دووبه‌ره‌کی نانه‌وه له نێو ڕیزی خۆپیشانده‌ران، پیلانی لاوازکردنی به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر
ده‌سه‌لاتداران پاش ئه‌وه‌ی که هه‌ڕه‌شه و بڕینی هیڵی مۆبایل و ئنته‌رنێت و داخستنی پێگه کۆمه‌ڵایه‌تییکانی وه‌ك فه‌یسبووك دادی نه‌دان، گه‌ڕانه‌وه سه‌ر تاکتیکه کۆنه‌کان و به دووبه‌ره‌کی دروستکردن، توانییان جه‌نگی جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و داگیرکردنی پارله‌مان و هێناخواره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، بگۆڕن به جه‌نگی به‌شێکی خه‌ڵک دژی به‌شه خۆشباوه‌ڕ و پارێزه‌که‌ی دیکه‌ی که تا دوێنێ بوو، دیاری نه‌بوو و به درێژایی خۆپیشاندانه‌کان ده‌نگێکی پڕۆ موباره‌ك ئاماده نه‌بوو، که‌چی ئه‌مڕۆ به‌یانی پاش خۆپیشاندانی ملیۆنی دوێنێ و سووکایه‌تی موباره‌ك به خه‌ڵک و دانی به‌لێنی ساردگه‌رانه‌وه و که‌مگرتنی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك، له سووچێکی مه‌یدانی ئازادی‌دا کۆمه‌ڵێك به دروشمی لایه‌نگری له موباره‌ك خۆیان نیشان دا و ئه‌مه بووه هۆی توڕه‌یی و ته‌قینه‌وه‌ی نارازییان و به‌یه‌کدا هه‌ڵشاخانی هه‌ردوولا و له دوانیوه‌ڕۆیی ئه‌مڕۆوه ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌کان گۆرا و بوو به شه‌ڕه به‌رد و په‌لاماری یه‌کتری و ده‌وڵه‌ت و هاوبه‌رژه‌وه‌نده‌ییه‌کانی و هێزه‌کانی سوپا و ئاساییش، بوونه بینه‌ری به‌رهه‌مهاتنی پیلانه‌یه‌کان .
به‌پێی هه‌واله‌کان له ناوخۆوه، ئه‌وانه‌ی که وه‌ك پشتیوانی له موباره‌ك له پێکدا قوتبوونه‌وه، پیاوانی پۆلیس و ده‌زگه سیخوڕییه‌کان و به‌کرێگیراوانن و له پۆشاکی سڤیلیستدا خۆیان نشانداوه و سووکایه‌تی به نارازاییان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌ستی پێکردووه و به‌و جۆره ئاراسته‌ی جه‌نگه‌که‌یان گۆرێوه. ئه‌م باره تازه‌یه ئه‌گه‌ر ئاراسته‌ی به‌رده‌هاویشتنه‌کان به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌سه‌ڵات نه‌گۆڕدرێت، ئه‌وا دوور نییه، ببێته هۆی شکشتی ڕاپه‌ڕین.