenya wek hawpiştî le fêryaran û xwêndkaran le şarekanî trî brîtanya rjane ser şeqamekan. çunke em yasa tazey dewllet fêryaranî skotlende nagrêtewe, leberewey skotlende xawenî perrlemanî xoyan û budcey xoyanin, ke le desellatî nawendî cyaye.

xopîşandanekan be kerrnevallî narrezayî û hestan be çalakî rastewxo be danîştin leser şeqamekan û dagîrkirdnî hendêk holl û beşî zankokan û çwardewredanî komelêk fermange û telarî dewlletyan da û lewlaşewe rêpêwanêkî gewre berew wayt holl û perrleman drêjey kêşa.

le xopîşandanekey (lenden)da ta amadekirdnî em hewalle, ke katjêr 8 î şewe, xopîşanderan bllaweyan nekirduwe û letek polîsda çingawş bûn û lew nêweda 2 polîs be sextî brîndar bûn û 11 kesîş le xopîşanderan brîndar bûn û vanî polîs têyda ser berew jêr kra.

şayanî base, ke xopîşanderan eweyan dûbare kirdewe û pêdagrîyan leser kirdewe, ke dananîşn û amadenîn kotayî benarrezayyekanyan bhênin. eme her le berdewam bûnda debêt, lew laşewe le hendêk şarî tir hendêk fêryar le rojî dûşemewe , 22î novemberî2010 le dest beseragirtnî çendbeşêkî zankokanda berdewam debin.

خۆپیشاندان و مانگرتن له‌ ئیرله‌نده‌

خۆپیشاندان و مانگرتن له‌ ئیرله‌نده‌

خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌لایه‌ن کرێکاران و فێریاران (قوتابیان) و توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگەی ئیرله‌ندیه‌وه‌ به‌رداوامه‌. پاش ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ندێك لە مه‌رجه‌کانی سندوقی دراوی نیودەوڵەتی و یه‌کێتی ئه‌وروپی بۆ خه‌ڵکی ڕوون بوونه‌وه‌، له‌وانه‌ که‌مکردنه‌وه‌ی لانی کەمی کرێ بۆ یه‌ك یۆرۆ له‌ کاتژێرێکدا، که‌مکردنه‌وه‌ی بیمه‌کان به‌ ڕێژه‌ی 5% بۆ له‌ 10% ، به‌رز کردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر خواردن و که‌لوپه‌ل و شتی تر له‌ 21% بۆ 22%، دانانی باچ له‌سه‌ر خانوبه‌ره‌ و ده‌رکردنی 1000 کرێکار له‌ که‌رتی ده‌وڵه‌تی و گه‌لێك ڕیفۆرمی تر. تاکو ده‌وڵه‌ت بتوانێت له‌ ماوەی4 ساڵدا 15 ملیارد له‌و قه‌رزه‌ی پێی دراوه‌ بداته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا که‌ باج له‌سه‌ر کۆمپانی گه‌وره‌کان که‌ 12.5% هه‌ر وه‌کو خۆی دەمێنێتەوە و زیاد ناکرێت، که‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش نزمترین ڕێژه‌یه‌ له‌ هه‌موو ئه‌وه‌روپادا.


Xopîşandan û Mangirtin le Îrlende

xopîşandan û narrezayî derbrrîn lelayen krêkaran û fêryaran (qutabyan) û twêjekanî trî komellgey îrlendyewe berdawame. paş ewey ke hendêk le mercekanî sinduqî drawî nîwdewlletî û yekêtî ewrupî bo xellkî rûn bûnewe, lewane kemkirdnewey lanî kemî krê bo yek yoro le katjêrêkda, kemkirdnewey bîmekan be rêjey 5% bo le 10% , berz kirdnewey bac leser xwardin û kelupel û ştî tir le 21% bo 22%, dananî baç leser xanubere û derkirdnî 1000 krêkar le kertî dewlletî û gelêk rîformî tir. taku dewllet bitwanêt le mawey4 sallda 15 milyard lew qerzey pêy drawe bdatewe. eme le katêkda ke bac leser kompanî gewrekan ke 12.5% her weku xoy demênêtewe û zyad nakrêt, ke ew rêjeyeş nzimtrîn rêjeye le hemû ewerupada.

مانگرتنی گشتی لە پۆرتوگال

مانگرتنی گشتی لە پۆرتوگال

ئەمڕۆ 24ی نۆڤەمبەری2011 له‌ پۆرتوگال مانگرتنی گشتی ده‌ستیپێکرد، که‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ ماوه‌ی 22 ساڵی ڕابوردوودا ئه‌مه‌ یه‌کەم جاره‌ مانگرتنی وا به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت، له‌وه‌ش ده‌کات به‌مه‌ کۆتایی نه‌یێت، چونکه‌ پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌کرێت، که‌ (پۆرتگال)یش به‌ده‌رده‌که‌ی ئیرله‌ده‌ بچێت. خۆ ئەگه‌ر ئه‌وه‌ش ڕووبدات، ئەوا ده‌بێته‌ سه‌رتایه‌ك بۆ هه‌ره‌سهێنای یۆرۆ.


Mangirtnî giştî le Portugal

emrro 24î novemberî2011 le portugal mangirtnî giştî destîpêkird, ke ew wllate le mawey 22 sallî raburdûda eme yekem care mangirtnî wa bexoyewe bbînêt, leweş dekat beme kotayî neyêt, çunke pêşbînî ewe dekrêt, ke (portgal)îş bederdekey îrlede bçêt. xo eger eweş rûbdat, ewa debête sertayek bo hereshênay yoro.

یەکێتی بێکاران، ئاوڕدانەوەیەك لە ئەزموونەکانی چەند ساڵ خەباتی جه‌ماوه‌ری

یەکێتی بێکاران، ئاوڕدانەوەیەك لە ئەزموونەکانی چەند ساڵ خەباتی جه‌ماوه‌ری و

پرۆژەی کۆکردنەوە و نووسینەوەی مێژووی ڕێکراوی یەکێتی بێکاران لە کورستان

ئەگەر پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی ئەزموونەکانی دوێنێ نەبنە بەردی بناخەی هەنگاوەکانی ئەمڕۆ، ئەوا بە دووبارەکردنەوەی تراجیدیاکان، دەبینە ئەکتەری خۆبەخشانەی گاڵتەجارییەكانی ئەمڕۆ!

بەسەرکردنەوە و دەستبردن بۆ پڕۆژەیەکی هەمەلایەنی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن و نووسینەوەی مێژووی بزاڤی بێکاری لە کوردستان و یەکێتی بێکاران لە کوردستان وەك ڕێکخراوی ئەو بزاڤە، لە ئەمڕۆدا و پاش ١٨ ساڵ، بۆ خۆی وروژێنەری دەیان پرسیار و سەرەکیترینیان لەوانەیە بۆ هەر یەکەمان یا خوێنەران، ئەمانە بن؛ بۆچ لە ئەمڕۆدا، ئامانج لەم هەنگاوە چییە، ئەی ئەو هەوڵانەی کە پێشتر دراون چی؟

ئەم هەوڵەی ئێستا ڕەتکردنەوەی هەوڵەکانی پێشووتر نییە، بەڵکو هەروەك پێمانوایە هەوڵەکانی پێشووتر نەیانتوانیوە مێژووی ئەو ڕێکخراوە لە هەموو شار و شارۆچکەیەك بخه‌نە سەر کاخەز و نەیانتوانیوە هەمەلایەنە هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەیان لەسەر بکەن، بە دڵنایییەوە ئەم هەوڵەش ناتوانێت و ناشکرێت کۆتایی کار و ئه‌رکه‌کان بێت، چونکە نە مێژوو دەوەستێت و نە کەسمان دەتوانین راستی تەواومان لە لابێت، بەڵام بە هاریکاری و خەمخۆری گشتمان، بەدڵنیاییەوە دەتوانین، هەنگاوێکی کاراتر و ورتر بنێین و بوار و هەل بۆ کەسانێك بڕەخسێنین، کە تاوەکو ئەوڕۆکە لەبەر هەر هۆیەك بووە، بۆیاننەلواوە، لەم پێناوەدا بە ئەرکی سەرشانیانی خۆیان هەستن و کەموکوڕی کارەکانی پێشوو پڕ بکەنەوە. Continue reading یەکێتی بێکاران، ئاوڕدانەوەیەك لە ئەزموونەکانی چەند ساڵ خەباتی جه‌ماوه‌ری

یەکێتی بێکاران، ئاوڕدانەوەیەك لە ئەزموونەکانی چەند ساڵ خەباتی جه‌ماوه‌ری

یەکێتی بێکاران، ئاوڕدانەوەیەك لە ئەزموونەکانی چەند ساڵ خەباتی جه‌ماوه‌ری و

پرۆژەی کۆکردنەوە و نووسینەوەی مێژووی ڕێکراوی یەکێتی بێکاران لە کورستان

ئەگەر پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی ئەزموونەکانی دوێنێ نەبنە بەردی بناخەی هەنگاوەکانی ئەمڕۆ، ئەوا بە دووبارەکردنەوەی تراجیدیاکان، دەبینە ئەکتەری خۆبەخشانەی گاڵتەجارییەكانی ئەمڕۆ!

بەسەرکردنەوە و دەستبردن بۆ پڕۆژەیەکی هەمەلایەنی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن و نووسینەوەی مێژووی بزاڤی بێکاری لە کوردستان و یەکێتی بێکاران لە کوردستان وەك ڕێکخراوی ئەو بزاڤە، لە ئەمڕۆدا و پاش ١٨ ساڵ، بۆ خۆی وروژێنەری دەیان پرسیار و سەرەکیترینیان لەوانەیە بۆ هەر یەکەمان یا خوێنەران، ئەمانە بن؛ بۆچ لە ئەمڕۆدا، ئامانج لەم هەنگاوە چییە، ئەی ئەو هەوڵانەی کە پێشتر دراون چی؟

ئەم هەوڵەی ئێستا ڕەتکردنەوەی هەوڵەکانی پێشووتر نییە، بەڵکو هەروەك پێمانوایە هەوڵەکانی پێشووتر نەیانتوانیوە مێژووی ئەو ڕێکخراوە لە هەموو شار و شارۆچکەیەك بخه‌نە سەر کاخەز و نەیانتوانیوە هەمەلایەنە هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەیان لەسەر بکەن، بە دڵنایییەوە ئەم هەوڵەش ناتوانێت و ناشکرێت کۆتایی کار و ئه‌رکه‌کان بێت، چونکە نە مێژوو دەوەستێت و نە کەسمان دەتوانین راستی تەواومان لە لابێت، بەڵام بە هاریکاری و خەمخۆری گشتمان، بەدڵنیاییەوە دەتوانین، هەنگاوێکی کاراتر و ورتر بنێین و بوار و هەل بۆ کەسانێك بڕەخسێنین، کە تاوەکو ئەوڕۆکە لەبەر هەر هۆیەك بووە، بۆیاننەلواوە، لەم پێناوەدا بە ئەرکی سەرشانیانی خۆیان هەستن و کەموکوڕی کارەکانی پێشوو پڕ بکەنەوە. Continue reading یەکێتی بێکاران، ئاوڕدانەوەیەك لە ئەزموونەکانی چەند ساڵ خەباتی جه‌ماوه‌ری

ئێرلەندە: قه‌یرانی ئابووری و شه‌پۆلی ناڕه‌زایی ئەو وڵاتە ئەوروپییەشی گرته‌وه‌

کاتێك کە له‌ ساڵی 2008 دا قه‌یرانی ئابووری ئه‌مه‌ریکا و بریتانیا و که‌نه‌دا و هه‌موو ئه‌ورپا و شوێنه‌کانی تریشی گرته‌وه‌، ئیرله‌نده‌ یەکێك بوو لەو وڵاتانەی کە زۆرتر وەبەر کەوت، بۆیه‌ ده‌وڵه‌تی ئەو وڵاتە بێجگه‌ له‌ دەوڵەتیکردنی سێ بانکی سه‌ره‌کی ئیرله‌ندهllied Irish Bank‌, Anglo Irish Bank, bank of Irland چاری نه‌ما. ئه‌وه‌ ماوەیه‌کیشه‌ قیرانه‌که‌ به‌ ته‌واوی قوڵ بووەته‌وه‌ و ئێستا میری ئه‌و وڵاتە و بانكه‌کانی له‌و قه‌یرانه‌دا ده‌ژین و سه‌ره‌نجام ده‌وڵه‌ت به‌وه‌ ڕازی بوو، که‌ یارمه‌تی له‌ سندوقی دراوی نێودەولەتی و یه‌کێتی ئه‌وروپا و بانكی ناوەندی ئه‌وروپا وه‌رگرێت. ئه‌م یارمه‌تییه‌ش به‌ 90 ملیارد یۆرۆ خەملێنراوە، که‌ بریتانیا به‌ تەنیا 10 ملیارد ده‌دات، ئەمە لە کاتێکدا کە خۆی له‌ قەیرانێکی قوڵدا ده‌ژی و شه‌پۆلی ناڕه‌زایەتییه‌کان له‌ فراوانبوونەوە و پەرەسه‌ندادان. بێگومان یارمه‌تیدانی ئەو ناوەند و وڵاتانە بۆ ئێرله‌نده‌ له‌به‌ر به‌ژه‌وەندی تایبه‌تی خۆیانه‌ و بەس، بۆ نموونه‌ بریتانیا کە دراوسێیه‌تی و بەینەوبەرەیەکی ئابووریی گه‌وره‌ش له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ و بانكه‌کانی بریتانیا ده‌ستیان له‌ژێر باری ئێرله‌نده‌دایه‌، به‌وه‌ی که‌ 149 ملیارد یۆورۆیان لای ئیرله‌نده‌یه‌، هه‌رچی وڵاتانی ئه‌و‌روپیەکانی ترن، بۆ به‌رگریکردن له‌ هه‌ره‌سی یۆرۆ ده‌یانه‌وێت ئێرلەندە نه‌ڕوخێت. سندوقی دراوی نێودەوڵەتیش سوود و قازانجی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ و له‌ پاڵیدا مه‌رجه‌کانی خۆی به‌سه‌ر ئێرله‌نده‌دا ده‌سه‌پێنێت.

شایانی باسه‌، ئەگه‌ر ئێرله‌نده‌ مل بەو قه‌رزه‌ بدات، ئەوا ده‌بێت خه‌ڵکه‌که‌ی قەرزەکە بداته‌وه‌ و به‌ ده‌رکردنی کرێکاران و داخستنی به‌شه‌ خزمه‌تگوزارییه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ و بڕینی بیمه‌کان و زیادکردنی باج و خه‌راج و شتی تر، باجەکەی دەدات. هه‌ر بۆیه‌ له‌ دوێنێوه‌ 22ی نۆڤەمبەری2010 شه‌پۆلێکی گه‌وره‌ی خۆپیشاندان که‌ به‌شی هەرە زۆری له‌ شێوەی چالاکی ڕاسته‌وخۆدایە، ده‌ستی پێکردوه‌وه‌ و به‌یه‌کدادانێکی گه‌وره‌ له‌ نێوان پۆلیس و خه‌ڵکانی ناڕه‌زایدا هه‌یه‌. هه‌رچی باڵاخانە و تەلاری ده‌وڵه‌تی و بانكه‌کان هه‌ن له‌ ژێر پاسەوانێکردن و چاودێریه‌کی فراوانی پۆلیسیدان، نه‌کاله‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ دا‌گیر بکرێن. خه‌ڵکی خوازیارە میری ده‌ست له‌ کار بکێشێته‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنی تازه‌ بکرێت، گه‌رچی تا دوێنێ شه‌و 22ی نۆڤەمبەری2010 سه‌رۆکشالیاران بایەخی به‌مه‌ نه‌داوە، به‌ڵام ئێستا له‌ ژێر فشاری خه‌ڵکدا و ده‌ستکێشانه‌وه‌ی پارتی سه‌وز که‌ به‌شێک بوون له‌ ده‌سه‌ڵات، سه‌رۆکشالیاران بەوە ڕازی بووە، که‌ له‌ کۆتایی مانگی جێنیوەری یا سه‌ره‌تای مانگی فێبریوەری 2011 دا هه‌ڵبژاردنی نوێ بکرێت.

ترسی گه‌وره‌تری وڵاتانی ئه‌وروپی لە ڕوخانی یۆرۆیە، ترسیان لە ڕوخانی پۆرتوگال و ئیسپانیایه‌، که‌ باری ئابووریان زۆر نالەبارە و ته‌نانه‌ت له‌ ئیسپانیادا ڕێژه‌ی بێکاری گەیشتووەتە 20% له‌ولاشه‌وه‌ وا چاوه‌ڕون ده‌کرێت له‌ پۆتوگال پێش مانگی جێنیوه‌ری 2011 یۆرۆ و میری سو‌شیالیشتەکانیش هه‌ره‌س بهێنن. ده‌وڵه‌ت بەو بیانووەوە له‌وێش ده‌ستیکردوه‌ به‌ که‌مکردنه‌وه‌ و بڕینیی بیمه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌کان و ده‌رکردنی کرێکاران، بۆیە بڕیاره‌ به‌یانی ڕۆژی24ی نۆڤەمبەری 2011 له‌لایه‌ن خەڵك و سەندیکاکانەوە مانگرتنی گشتی بەرپابکرێت.

 

êrlende: qeyranî abûrî û şepolî narrezayî ew wllate ewrupîyeşî girtewe


katêk ke le sallî 2008 da qeyranî abûrî emerîka û brîtanya û keneda û hemû ewirpa û şwênekanî trîşî girtewe, îrlende yekêk bû lew wllataney ke zortir weber kewt, boye dewlletî ew wllate bêcge le dewlletîkirdnî sê bankî serekî îrlendellied Irish Bank, Anglo Irish Bank, bank of Irland çarî nema. ewe maweyekîşe qîraneke be tewawî qull buwetewe û êsta mîrî ew wllate û bankekanî lew qeyraneda dejîn û serencam dewllet bewe razî bû, ke yarmetî le sinduqî drawî nêwdewletî û yekêtî ewrupa û bankî nawendî ewrupa wergrêt. em yarmetîyeş be 90 milyard yoro xemlênrawe, ke brîtanya be tenya 10 milyard dedat, eme le katêkda ke xoy le qeyranêkî qullda dejî û şepolî narrezayetîyekan le frawanbûnewe û peresendadan. bêguman yarmetîdanî ew nawend û wllatane bo êrlende leber bejewendî taybetî xoyane û bes, bo nmûne brîtanya ke drawsêyetî û beynewbereyekî abûrîy gewreş le nêwanyanda heye û bankekanî brîtanya destyan lejêr barî êrlendedaye, bewey ke 149 milyard yowroyan lay îrlendeye, herçî wllatanî ewrupyekanî trin, bo bergrîkirdin le heresî yoro deyanewêt êrlende nerruxêt. sinduqî drawî nêwdewlletîş sûd û qazancî taybetî xoy heye û le pallîda mercekanî xoy beser êrlendeda desepênêt.

şayanî base, eger êrlende mil bew qerze bdat, ewa debêt xellkekey qerzeke bdatewe û be derkirdnî krêkaran û daxistnî beşe xizmetguzarîyekan û kemkirdnewe û brrînî bîmekan û zyadkirdnî bac û xerac û ştî tir, bacekey dedat. her boye le dwênêwe 22î novemberî2010 şepolêkî gewrey xopîşandan ke beşî here zorî le şêwey çalakî rastewxodaye, destî pêkirdwewe û beyekdadanêkî gewre le nêwan polîs û xellkanî narrezayda heye. herçî ballaxane û telarî dewlletî û bankekan hen le jêr pasewanêkirdin û çawdêryekî frawanî polîsîdan, nekalelayen xellkewe dagîr bikrên. xellkî xwazyare mîrî dest le kar bkêşêtewe û hellbjardnî taze bikrêt, gerçî ta dwênê şew 22î novemberî2010 serokşalyaran bayexî beme nedawe, bellam êsta le jêr fşarî xellkda û destkêşanewey partî sewz ke beşêk bûn le desellat, serokşalyaran bewe razî buwe, ke le kotayî mangî cênîwerî ya seretay mangî fêbrîwerî 2011 da hellbjardnî nwê bikrêt.

tirsî gewretrî wllatanî ewrupî le ruxanî yoroye, tirsyan le ruxanî portugal û îspanyaye, ke barî abûryan zor nalebare û tenanet le îspanyada rêjey bêkarî geyiştuwete 20% lewlaşewe wa çawerrun dekrêt le potugal pêş mangî cênîwerî 2011 yoro û mîrî suşyalîştekanîş heres bhênin. dewllet bew byanuwewe lewêş destîkirdwe be kemkirdnewe û brrînîy bîmekan û kemkirdnewey xizmetguzarîyekan û derkirdnî krêkaran, boye birryare beyanî rojî24î novemberî 2011 lelayen xellk û sendîkakanewe mangirtnî giştî berpabkrêt.
Continue reading ئێرلەندە: قه‌یرانی ئابووری و شه‌پۆلی ناڕه‌زایی ئەو وڵاتە ئەوروپییەشی گرته‌وه‌

بریتانیا: ناڕه‌زاییه‌کانی فێریاران و خوێندکاران له‌ به‌ریتانیا درێژەیان دەبێت

لیژنه‌ی چالاکڤانان و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ناو بزووتنه‌وه‌ی فێریاران و خوێنداکاران ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یان دووپات کرده‌وه، خۆپیشاندانی فێریاران و خوێندکاران له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، 24ی نۆڤەمبەری2010 ، به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌ هه‌زاران فێریار و خوێندکار پۆله‌کانی خوێندنیان به‌جێده‌هێڵن و بۆ ناڕه‌زایەتی ده‌ربڕین بەرامبەر به‌ بڕینی کۆمەکی فێریاریه‌ گه‌نجه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی بڕی خه‌رجی زانکۆکان، ده‌ڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان.

شایانی باسه‌، وا پێشبینی ده‌کرێت، که‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌وه‌ی پێشووتر گه‌وره‌ تر و کاراتر بێت. به‌پێی قسه‌ و چاوپێکه‌وتنی زۆرێك لە گه‌نجان لەتەك ڕۆژناماه‌کاندا، ئه‌وان به‌هره‌ و ئه‌زموون و فێربونێکی زۆریان له‌ خۆپیشاندانی پێشووتر هەیە و بۆ به‌جێماوه‌‌ و ده‌ڵێن ئه‌مه‌ بۆ پاشه‌ڕۆژی هه‌موومانه‌ و دوای ئه‌وه‌ش ڕێگاکانی تر تاقیکراونه‌ته‌وه‌‌ و هیچیان لێهه‌ڵنه‌کڕێنراوه‌، بۆیه‌ ده‌بێت تەنیا پشت بە چالاکیه‌کانی خۆیان ببەستن.

ئه‌وه‌ی ئاشکرایه، بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی فێریاران و خوێندکاران ‌ به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ له‌ سێ باردا پێشه‌وه‌چوونێکی گه‌وره‌تر له‌ چاو ڕابوردوو چووه‌ته‌ پێشه‌وه‌ :

1- سه‌رکرده‌ فەرمییه‌کانی یه‌کێتی خوێندکاران که‌نار خراون و ده‌ستی چه‌په‌ڵیان که‌وتۆته‌ ڕوو، که‌ لەبەر ده‌سته‌مۆبوونیان بۆ پارتیه‌کانیان، ناتوانن باوه‌ڕیان پێبکرێت و شتێك بۆ فێریاران به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.

2- ئه‌م جاره‌ خۆپیشاندانه‌که‌ باشتر ڕێکخراوه‌ و پلانی باشتریشی بۆ داڕێژراوە، که‌ ‌ به‌شێکیان له‌سه‌ر شەقامه‌کان تاکتیکی دانیشتن بگرنه‌ به‌ر و لە شوێنی خۆیان نه‌جۆڵێن، به‌شێکی تریان ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ندێک شوێندا بگرن، به‌شێکیان چواردەوری بارگەی پارتی لیبراڵ دیمۆکرات بده‌ن، که‌ له‌ ده‌وڵه‌تدا به‌شێکن له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆ، ئه‌نجامدانی هه‌موو ئه‌مانه‌، لە شێوەی کاری ڕاسته‌وخۆ دەبن. به‌شێکی تریان ” که‌ڕنه‌ڤاڵی ناڕه‌زایی” له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌گێڕن.

3- ناڕه‌زایەتییه‌کانی ئێستا فێریارانی گه‌نجی خوێندنگه‌ ناوه‌ندییه‌کان و ئامادەییەکانیشیان گرتۆته‌وه‌. ئێستا لیژنەکانی فێریاران له‌ زۆربه‌ی زۆری فێرگەکاندا دروست بوون و بۆ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ قوتابخانه‌ و هەستان بە کاری ڕاسته‌وخۆ، هانی فێریاران ده‌ده‌ن.

هه‌ندێک له‌و فێرگانه‌ بڕیاره‌ زیاتر له‌ 100 فێریار بێنه‌ ده‌ره‌وه‌، گه‌رچی ئه‌مه‌ دژی یاسای فێرگه‌یه‌ و نابێت گەنجان له‌ ناوه‌ندی و ئامادەییەکاندا فێرگە به‌جێبهێڵێت، به‌ڵام سەرەڕای ئەوەش به‌ ‌به‌شداری کردنیان به‌ڵێنی خۆیان دووپات کرده‌وه‌. ناڕه‌زایەتییه‌که‌ له‌ سه‌ر ئاستی شاره‌ گه‌وره‌کانی بریتانیا ده‌بن، ئه‌وه‌ش شایانی وتنە، که‌ هه‌ندێك له‌ مامۆستانی فێرگه‌کان و زانکۆکانیش وه‌کو جاری پێشوو، ئه‌مجاره‌ش به‌شداری خۆپیشاندانه‌که‌ ده‌کەن و هه‌مووان باوه‌ڕیان به‌کردنی کار یا چالاکی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه‌، که‌ ئه‌نجامێک به‌ده‌سته‌وه بدات.

[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=8L5JyGZNas8]

narrezayyekanî Fêryaran û Xwêndkaran le Berîtanya drêjeyan debêt

lîjney çalakvanan û hellsurêneranî naw bzûtnewey fêryaran û xwêndakaran emrro eweyan dûpat kirdewe, xopîşandanî fêryaran û xwêndkaran le rojî çwarşemme, 24î novemberî2010 , berdewam debêt û be hezaran fêryar û xwêndkar polekanî xwêndinyan becêdehêlln û bo narrezayetî derbrrîn beramber be brrînî komekî fêryarye gencekan û berizkirdnewey brrî xercî zankokan, derrjêne ser şeqamekan.
şayanî base, wa pêşbînî dekrêt, ke em xopîşandane lewey pêşûtir gewre tir û karatir bêt. bepêy qse û çawpêkewtnî zorêk le gencan letek rojnamaekanda, ewan behre û ezmûn û fêrbunêkî zoryan le xopîşandanî pêşûtir heye û bo becêmawe û dellên eme bo paşerrojî hemûmane û dway eweş rêgakanî tir taqîkrawnetewe û hîçyan lêhellnekrrênrawe, boye debêt tenya pişt be çalakyekanî xoyan bbestin.
ewey aşkraye, bzutnewey narrezayî fêryaran û xwêndkaran  belayenî kemewe le  sê barda pêşeweçûnêkî gewretir le çaw raburdû çuwete pêşewe :

1- serkirde fermîyekanî yekêtî xwêndkaran kenar xrawn û destî çepellyan kewtote rû, ke leber  destemobûnyan bo partyekanyan, natwanin bawerryan pêbkrêt û ştêk bo fêryaran be encam bgeyenin.

2- em care xopîşandaneke baştir rêkixrawe û planî baştrîşî bo darrêjrawe, ke  beşêkyan leser şeqamekan taktîkî danîştin bgirne ber û le şwênî xoyan necollên, beşêkî tiryan dest beser hendêk şwênda bigrin, beşêkyan çwardewrî bargey partî lîbrall dîmokrat bden, ke le dewlletda beşêkin le desellatî emrro, encamdanî hemû emane, le şêwey karî rastewxo debin. beşêkî tiryan ” kerrnevallî narrezayî” leser şeqamekan degêrrn.

3- narrezayetîyekanî êsta fêryaranî gencî xwêndinge nawendîyekan û amadeyyekanîşyan girtotewe. êsta lîjnekanî fêryaran le zorbey zorî fêrgekanda drust bûn û bo hatnederewe le qutabxane û hestan be karî rastewxo, hanî fêryaran deden.

hendêk lew fêrgane birryare zyatir le 100 fêryar bêne derewe, gerçî eme djî yasay fêrgeye û nabêt gencan le nawendî û amadeyyekanda fêrge  becêbhêllêt, bellam sererray eweş be beşdarî kirdinyan bellênî xoyan dûpat kirdewe. narrezayetîyeke le ser astî şare gewrekanî brîtanya debin, eweş şayanî witne, ke hendêk le mamostanî fêrgekan û zankokanîş weku carî pêşû, emcareş beşdarî xopîşandaneke deken û hemuwan bawerryan bekirdnî kar ya çalakî rastewxo heye, ke encamêk bedestewe bdat.

بریتانیا: سۆراخکردن و دەستگیرکردنی چالاکڤانانی خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران

دوای خۆپیشاندانه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابوردووی خوێندکاران، پۆلیس و ڕۆژنامه زه‌رده‌کانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌ت کەوتوونەتە سۆراخکردنی ناو‌ و ئەدرەسی که‌سه‌ چالاکه‌کانی ناو خۆپیشاندانه‌که‌ ده‌کەن تاکو بیانده‌ن به‌ دادگە. یه‌که‌م لێپرسینەوەی پۆلیس ئه‌ وه‌‌ بوو، که‌ یه‌کێك له‌ سایته‌کانی ئه‌نارکسته‌کان، که‌ به‌ نێوی Fitwatch داخرێت، گوایه‌ ئه‌م سایته‌ ئامۆژگاری ئه‌و خوێندکارە چالاکانه‌ ده‌کات، که‌ به‌شدارییان له‌ خۆپیشاندانه‌کادا کردووه‌، چۆن خۆیان له‌ گرتن له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌، بپارێزن. پۆلیس ئه‌مه‌ به‌ تاوان داده‌نێت و به‌وه‌ی دادەنێت، که‌ خەڵك بۆ تاوانکردن و خۆشارنه‌وه‌، هاندەدات. گه‌لێك هۆی تریشیان بۆ داخستنی ئه‌م سایتە، [به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ بۆ ماوەی 12 مانگ] دۆزیه‌وە. پۆلیس تا ئیستا 50 خویندکاری ده‌ستگیرکردووه‌، که‌ چالاکانه‌ لە خۆپیشاندانەکاندا به‌شداریان کردووه‌.

شایانی باسه‌، دوێنێ 16.11.2010 هه‌ر به‌ داخستنی ئه‌و سایته‌ زیاتر له‌ 70 سایتی تر کرانەوە، که‌ له‌م سایتانه‌دا وەك ڕه‌دانەوەی یه‌کێك له‌و ڕۆژنامانه‌ی که‌ ‌ هه‌وڵی سۆراخی خوێندکارانی داوه‌،[ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گراف] ئامۆژگاری بە سوودی خوێندکاران ده‌کەن، ئەو خوێندکارانەی کە ترسیان له‌ گرتنی خۆیان هه‌یه‌، تاوەکو هه‌وڵ بده‌ن، شێوه‌ی خۆیان بگۆڕن، سه‌ریان بتاشن یا قژ بهێڵنەوه‌، ڕه‌نگی قژیان بگۆڕن، چاویلکه‌ له‌ چاو بکه‌ن، ئه‌و پۆشاکانەی، که‌ له‌ به‌ریاندا بووه، له‌ناویان به‌رن، ژماره‌ی مۆبایه‌ڵکانیان بگۆڕن گه‌ڵێك شێوازی پاراستنی تر.

هه‌روه‌ها له‌ هه‌مان کاتدا یه‌کێک له‌ گروپه‌کان له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌دا خولێکی یەك ڕۆژە بۆ هه‌ر چه‌پ و ئه‌نارکستێك، که‌ خوازیاری بەشداریکردن بێت، ده‌کاته‌وه‌ و خولەکه‌ش لە بارەی ئەوەیە، که‌ چۆن مامه‌ڵه‌ی میدیا ده‌که‌یت و هه‌ندێك شتی تری وه‌کو خۆشاردنه‌وه‌ و چۆنیەتی بەرگری بەرامبەر هێڕشی پۆلیس له‌ کاتی هەستان بە چالاکی ڕاسته‌وخۆدا. لەمەڕ ئەو خولە پەیام بۆ هەموو گروپه‌ ئه‌نارکسته‌کان چووه‌، تاکو بەشداری بکەن.‌

soraxkirdin  û destgîrkirdnî çalakvananî xopîşandanekanî xwêndkaran

dway xopîşandanekey heftey raburdûy xwêndkaran, polîs û rojname zerdekanî ser be dewllet kewtûnete soraxkirdnî naw û edresî kese çalakekanî naw xopîşandaneke deken taku byanden be dadge. yekem lêpirsînewey polîs e we bû, ke yekêk le saytekanî enarkistekan, ke be nêwî Fitwatcih  daxrêt, gwaye em sayte amojgarî ew xwêndkare çalakane dekat, ke beşdarîyan le xopîşandanekada kirduwe, çon xoyan le girtin lelayen polîsewe, bparêzn. polîs eme be tawan dadenêt û bewey dadenêt, ke xellk bo tawankirdin û xoşarnewe, handedat. gelêk hoy trîşyan bo daxistnî em sayte, [belayenî kemewe bo mawey 12 mang] dozyewe. polîs ta îsta 50 xuyindkarî destgîrkirduwe, ke çalakane le xopîşandanekanda beşdaryan kirduwe.

şayanî base, dwênê 16.11.2010 her be daxistnî ew sayte zyatir le 70 saytî tir kranewe, ke lem saytaneda wek redanewey yekêk lew rojnamaney ke  hewllî soraxî xwêndkaranî dawe,[rojnamey deylî telegraf] amojgarî be sûdî xwêndkaran deken, ew xwêndkaraney ke tirsyan le girtnî xoyan heye, taweku hewll bden, şêwey xoyan bgorrn, seryan btaşn ya qij bhêllnewe, rengî qijyan bgorrn, çawîlke le çaw bken, ew poşakaney, ke le beryanda buwe, lenawyan bern, jmarey mobayellkanyan bgorrn gellêk şêwazî parastnî tir.

herweha le heman katda yekêk le grupekan le heftey ayindeda xulêkî yek roje  bo her çep û enarkistêk, ke xwazyarî beşdarîkirdin bêt, dekatewe û xulekeş le barey eweye, ke çon mamelley mîdya dekeyt û hendêk ştî trî weku xoşardnewe û çonyetî bergrî beramber hêrrşî polîs le katî hestan be çalakî rastewxoda. lemerr ew xule peyam bo hemû grupe enarkistekan çuwe, taku beşdarî bken.

ئەمەریکا، پۆرتلاند، پیشانگەی پەرتووکی ئەنارکستی ٢٠١٠

Wednesday 17 November 2010 18:51, نووسینی: ‌ Anarkistan چینی: ڕاپۆرت و هه‌واڵ

ڕێکەوت: ١١ و ١٢ی دێسەمبەر

ڕۆژی شەممە: ١١ی پێشنیوەڕۆ تا ٦ی پاشنیوەڕۆ

یەکشەممە: ١٢ی نیوەڕۆ تا ٥ی پاشنیوەرۆ

شوێن: The Water Heater 750 N Fremont

رادیۆی KBOO لە پاڵ دەیان پەرتووکفرۆشانی ئەنارکیست، چاپەمەنی، هونەرمەندان و ڕێکرخراوە و پرۆژە، یەکێکە کۆمەڵگەرانی سەرەکی.

دوو ڕۆژی تەواوی پڕ لە وۆرکشۆپ، کۆمەلێك چالاکی تر، چاودێری بە خۆڕایی مناڵان و کۆمەلێك کاری تر..

ئەگەر خوازیاری گرتنی شوێن و بەشداریکردنی، دەتوانی لە ڕێگەی ئیمەیل ئەدرەسی ASAP) [email protected]) پەیوەندی بگرە و نێوی ڕێکخراوەکەت، کورتەیەك لەمەری ڕێکخراوەکەت بنێرە.

مێزێکی تەواو بۆ هەردوو ڕۆژەکە ٣٠ دۆلار،

مێزێکی تەواو بۆ یەك ڕۆژ ٢٠ دۆلار.

نیومێز بۆ هەردوو ڕۆژەکە: ٢٠ دۆلار ،

نیومێز بۆ یەك ڕۆژ ١٠ دۆلار

دانی هەزێنەی مێزەکان ڕۆژی هەیینی ١٠ی دێسەمبەر. ئەگەر یەکسەرە ئارەزووی گرتنی مێز دەکەی، یا لە کاتی خۆیدا ناتوانی، تکایە ئاگادارمان بکەرەوە.

وۆرکشۆپەکان

هەوڵدەدەین لە ناوەراستی نۆڤەمبەردا بەرنامەی تەواوی وۆرکشۆپەکان و چالاکییەکان، پۆست بکەین، تکایە چاو بگێڕن.

هاوکات، ئەگەر خوازیاری بە وۆرکشۆپ یا چالاکی تر لە پیشانگەکەدا بەشداری بکەیت، تکایە لە ڕێگەی ئیمەیلەوە پێشنیاری بکە:

– کورتەیەك لەمەڕ وۆرکشۆپەکە.

– چەندە کاتت پێویستە یا دەخاینێت.

– هەر جۆرە دەزگەیەك کە بۆی هەیە پێویستیت پێ هەبێت (سیستەم، پرۆجێکتۆر، هیتر).

هەوڵدەدەین لە ماوەی یەك یا دوو ڕۆژدا وەلامت بدەینەوە و ئەگەر حەزمان لە بیرۆکەی تۆ هەبوو، بۆ دانانی لە بەرنامەدا هاوکاریت دەکەین.

کاری خۆبەخشانە

لە پیشانگەکەدا پێویستمان بە کاری خۆبەخشانەی٢٠ کەسێك دەبێت. بۆ هەموو شتێك هەر لە دەستپێکی مێزی ڕاگەیاندنەوە تا کۆمەك لە سەرپەرشتی مناڵاندا. ئەگەر ئارەزوومەندیت بۆ هاریکاریمان هەیە، تکایە لە ڕێگەی ئیمەیلەوە پەیامێکمان بۆ بنێرە و تێیدا ناو و ناونیشان و کورتەیەك لەمەڕ پێشینەی خۆت، بۆمان بنێرە، سوپاسگوزار دەبین.

سەرچاوەی هەواڵ: http://www.ainfos.ca/en/ainfos24564.html

Emerîka, portland, pîşangey pertûkî Enarkistî 2010

rêkewt: 11 û 12î dêsember
rojî şemme: 11î pêşnîwerro ta 6î paşnîwerro
yekşemme: 12î nîwerro ta 5î paşnîwero
şwên: The Water Heater 750 Ni Fremont
komîwnîtî radyoy KBOO le pall deyan pertûkifroşanî enarkîst, çapemenî, hunermendan û rêkrixrawe û proje, yekêke komellgeranî serekî.
dû rojî tewawî pirr le workşop, komelêk çalakî tir, çawdêrî be xorrayî mnallan û komelêk karî tir..
eger xwazyarî girtnî şwên û beşdarîkirdnî, detwanî le rêgey îmeyl edresî  ASAP)  [email protected]) peywendî bigre û nêwî rêkixraweket, kurteyek lemerî rêkixraweket bnêre.
mêzêkî tewaw bo herdû rojeke 30 dolar,
mêzêkî tewaw bo yek roj 20 dolar.
nîwmêz bo herdû rojeke: 20 dolar ,
nîwmêz bo yek roj 10 dolar
danî hezêney mêzekan rojî heyînî 10î dêsember. eger yeksere arezûy girtnî mêz dekey, ya le katî xoyda natwanî, tkaye agadarman bkerewe.

workşopekan

hewilldedeyn le nawerastî novemberda bernamey tewawî workşopekan û çalakîyekan, post bkeyn, tkaye çaw bgêrrn.

hawkat, eger xwazyarî be workşop ya çalakî tir le pîşangekeda beşdarî bkeyt, tkaye le rêgey îmeylewe pêşnyarî bke:
– kurteyek lemerr workşopeke.
– çende katt pêwîste ya dexaynêt.
– her core dezgeyek ke boy heye pêwîstît pê hebêt (sîstem, procêktor, hîtir).

hewilldedeyn le mawey yek ya dû rojda welamt bdeynewe û eger hezman le bîrokey to hebû, bo dananî le bernameda hawkarît dekeyn.

kari xobexşane

le pîşangekeda pêwîstman be karî xobexşaney20 kesêk debêt. bo hemû ştêk her le destpêkî mêzî rageyandnewe ta komek le serperiştî mnallanda. eger arezûmendît bo harîkarîman heye, tkaye le rêgey îmeylewe peyamêkman bo bnêre û têyda naw û nawnîşan û kurteyek lemerr pêşîney xot, boman bnêre, supasguzar debîn.

serçawey hewall: hittp://wwiw.ainfos.ca/en/ainfos24564.hitmil

ئەنارکیزم، پەرتووکخانەی کوردی و سەرچاوەی ڕەخنەگرانی (3)

هه‌ژێن

 

بەشی سێیەم:

ئه‌نارکۆ-سه‌ندیکالیزم، ئه‌گه‌ر وشه‌ به‌ وشه‌ بیکه‌ینه‌ کوردی، ئه‌وا به‌ واتای سه‌ندیکالیزمی دژه‌سه‌روه‌ری دێت، ئه‌گه‌ر وردیشی بکه‌ینه‌وه‌، ئه‌وا واته‌ ڕێکخراوبوونی کرێکاران و به‌شه‌ چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی له‌ سیسته‌می ڕێکخراوه‌ی قوچکه‌یی سه‌ره‌وخواری سه‌ندیکا و ڕێکخراوه‌ پاشکۆکانی پارته‌ رامیارییه‌کان و ده‌سه‌ڵات. واته‌ به‌رگرتن به‌ ئۆروستۆکراسی کرێکاری و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتخوازان که‌ به‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و چینی کرێکاره‌وه‌ ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن، واته‌ سه‌ربه‌خۆیی چه‌وساوان له‌ هه‌ژموونی ئابووریی و ڕامیاریی و میدیایی سه‌روه‌ران، واته‌ هه‌وڵێك بۆ گێرانه‌وه‌ی ویست (ئیراده‌) بۆ مرۆڤی چه‌وساوه‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی و وه‌لانانی ڕۆڵی میانجیگه‌رانه‌ (واسیته‌گه‌رایانه‌)ی ده‌سته‌بژێر و ڕامکارانی نێوپارله‌مان، ئەوەش بە ئەڵتەرناتیڤی به‌خۆهاتنه‌مه‌یدان و به‌خۆبریاردان و به‌خۆبه‌ڕێوه‌بردن. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای پرسیارێکی زۆر ساده‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ “من بۆ ده‌توانم به‌رهه‌م بهێنم، من بۆ ده‌توانم نۆکه‌ری سه‌روه‌ران بکه‌م، من بۆ ده‌توانم سه‌رکوتگه‌رین ده‌سه‌ڵاتی دونیا بڕوخێنم، به‌ڵام کاتێك که‌ دێته‌ سه‌ر بڕیاردان و به‌ڕێوه‌بردن، بۆ ده‌بێت به‌ که‌سانی تری هیچ له‌باردا نه‌بووی بسپێرم و بیانکه‌مه‌ سه‌روه‌ری خۆم؟ ئه‌م پرسیاره‌ ساده‌یه‌، ئه‌م وه‌ڵامه‌ ساده‌ به‌ دوای خۆیدا ده‌هێنێت “من هه‌روا که‌ ده‌توانم به‌رهه‌م بهێنم، ئاواش ده‌توانم دابەشی بکه‌م، هه‌روا که‌ ده‌توانم بڕوخینم، ئاواش ده‌توانم چیێی بکه‌مه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری خۆم بم. به‌ڵام به‌ شێوازێك، که‌ چیتر ڕۆڵی ده‌سته‌بژێر و نوێنەران و ڕامکاران پێویست نابێت و تاکی ئازادئه‌ندێش پێویستی به‌ شوانه‌ی ڕامکار نابێت، تا ده‌ر و ماڵی پێبکات!

ئایا، بێجگه‌ له‌ ڕوانگه‌ی دژەسه‌روه‌ری، ئه‌م تێڕوانینه‌ هیچ ئاژاوه‌ و خه‌یاڵیبوونی تێدایه‌؟ پرسیار ئەوەیە، بۆچی نووسه‌ر هانای بۆ ده‌سته‌واژه‌ و پێناسه‌ی ئاماده‌کراوی که‌سانی نائه‌ندێشمەند بردووه‌؟

Continue reading ئەنارکیزم، پەرتووکخانەی کوردی و سەرچاوەی ڕەخنەگرانی (3)