دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که و ده‌وڵه‌ته دێمۆکراته‌کانی ئه‌وروپا و ڕێکخستنه‌وه‌ی دژه‌شۆرش
پاش ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی پۆلیس ناچاربوون خۆیان بکێشنه‌وه، سوپا به تاکتیکی راگه‌یاندنی فریودانی خه‌ڵك، توانییان جۆرێك له ئارامی و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی داخوازییه‌کانی ناڕازییان به ته‌نیا وازهێنانی موباره‌ك و چاوه‌ڕوانی، زه‌مینه‌ی گاڵته‌جاری مانه‌وه‌ی موباره‌ك تا مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوویا ڕه‌خساند و هاوکات تێکه‌ڵکردنی به‌کرێگیراوی خۆراوا ئێلبارادا، جۆرێك له خۆشباوه‌ڕیی به به‌شێك له نارازییان ببه‌خشن و به‌و جۆره لایه‌نگرانی موباره‌ك و به‌کرێگیراوانی خۆراوا، ئه‌م به‌یانییه به پاراستن و پشتیوانی سوپا ڕژانه سووجێکی مه‌یدانی ئازادی و له به‌رامبه‌ردا سوپا داوا له خه‌ڵك ده‌کات بچنه‌وه ماڵ و واز له خۆپیشاندان بهێنن.
هه‌رچه‌نده وه‌ك ده‌زانین له سیسته‌مه دیکتاتۆرییه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووریی ئه‌فریکادا ده‌وڵه‌ت به ناچارکردنی له‌شکری فه‌رمانبه‌ران و کرێکاران و خوێندکاران و به‌شه‌کانی تری موچه‌خۆر، خه‌ڵك ده‌کێشێته پای پشتیوانی له مانه‌وه‌ی خۆی. به‌ڵام له‌م باره‌ی میسردا، پیلانی ده‌ره‌کی بۆ ڕزگارکردنی که‌شتی نووقمبووی ده‌سه‌لات ڕۆڵی گه‌وره ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ پاراستنی دۆسته سه‌ره‌کییه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا له ناوچه‌که‌دا نییه، به‌ڵکو بۆ پاراستنی دیکتاتۆره‌کانی دیکه‌ی وه‌ك ئه‌سه‌د و قه‌زافی و عه‌لی عه‌بدوڵڵا و پاشای ئوردون و سعودیه و ده‌سه‌ڵاتی سه‌پینراوی خۆراوایه له عیراقدا.
ئه‌گه‌ر بێت‌و دروشمی “بڕۆ موباره‌ك” نه‌گۆڕدرێت به دروشمی “دادگایی ده‌ستبه‌جێی موباره‌ك و ده‌سته‌پێوه‌نده‌کانی” و روخانی میری و هه‌نگاو بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوه‌نده‌کانی کار و فه‌رمانگه و خوێندگه‌کان نه‌نرێت و ڕاپه‌ڕین بۆ ئاڵوگؤری ڕامیاریی نه‌گۆڕدرێت به راپه‌ڕین له‌پێناو ئاڵوگۆڕی ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تی له خواره‌وه‌را و ڕێکخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌خۆ، شانبه‌شانی مانگرتنی گشتی و سه‌رتاسه‌ری و خۆپیشاندانی هێرشبه‌رانه نه‌کرێت، ئه‌وا به زوویی دژه‌شۆڕش خۆی ڕێکده‌خاته‌وه و نارازییان ده‌ئاخنرێنه‌وه زیندانه‌کان و موباره‌ك و میرایه‌تییه‌که‌ی له سه‌روه‌ری کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌مێننه‌وه و زیاتر له پێشتر به‌رژه‌وه‌ندی کۆمپانییه ئه‌وروپییه‌کان و ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا مسۆگه‌ر ده‌که‌ن.
تا کاتێك که ڕاپه‌ڕین نه‌بێته هۆی په‌کخستنی کاروباره ئابوورییه‌کانی خۆراوا و په‌کخستنی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له ته‌نگه‌به‌ری سویس، ئه‌وا ده‌وڵه‌ته دێمۆکراته‌کان ده‌ستبه‌رداری پشتیوانی ڕژێمی دیکتاتۆری میسر و هاوخوانه‌کانی نابن.