نوسینی Jean-Jacques GANDINI:
نه‌ستۆر ماخنۆ یه‌کێکه له که‌سایه‌تیه نمونه‌ییه‌کانی مێژووی شۆڕشگێڕی که بۆ باسکردنی ڕه‌وتی ژیانی، ده‌بێ له ته‌کنیکی نواندنی داستان سوود وه‌ربگیرێت. که‌واته با به‌خاتری ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه له مێژوو سوپاسی فرانسوا هوبورژه 1 بکه‌ین. که کارێکی باشی له‌مه‌ڕ بزوتنه‌وه‌ی یاخیانه‌ی ئه‌نارکیستی ئۆکرانیا له‌نێوان ساڵانی 1918 تاوه‌کو 1921 نوسیووه، بزوتنه‌وه‌یه‌ك که نه‌ناسراو بوو و تا ماوه‌یه‌کی زۆر وێناکردنێکی ئاوه‌ژوو له‌باره‌یه‌وه ده‌خرایه ڕوو. گوندنشینانی ئۆکرانی به‌تایبه‌ت له باشوری وڵات، به ملنه‌دان به‌هه‌لومه‌رجی ڕێکه‌وتننامه‌ی برێست – لیتۆڤسك، «Brest Litovsk »ی مارسی 1918 له پاریس به‌سترا، که تێیدا بۆلشه‌ڤیکه تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه‌کان ئۆکرانیایان به ئیمپراتۆری نه‌مساوی – ئاڵمانی به‌خشی، جوتیارانی ئۆکرانی له چوارچێوه‌ی سوپایه‌کی پارتیزاندا کۆبوونه‌وه و له‌نێو خۆیاندا که‌سێکیان به فه‌رمانده‌ی سوپا هه‌ڵبژارد.
نه‌ستۆر ماخنۆ نه‌ك ته‌نیا نیشانی‌دا که ستراتیژی داڕێژه‌رێکی بێهاوتایه، به‌ڵکو له هێزێك که له باوه‌ڕه «ئه‌نارکیستی»یه‌کانی خۆی وه‌ریده‌گرت، توانی سیسته‌می زه‌وی دابه‌شکردن و یاسای بنه‌ڕه‌تی سۆڤیه‌ته‌کان پیاده‌کات. له‌م یاسایه‌دا، سۆڤیه‌ته‌کان له ڕێوشوێنی کۆمه‌له ئازاده فیدراڵیه‌کان به‌هره‌مه‌ند بوون. له‌به‌ر ئه‌وه، پاش ڕێکه‌وتنامه‌ی ئاشتی 11 نۆڤه‌مبه‌ری 1918 ئه‌و له‌گه‌ڵ هیزه میللیگهراکانی سیمۆن پێتلیۆورا «Simon Petlioura» و پاشان له‌گه‌ڵ ڕوسه سپیه‌کان به فه‌رمانده‌یی ئانتۆن دێنیکین«Anton Denikine» که له‌ژێر پشتیوانی هێزه هاوپه‌یمانه‌کانی فه‌رانسه – بریتانی دا بوون که‌وته شه‌ڕ و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه؛ هێزه هاوپه‌یمانه‌کان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون که به هه‌ر نرخێك بووه به‌ر به گه‌شه‌ی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه به‌ره‌و ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتی بگرن.
سوپای پارتیزانی ماخنۆ له‌پاڵ پاراستنی پایه وئامانجه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ سوپای سوور دا ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی له‌دژی دوژمنی هاوبه‌شیان ئیمزاکرد، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن سوپای سووره‌وه دژه‌خونی له‌م سوپا پارتیزانه کرا و بزوتنه‌وه‌که له‌نێوبرا. له ڕوانگه‌ی «ترۆتسکی»یه‌وه، ئه‌م سوپایه ته‌نیا ” یاخیبونێك بوو له‌ژێر ئه‌م ناوه پۆشراوهدا که هه‌وڵی ده‌دا حکومه‌تی بۆرژوازی له‌به‌رژه‌وه‌ندی کۆلاکه‌کان بگه‌یێنێته ده‌سه‌ڵات.” (کۆلاك به جوتیاره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی پێش شۆڕشی ڕوسیه ده‌وترا). به‌ڵام له ڕاستیدا، لایه‌نگرانی حکومه‌تی تا‌کپارتی به‌رگه‌ی هێنانه‌دی به‌کرده‌وه‌ی دروشمه‌کانی سه‌ربه‌خۆیی و دیموکراسی ڕاسته‌وخۆیان نه‌ده‌گرت. ماخنۆ که له‌دوی ده‌گه‌ڕان له ئۆگوستی 1921دا ناچاربوو مه‌یدانی خه‌بات به‌جێهێڵێ و له وڵاتی ڕۆمانیا ببێته په‌نابه‌ر؛ دواتر له ساڵی 1925دا چووه پاریس، ماوه‌یه‌ك له شیرکه‌تی ڕینۆ ده‌ستی به‌کارکردن کردوو و سه‌ره‌نجام له‌بارێکدا که به‌ڕاده‌یه‌ك له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه له‌بیرکرابوو له جولای 1934دا به‌کارایی نه‌خۆشی سیل مرد.
ئه‌گه‌ر وی دوو ساڵی‌تر زیندوو بمایه، ده‌یتوانی ڕۆژه‌کانی شۆڕشگێڕی له جولای 1936دا ببینێ، ڕۆژانێك که خه‌ڵکی ئه‌سپانیا له بارێک‌دا که له‌لایه‌ن خه‌باتگێڕانی ئه‌نارکیست، سۆشیالیست و مارکسیسته‌کانه‌وه پشتیوانیان لێده‌کرا، ده‌سته ده‌سته ده‌ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و کوده‌تای دژی ده‌وڵه‌تی کۆمارییان تێکشکاند، کوده‌تایه‌ك که به ڕاگه‌یاندنێك (Pronuncimento) له‌لایه‌ن ژه‌نراڵ فرانکۆ وه ئه‌نجام درا، ئه‌م بزوتنه‌ی خه‌ڵك به‌خێرایی بووه هۆی ڕوخانی سیسته‌می زاڵ.
هانس ئێریش کامینسکی «Hans Erich Kaminsky » 2 ده‌که‌وێته لێکۆڵینه‌وه ئه‌وه‌ی، که له شاره گچکه‌کان و دێهاته‌کانی «کاتا‌لۆنیا» شۆڕش چ شێوه‌یه‌کی به‌خۆوه‌گرت: پاڵپشتی کۆمیته شۆڕشگێڕه‌کان به‌زۆری له‌لایه‌ن ئه‌نارکیسته سه‌ندیکالیسته‌کانه‌وه بوو. فێلیکس کاراسکوێر 3«Felix Carras quer »یش به‌سه‌رهاتی ڕاسته‌وخۆ له‌مه‌ڕ ڕێکخستنی کۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه کشتکاریه‌کان له‌لایه‌ن وه‌رزێرانی «ئاراگۆن»ه‌وه بۆمان ده‌گێڕێته‌وه، وهرزێرانێك که پێشڕه‌وانی کۆمه‌ڵگه‌ی بێ چێن بوون. سێدریك دوپۆن 4«Cédric Dupon»یش به نۆره‌ی خۆی وه‌بیرمان دێنێته‌وه که ئه‌م شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه ته‌نیا له‌سنوری پێشه‌سازی و کشتوکاڵدا نەگیرسایهوه، به‌ڵکو مه‌یدانگه‌لی وه‌ك گواستنه‌وه و بارکردن، خزمه‌تگوزاری، نه‌خۆشخانه‌کان، په‌روه‌رده و فێرکردن، سینه‌ما و هیتریشی گرته‌وه و به‌ربڵاویان ته‌نیا له ناوجه‌ی کاتا‌لۆنیا و ئاراگۆنی سنوردار نه‌بوو.
به‌ڵام له مانگه‌کانی ئایار و جونی 1937دا شۆڕشی ئه‌سپانیا به‌ده‌ستی ستالینیسته‌کان له‌پشته‌وه خه‌نجه‌ری لێدرا. پارتی کۆمونیستی ئه‌سپانیا که له جولای 1936دا که‌مایه‌تیه‌کی زۆر بچووکی پێکده‌هێنا، به پشتبه‌ستن به چینی ورده‌بۆرژوازی له ناوخۆ و یه‌کێتی سۆڤیه‌تی له ده‌ره‌وه، به‌ره‌به‌ره ده‌سه‌ڵات و گرنگی خۆی زیادکرد. ئه‌مه له کاتێکدایه که سه‌ره‌ڕای یارمه‌تییه فراوانه‌کانی ئاڵمانی نازی و ئیتالیای فاشیشت بۆ لایه‌نگرانی فرانکۆ، هێزه‌کانی فه‌ره‌نسه – بریتانی له‌هه‌ر جۆره خۆتێوهردانێك خۆیان لادا.
خۆزێ فێرگۆ « José Fergo» له دواین ژماره‌ی «Contretemps»دا 5 به بۆنه‌ی وه‌رگێڕانی په‌رتوکی «Spain betyard»6 به زمانی ئه‌سپانی، ئامانجی دوو لایه‌نه‌ی ستالین به شێوازێکی سه‌رنجڕاکێش لێکده‌داته‌وه: ئامانجی یه‌که‌م ئه‌وه بوو که به‌هه‌ر ئامرازێکی گونجاو به‌ر به گه‌شه‌ی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی بگرێت و جۆرێك له دیموکراسی گه‌لی دارێژێ که به‌ته‌واوی وابه‌سته به‌و «ستالین» بێت و ئه‌نجامی وه‌ها ئامانجگه‌لێك ده‌زانین… شیاوی وتنه که په‌رتوکی « Spain betyard»، له‌لایه‌ن ماری هابێرت «Mary Habert»، ڕۆڵاند ڕادسۆن «Roland Radson » و گرێگۆری سێڤاستیانۆڤ « Gregory Sevastianov»یه‌وه نوسراوه و پشتیهستوره به دواین ئه‌رشیڤه‌کان که تایبه‌تن به شه‌ڕی نێوخۆی ئه‌سپانیاوه و هه‌نووکه له مۆسکۆ دستی هه‌موانی پێڕاده‌گا.
سه‌رچاوه‌کان:
١. Makhno: شukraine libertaire ١٩١٨ . ١٩٢١, Editions Libertaire et du Monde دو به‌رگ، ٧٠ لاپه‌ڕه، هه‌ر به‌رگێک ١٠ يۆرۆ Libertaire Paris, ٢٠٠٢.
٢.Ceux de Barcelon, Allia,Paris , ٢٠٠٣ ١٩٠لاپهڕه، ١٨ يۆرۆ
٣. Les Collectivités,ďAragon:Espagne ٣٦–٣٩ . Ed.CNT-RR,paris,٢٠٠٣,٢٩٢ لاپه‌ڕه، ١٢ يۆرۆ
٤. Ils ont osé! Edition du Monde Libertaire Paris,٢٠٠٢. ٤٠٨ لاپه‌ڕه، ١٥ يۆرۆ
٥ . A Contretemp,n ١١, mars ٢٠٠٣, c/oF.٥٥ Gomez ٥٥. rue des Prairies, ٧٥٠٢٠ . Paris
٦. España Traicionada : Stalin y la guerra Civil, Planta, ٢٠٠٢, ٦٢٨ لاپه‌ڕه Spain Betrayed, Yale University Press, . ٢٠٠١
* ئه‌م وتاره له وێبلاگی http://hezhean.kurdblogger.com وه‌رگیراوه.