یه‌کێك له ئه‌رکه هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ژورنالیزمی سه‌ربه ده‌سه‌ڵات، شێواندنی راستییه‌کانه و هه‌میشه تۆمار و نیشاندان له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن، که جه‌ماوه‌ری توڕه و ناڕازی په‌لاماری پۆلیسه ئاشتیخوازه‌کانی به‌رده‌م کامێرا نیشان ده‌ده‌ن.

ئه‌م فێڵه له بینه‌ر تا ئه‌و کاته کارایی ده‌بێت، که بینه‌ر وه‌ك که‌سێکی ناده‌ربه‌ست به‌رامبه‌ر وێنه‌کان هه‌ڵوێست وه‌ر بگرێت. به‌ڵام کاتێك که بینه‌ری به سه‌رنج و ڕه‌خنه سه‌یری ئه‌و دیمه‌نانه ده‌کات، که کاناله فه‌رمییه‌کان له درێژه‌ی دهنگوباسهکانیاندا نیشانی ده‌ده‌ن، زۆر به ئاسانی ئه‌وه لای ده‌بێته پرسیار: بۆچ هه‌میشه دیمه‌نه‌کان له‌و باره‌دا ده‌ست پێده‌که‌ن، که پۆلیس فریشته‌ئاسا له‌باری به‌رگریدایه و خۆپیشانده‌ران له په‌لاماردا، له کاتێکدا خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ر له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌یی به‌رامبه‌ر کارکرد و ڕامیارییه‌کانی ده‌سه‌ڵات سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و له کاناڵه‌کانی ده‌سه‌لات و سه‌رولای دسهلاتدا بینیمان، دووباره‌بوونه‌وه‌ی دیمه‌نه شێوێنراوه‌کانی خۆپیشاندانه‌کانی «Okinawa»، «Göteborg» ، «Genua» و … تد بوون، که له‌وێدا سه‌ره‌رای ته‌قه له خۆپیشانده‌ران و کوشتن و بریندارکردن و ده‌ستگیرکردنی به کۆمه‌ڵیان، کامێرای ژورنالیسته‌کانی سه‌رمایه‌داری بێ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی پێشینه‌ی پرسه‌کان و هۆکاره‌کانی ته‌قینه‌وه‌ی خه‌ڵکی وێنه‌ی سوتاندن و شکاندن و په‌لاماری خۆپیشانده‌ران نیشانده‌دات. له «Genua» دیتمان که کامێرا دیمه‌نی په‌لاماری لاوێك نیشان ده‌دات، که دوای ترومبێلی پۆلیس که‌وتووه، که له کاتێکدا راستی ڕووداوه‌که ئه‌وه‌یه، که پۆلیس و ترۆمبێله‌کانیان په‌لاماری خه‌ڵکی ده‌ده‌ن و ئه‌و خۆپیشانده‌ره له هاوه‌ڵه‌کانی داده‌بڕن و ئه‌ویش به‌ره‌نگارییان ده‌بێته‌وه و تڕومبێلی پۆلیسی ئاساییشپارێز ده‌نیشێته ملی و ده‌یکوژێت، له «ئه‌سینا»ی یۆنان، پێرێ پۆلیس ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌کا و مێرمناڵێکی 15 ساڵه ده‌کوژێت و کۆمه‌ڵێك بریندار و ده‌ستگیر ده‌کات، خۆپیشانده‌رانیش وه‌ك کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه، په‌لاماری دارودیواری سه‌رمایه‌داران ده‌ده‌ن و ئالای خۆیان له‌سه‌ر ساختمانه‌کانی ده‌سه‌لات و دارا‌کان به‌رزده‌که‌نه‌وه.
به‌ڵام ئه‌مه هێشتا ته‌واوی پاشبنه‌مای ڕووداوه‌که نییه و له 03ی نۆڤه‌مبه‌ری 2008ه‌وه زیندانیان له سه‌رتاسه‌ری یۆنان دا ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن کردووه؛ هه‌م وه‌ك پشتیوانی له په‌نابه‌رانی زیندانی و هه‌م وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی به سزای زیندانیکردنی هه‌تاهه‌تایی.
/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:”Table Normal”;
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-parent:””;
mso-padding-alt:0in 5.4pt 0in 5.4pt;
mso-para-margin:0in;
mso-para-margin-bottom:.0001pt;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:10.0pt;
font-family:”Times New Roman”;
mso-ansi-language:#0400;
mso-fareast-language:#0400;
mso-bidi-language:#0400;}
له 03ی ئاوگوست و له 27ی ئۆکتۆبه‌ری 2008دا په‌نابه‌ران له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان له به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی دڕندانه‌ی پۆلیس و نه‌بوونی مافی نیشته‌جێبوون و هاوڵاتیبوون، په‌نابه‌ران به هاوپشتی ئه‌نارکیسته‌کانی یۆنان خۆپیشاندان ده‌که‌ن و له‌لایه‌ن پۆلیسی دیموکراته‌کانه‌وه په‌لامار ده‌درێن و له خۆپیساندانهکهی 27ی ئۆکتۆبه‌ردا په‌نابه‌رێکی پاکستانی به‌هۆی ئه‌شکه‌نجه و کوته‌ککاری پۆلیسی یۆنانه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بگاته نه‌خۆشخانه، گیان له‌ده‌ست ده‌دات و چه‌ندینی تریان زینادنی ده‌کرێن.
/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:”Table Normal”;
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-parent:””;
mso-padding-alt:0in 5.4pt 0in 5.4pt;
mso-para-margin:0in;
mso-para-margin-bottom:.0001pt;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:10.0pt;
font-family:”Times New Roman”;
mso-ansi-language:#0400;
mso-fareast-language:#0400;
mso-bidi-language:#0400;}
ئه‌م ڕووداوانه ده‌بنه هۆی شهپۆلخواردنی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی شۆرشگێڕ و تاکو تاکو ئه‌مڕۆ 09ی دێسه‌مبه‌ری 2008 هێشتاکه له ئه‌سینا پایته‌ختی یۆنان خۆپیشاندان و په‌لامار به‌رده‌وامه؛ هاوکات له ولاتی ئیتالیا مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری زیندانیان بۆ کۆتاییهێنان به سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌رده‌وامه؛ له شیکاگۆی ئه‌مه‌ریکا مانگرتنی کارگه‌رانی کارخانه‌یه‌ك به‌ره‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کارخانه‌که هه‌ڵده‌کشێ… ئه‌مه ئه‌و تارماییه‌یه که دووسه‌د ساڵه له‌م وڵاته‌وه بۆ ئه‌و وڵات، له‌م کیشوه‌ره‌وه بۆ ئه‌و کیشوه‌ر هه‌ڕه‌شه له سه‌روه‌ری چینایه‌تی و خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و کاریکرێگرته ده‌کات.
دیمه‌نی خۆپیشاندان و ئاراسته‌ی مانگرتن و خه‌باتی کرێکاری به پێچه‌وانه‌ی شکستی چه‌پ و سۆشیالیزمی ورده‌بۆرژوازی (ده‌سه‌لاتخوازی پارته چه‌په‌کان) و پاگه‌نده‌ی سه‌رکه‌وتنی هه‌تاهه‌تایی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی به ڕه‌هه‌ندێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رو پارت و نه‌ته‌وه و وڵات و .. تد هاتۆته مه‌یدان و ئه‌و په‌یامه به گوێی مرۆڤایه‌تیدا ده‌دات، که ئه‌وه‌ی له ڕوسیه و بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاتیدا تێكشکا، ئه‌زموونێکی سۆشیالیستی نه‌بوو، ئه‌وه‌ی تێكشکا به‌رنامه و ڕامیاری و ئاراسته‌ی ورده‌بۆرژوازییانه‌ی بۆلشه‌ڤیکه‌کان بوو و سێبه‌ری شوومی له‌سه‌ر بزاڤی ئازادیخوازی سۆشیالیسته‌کان ڕه‌وییه‌وه و جارێکی تر ئاڵای سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه (ئه‌نارکیزم) که‌وته‌وه شه‌کان.
ڕاپه‌ڕینی کارگه‌ران و بێکاران و خوێندکاران له یۆنان، په‌یامی شۆڕشی سۆشیالیستییه له هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا، شۆرسێك که پشتئه‌ستوور به ئه‌زموونه‌کانی به‌ر له‌خۆی، له‌بری بانگه‌واز بۆ جێگۆرگێ پێکردنی ده‌سه‌لاتداران و ده‌سه‌ڵاتخوازان، له‌بری سپاردنی بیرکردنه‌وه و چالاکییه‌کان به پارت و ڕێکخراوه ناوه‌ندگه‌راکان، چه‌وساوان فێری بیرکردنه‌وه و بڕیاردان و جێبه‌جێکردن له خواره‌وه‌را بۆ سه‌ره‌وه ده‌کات.
ئه‌مه په‌یامی ئه‌نارکیسته‌کان (سۆشیالیسته ئازادیخوازه‌کان)ی یۆنان بۆ هاوچینه‌کانیان له به‌شه‌کانی دونیادا بوو و هاوکات له زۆربه‌ی شاره‌کانی دونیاوه ڕۆژانه له وه‌ڵام به بانگه‌وازه‌که‌یان، خۆپیشاندانی هاوپشتی ئه‌نجام درا. له کورستان له‌به‌ر لاوازی بزووتنه‌وه‌که به‌هۆی خۆشباوه‌ڕی کارگه‌ران و زه‌حمه‌تکێشان به ناسیونالیزم و ئاییین، پاشڕه‌وی هه‌ڵسوراوانی سۆشیالیست بۆ پارت و گروپه چه‌په‌کان، پشتیوانییه‌کی مه‌یدانی له ئارادا نه‌بوو. هه‌ر ئه‌م نادیاربوونه له زنجیره هاوپشتییهکاندا بۆ ئه‌نارکیستانی یۆنان، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئاوڕ و سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر کارکرد و بڕیاره‌کانی تا ئێستامان.
بۆ ئه‌وه‌ی شوێنپێی ئێمه‌ی چه‌وساوانی کوردزمان، له خه‌باتی نێونه‌ته‌وه‌یدا نادیار نه‌بێت، ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه که سۆشیالیسته ئازادیخوازه‌کان، له تاکگه‌رایی و پرشوبڵاوی بێنه‌ده‌ر و کۆمیته و بنه‌که‌کانیان له گشت شاره‌کانی کوردستان و وڵاتانی تر پێك بهێنن و بیانکه‌نه به‌ردی بناخه‌ی فیدراسیۆنێکی سۆشیالیستی له کوردستان. هه‌روه‌ها کارگه‌ران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له ده‌روه‌ی پارته چه‌په‌کان و یه‌کێتییه زه‌رده‌کان خۆیان ڕێك بخه‌ن و پایه‌کانی بازارئازاد و نه‌زمی نیئۆلیبرالیزمی نوێ له کوردستان بله‌قێنن و وه‌ڵامی سۆشیالیستانه‌ی خۆیان به پرسه کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و ئابوورییه‌کان بده‌نه‌وه. وه‌ڵامی ئه‌نارکیسته‌کان بۆ ئه‌و پڕشوبڵاوییه، هه‌رده‌م خۆبیرکردنه‌وه، خۆبڕیاردان، خۆجێبهجێ کردن، ئه‌مه‌ش واته کاری (خه‌باتی) راسته‌وخۆ له سه‌ندیکا شۆڕشگێڕه‌کاندا، وه‌ك ئه‌وه‌ی که له یۆنان نزیکه‌ی دوو ملیۆن کارگه‌ر بڕیاری مانگرتنی گشتییان دا، ئه‌وه‌ی که کارگه‌ران و لاوانی خۆپیشانده‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ر بنکه‌ی یه‌کێتی گشتی کارگه‌رانی یۆنان (ڕیفۆرمیست)، ده‌یان خوێندنگه و ناوه‌ندی راهێناندا گرت، ئه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نیا باردودۆخی شاره‌کانی یۆنانیان شڵه‌ژاند، به‌ڵکو بۆ نزیکه‌ی 3ی هه‌فته سۆشیالیسته‌کانی جیهانیان هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌کان!