Category Archives: هه‌واڵ و ڕاپۆرت

هه‌واڵ

خرۆشانی کرێکارانی پۆشاکدووری بەنگلادیش و سەرکوتی دەوڵەتی

کوژرانی سێ کرێکار و برینداربوونی ١٧٠ کەسی تر… دەستگیرکردنی دەیان خۆپیشاندەر ..

لە درێژەی مانگرتن و خۆپشاندانەکانی چەند ساڵی رابوردووی کرێکارانی پۆشاکدووری بەنگلادیش کە دەیان هەزار کرێکار دەگرێتەوە، لەم ڕۆژانەدا خڕۆسانەوە سەر شەقامەکان و خوازیاری بەدیهاتنی داخوازییەکانیان بوون. لە بەرامبەردا میری و دەزگە سەرکوتگەرەکانی دەولەت کەوتنە لێدان و سوتاندن و گرتن و ئەشکەنجەی منالان و ژنان و پیاوانی نارازی و خۆپیشاندەر. شایانی باسە چەندین کۆمپانیای ئەوروپی و یابانی و جاینی و ئوسترالی لەو بوارەدا ڕۆژانە لەسەر کاری هەرزانی کرێکارانی بەنگلادیش سەرمایەگوزاری دەکەن و زۆربەی کاڵا و پۆشاکە هەرزانەکانی بازارەکانی ئەوروپا بە سەرکوت و بێمافی و بەدبەختی ئەم کرێکارانە بەرهەم دێت.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن: http://libcom.org/news/cloth-dyed-blood-18122010

[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=wchiazH3KbE]

[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=FGX3a8GJ-y4]

[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=PuYsvhKmSnw]

[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=Sa1y61ihAYY]

ئێران: بەرگرتن بە کۆبوونەوەی دوو سەد کەس لە کرێکارانی پالافتگەی ئابادان

ئێران: بەرگرتن بە کۆبوونەوەی دوو سەد کەس لە کرێکارانی پالافتگەی ئابادان

دوێنێ ٢٠ی دێسەمبەری ٢٠١٠ نزیکەی دوو سەد کەس لە کرێکارانی پاڵافتگەی ئابادان وەك ناڕەزایەتی بە بڕین و کەمکردنەوەی جەژنانە و پاداشتی کۆتای ساڵ بە دوو بەش لە پاڵافتگەی ئابادان کۆبوونەوە.

لێپرسراوان و بەڕێوەبەر، هەڕەشەیان لە کرێکاران کرد، کە ئەگەر مل بەو هەلومەرجە نەدەن، ئەوا ٧٠ کەسیان لێ دەردەکەن.

بە وتەی کرێکارەکان، موچەیان ٣٠٠ هەزاری تومەنە و بە دەستپێکردنی پێشنیاری ئامانجدارانەی یارانەکان و باڵابوونی قەیران و گرانی شمەك، چیتر توانای دابینکردنی لایەنی کەمی گوزەرانی خۆیان نییە. ئەمە لە بارێکدایە کە لێپرسراوان موچەی زیاتر و پاداشتی زیاتر وەردەگرن. کرێکارانی ئەم پاڵافتگەیە خوازیاری زیادکردنی کرێ (موچە) و وەرگرنتنی گشت مافە بڕواوەکانیانن.

سەرچاوەی: http://www.hra-news.org/1389-01-27-05-29-12/5776-1.html

êran: bergirtin be kobûnewey dû sed kes le krêkaranî palaftgey abadan

dwênê 20î dêsemberî 2010 nzîkey dû sed kes le krêkaranî pallaftgey abadan wek narrezayetî be brrîn û kemkirdnewey cejnane û padaştî kotay sall be dû beş le pallaftgey abadan kobûnewe.

lêprisrawan û berrêweber, herreşeyan le krêkaran kird, ke eger mil bew helumerce neden, ewa 70 kesyan lê derdeken.

be qsey krêkarekan, muçeyan 300 hezarî tumene û be destpêkirdnî pêşnyarî amancdaraney yaranekan û ballabûnî qeyran û granî şmek, çîtir twanay dabînkirdnî layenî kemî guzeranî xoyan nîye. eme le barêkdaye ke lêprisrawan muçey zyatir û padaştî zyatir werdegrin. krêkaranî em pallaftgeye xwazyarî zyadkirdnî krê (muçe) û wergrintnî gişt mafe birrwawekanyanin.

Continue reading ئێران: بەرگرتن بە کۆبوونەوەی دوو سەد کەس لە کرێکارانی پالافتگەی ئابادان

یۆنان: مانگرتنی گشتی

یۆنان: مانگرتنی گشتی

ئەمڕۆ ١٥ی دێسەمبەری ٢٠١٠ جارێکی دی لە درێژەی مانگرتنە کتوپری و گشتییەکانی چەند مانگی ڕابوردوو، لە ئاستی وڵاتدا سەرجەم کرێکارانی خزمەتگوزاری گشتی و هاتوچۆ و فڕین و تەنانەت فێرگەکانیس مانیانگرتووە و ئەو شوێنانە داخراون.

مانگرتنەکە سەرەتا لە فرۆکەوانانی هێلە ئاسمانییەکانی یۆنان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژێر دەگرێتەوە و هەموو فڕینێك یا نیشتنەوەیەك لە و بۆ یۆنان ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی دێسەمبەری ٢٠١٠ دەوەستێت.

بە دوای فرۆکەواناندا، دەریاوان بە مانگرتنەکەوە پەیوەستبوون و دەرچوون وبەم هۆیەوە هاتنی کەشتییەکان لە و بۆ لەنگەرگەکانی یۆنان رادەوەستێت. هەروەها باس و شەمەندەفەری ژێرزەوی و شەمەندەفەری سەر زەوی لە کار دەکەون، هەموو فەرمانگە و مۆزەخانە و باجگیرگە و فێرگە و زانکۆکان دادەخرێن. پزیشکان لە نەخۆشخانەکاندا تەنیا لە باری فریاگوزاریدا نەخۆشان چارەسەر دەکەن. هەروا ژورنالیست و هەواڵنێرانیش بەشداری دەکەن و لە کاناڵەکانی رادیۆ و تەلەفزیۆنەوە دەنگوباس بڵاوناکرێتەوە و ڕۆژی پێنجشەممە ڕۆژنامەکان دەرناچن.

نەوتراو نەمێنێتەوە، کە کرێکارانی ئاگرکوژاندنەوە و شۆڤێرانی تاکسی و پۆلیسیش بەشداری مانگرتنەکە دەکەن.

 

yonan: mangirtnî giştî

emrro 15î dêsemberî 2010 carêkî dî le drêjey mangirtne ktuprî û giştîyekanî çend mangî raburdû, le astî wllatda sercem krêkaranî xizmetguzarî giştî û hatuço û frrîn û tenanet fêrgekanîs manyangirtuwe û ew şwênane daxrawn.

mangirtneke sereta le frokewananî hêle asmanîyekanî yonan bo mawey 24 katjêr degrêtewe û hemû frrînêk ya nîştneweyek le û bo yonan emrro çwarşemme 15î dêsemberî 2010 dewestêt.

be dway frokewananda, deryawan be mangirtnekewe peywestbûn û derçûn wbem hoyewe hatnî keştîyekan le û bo lengergekanî yonan radewestêt. herweha bas û şemendeferî jêrzewî û şemendeferî ser zewî le kar dekewn, hemû fermange û mozexane û bacgîrge û fêrge û zankokan dadexrên. pzîşkan le nexoşxanekanda tenya le barî firyaguzarîda nexoşan çareser deken. herwa jurnalîst û hewallnêranîş beşdarî deken û le kanallekanî radyo û telefzyonewe dengubas bllawnakrêtewe û rojî pêncşemme rojnamekan dernaçin.

newtraw nemênêtewe, ke krêkaranî agirkujandneweş ü şovêranî taksî û polîs beşdarî mangirtneke deken.

ئیتالیا: هەڵبژاردنەوەی سیلڤیۆ بێرلێسکۆنی و خرۆشانی شەقامەکان

ئیتالیا: هەڵبژاردنەوەی سیلڤیۆ بێرلێسکۆنی و خرۆشانی شەقامەکان

دوێنێ ١٤ی دێسەمبەری ٢٠١٠ پاش ئەوەی بە بێنەوبەردەیەکی زۆر و ڕێکەوتنی ژێربەژێر، سەرۆکشالیارانی ئیتالیا بۆ جارێکی تر هەڵبژێردرایەوە و ئەمە بووە هۆی ناڕەزایەتی خەڵك و وروژانی رای گشتی و خۆپئشاندان و ناڕەزایەتی و داوا

ی زۆرێك لە خۆپیساندەرانی هێمن بۆ هەڵبژرادنی ناوازە و سەرلەنوێ. بەڵام ئەمە تەنیا هۆکاری خۆپیشاندان و پەلاماری خەڵکە ناڕازییەکە نییە، بەڵکو لە دەرەوەی پرسی سەرۆکایەتی، پرسی خوێندن و خەرجی خوێندن و خوێندنی خۆرایی بۆ هەمووان، کە ماوەیەکە شەپۆلەکانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خوێندکاران وڵاتی ئیتالیای گرتووەتەوە، ئەمە بێجگە لە نالەباری گوزەرانی خەڵك و بێکاری ڕوو لە سەروو و گرانی و کەم دەرامەتی زۆرینەی خەڵك، کە زۆربەی وڵاتانی دونیا و بە دیاریکراوی ئەوروپای گرتووەتەوە، ئەو هۆکارانە بوون، کە جارێکی دیکە شەقامەکانی ڕۆما و بەردەمی پارلەمانی ئیتالیایان کردەوە بەرەی ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵك و دەسەڵات.

 

îtalya: hellbjardnewey sîlvyo bêrlêskonî û xroşanî şeqamekan

dwênê 14î dêsemberî 2010 paş ewey be bênewberdeyekî zor û rêkewtnî jêrbejêr, serokşalyaranî îtalya bo carêkî tir hellbjêrdrayewe û eme buwe hoy narrezayetî xellk û wrujanî ray giştî û xopşandan û narrezayetî û daway zorêk le xopîsanderanî hêmin bo hellbijradnî nawaze û serlenwê. bellam eme tenya hokarî xopîşandan û pelamarî xellke narrazîyeke nîye, bellku le derewey pirsî serokayetî, pirsî xwêndin û xercî xwêndin û xwêndnî xorayî bo hemuwan, ke maweyeke şepolekanî xopîşandan û narrezayetî xwêndkaran wllatî îtalyay girtuwetewe, eme bêcge le nalebarî guzeranî xellk û bêkarî rû le serû û granî û kem derametî zorîney xellk, ke zorbey wllatanî dunya û be dyarîkrawî ewrupay girtuwetewe, ew hokarane bûn, ke carêkî dîke şeqamekanî roma û berdemî parlemanî îtalyayan kirdewe berey rûberrûbûnewey xellk û desellat.

ئێران: کۆبونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی چنین لە بەرامبەر پارێزگەی مازندەران

ئێران: کۆبونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی چنین لە بەرامبەر پارێزگەی مازندەران

ژمارەیەك لە کرێکارانی کارخانەی چنین لە بەرامبەر پارێزگەی مازندەران کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەرپاکرد.

بە پێی هەواڵەکانی شمال نیوز، نزیکەی ٦٠ کەس لە کرێکارانی کارخانەی چنین بۆ چەندەمین جارە بە هۆی وەرنەگرتنی موچەی ٦ مانگ و نالەباری باری گوزەران و کاریان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەرپاکرد.

هەروەها بەپێی هەواڵەکان کرێکاران کەم کۆبوونەوەدا خوازیاری ئاوڕدانەی پەیگیرانەی لێپرسراوان بوون بۆ چارەسەری گرفتەکانیان.

سەرچاوەی هەواڵ: هەواڵنێری هرانا-http://www.hra-news.org/1389-01-27-05-29-12/5661-1.html

 

Êran: kobunewey narrezayetîy krêkaranî çnîn le beramber parêzgey mazinderan

jmareyek le krêkaranî karxaney çnîn le beramber parêzgey mazinderan kobûneweyekî narrezayetîyan berpakird.

be pêy hewallekanî şmal nîwz, nzîkey 60 kes le krêkaranî karxaney çnîn bo çendemîn care be hoy wernegirtnî muçey 6 mang û nalebarî barî guzeran û karyan kobûneweyekî narrezayetîyan berpakird.

herweha bepêy hewallekan krêkaran kem kobûneweda xwazyarî awirdaney peygîraney lêprisrawan bûn bo çareserî griftekanyan.

serçawey hewall: hewallnêrî hrana

ڕەزا شەهابی چالاکڤانی سەندیکایی شرکت واحد درێژە بە مانگرتن لە خواردن دەدات

ڕەزا شەهابی چالاکڤانی سەندیکایی شرکت واحد درێژە بە مانگرتن لە خواردن دەدات

هەواڵنێری هراناڕەزا شەهابی ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی سەندیکای (شرکت واحد)ی ئوتوبوسرانی تاران و دەوروبەری بە هۆی ئاوڕنەدانەوە لە پەروەندەکەی لە ڕۆژی شەممەی ڕابوردووەوە لە مانگرتندایە. فەرید پەرتوی ئەندامی یەکێتی نێونەتەوەیی پشتیوانی و هاوپشتی لە کرێکارانی ئێران دەڵێت، باری جەستەیی ڕەزا شەهابی پاش شەش ڕۆژ مانگرتن لە خواردنی وشك لە بارودۆخێکی گونجاودا نییە و بۆ بە پێوە ڕاوەستان، پێویستی بە یارمەتی هەیە.

بە پێی هەواڵی ڕادیۆ فەرەنسە، ڕەزا شەهابی ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی سەندیکای (شرکت واحد)ی ئوتوبوسرانی تاران و دەوروبەری و هەروەها هەندێك لە یەکێتییەکان و سەندیکاکانی جیهان پشتیوانی لە کرێکارانی ئێران دەکەن، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیان لە باری تەندروستی ڕەزا شەهابی خوازیاری ئاوڕدانەوەی هەرچی زووترن لە پەروەندەی ئەو و ئەندامانی تری ئەو سەندیکایە. هەروەها خوازیاری ئازادبوونی هەرچی زووتری ئەندامانی سەندیکا بوون.

هەروەها پێویستە ئەوەش بڵێین، هەر ئێستاکە حەوت کەس لە ئەندامانی سەندیکای (شرکت واحد)ی ئوتوبوسرانی تاران و دەوروبەری لە زینداندان. ئیبراهیمی مەدەدی، ڕەزا شەهابی و مورتەزا کمساری لە زیندانی ئەڤین، عەلی ئەکبەری نەزەری لە زیندان قزل حەسار، غوڵامڕەزا غوڵامحوسەینی و مەنسور ئیسانلو لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج دەستبەسەرن.

سەرچاوە:http://www.hra-news.org/1389-01-27-05-29-12/5600-1.html

Reza şehabî çalakvanî bsendîkayî şirkit wahd drêje be mangirtnekey le wişkexorak dedat

hewallnêrî hrana- reza şehabî endamî lêjney berrêweberayetî sendîkay (şirkit wahd)î utubusranî taran û dewruberî be hoy awirnedanewe le perwendekey le rojî şemmey raburduwewe le mangirtindaye. ferîd pertuy endamî yekêtî nêwneteweyî piştîwanî û hawpiştî le krêkaranî êran dellêt, barî cesteyî reza şehabî paş şeş roj mangirtin le xwardnî wişk le barudoxêkî guncawda nîye û bo be pêwe rawestan, pêwîstî be yarmetî heye.

be pêy hewallî radyo ferense, reza şehabî endamî lêjney berrêweberayetî sendîkay (şirkit wahd)î utubusranî taran û dewruberî û herweha hendêk le yekêtîyekan û sendîkakanî cîhan piştîwanî le krêkaranî êran deken, wêrray derbrrînî nîgeranyan le barî tendrustî reza şehabî xwazyarî awirdanewey herçî zûtrin le perwendey ew û endamanî trî ew sendîkaye. herweha xwazyarî azadbûnî herçî zûtrî endamanî sendîka bûn.

herweha pêwîste eweş bllêyn, her êstake hewt kes le endamanî sendîkay (şirkit wahd)î utubusranî taran û dewruberî le zîndandan. îbrahîmî mededî, reza şehabî û murteza kimsarî le zîndanî evîn, ‘elî ekberî nezerî le zîndan qzil hesar, xullamrreza xullamhuseynî û mensur îsanlu le zîndanî recayî şarî kerec destbesern.

بریتانیا: خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خوێندکاران و فێریاران هه‌ر به‌رده‌وامه‌

دوێنێ 09ی دێسەمبەری2010 ، که‌ پله‌ی گه‌رما له‌ سفر و دواتر گەیشتە ژێر سفر، ده‌یان هه‌زار خوێنکار و و مامۆستا و وانه‌بێژه‌کانی زانکۆکان له‌تەك ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ خه‌ڵکانی پشتیوانیگەر، ڕژانه‌ سه‌ر شەقامەکانی له‌نده‌ن و گۆڕه‌پانی په‌ڕله‌مان و ترافگه‌رسکوێر و ده‌وروبه‌ری ئەو تەلارانەی که‌ سه‌رۆكشالیار و شالیاره‌کانیان تێدا نیشته‌جێن و شوێنه‌ هەستیاره‌کانی تر، تاکو فشارێکی زۆر بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان، که‌ هاوکات دوێنێ لە پارلەماندا ده‌نگیان له‌سه‌ر پرسی خوێندکارانی زانکۆ و بڕینی یارمه‌تی بۆ گه‌نجان و لاوان، ده‌دا.

لە ڕاستیدا ژماره‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕان تا ئێستاکە به‌ته‌واوی نه‌زانراوه‌، به‌ڵام پۆلیس و میدیا به‌ 30 هه‌زار که‌سیان خه‌مڵاند، که‌ دیاره‌ ژماره‌که‌ زۆر له‌وه‌ زیاتر بووه‌. له‌م خۆپیشاندانه‌دا توندوتیژیه‌کی بێوێنه‌ له‌لایه‌ن هێزەکانی پۆلیسه‌وە به‌ به‌کارهێنانی هێلیکۆپته‌ر و پۆلیسی ئه‌سپسوار و کوتەك بەدەست و ‌هه‌رچی تر له‌ده‌ستیان هات، نیشاندرا. پۆلیس چه‌ند هه‌زار کەسێکی ترنجاندبووه‌ شوێنیێکی بچکۆله‌وه‌ و ڕێگەیان پێنه‌ده‌درا تا ده‌رچن تەنانەت بچن بۆ سه‌رئاویش. له‌م ڕۆژه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ فێریاران و خوێندکاران ده‌ست گیرکران، زیاتر لە 38 که‌س له‌ نێوانیاندا چه‌ند پۆلیسێکیش بریندار بوون. یه‌کێك له‌ خوێندکارەکان زۆر به‌ قوڵی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ بریندار کرا و مێشکی لێدانی خواردووە و زیاتر له‌ 3 کاتژێر له‌ ژێر نەشتەریدا بووه‌. ئه‌مڕۆ خوێندکاران کاتژێر 3.30ی پاشنیوەڕۆ له‌به‌رده‌م خه‌سته‌خانه‌ی (چارینکرۆس)دا که‌ خوێنکار بریندارەکه‌ی لێ بەستەری کراوە و هێشتاکە بێهۆشه‌، کۆبوونەوە و ناڕه‌زاییه‌کی گه‌وره‌یان له‌ دژی پۆلیس به‌رپا کرد.

سه‌ره‌نجامی ده‌نگدانەش بەو جۆرە بوو، که‌ میری ده‌یخواست و پەروەندەکەیان به‌ 21 زیاده‌ ده‌نگ برده‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئەوە دەگەیێنێت، کە ئیتر ده‌بێته‌ یاسا. وه‌کو خوێندکاران خۆیان ده‌ه‌یڵێن، پەروەندەکه‌یان له‌ده‌نگدا دۆڕان، به‌ڵام جه‌نگه‌که‌یان نه‌دۆڕاندووه‌ و په‌یمانیان تازه‌ کرده‌وه‌، که‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، تاکو ده‌وڵه‌ت پاشه‌کشه‌ له‌و یاسایه‌ ده‌کات.

له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ به‌یاد بهێنینه‌وه‌، که‌ تا ئێستاش زیاتر له‌ 32 زانکۆ له‌لایەن خوێندکارانه‌وه‌ هه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌ و له‌ هه‌نێکیاندا خۆیان کاروباره‌کان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=qtRvZ6wTkfk]

Brîtanya: xopîşandan û narrezayî xwêndkaran û fêryaran her berdewame

dwênê 09î dêsemberî2010 , ke pley germa le sfir û dwatir geyişte jêr sfir, deyan hezar xwênkar û wi mamosta û wanebêjekanî zankokan letek jmareyekî zor le xellkanî piştîwanîger, rjane ser şeqamekanî lenden û gorrepanî perrleman û trafgeriskwêr û dewruberî ew telaraney ke serokşalyar û şalyarekanyan têda nîştecên û şwêne hestyarekanî tir, taku fşarêkî zor bxene ser endamanî perrleman, ke hawkat dwênê le parlemanda dengyan leser pirsî xwêndkaranî zanko û brrînî yarmetî bo gencan û lawan, deda.

le rastîda jmarey narrezayî derbrran ta êstake betewawî nezanrawe, bellam polîs û mîdya be 30 hezar kesyan xemlland, ke dyare jmareke zor lewe zyatir buwe. lem xopîşandaneda tundutîjyekî bêwêne lelayen hêzekanî polîsewe be bekarhênanî hêlîkopter û polîsî espiswar û kutek bedest û herçî tir ledestyan hat, nîşandra. polîs çend hezar kesêkî trincandbuwe şwênyêkî biçkolewe û rêgeyan pênededra ta derçin tenanet bçin bo serawîş. lem rojeda jmareyekî zor le fêryaran û xwêndkaran dest gîrkran, zyatir le 38 kes le nêwanyanda çend polîsêkîş brîndar bûn. yekêk le xwêndkarekan zor be qullî lelayen polîsewe brîndar kra û mêşkî lêdanî xwarduwe û zyatir le 3 katjêr le jêr neşterîda buwe. emrro xwêndkaran katjêr 3.30î paşnîwerro leberdem xestexaney (çarînkros)da ke xwênkar brîndarekey lê besterî krawe û hêştake bêhoşe, kobûnewe û narrezayyekî gewreyan le djî polîs berpa kird.

serencamî dengdaneş bew core bû, ke mîrî deyixwast û perwendekeyan be 21 zyade deng birdewe, emeş ewe degeyênêt, ke îtir debête yasa. weku xwêndkaran xoyan deeyllên, perwendekeyan ledengda dorran, bellam cengekeyan nedorranduwe û peymanyan taze kirdewe, ke xopîşandan û narrezayî her berdewam debêt, taku dewllet paşekşe lew yasaye dekat.

lelayekî trîşewe debêt ewe beyad bhênînewe, ke ta êstaş zyatir le 32 zanko lelayen xwêndkaranewe her destyan beserdagîrawe û le henêkyanda xoyan karubarekan berrêwedeben.

هاوڕێیان، خوێنه‌رانی هێژا، سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان, وەك سەکۆی سۆشیالیستە ئازادیخوازەکان، پێویستی بە هاریکاری ،ڕەخنە، پشنیار، ڕێنوێنی، وتار و هەواڵ و ڕاپۆرتی خەباتی ڕۆژانەی جەماوەری ئێوەیە هەیە لە هەر کوێیەکی جیهاندا دەژین.

hevallan, xwêneranî hêja, sekoy enarkîstanî kurdistan, wek sekoy soşyalîste azadîxwazekan, pêwîstî be harîkarî , rexne, pişnyar, rênwênî, wtar û hewall û raportî xebatî rojaney cemawerî êweye heye le her kwêyekî cîhanda dejîn.

[email protected]

ئێران: کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ژمارەیەك لە کرێکارانی کارخانەی (مخابرات راە دور) لە شیراز

ئێران: کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ژمارەیەك لە کرێکارانی کارخانەی (مخابرات راە دور) لە شیراز

ژمارەیەك لە کرێکارانی کارخانەی (مخابرات راە دور)ی ئێران لە شیراز وەك ناڕەزایەتی بە نەدراوی موچەی ١٧ مانگی رابوردوویان لە شوێنی ئەم یەکە بەرهەنهێنەرییە کۆبوونەوە.

بەپێی هەواڵنێری ایلنا هاشم شمشیری، جێگیری سەرۆکی شواری کار لە کارخانەی (مخابرات راە دور)ی ئێران نووسی کە بڕیارەکانی دەوڵەت بۆ بەڕێخستنی دووبارەی ئەم یەکەیە و دەرچوونی لە قەیرانی دارایی هێشتاکە جێبەجێ نەکراون.

کرێکارانی ئەم کارخانەیە خوازیاری جێبەجێکردنی تەواوی بڕیارەکانی لێژنەی دەوڵەت، چارەسەری گرفتەکانی خانەنشینی، وەرگرتنی موچەی دواخراو و دانی مافی بیمەیان بوون.

 

êran: kobûnewey narrezayetî jmareyek le krêkaranî karxaney (mxabrat rae dur) le şîraz

jmareyek le krêkaranî karxaney (mxabrat rae dur)î êran le şîraz wek narrezayetî be nedrawî muçey 17 mangî raburdûyan le şwênî em yeke berhenhênerîye kobûnewe.

bepêy hewallnêrî ayilna haşm şimşîrî, cêgîrî serokî şwarî kar le karxaney (mxabrat rae dur)î êran nûsî ke birryarekanî dewllet bo berrêxistnî dûbarey em yekeye û derçûnî le qeyranî darayî hêştake cêbecê nekrawn.

krêkaranî em karxaneye xwazyarî cêbecêkirdnî tewawî birryarekanî lêjney dewllet, çareserî griftekanî xanenşînî, wergirtnî muçey dwaxraw û danî mafî bîmeyan bûn.

ئێران: شەش مانگ زیندانی بۆ ڕەزا ڕەخشان لەبەر چالاکی سەندیکایی

ئێران: شەش مانگ زیندانی بۆ ڕەزا ڕەخشان لەبەر چالاکی سەندیکایی

هەواڵنێری هرانابەشی ١٣ی دادگەی چاوپێداخشاندنەوەی ئەهواز، ڕەزا ڕەخشان، سەرۆکی لێژنەی بەرێوەبەرایەتی سەندیکای (نیشکر هفت تپە)ی بە تۆمەتی بلاوکردنەوەی درۆدەلەسە بە ٦ مانگ زیندان سزادا.

بەپێی زانیاری پەیامنێران هەواڵنیری مافی مرۆڤی ئێران “هرانا” لە کاتێکدا ئەم سزایە دەردەچێت، کە ڕەزا ڕەخشان لە دادگەی سەرەتاییدا لە ژێر تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە و شێواندنی ڕای گشتی ڕزگاری بوو بوو و بە ٣٠ ملیۆن تومان بارمتە ئازاد کرابوو.

لە کاتێکدا کە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە بۆ ڕەزا ڕەخشان دەبێتە هۆی سزای زیندانیکردن، پێش ئەوە لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی سەندیکا و خێزانەکانیان لە نامەیەکی هاوبەشدا بۆ دادگەی چاوپێداخشاندنەوە گشت کارەکانی ڕەزا ڕەخشان کە بوونەتە هۆی تاوانبارکردنی، لە چوارچێوەی ئەرکە سەندیکاییەکانی ئەودا دەبینن و ئەوەیان دڵنیاکردبووەوە کە هیچکام لە هەنگاوەکانی وی و هەروەها نوووسینەکەی ڕەزا ڕەخشان لە ژێر ناونیشانی “ئێمە یەك خێزانین”، کە ئەوڕۆکە وەك بەڵگەی تاوانباری ئەو لەبەرچاو دەگیردرێت، هەنگاو و کاری تاکەکەسیی ئەو نەبوون و ئەو هیچ جۆرە لێپرسراوەتییەکی تاکەکەسیی لە بەرامبەر ئەو هەنگاوانەدا لە ئەستۆ نییە.

بەڵام دادگەی چاوپێداخشاندنەوەی ئەهواز بەبێ سەرنجدانی یەم بەڵگەنامەیە و گەواهییەکان، شتگەلێکی تری بۆ پەروەندەکەی زیادکرد و ئەوی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە بە ٦ مانگ زیندانی سزا دا.

سایانی باسە، کە بەپێی یاساکانی داد، تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە تەنیا لە بارێکدا دەتوانێت لە دادگە پرسییەکاندا کاری لەسەر بکرێت، کە سکاڵاگەرێکی کەسیی ئەم تۆمەتەی خستبێتە ڕوو. (مادە ٦٩٨ کە پەیوەست بە تۆمەتباری بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە و شێواندنی ڕای گشتییە، دەستنیشانکراو لە یاساکانی سزای ئیسلامیدا باسی لەو شتە کردووە. ویرای هەموو ئەمانە لە مادەی ٧٢٧ یاساکاندا هاتووە، کە ئەم تۆمەتە بێجگە بە سکاڵای سکاڵاگەری کەسیی، بەدواداچوونی لەسەر ناکرێت) لە بارەی ڕەزا ڕەخشان هیچ سکاڵاگەرێکی کەسیی لە ئارادا نەبووە.

ڕەزا ڕەخشان پاش عەلی نەجاتی دووەمین سەرۆکی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی (نیشکر هفت تپە)یە، کە بە سەپاندنی زیندان سزا دراوە. پیش ئەوە ئەندامانی تری لێژنەی بەرێوەبەرایەتی، فەریدونی نیکوفەرد، قوربان عەلیپور، موحەمەد حەیدەری مهر و جلیل ئەحمەدی)یش بە تاوانی چالاکی سەندیکایی هەر یەك ٦ مانگیان لە زینداندا بەسەر بردووە.

سەرچاوەی هەواڵ: http://www.hra-news.org/1389-01-27-05-29-12/5438-1.html

 

êran : şeş mang zîndanî bo reza rexşan leber çalakî sendîkayî

hewallnêrî hrana- beşî 13î dadgey çawpêdaxşandnewey ehwaz, reza rexşan, serokî lêjney berêweberayetî sendîkay (nîşkir hift tpe)î be tometî blawkirdnewey drodelese be 6 mang zîndan szada.

bepêy zanyarî peyamnêran hewallnîrî mafî mrovî êran “hrana” le katêkda em szaye derdeçêt, ke reza rexşan le dadgey seretayîda le jêr tometî bllawkirdnewey drowdelese û şêwandnî ray giştî rizgarî bû bû û be 30 milyon tuman barimte azad krabû.

le katêkda ke tometî bllawkirdnewey drowdelese bo reza rexşan debête hoy szay zîndanîkirdin, pêş ewe lêjney berrêweberayetî sendîka û xêzanekanyan le nameyekî hawbeşda bo dadgey çawpêdaxşandnewe gişt karekanî reza rexşan ke bûnete hoy tawanbarkirdnî, le çwarçêwey erke sendîkayyekanî ewda debînin û eweyan dillnyakirdbuwewe ke hîçkam le hengawekanî wî û herweha nûusînekey reza rexşan le jêr nawnîşanî “ême yek xêzanîn”, ke ewroke wek bellgey tawanbarî ew leberçaw degîrdrêt, hengaw û karî takekesîy ew nebûn û ew hîç core lêprisrawetîyekî takekesîy le beramber ew hengawaneda le esto nîye.

bellam dadgey çawpêdaxşandnewey ehwaz bebê serincdanî yem bellgenameye û gewahîyekan, şitgelêkî trî bo perwendekey zyadkird û ewî be tometî bllawkirdnewey drowdelese be 6 mang zîndanî sza da.

sayanî base, ke bepêy yasakanî dad, tometî bllawkirdnewey drowdelese tenya le barêkda detwanêt le dadge pirsîyekanda karî leser bikrêt, ke skallagerêkî kesîy em tometey xistbête rû. (made 698 ke peywest be tometbarî bllawkirdnewey drowdelese û şêwandnî ray giştîye, destnîşankraw le yasakanî szay îslamîda basî lew şte kirduwe. wîray hemû emane le madey 727 yasakanda hatuwe, ke em tomete bêcge be skallay skallagerî kesîy, bedwadaçûnî leser nakrêt) le barey reza rexşan hîç skallagerêkî kesîy le arada nebuwe.

reza rexşan paş ‘elî necatî duwemîn serokî lêjney berrêweberayetî (nîşkir hift tpe)ye, ke be sepandnî zîndan sza drawe. pîş ewe endamanî trî lêjney berêweberayetî, ferîdunî nîkuferd, qurban ‘elîpur, muhemed heyderî mhir û clîl ehmedî)îş be tawanî çalakî sendîkayî her yek 6 mangyan le zîndanda beser birduwe.

ئێران: کۆبوونەوەی دووبارەی کرێکارانی ڕستنی (خاور)ی ڕەشت

دووبارە کۆبوونەوەی کرێکارانی ڕستنی (خاور)ی ڕەشت

هەواڵنێری هرانابە دوای بەجێنەهێنانی بەڵێنە دراوەکان بە کرێکارانی ڕستنی (خاور)ی ڕەشت، ڕۆژی شەممە ٠٤ی دێسەمبەری ٢٠١٠ ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارەکان لە کاتژیر ٨ی بەیانییەوە بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی و کانەکانی ڕەشت کۆبوونەوە.

بەپێی راپۆرتی کۆمیتەی هەماهەنگی، کرێکارانی ئەو کارخانەیە ماوەی ٩ مانگە هیچ جۆرە موچە (کرێ)یەکیان وەرنەگرتووە، ئەمە لا کاتێکدایە کە خاوەنکار چەندین جار بە بیانووی دانەوەی قەرز و دانی موچەی دواخراوی کرێکارانەوە، توانیویەتی قەرزی گەورە لە بانکەکانی پارێزگەی ڕەشت وەربگرێت و بە هیچ جۆرێك موچەی کرێکارەکانی نەداوە.

کرێکارانی کۆوەبوو، کە زۆر توڕەبوون، ڕایانگەیاند کە چیتر بڕوا بە بەڵێنە دراوەکانی ناکەن و تا وەرگرتنی موچەی دواخراویان درێژە بە کۆبوونەوەکەیان دەدەن.

لەم نێوەدا هەوڵی لێپرسراوانی پارێزگە بۆ رازیکردنی کرێکارەکان بۆ کۆتاییهێنان بە کۆبوونەوەکەیان تا ئێستا بێ سەرەنجام بووە.

سەرچاوە: http://www.hra-news.org/1389-01-27-05-29-12/5502-1.html

 

dûbare kobûnewey krêkaranî ristnî (xawr)î reşt

hewallnêrî hrana- be dway becênehênanî bellêne drawekan be krêkaranî ristnî (xawr)î reşt, rojî şemme 04î dêsemberî 2010 jmareyekî zor le krêkarekan le katjîr 8î beyanîyewe beramber berrêweberayetî pîşesazî û kanekanî reşt kobûnewe.

bepêy raportî komîtey hemahengî, krêkaranî ew karxaneye mawey 9 mange hîç core muçe (krê)yekyan wernegirtuwe, eme la katêkdaye ke xawenkar çendîn car be byanûy danewey qerz û danî muçey dwaxrawî krêkaranewe, twanîwyetî qerzî gewre le bankekanî parêzgey reşt werbigrêt û be hîç corêk muçey krêkarekanî nedawe.

krêkaranî kowebû, ke zor turebûn, rayangeyand ke çîtir birrwa be bellêne drawekanî naken û ta wergirtnî muçey dwaxrawyan drêje be kobûnewekeyan deden.

lem nêweda hewllî lêprisrawanî parêzge bo razîkirdnî krêkarekan bo kotayîhênan be kobûnewekeyan ta êsta bê serencam buwe.