هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی/ بەشی حه‌ڤده‌هه‌م
سیستمێکی ته‌واو مۆدێرن‌و دیموکرات وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤ هه‌ڵنه‌بژێرێت، جێگای گومانه. ل٤٦
من نازانم نووسه‌ران چۆن له واتای “مۆدێرن” ده‌گه‌ن؟ مه‌گه‌ر مۆدێرن به واتای هاوچه‌رخه‌که‌ی لای خۆمان نایێت؟ ئایا هه‌ر شتێك هاوچه‌رخ بێت، ده‌توانێت دروست و ڕەوا بێت؟ به‌م پێوه‌ره بێت، مه‌گه‌ر وه‌ك سه‌رمایه‌داری، کۆیلایه‌تی له کاتی خۆیدا مۆدێرن و ده‌ره‌به‌گایه‌تی له کاتی خۆدا مۆدێرن نه‌بوون، ئایا ده‌کرێت له‌به‌ر مۆدێرنبوونیان له‌و کاتانه‌دا، ڕه‌وا بووبن و ڕەوایان دابنێن؟ هه‌ر به‌و پێوه‌ره ئایا ئایینه‌کان، کوشتوبڕی خێڵه‌کان، جه‌نگه‌کان و کۆمه‌ڵکوژی و جینۆسایدکردنی خەڵکە بومییەکانی ئوسترالیا و ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ده‌ستی سپیپێسته مۆدێرنه‌کان، دێمۆکراسی و ڕه‌وا بوون؟!
نووسه‌ران خۆیان له‌وه گیڵ ده‌که‌ن، مۆدێربوونی کۆمه‌ڵگه پاشکۆکان لە سایەی دێمۆکراسییەکەی ئەمەریکا و ئەوروپادا بە واتای گونجاندنی دوا داهێنانی ته‌کنۆلۆژیا له نێو خێڵه‌کاندا تا ئه‌وێنده‌رێ که زیانی بۆ په‌زه‌کانی سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵات ناگەرێته‌وە، دەگەیێنێت و دیسانەوە داهێنانەکان وەك ئەوەی کە لە پێناویدا سەریانهەڵداوە، دەکەونەوە خزمەت کۆنەپەرستی!
مۆدێرنبوونی کۆمەڵگەکان پێویستە بە واتای ڕزگاربوونیان لە پاشکۆیەتی ئیمپریالیزم بێت، چونکە تەنیا لە سایەی سەربەخۆییدایە، کە کۆمەڵگە توانای پێشکەوتن و لە گۆڕنانی پێکهاتە کۆنەکانی وەك خێڵ و سەرکوتگەری ئایینی و … تد هەیە و لەوێدایە، کە داهێنانەکان دەکەونە خزمەت کۆمەڵگە مۆدێرنەکانەوە. بەڵام نووسەران لە ئاستی داگیرکاری دێمۆکراسییانەی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی ئەوروپیدا زمانیان لە گۆ کەوتووە و لە ڕوانگەی بۆرجوازی کورد و ناسیونالیزمی سەراپاگیر و دەسەڵاتخوازەوە ئامادەیی هێزەکانی داگیرگەر لە عیراق و ناوچەکەدا دخوێننەوە. دەکرێت نووسەران ئەو ئەرکە بدەنە بەرخۆیان و بۆ ئێمەی ڕوون بکەنەوە، کە سیستەمی تەواو مۆدێرن و دێمۆکرات کامەیە و چییە و مەرجەکانی کامانەن؟ خودی دێمۆکراسی چییە و کامە دێمۆکراسی؟
ئه‌مڕۆ له هه‌ر کات ئاشکراتر ده‌بینین که حیزبه‌کانی ئێمه نایانه‌وێت بکه‌رێکی سیاسی چالاکبن، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت “حیزبی قائد” بن. ل٤٦
من نازانم نووسه‌ران چۆن له واتای “بکه‌ر” ده‌گه‌ن یا “بکه‌ر” له‌لای ئه‌وان چ سه‌رسوڕهێنه‌رێکی سه‌رنجڕاکیشه. ئه‌گه‌ر پارتی سه‌رکرده و ده‌سه‌ڵاتی سه‌راپاگیر بکه‌ری ڕامیاریی چالاك نه‌بن، ئیتر ده‌بێت پارتی چالاك کامه بێت یا چالاکی چ بگه‌یێنێت؟
ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر به وردی سه‌رنجی ئه‌م ده‌سته‌واژانه بدات، ده‌بینێت، که به ده‌رهاویشتنیان له په‌ره‌گرافه‌که‌دا هیچ لاسه‌نگی یا که‌می و ناته‌واوییه‌ك له واتای په‌ره‌گرافه‌که‌دا دروست ناکه‌ن. چونکه نووسه‌ران ته‌نیا ویستوویانه به چواران به‌رنامه‌یه‌کی “١٠٠” لاپه‌ڕه‌یی گه‌وره‌تر له به‌رنامه‌ی پارته‌کانی دیکه بۆ لیستی کۆمپانیای وشه ئاماده بکه‌ن و له‌چاپدانیشی له شێوه‌ی په‌یڕه‌وپرۆگرامی پارتیی و په‌رتووکۆکه‌ی گیرفانی هه‌مان مه‌به‌ستی له پشته‌وه‌یه.
٢– کاراکته‌ری سیاسی کوردی و شێوه‌ی دروستبوونی
سیاسی کورد تا ئێستا که‌سێکه، یا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له باوه‌شی خێڵ‌و بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه هاتۆته‌ده‌رێ، یا دوای گه‌وره‌بوونی له حیزب‌دا ڕایده‌گرن، یا ده‌بێت سه‌رۆک بیخاته بنباڵی خۆیه‌وه‌و شوناسی سیاسه‌تمه‌داری پێببه‌خشێت. ل٤٨
نووسه‌ران خه‌ریکن به‌ته‌نیشت شتیک‌دا تێده‌په‌ڕن، که ڕه‌چه‌ڵه‌كی کۆن و به‌سه‌رچووی شتێکه، که ئه‌وڕۆکه ڕۆڵی گیانیی خێڵی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك ده‌گێڕێت. ئه‌وان په‌نجه ده‌خه‌نه سه‌ر شتێك، به‌ڵام به ڕاگوزه‌ر و به‌بێ تێڕامان له دیوه هاوبه‌شه‌کانی ئه‌و شته و پارت تێده‌په‌ڕن.
خێڵ، ئه‌و شته‌یه که نووسه‌ران زۆر به خێرایی به‌لایدا گوزه‌ر ده‌که‌ن. به بڕوای من به‌بێ خوێندنه‌وه و دیاریکردنی جوگرافیای خێلایه‌تی له هه‌رێمی کوردستاندا ناتوانین له‌و شتانه تێبگه‌ین که نووسه‌ران ورده‌گیری (نه‌ك ڕه‌خنه) ئاراسته ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر چڕبوونه‌ه‌ی ڕۆڵی پارت و جه‌ماوه‌ریبوونی و چه‌قبه‌ستی باشتر و ملکه‌چی و دڕندایه‌تی و ته‌نانه‌ت سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕه ناوخۆییه‌کان له ١٩٦٦-١٩٩٨ بکۆڵینه‌وه، ده‌بینین ئه‌و ناوچانه‌ی که قۆناخی خێڵایه‌تیدا تێپه‌ڕیوون ، پارت تیایاندا بێڕۊقیب، گشتگیر و قومانده‌یه، به واتایه‌کی دیکه پارت ڕۆڵی گیانیی مۆدێرنی خێڵ ده‌گرێته خۆی، بۆ نموونه (پ‌د‌ک) له ناوچه‌ی بارزان و خێڵه‌کانی ده‌وروبه‌ریدا، (ینک) له ناوچه‌کانی سۆراندا، ئه‌و ناوچانه‌ی که پاشماوه‌کانی خێڵ تیایاندا به‌هێزه، پارتی بێچه‌ندوچوونن و له باوانه‌وه بۆ نه‌وه به‌هێز و به‌هێزتر ده‌گوێزێته‌وه و پارت و سه‌رۆکی پارت وه‌ك گیانی شه‌ڕانی خێڵ و دێوه‌زمه‌ی ده‌مارگیری خێڵ له کۆڵی تاکه نیشته‌جێبووه‌کانی خێڵ له شاره‌کاندا نابێته‌وه و له‌وێش ڕێکیان ده‌خاته‌وه.
ئه‌مه نیشانه‌ی نه‌زانی و نه‌خوێنده‌واری نییه، به‌ڵکو ته‌بایی و وێکهاتنه‌وه‌ی پارتایه‌تییه له‌ته‌ك گیان و سروشتی خێڵایه‌تیدا، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایکردووه، که کوڕانی سه‌رۆکخێڵ زۆر به ئاسانی بۆ مانه‌وه‌ی ڕێوشوێنی ئابوورریی و ڕامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تییان بچنه ژێر باری پاشڕه‌وی و هاوخه‌باتی ورده‌بۆرجوازی ڕامیارکاری شاری. هه‌ر ئه‌و هاوبه‌رژه‌وه‌ندیی و لێکچوونه‌یه وا ده‌کات، که ئۆپۆزسیۆنی ڕیفۆرمیستی ٢٠١٠ی ورده‌بۆرجوازیانی خوێنده‌وار و ڕامیارانی ناسراو به لیستی گۆڕان، نه‌توانن دیوه‌خان ڕه‌تبکه‌نه‌وه و مه‌لا و شێخ و به‌گه‌کان له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خۆیان دانه‌نێن، وه‌ک ئه‌وه‌ی که دیتمان لیستی کۆمپانیای وشه، بۆ ڕاکێشانی هێزه بنه‌ڕه‌تییه‌که‌ی کە تاکی خێڵه‌کییه، ناچار ده‌ستی به چمکی عه‌بای پیاوه ئایینییه‌کان و پشتوێنی سه‌رۆکخێڵ و سه‌رۆک (أفواج الخفیفة)کانه‌وه گرت و به دڵنیاکردنه‌وه‌یان له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییان له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وانیش تاکه گوێرایه‌ڵه‌کانی خێڵ بۆ به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌نگدان به‌ڕێ بکه‌ن، سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی تاکه یاخییه‌کان له خێڵ، کرانه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌ك ورده‌گیری له پارت ده‌یخه‌نه به‌رنامه‌وه، بۆ پارت ڕۆڵی ڕیشه‌یی و بنه‌وانی پێکهاته‌کانی ده‌بینن، ئه‌گه‌ر چی له ئه‌وروپا خێڵ بووه‌ته واژه‌یه‌کی نێو فه‌رهه‌نگه‌کان، به‌ڵام هه‌مان گیانی خێڵئاسایی ئه‌ندامانی پارته‌کان ده‌کێشێته پای ده‌نگدان، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی خۆیان، چونکه ده‌نگدانی تاك ته‌نیا ڕکه‌به‌ری خێڵی به‌رامبه‌ر (پارت) و شانازی بردنه‌وه‌ی پارته‌که‌یه‌تی به‌س. ئه‌گه‌ر وا نه‌بووایه، چۆن کرێکارێك ده‌نگ به پارتێك ده‌دات، که ڕۆژانه هه‌وڵی که‌نارخستنی یه‌کێتییه کرێکارییه‌کان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کان ده‌دات؟ ئه‌گه‌ر پارت ڕۆڵی خێڵی مۆدێرن نابینێت و لایه‌نگری ئه‌ندامان و ده‌نگده‌رانی پارت، هه‌مان ملکه‌چی و نه‌بینینی که‌توار نه‌بووایه، پاش سه‌د و ئه‌وه‌نده ساڵ هێشتاکه تاکه‌کان له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و ئوسترالیا و که‌نه‌دا، ملیان به جێ‌گۆرکێی خراپ و خراپتر نه‌ده‌دا و بۆ جارێك به‌خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی گه‌مه‌ی پارله‌مان و پارتبازی، بیریان له ڕێگه‌یه‌کی دیکه ده‌کرده‌وه. ئه‌وه‌ی که زیاتر له سه‌د ساڵه له ئه‌مه‌ریکا ده‌نگده‌ران کۆماری به دێمۆکرات و دێمۆکرات به کۆماری ده‌گۆڕنه‌وه، نیشانه‌ی هه‌مان پابه‌ندیی تاکی ئه‌ندام و لایه‌نگری پارته، که تاکی خێله‌کی بۆ سه‌رۆکخێڵ و سه‌روه‌ری سه‌رانیان هه‌یه‌تی!
به کورتی پارت خێڵی شار و سه‌رمایه‌دارییه، ئه‌گه‌ر پارت بیتوانیایه ڕۆڵیکی دژی سته‌مکاری بگڕێت، ئه‌وا له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی بۆرجوازی و پارله‌مان و یاسا په‌سه‌ندکراوه‌کانی بواری پارتگه‌لێك (چه‌په‌کان) نه‌ده‌درا، که پاگه‌نده‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆرجوازی و پارله‌مانه‌که‌ی ده‌که‌ن!ئه‌گه‌ر پارت وه‌ك خێڵ دابه‌شگه‌ر و له‌یه‌كدابڕی تاکی چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه بنده‌سته‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر گروپی دژبه‌یه‌ك نه‌بووایه، لایه‌نی که‌م ئه‌و پارتانه‌ی که پاگه‌نده‌ی ئۆپۆزسیۆنی و دژه سه‌رمایه‌داریبوون ده‌که‌ن، ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان وه‌ك ئه‌ندام و لایه‌نگرانی سه‌ندیکا و یه‌کێتییه سه‌ربه‌خۆکان ڕووبه‌ڕووی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی داواکاری کار و ده‌رکردن و ناچارکردن به وازهێنان له‌پارته‌کانیان ده‌بوون. به‌ڵام که‌توار وێنه‌یه‌کی ترمان نیشان ده‌دات، به پێچه‌وانه‌وه نه‌ك پارت نه‌خوازراو نییه، نه‌ك دژی ڕه‌وتی مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی ناوه‌ستێته‌وه، به‌ڵکو له سامان و داهات و باجی خه‌ڵکی کارگه‌ر و فه‌رمانبه‌ر و خزمه‌تگوزار، بودجه و موچه و مانگانه‌ی خه‌یاڵی و مفت بۆ پارت به‌گشتی و ئه‌ندامانی باڵای پارت و ڕامکارانی ناوپارله‌مان و ناوچه‌کان، چه‌ند موچه‌یه‌کیان به‌رده‌که‌وێت، ئه‌مه له کاتێکدا که ڕۆژانه له کرێی کرێکاران و موچه‌ی خانه‌نشینان و بیمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان که‌م ده‌کرێته‌وه. زیندووترین نموونه له‌م ساته‌دا که ئه‌م دێرانه ده‌نووسم [ له وڵاتی ئاڵمان که یه‌کێك له نووسه‌ران تێیدا ده‌ژی ، ده‌زانێت که‌سێك که بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی (سۆشیال) وه‌ربگرێت، چ ده‌ردیسه‌رییه‌کی تووش ده‌بێت تا خۆی له کار بدزێته‌وه و له‌ولاوه کارێکی بێ باج (ڕه‌ش) بکات] سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی چه‌پ (Klaus Ernst)، که له باڵی چه‌پی سۆشیال-دێمۆکرات و پارتی سۆشیالیستی ئاڵمان و ترۆتسکیسته‌کان (SAV) پێکهاتووه، ده‌رکه‌وت که مانگانه (٧,٦٦٨) یۆرۆ وه‌ك ئه‌ندام پارله‌مان، (٣,٥٠٠) یۆرۆ وه‌ك سکرتێری یەکەمی پارت و (١،٩١٣) یۆرۆ وەك ئەندام فراکسیۆن له پارله‌ماندا وەردەگرێت، کە سەرجەم دەکاتە (١٣,٠٨١) هه‌زار یۆرۆ، ئەمە بێجگە لەوەی کە هه‌زار و ورده‌یه‌ك یۆرۆ له ئابوونه‌ی ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی به‌رده‌که‌وێت. ئه‌مه موچه‌ی ته‌وه‌زه‌لێکه، که ته‌نیا کاری چه‌نه‌بازی ناوپارله‌مانه و له پارله‌مانه‌وه مژده‌ی سۆشیالیزم په‌خشده‌کات و ڕه‌خنه‌ی له پارته‌کانی دیکه هه‌یه، که‌چی له به‌رامبه‌ردا ڕۆژانه له سایەی هەمان پارلەماندا لە بیمه و خزمه‌تگوزارییە دەرمانی و کۆمەڵایەتییەکان و کرێی کرێکاران و موچه‌ی خانه‌نشینان و خەرجی بواری په‌روه‌رده و فێرکردن که‌م ده‌کرێته‌وه!
دواجار له‌وانه‌یه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ناڕۆشنی هه‌موولایه‌کمان له‌نێوبه‌رێت؛ تۆ بلێی بۆرجوایانی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رمایه‌داران ئه‌وه‌نده گێل بن، که موچه و بودجه‌ی وه‌ها زۆر بۆ نه‌یارانی خۆیان دابین بکه‌ن، که به‌ته‌مان له پارله‌مانه‌وه جاری له‌ناوبردنی پارلمان و سه‌رمایه‌داری بده‌ن؟ ئەگەر نا، ئەدی چۆن ئەو هەمووە هەزارانە بۆ پارتە نەیارەکانی، کە پاگەندەی ڕوخاندنی دەکەن، تەرخان دەکات؟
ورده‌گیری نووسه‌ران له ڕامیاران و پارته ڕامیاره‌کان و سه‌رۆکان، ته‌نیا ده‌توانێت له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی بۆرجوازی و تۆکمه‌کردنیدا بێت، هه‌ڵبه‌ته به‌بێ تۆخکردنه‌وه‌ی پاگه‌نده‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری و ڕامیاری نه‌ته‌وه‌یی. چونکه ئه‌مه‌یان ته‌نیا یه‌کێکه له درۆ پیرۆزه‌کانی ناسیونالیزم و له دونیای که‌تواریی نیئۆلیبرالیزم و جیهانگیری بازارئازاددا ئه‌فسانه‌بافییه و خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکییه بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات، له‌ولاشه‌وه تۆخکرنه‌وه‌ی پاگه‌نده‌کانی ئابووری و ڕامیاری سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی تا ئاستی بزاڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ کۆمپانییه جیهانلووشه‌کان که به‌سه‌رنووکی ڕۆکێته ژیره‌کانه‌وه ڕزگارییان بۆ نووسه‌ران و هاوبیرانیان هێناوه، ده‌چێته خانه‌ی تێرۆریستبوون. ڕێك هه‌ر لەبەر هەمان هۆیە [پابه‌ندی ئیسلامییه‌کان به بانکی ئیسلامی و سیستەمی بانکیی دەوڵەتی و ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ئابووریدا]، که وای لێکردوون لە هەمان جیهانی سه‌رمایه‌داریدا به تێرۆریست لیست بکرێن، ئه‌گینا هه‌م ئیسلام و هه‌م کریستیانیزم و هه‌م یەهوداییزم وەك نیئۆلیبرالیزم پێ له‌سه‌ر هه‌تاییبوون و ڕه‌وابوونی سه‌روه‌ری چینایه‌تی و ئابووری بۆرجوازی داده‌گرن و له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێکی دژه سه‌روه‌ری و ئازادیخوازانه‌دا، هاوچین و هاوپشتی یه‌کترن. هه‌روه‌ها ئه‌و هێزه ئیسلامییانه‌ی که ئه‌ورۆکه له‌سه‌ر خۆته‌قاندنه‌وه، به تیرۆریست ناو ده‌برێن، نزیکه‌ی بیست ساڵ له ئه‌فگانستان و پاکساتاندا له‌سه‌ر ده‌ستی خودی ده‌زگه سیخوڕییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا بۆ خۆته‌قاندنه‌وه و تیرۆری خه‌ڵك و ده‌ست و پێ بڕین، ڕۊاده‌هێنران!
ورده‌گیری نووسه‌ران له نه‌خوێنده‌واربوون و دێهاتیبوون و سه‌ربازییبونی ده‌سه‌ڵاتداران، هیچ له پرسی ئازادنه‌بوونی خه‌ڵك ناگۆڕێت. چونکه ئه‌وه‌ی جه‌لادێکی نه‌خوێنده‌وار یا خوێنده‌وار ئه‌شکه‌نجه‌مان بدات، چی له چییه‌تی سه‌رکوت و ئازاری ئێمه ده‌گۆڕێت، ئه‌وه‌ی پارله‌مانتاره ئه‌کادێمیسته‌کانی بریتانیا له پارله‌مانی هه‌رێمدا بڕیار بده‌ن یا فه‌رمانده و سه‌رتیپه‌کانی ینک و پ‌د‌ک و حسک و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووی ئیسلامی، چی لە ژێرده‌سته‌یی زۆرینه و سه‌روه‌ری که‌مایه‌تییه‌ك له کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌گۆڕێت، ئه‌وه‌ی چه‌قۆکێشێك یا فیلۆسۆفێك سه‌رۆكی نه‌ته‌وه و سه‌رۆککۆماری وڵات بێت، چی له پله‌چه‌ندی زۆرینه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر و زه‌حمه‌تکیش و خزمه‌تگه‌ری کۆمه‌ڵگه له به‌رامبه‌ر پله یه‌کی و مشه‌خۆڕی که‌مینه‌یه‌کی ڕامکاری ڕۆشنبیر و ده‌ڵاڵی کۆمپانییه‌جیهانلوشه‌کان له بازاری کوردستاندا ده‌گۆڕێت؟
گواستنه‌وه له‌م مۆدێله‌وه بۆ مۆدێلی سیاسییه‌ک که خۆی خاوه‌ن گوتار‌و بیری خۆیه‌تی، ئازاد بیرده‌کاته‌وه‌و دیدێکی ستراتیژی هه‌یه. ل٤٩
ئه‌وه‌تا نووسه‌ران مۆدێلی خۆیان ده‌خه‌نه ڕوو، که هیچ باسێکی له گۆڕینی سیسته‌مه چینایه‌تییه‌که تێدا نییه و به‌ڵکو ته‌نیا به زمانێکی پڕ له گرێوگۆڵ ده‌ڵێن ئێمه‌ی خوێنده‌وار و نووسه‌ر و ڕۆشنبیری ده‌سته‌بژێرکراو باشتر له سه‌رتیپه‌کان و کۆنه ڕاوێژکاره‌کان فه‌رمانڕه‌واییتان ده‌که‌ین و زانایانه‌تر ده‌مکوتتان ده‌که‌ین و له بێده‌نگی و چاوه‌ڕوانی هاتینی سه‌رده‌می موحه‌مه‌دی مه‌هدیدا، له سایه‌ی خوا و ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ری یاسادا ڕاتان ده‌گرین و دێمۆکراسییه‌ك که به‌سه‌ر نووکی ڕۆکێته ژیره‌کانه‌وه بۆمان هاتووه، باشتر پیاده‌ی ده‌که‌ین. ئه‌مه کرۆکی ورده‌گیری ئه‌م ده‌سته‌بژێره‌یه له مانیفێسته ١٠٠ لاپه‌ڕه‌ییه‌که‌یاندا.
لێرەدا ناچارم دووبارە بگەڕێمەوە سەر پرسیارکردنی شتەکان، من لە دونیای سەرمایەداریدا (ڕامیاری ده‌سه‌ڵاتداری خاوەن گوتاری خۆی) نابینم، چونکە هەر کات ڕامیارێك یا بەشدارێك لە ده‌سه‌ڵاتدا شتێکی وتبێت، کە لەتەك سیستەمەکە و ئاراستەکەی نەگونجێت، ئەوا یا تیرۆر کراوە یا ڕووداوێکی بۆ ڕێکخراوە یا ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کراوە، لەم بارەوە نموونە زۆرن هەر لە ژاراوکردنی پاپاکانی ڤاتیکانەوە تا تیرۆر و ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ناچاریی سەرۆککۆمار و سەرۆکشالیارەکان و ئەندامپارلەمانەکان و … تد. ئەوەی ڕامیارانی کورد وەك مێگەل شوانەیی خۆیان داوەتە دەست سەرۆک هەرێم و سەرۆککۆمار, ئەوەیش کە هەردوو جووتە سەرۆك بوونەتە گۆچانی دەستی شوانەیی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خودی ئەمەریکاش وەك سەرلەشکر و پۆلیسی سەرمایەداری جیهانی ناتوانێت لە دەرەوەی بەرنامەڕێژیی دەستە شاراوەکانی [کۆمپانییه جیهانلووشه‌کان] پشت (G8) و (G20) هەنگاوێك بەلای ڕاست و چەپدا بێت! سەربەخۆیی تاك و کۆمەڵ و پێکهاتەکان لە چوارچێوه‌ی سیستەمی سەروەری چینایەتیدا خەونە و لە دونیای کەتواریدا بەرجەستە نابێت.