هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی
بەشی چوارەم
به‌ڵکو بۆئه‌وه‌یه به‌شدارییه‌ک بکه‌ین له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هێمنانه‌و دیموکراسیانه بۆ ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌زموونی حوکمڕانی له هه‌رێمدا تووشیبووه. ل٩
چاره‌سه‌ری هێمنانه کامه‌یه و مه‌به‌ست له چییه؟ به‌رداشتی من له‌و شێوه گۆڕانه، که نووسه‌ران ده‌یخوازن و له سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کاریان بۆ کرد و ئه‌م به‌رنامه‌یان بۆ داڕشت، گۆڕانە له سه‌ره‌وه و به لوتف و به‌زه‌یی ڕامکارانی ڕێفۆرمخواز و فیلۆسۆفانی مرۆڤدۆست، نەك گۆڕانێك کە دواجار دەبێتە گۆڕانی کۆمەڵایەتی و ڕزگاربوونی کۆمەلگە.
ئه‌گه‌ر به کورتی ڕۆڵ و کارکردی ئه‌م نووسه‌رانه دیاری بکه‌ین، ده‌کاته دڵنه‌رمکردنی ده‌سه‌ڵاتداران و له خه‌و ڕاچڵه‌کاندنیان یا هاندانی خه‌ڵك بووه بۆ ده‌نگدان به لیستێك. ئایا نووسه‌رانی ده‌سه‌ڵاتیش که به فه‌رمی ئه‌وه پیشه‌یانه، بێجگه له‌مه هیچیتریان کردووه؟
“دێمۆکراسییانه” کامه‌یه و تکایه نموونه‌یه‌کی خوازراو؟ کامه دێمۆکراسی و له‌سه‌ر ده‌ست و کارکردی کێ؟ ئه‌و دێمۆکراسییه پشت به کامه شێواز و میکانیزم ده‌به‌ستێت، تاکو فیلته‌ر بۆ سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه یا په‌روه‌رده‌کردنی دزێکیدروست بکات؟
کامە چارەسەر، چاره‌سه‌ری قه‌یرانێك، که ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایی له هه‌رێمی کوردستاندا تووشیبووه، یا هاوخه‌باتی و هاوسه‌نگه‌ری قوربانیانی ئه‌و فه‌رمانڕه‌واییه بۆ چارەسەری گرفتەکانیان؟ Continue reading چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی /4