Category Archives: هه‌واڵ و ڕاپۆرت

هه‌واڵ

به‌ڕێوه‌به‌رێك ته‌قه‌ له‌ کرێکاران ده‌کات، که‌ خوازیاری کڕێی ته‌واون

به‌ڕێوه‌به‌رێك ته‌قه‌ له‌ کرێکاران ده‌کات، که‌ خوازیاری  کڕێی ته‌واون

کرێکاره‌کان برانه‌ نه‌خۆشخانه‌ پاش ئه‌وه‌ی که‌‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ ته‌قه‌ی لێکردن

دوو کرێکاری ته‌لارسازی له‌ مۆسکۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێنران، پاش ئه‌وه‌ی که‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌یان به‌ ده‌مانچه‌ی میکاریچ گوله‌ی پلاستیکی پێوه‌نان. ئه‌م ڕوداوه‌ له‌ نیوه‌ی شه‌ودا له‌ مۆسکۆ ڕوویدا، له‌ کاتێکدا که‌ کرێکاره‌کان له‌ ئیڤێستیا خه‌ریکی  ته‌لارچاکردنه‌وه‌ بوون، ڕووبه‌ڕووی به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌یان بوونه‌وه‌ ، که‌ کرێی پێنه‌دابوون. به‌ڕێوه‌به‌ری کارخانه‌که‌ ده‌مانجه‌که‌ی ده‌رده‌کێشێت و ده‌ست به‌ ته‌قه‌کردن ده‌کات.

سه‌رچاوه‌ی لێوه‌وه‌رگیراو: http://libcom.org/news/boss-shoots-workers-demanding-salary-23042010

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: http://www.aitrus.info/node/795

یۆنان: شه‌پۆلێکی نوێی ناڕه‌زایه‌تی و وه‌ستانه‌وه‌

یۆنان: شه‌پۆلێکی نوێی ناڕه‌زایه‌تی و وه‌ستانه‌وه‌
شه‌پۆلێکی نوێی ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ پلانه‌کانی ڵیگرتنه‌وه‌ (تقشف) له‌ یۆنان، سه‌ندیکاکان ده‌ستتێوه‌ردان له‌ بیمه‌ کۆمه‌ڵایه‌تتییه‌کان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه


هه‌فته‌ی پێشوو شۆڤێرانی تاکسی بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ مانگرتنێکیان‌ به‌ڕێخست، هاوکات پارێزه‌ران بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌ستیان له‌ کارکێشایه‌وه‌ . ئه‌م هه‌فته‌یه‌ وه‌ك ده‌زگه‌کانی ڕاگه‌یاندن دانیان پێدا ناوه‌ ، چاوه‌ڕوانی سه‌رهه‌ڵدانی مانگرتنی زۆرتر و چڕتر ده‌کرێت . له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا بۆ ماوه‌ی 24 کاتژێر گشت کیۆسکه‌کان داده‌خرێن، لێدانی هه‌ستیار له‌ لۆکاڵ ئابووریدا ڕۆژ به ڕۆ‌ ڕۆژ له‌ په‌ره‌سه‌ندایه …‌. Continue reading یۆنان: شه‌پۆلێکی نوێی ناڕه‌زایه‌تی و وه‌ستانه‌وه‌

شاری (کۆڵن)ی ئاڵمانیا: مانگرتن له‌ بواری په‌روه‌رده‌ و فێرکاریدا

شاری (کۆڵن)ی ئاڵمانیا: مانگرتن له‌ بواری په‌روه‌رده‌ و فێرکاریدا

جارێکی تریش له‌ شاری کۆڵن چالاکی بزاڤی فێرکاریی ده‌ستپیده‌کاته‌وه‌. له‌پاڵ پلانڕێژی به‌رده‌وامی نێو فێرگه‌ و خوێندنگه‌ باڵاییه‌کاندا بۆ ڕۆژی 22ی ئه‌پڕیڵی ئه‌مساڵ چالاکییه‌کی هه‌رێمی به‌ڕێده‌خرێت.

له‌چوارچێوه‌ی هه‌فته‌ چالاکییه‌کانی هه‌رێمی (Nordrhein-Westfalen) له‌و ڕۆژه‌دا له‌ شاری کۆڵن خۆپیشاندانێكی فێریاران (قوتابیان) و ڕاهێنراوان (به‌شی پیشه‌یی) و خوێندکاران (زانکۆ) ئاماده‌ده‌کرێت. خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی له‌ شاری دویسیڵدۆرف له‌ مانگی ئایاردا ده‌کرێت.

له‌م خۆپیشاندانه‌دا بێجگه‌ له‌ ئۆتۆنۆمه‌کان (که‌سانی خۆگه‌ردانخواز) و چالاکانی بنکه‌یی زۆر نوێنه‌ری پارته‌ چه‌په‌کان تێیدا به‌شدار ده‌بن و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ به‌ هوشیارییه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌رێمیه‌کانی (NRW) واته‌ 09ی ئایاری 2010. کێ هێشتاکه‌ هیوای به‌ نوێنه‌رانی پارله‌مانی هه‌یه‌، با داوایان لێ بکات: Continue reading شاری (کۆڵن)ی ئاڵمانیا: مانگرتن له‌ بواری په‌روه‌رده‌ و فێرکاریدا

خۆپیشاندانی خوێندکاران شاره‌کانی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌

خۆپیشاندانی خوێندکاران شاره‌کانی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌

پاش ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ڕۆژی 01ی ئاپریلی 2010 پاسه‌وانانی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر خۆپیشاندانی خوێندکارانی دواناوه‌ندییه‌کی ناو شاری هه‌ولێر ده‌ده‌نه‌ به‌ر ده‌ستڕێژ و چه‌ند که‌س بریندار ده‌که‌ن، ئه‌مڕۆ 17. ئاپڕیڵی 2010 له‌ شاری سلێمانی خوێندکارانی زۆربه‌ی فێرگه‌کان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌ده‌نه‌ به‌ر به‌رد و شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌کانی وردوخاش ده‌که‌ن. Continue reading خۆپیشاندانی خوێندکاران شاره‌کانی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌

ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌لارێك بۆ کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ئۆتۆنۆمه‌کانی شاری کۆڵن ی ئاڵمان

ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌لارێك بۆ کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ئۆتۆنۆمه‌کانی شاری کۆڵن ی ئاڵمان

ناوه‌ندی ئۆتۆنۆمیی شاری کۆڵن

زۆر ده‌مێکه‌ ، چاوه‌ڕێی وه‌ها هه‌واڵێك ده‌که‌ن، ئارامتان نه‌مابوو بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ناوه‌ندێك.

کؤلن بوو به‌ خاوه‌ندی ناوه‌ندی ئۆتۆنۆمی خۆی! Continue reading ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌لارێك بۆ کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ئۆتۆنۆمه‌کانی شاری کۆڵن ی ئاڵمان

کۆتایی هه‌فته‌یه‌کی ئه‌نارکۆ- فێمینیستی له‌ مانجسته‌ر – 10 و 11. ئه‌پڕیڵی 2010

کۆتایی هه‌فته‌یه‌کی ئه‌نارکۆفێمینیستی له‌ مانجسته‌ر – 10 و 11. ئه‌پڕیڵی 2010

ئه‌نارکۆفێمینیسته‌کان له‌ مانجسته‌ر، له‌ناویاندا ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی ئه‌نارکیستی ژنان به‌شدارن. دوو ڕۆژ قسه‌وباس، وۆرکشۆپ، ئه‌زموونگۆڕینه‌وه‌ و سه‌رگه‌رمی بۆ هه‌مووان له‌ هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بن! تۆ چ چالاکێکی په‌یگیر بیت یا ته‌نیا ئاره‌زووی مه‌له‌کردنت هه‌بیت یا ته‌نیا وه‌ك گرنگیدانێك به‌وه‌ی که‌ ئه‌نارکۆفێمینیزم چییه ‌، له‌وێنده‌رێ شتێکی سه‌رنجراکێش بۆ تۆش په‌یدا ده‌بێت.

هیوادارین له‌م کۆتایی هه‌فته‌دا بتوانین کار له‌سه‌ر: به‌رگری له‌ خۆکردن، وۆرکشۆپ و پشتبه‌ستن به‌خۆ، هه‌روه‌ها قسه‌وباس له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ و ڕاهێنان، ته‌ندروستی، له‌سه‌ر که‌له‌پورناسی و مێژوو، په‌روه‌رده‌ی مناڵان و ئاگاداریی لێیان، هه‌ڵبژێر، یاسای له‌شفرۆی، جێنده‌ر و لایه‌نی سێکسی، خێزان و سه‌رمایه‌داری. دژایه‌تی ئایین، توندوتیژی خێزانی، نه‌ژادپه‌رستی، ژنان و په‌نابه‌ری، فێمینیزم له‌ بزاڤی ئه‌نارکیستیدا و ڕۆلی پیاوان له‌ ئه‌نارکۆفیمینیزم دا‌

تکایه‌ ئاگادرمان بکه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌نگۆ ده‌تانه‌وێت به‌تایبه‌ت له‌ ئاسانکاری یا قسه‌کردن له‌ هه‌ریه‌ك له‌و باسانه‌دا هاریکاریمان بکه‌ن یا ئه‌گه‌ر ئه‌نگۆ به‌ته‌مان له‌ هه‌ر ڕێگه‌یه‌کی تره‌وه‌ کۆمه‌كمان بکه‌ن خۆبه‌خشانه‌ به‌خێر هاتیت!

تکایه‌ به‌م باسانه‌وه‌ په‌یوه‌ست بن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بۆچوونه‌کانی خۆتاندا به‌شدارمان بکه‌ن!

کاتی ده‌ستپێکردن: شه‌ممه‌ 10 ئه‌پڕیڵی 2010، کاتژێر 10.00

کاتی کۆتایی : یه‌کشه‌ممه‌ 11 ئه‌پڕیڵی 2010 بۆ کاتژێر 16.00

شوێن: دانشگه‌ی مانجسته‌ر، ته‌لاری یه‌کێتی خوێندکاران، شه‌قامی ئۆکسفۆرد

Location: University of Manchester, Students Union building, Steve Biko building, Oxford Road

سه‌رچاوه‌: http://www.ainfos.ca/en/ainfos23834.html

بریتانیا: شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنه‌کان له‌ هه‌ڵچووندایه‌

بریتانیا: شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنه‌کان له‌ هه‌ڵچووندایه‌

ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابورییه‌ی که‌ نزیکه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌به‌ر ده‌ستی پێکرد، کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر هه‌موو جیهان داناوه‌ و تا ئێستاش زۆرێك له‌ وڵاتان به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن. بریتانیا یه‌کێکه‌ له‌و وڵاتانه،‌ ئه‌مه‌ش به‌ ڕۆڵی خۆی ڕه‌‌نگی له‌سه‌ر گرانبوونی پێداویستیه‌کانی ژیان و ده‌رکردنی کرێکاران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه‌یی کار و دانانی هه‌لومه‌جێکی تازه‌ی کارکردنیان بۆ داده‌نێن، که‌ هه‌ر هه‌مووی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نکار و کۆمپانیاکاندایه‌. ئه‌مانه‌ش بووه‌نه‌ته‌ هۆی هه‌ڵکشانی شه‌پۆلێک له‌ مانگرتن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شوێنه‌کانی کار له‌لایه‌ن کرێکارانه‌وه‌ . گه‌وره‌ترین هه‌وڵی مانگرتن و ده‌ستبردن بۆ مانگرتن له‌ کۆتایی ساڵی پاره‌وه‌ تا ئێستا تازه‌ترینیان ئه‌مانه‌ بوون: مانگرتنی کارمه‌ندانی که‌رتی ده‌وڵه‌تی(Civil servant) که‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ئه‌ندامیان هه‌یه‌، مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی بریتانی، تازه‌ترینشیان هه‌وڵی مانگرتنی به‌شێک له‌ کرێکارانی ‌هێڵی شه‌مه‌نه‌فه‌ری ئه‌م وڵاته‌ بوو. Continue reading بریتانیا: شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنه‌کان له‌ هه‌ڵچووندایه‌

سه‌ردێڕی هه‌واڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌‌کان

له‌ یۆنان ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی، جه‌نگی به‌رده‌وام  به‌دوایی خۆیدا ده‌هێنێت

4ی مارچ: مانگرتن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن هه‌رێمی کالیفۆرنیا و چوارلای ده‌وڵه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌گرێته‌وه‌

مانگرتنی گشتگیر له‌ یۆنان، وه‌ك کاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر بڕیاره‌ نوێکان

Abahlali baseMjondolo له‌ پاش هێرشی سپته‌مبه‌ری ساڵی ڕابوردووه‌وه‌  بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌که‌ چوار لکی نوێ پێکده‌هێنێت


له‌ باره‌ی بارودۆخه‌که‌ له‌ باشووری چیلی: ڕێکخستنی خۆیی پڕۆلیتاریای له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌هامه‌تیدا، سه‌رمایه‌داران  ده‌ستکۆتا و بیتوانان له‌ میرایه‌تی کردندا

2010 ی مارچی4 مانگرتن و چوونه‌ده‌ر له‌ باکووری کالیفۆرنیا

ڕایانگه‌یاندنی ” ده‌وڵه‌تی جه‌نگ” له‌لایه‌ن شالیارانی یۆنانه‌وه‌

چیلی: له‌ باری بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی دوای بوومه‌له‌رزه‌دا خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و سه‌روه‌ری یاسا به‌رته‌رییان به‌سه‌ر ژیانی مرۆڤدا هه‌یه



دانشگه‌ی وێستمینیسته‌ر له‌ خه‌باتدا دژی لێگرتنه‌وه‌کان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه

پێکدادانی کرێکارانی چاینی له‌ته‌ك پۆلیس له‌ به‌حرێن

سه‌رکوتی بێپه‌رده‌ی ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی

ZSP بانگه‌وازی بۆ بایکۆتکردنی زنجیره‌ خواردنگه‌کانی سه‌روزه‌ڕێی چاینا ده‌کات

مانگرتنی گشتی له‌ یۆنان، پێکدادان له‌ ئه‌سینا

خۆپیشاندانی فشیسته‌کان له‌ لاریسا تێكشکێنرا

له‌ یۆنان سووته‌مه‌نی ده‌برێت و فه‌رمانبه‌رانی گومورگ درێژه‌ به‌ مانگرتن ده‌ده‌ن

مانگرتنی شۆڤێران و ئه‌ندازیارانی باسه‌کانی له‌ خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌ن

مانگرتنی شۆڤێران و ئه‌ندازیارانی باسه‌کانی له‌ خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌ن

 

ئاماده‌کردنی: Submitted by Django on Nov 9 2009 19:13

 

ئه‌وڕۆ شۆڤێران و ئه‌ندازیاران له‌ خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌ن بۆ ماوه‌ی 24 کاتژێر ده‌ستیان له‌ کارکێشایه‌وه‌، که‌ بووه‌ هۆی وه‌ستانی 750 باس و په‌ککه‌وتن یا وه‌ستانی 58 هیڵی باس.

 

کۆمپانیای باسی خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌ن 2.600 کرێکاری هه‌یه‌، که‌ ته‌نیا 200 که‌سیان له‌ یه‌کێتیدا ئه‌ندام و ڕێکخراون. ده‌نگدان بۆ مانگرتن 84% بوو. شۆڤێران و ئه‌ندازیاران له‌ Barking, Bow, Leyton, Romford, Upton Park and West Ham bus garages له‌ مانگرتنه‌که‌دا به‌شداریان کرد.

 

وێرای پاگه‌نده‌ی سه‌رانی کۆمپانیاکه‌ که‌ ده‌ڵێین قه‌یرانه‌که‌ به‌ نه‌دانی موچه‌ی کارگه‌ره‌کانی ناچاری کردوون، کۆمپانیای باسه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌ن هی (Macquarie investment bank)ه‌ که‌ به‌ ئاشکرا دیاره‌ و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ئه‌مساڵ بڕی قازانجی سه‌رکه‌وێت و 10% له‌ ساڵی ڕابوردوو زیاتر بێت. هه‌روه‌ها ئه‌م بانکه‌ به‌ درێژایی قه‌یرانی ئێستا له‌ قازانجدا بووه‌.

 

بۆ زانیاری زیاتر، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

 

http://libcom.org/news/bus-strikes-east-london-09112009

 

بریتانیا/ له‌نده‌ن / پیشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکیستی

<!– @page { margin: 2cm } P { margin-bottom: 0.21cm } –>

وه‌کو ساڵانی پێشوو ئه‌م ساڵیش ( پێشانگه‌ی په‌رتووك) له‌لایه‌ن گروپه‌ ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه‌ له‌ ڕۆژی 23ی ئۆکتۆبه‌ری 2009 دا له‌ کاتژێر 10ی سه‌ر له‌ به‌یانییه‌وه‌ هه‌تا 7ی ئێواره‌ له‌ (Queen Mary and Westfield College, Francis Bancroft Building ) له‌ له‌نده‌ن کرایه‌وه‌.به‌م بۆنه‌وه‌ ده‌یان گروپی ئه‌نارکیستی له‌ شوێنه‌ جیاجیاکانی به‌ریتانیاوه‌ به‌ خۆیان و دروشم و کۆمه‌ڵێک په‌رتووك و بڵاوکراوه‌کانیانه‌وه‌، خۆیان گه‌یانده‌ هوڵه‌کان، که‌ بۆ ئه‌م بۆنه‌یه‌ ته‌رخان کرابوون.

پیشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکیستی 2009ی له‌نده‌ن
پیشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکیستی 2009ی له‌نده‌ن

شایانی باسه‌ ئه‌وه‌ بڵێین، که‌ گروپه‌ ئه‌نارکیسته‌کان له‌سه‌ر ئاستی گه‌ڕه‌ک و شوێن و کۆمۆنێتییه‌کان دامه‌زراون و کار له‌ سه‌ر ئه‌و کێشه‌ گرنگانه‌ ده‌که‌ن، که‌ دانیشتوان یا کۆمۆنێتییه‌کان به‌ ده‌ستیانه‌وه‌ گیرۆده‌ن. له‌ هه‌مان کاتیشدا بایه‌خێکی گه‌لێک گه‌وره‌ به‌ پرسه‌ گه‌وره‌کانی تریش چ له‌سه‌ر ئاستی وڵات بن یا جیهانی ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش جۆرێک له‌ په‌یوه‌ندی کارکردن له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌، به‌ڵام به‌بێ‌ ده‌ستتێوه‌ردان و به‌بێ ئامۆژگاریکردنی یه‌کتری.

Continue reading بریتانیا/ له‌نده‌ن / پیشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکیستی