با، هه‌رگیز، هیچ پرسیارێك وه‌كوو بابه‌تێكی یه‌كجاره‌كی و ته‌واو وه‌رنه‌گرین و ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌یكه دوایین باس و لێدوانی خۆشمان هه‌ڵسه‌نگاند و پێیداچووینه‌وه و كۆتاییمان پێهێنا، بتوانین ئه‌گه‌ر پێویست بێت جارێكی تریش به شێنه‌یی، به پێكه‌نین و قسه‌ی خۆش ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه.
وه‌ره با ئێمه په‌یامنێرانی دینێكی نوێ نه‌بین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م دینه، دینی مه‌نتیق، دینی عه‌قڵێكی ته‌واو بێت.”
به‌شێك له نامه‌ی پییه‌ر پرۆدۆ‌ن* بۆ كارڵ ماركس سه‌باره‌ت به كاری هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌رت و مه‌رجانه‌ش كه پرۆدۆ‌ن له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا له‌گه‌ڵ ماركسدا باسیان لێوه‌ده‌كات.
وه‌ره به ته‌واوی توانا بۆ دۆزینه‌وه‌ی یاساكانی كۆمه‌ڵگا پێكه‌وه كار و ڕاوێژ بكه‌ین، به‌م چه‌شنه كه ئه‌م یاسایه له كۆمه‌ڵگادا كار ده‌كات، واته باشترین شێوازێك كه ده‌كرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وان بیگرینه به‌ر.
به‌ڵام، بۆ خاتری خوا، دوای ئه‌وه‌یكه گشت به‌سته‌ڵه‌كه فكرییه‌كانمان وه‌لانان، ڕێگا مه‌ده ئه‌وه‌یكه هه‌وڵمان بۆی دا‌و و پێی گه‌یشتین، بیڕوڕا و تێڕوانینێكی تر به سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنین و ده‌رخواردیان بده‌ین …. من له قووڵایی دڵمه‌وه ڕێز له بیروڕای تۆ ده‌گرم كه ده‌خوازی ته‌واوی تێڕوانینه جۆراوجۆره‌كان لێكبده‌یه‌وه و ڕوونیان بكه‌یه‌وه.
با، له كردار و ڕه‌فتاردا، باش و مێهره‌بان بین. ڕێگا بده نموونه‌یه‌ك له پێكه‌وه هه‌ڵكردنی (تۆلێرانس) وشیارانه و دووربینانه به جیهان نیشان بده‌ین.
ته‌نیا به‌و مه‌به‌سته كه ئێمه له سه‌روی جووڵانه‌وه‌یه‌كی نوێین. وه‌ره با ئێمه خۆمان وا نیشان نه‌ده‌ین كه ته‌حه‌مولی كه‌س ناكه‌ین.
وه‌ره با ئێمه په‌یامنێرانی دینێكی نوێ نه‌بین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م دینه، دینی مه‌نتیق، دینی عه‌قڵێكی ته‌واو بێت.
وه‌ره هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌خێر هاتن بكه‌ین و به باوه‌شێكی ئاوه‌ڵا وه‌ریبگرین و هه‌ر چه‌شنه بایكۆت، ڕیزپه‌ڕیی (استثناء) و وشكه‌سۆفیه‌تی مه‌حكوم بكه‌ین.
با، هه‌رگیز، هیچ پرسیارێك وه‌كوو بابه‌تێكی یه‌كجاره‌كی و ته‌واو وه‌رنه‌گرین و ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌یكه دوایین باس و لێدوانی خۆشمان هه‌ڵسه‌نگاند و پێیداچووینه‌وه و كۆتاییمان پێهێنا، بتوانین ئه‌گه‌ر پێویست بێت جارێكی تریش به شێنه‌یی، به پێكه‌نین و قسه‌ی خۆش ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه.
به پێی مه‌رجێكی وا، به‌خۆشییه‌كی ته‌واوه‌وه، له كۆڕی ئێوه‌دا به‌شدار ده‌بم. ئه‌گینا، به‌شدار نابم.”
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: قه‌ره‌نی قادری 2004.07.18
* پییه‌ر پرۆدۆ‌ن (Pierre Proudhon (1809-1865
سه‌رچاوه: كتێبی ـ بزرگان اقتصاد (The Worldly Philosophers)
نووسه‌ر: R. L. Heilbrone
تێبینی ئه‌م بابه‌ته له سایتی کوردستان پرێس وه‌رگیراوه.