هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی/ بەشی بیست‌وچواره‌م
ئه‌وه‌ی گۆڕانه‌کانی دوای ڕاپه‌ڕینی بێماناو بێ‌نرخ کردوه په‌ره‌سه‌ندنی راده‌ی بێمتماننه‌یی خه‌ڵکه به‌و نوخبه‌یه‌ی پلانی گه‌شه‌کردن‌و پێشکه‌وتنی کوردستان داده‌نێت، چونکه بڕی زیادی سامان چۆته خزمه‌ت نوخبه‌یه‌کی بچوک‌و بیرۆکرات‌و خێڵگه‌را. ل٨٦
نووسه‌ران باس له هۆی بێواتابوون و بێنرخبوونی گۆڕانه‌کانی پاش ڕاپه‌ڕین ده‌که‌ن، ئه‌وان که باس له ڕاپه‌ڕین ده‌که‌ن، وه‌ك راپه‌ڕینێکی سه‌رکه‌وتوو باسی ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتی بۆرجوازی کوردیش به به‌رهه‌می ڕاپه‌رین داده‌نێن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له کۆڕه‌و و گوفتوگۆ و هودنه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی و ڕاپه‌ڕینی دووه‌م و دامڕکانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی لێژنه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی و به‌عس و دواجار هاتنه سه‌ر ته‌ختی (پ‌د‌ک) و (ینک)دا دیتمان، وێنایه‌کی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی وێنه‌کێشانه‌که‌ی نووسه‌رانه بۆ ڕاپه‌ڕین. چونکه له ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکانی ژێرده‌ست و نه‌داری عیراقدا داچڵه‌کانی نه‌خشه‌کێشه‌رانی شه‌ڕی که‌نداوی دووه‌م و بێپاییه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ره‌ی کوردستانیمان دیت، هه‌ڵکردنی گلۆپی سه‌وز له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانییه‌وه بۆ ڕژێمی تێكشکاوی بۆرجوازی به‌عس، که چه‌ند ڕۆژێك پێش کۆڕه‌و له‌ته‌ك به‌ره‌ی کوردستانی به دیاریکراوی( ینک) و (پ‌د‌ک)دا له که‌ینوبه‌یندا بوون و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی به‌ره‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه تێکشکاوه‌کانی به‌عس و کۆڕه‌و و پرشوبڵاوی ڕیزی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو وه‌ك هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی تێكشکانی ڕاپه‌ڕین و هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی (ینک) و (پ‌د‌ک) وه‌ك دوو هێزی سه‌ره‌کی بۆرجوازی کورد، ئاشکراترین ڕووداوه‌کانی ئه‌و ڕۆژگاره بوون و به‌و جۆره ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی عیراق له پیلانێکی چه‌ندلایه‌نه‌ی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه‌که و میری عیراق و به‌ره‌ی کوردستانی‌دا سه‌رکوت ده‌کرێت. بێواتابوون و بێنرخبوونی گۆڕانه‌کان بۆ خه‌ڵکی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕ ئا لێره به‌دواوه ده‌ستپێده‌کات، ئه‌وه‌ش ئاسایی‌ترین کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵکه به‌رامبه‌ر بۆرجوازی تازه به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌ییشتوو!
هه‌روه‌ها که‌وتنه‌خزمه‌تی سامان بۆ ده‌سته‌بژێرێکی بچووك و بیرۆکرات و خێڵگه‌را، هۆکاری بێ‌واتایی نییه، به‌ڵکو ده‌ره‌نجامی خودی بێواتاییه! ئه‌گه‌ر وانییه، که‌واته ئه‌گه‌ر سامان بکه‌وتایه‌ته خزمه‌تی ده‌سته‌بژێرێکی گه‌وره و دێمۆکرات و شاری، ئیتر پرسه‌که بێ‌واتایی له‌ده‌ست ده‌دا و نووسه‌رانیش ناچار به ڕه‌خنه‌لێگرتنی نه‌ده‌بوون! ئایا دیسانه‌وه ئه‌مه شیوه‌نی هه‌ریسه‌که نییه، ئەمە لوتبەرزی شاریی و خۆ بە ژیر و دانازانین نییە؟
ئه‌م جیهازه به ڕاده‌یه‌ک حیزبییه بۆته ڕیگرێکی گه‌وره له‌به‌رده‌م هه‌ر گۆڕانێکی ڕاسته‌قینه‌دا، به‌ڕاده‌یه‌ک خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه خۆشیان گیریان به‌ده‌ستی کێشه‌ی گۆڕان‌و بچووککردنه‌وه‌و ئه‌کتیڤکردنی ئه‌و جیهازه‌وه خواردووه‌و له‌شکرێک به‌رێوه‌به‌رو ئیداریی حیزبیان دروستکردوه که به‌ڕێوه‌بردنی‌وڵاته‌که‌ی هیجگار زه‌حمه‌تکردووه. ل٨٦
ئه‌مه‌یان بوختانه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی ده‌که‌ن، چونکه هه‌مان ئه‌و له‌شکره بوو، کە بوو به هۆی جێگرکردنی ده‌سه‌ڵاتێك، کە نووسەران بە هی خۆیانی دەزانن و دەخوازن بیپاریزن و شاریی بکەنەوە. دروستبوونی وەها لەشکرێك لە فەرماندەو سەرتیپ و ڕاوێژکارانی فەوجە سوووکەکان لە بەڕێوەبەرایەتیدا پێداویستی خۆگرتنی ئەو ده‌سه‌ڵاتەبوون، کە نووسەران پێشنیاری گۆڕینی لە ناوەوه و سه‌ره‌وه‌ڕا دەکەن. بۆیە ئەمڕۆ وا بە ئاسانی ناتوانن بیانخەنە سەر لیستی بێکارانی بێبەشی کۆمەڵگە و لە بەرامبەردا خانەنشینی تایبەت و موچەی تایبەت و سەرپەنای تایبەت و تەنانەت خولی تایبەتیان بۆ دەکرێتەوە.
ئەگەر مەبەستیشیان لە زۆری فەرمانبەر و کرێکار و خزمەتکارە، ئەوا پێویستە ڕۆشنتر و بێپەردەتر بڵێن، پێویستە هەرێمی کوردستان بەڕەوتی وڵاتانی پێشەنگی نیئۆلیبراڵیزمەوە پەیوەست بێت و بە لیشاو فەرمانبەر و فێرکار و کرێکار لەسەر کار دەرکەن و بە جۆرە بودجەیەکی زۆرتر پاشەکەوت بکەن و بۆ گیرفانی “به‌ڕێوه‌به‌رانی کاره ئابووریییه‌کان” بگێڕنەوە و لە بەرامبەردا بۆ ڕیکلامی پەرتووکەکانی ئەوانی دابین بکەن!
بەو جۆرە ئەگەر بڕیار بێت، داواکەی سەرۆکی لیستی گۆڕان و تێبینییەکەی جۆرج بووشی نئیۆلیبراڵ بکەین بە پێوەر، ئەوا نووسەران هیچ مافی ئەوەیان نییە دەسەڵات و دارایی لە لەشکری نەخوێندەوار و خێڵەکی و لادیێی بسێننەوە، چونکە بە پێوەرەکەی ئەو دووانە، ئەوی بەشداری شەڕ و سەرکەوتنەکانی نەکردبێت، ئەوا لە دەستکەوتەکانیشدا پشکی بەرناکەوێت. مەگەر ئەمە بنەما و لۆجێکی سیستەمی چینایەتی و دەوڵەتمەندی نییە؟ مەگەر ئەمە لۆجێکی نایەکسانی یاسایی نییە؟ مەگەر ئەمە دادپەروەری بۆرجوازیی نییە، ئیتر نووسەران بۆ دەیانەوێت وێنەیەکی شێوێنراو لە سیستەمی چینایەتی بخەنەڕوو؟
لەسەر بنەمای نایەکسانی یاسایی و ڕەوایەتی سەروەری و بەرتەری دەستەبژێرەکان، دەسەڵاتداران مافی ئەوە بە خۆیان دەدەن بە ڕۆژی نێوه‌ڕۆ تیرۆر بکه‌ن و خه‌ڵك له سێداره بده‌ن و خه‌ڵك ماڵ‌وێران بکه‌ن و خه‌ڵك موچه‌بڕ بکه‌ن، ئاوا ئه‌و له‌شکره‌ش که نووسه‌ران پێیانوایه ڕۆژگارێك شۆڕشگێڕ بووه و ئێستا له سه‌رووی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه، زۆر ئاسان و ئاساییه، که کۆنترۆڵی هه‌موو شت بکات و سامانی کۆمه‌ڵگه لوش بدات!
به‌کورتی هه‌موو ستراتیژیه‌تێکی گه‌شه‌کردن‌و پێشکه‌وتن ده‌بێت هاوسه‌نگییه‌کی هه‌بێت له‌نێوانی ئه‌و چوار لایه‌نانه‌داو به‌سه‌ریه‌که‌وه دونیایه‌ک دروستبکه‌ن که لانیکه‌می هارمۆنیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، هاریکاری‌و مشورخواردنی یه‌کتری تێدابێت، نه‌ک به‌شێکی کۆمه‌ڵگا بکات به دوژمنی به‌شه‌که‌ی تری‌و ژینگه‌یه‌ک دروستبکات پیس‌و پڕ مه‌ترسیی ته‌ندروستی. ل٨٧
نووسه‌ران له سه‌ره‌تای لاپه‌ره (٨٧)دا بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌له‌کتریك پێشنیاری به‌گه‌ڕخستنی وزه‌ی سروشتی ده‌که‌ن. له‌وانه‌یه ئه‌مه باشترین نموونه‌ی گونجاو بێت بۆ تێگه‌یاندنی نووسه‌ران له ڕۆڵی سه‌ره‌کی و نه‌خشه‌سازی کۆمپانییه ده‌ره‌کییه‌کان له کوردستاندا و ڕۆڵی پاسه‌وانی و هاوبه‌شی دزی و تاڵانی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ئه‌و کۆمپانیانه.
پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌له‌کتریك له وزه‌ی سروشتی که له کوردستاندا وزه‌ی (با) باشترین و به‌رده‌ستترین و که‌م خه‌رجترینه، له ماوه‌ی ١٨ ساڵی ڕابوردوودا وێرای پێشنیارکردنی له‌لایه‌ن چه‌ند که‌س و لایه‌نی دڵسۆزه‌وه، ده‌سه‌ڵاتداران نه‌یانتوانیوه پێیهه‌ستن و کاری له‌سه‌ر بکه‌ن، چونکه له قازانجی کۆمپانییه‌کان و داگیرکه‌رانی عیراقدا نییه و ده‌سه‌ڵاتدارنیش له وزه‌ی (با) پشکه سوودی وه‌هایان به‌رناکه‌ویت و نییه‌تی. دیسانه‌وه چونکه ده‌سه‌ڵاتدارنی کوردستان ته‌نیا ڕۆڵی پاسه‌وان ده‌بینن و ئه‌وه ئه‌و ناوه‌ند و کۆمپانییه جیهانلوشانه‌ن، که میری عیراقی پاش ٩ی ئه‌پڕیلی ٢٠٠٣ ڕێکه‌وتننامه‌ی له‌ته‌کدا مۆرکردوون و له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خشه و بڕیار و رێکه‌وتنامه‌کانی ئه‌وان ناتوانن هیچ کارێك ئه‌نجام بده‌ن. ئەوە ئەوانن، کە دیاری دەکەن کامە پڕۆژە جێبەجێ بکرێت و کامە نەکرێت، کامە بە سوودە و کامە خراپ، نەك خواستی دڵسۆزان، نەك پێدایویستی کۆمەلگە و نە پاراستنی ژینکە.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئاره‌زووی هه‌ر ناسیونالیستێکی ده‌سه‌ڵاتخوازه‌وه، له سایه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا ته‌نیا و ته‌نیا مشه‌خۆری په‌ره‌ده‌سێنێت و خه‌م“مشور“خواردن ده‌بێته خه‌ون. هه‌روه‌ها تا فه‌رمانڕه‌وا و فه‌رمانبه‌سه‌رداکراو، تا ده‌وڵه‌تمه‌ند و هه‌ژار، تا مشه‌خۆر (بۆرجوا) و کرێکار، تا ده‌سته‌بژێر و ڕه‌شوڕووت هه‌بێت، هه‌میشه کۆمه‌لگه له دووبه‌شی دژبه‌یه‌ك پكدێت و ده‌بێت و بەشی سوودپەرست و هەلپەرست و مشەخۆر و نۆکەری داگیرکەر لە داهات و بەرهەم و خۆشییەکانی ژیان کۆمەڵگە بەهرەمەند دەبێت!!
بیرکردنه‌وه له ئاینده له ئێستاوه ده‌ستپێده‌کات، له بیرکردنه‌وه له جۆر‌و چۆنیاتی قوتابخانه‌کان، له ڕاده‌ی خوێنده‌واریی‌و نه‌خوێنده‌واری له وڵات‌دا، له جۆر‌و ئاست‌و چۆنایه‌تی نه‌خۆشی‌و نخۆشخانه‌کان، له سیستمی سزادان‌و زیندانه‌کان، له‌جێباوه‌ڕی‌و بوێری دادگاکان، له جۆری خۆراک‌و بڕی تێری‌و ڕاده‌ی برسێتی له‌وڵاتدا،ل٨٨
نووسەران کۆمەلێك چارەسەری ڕواڵەتی و کاتی پرسەکان ڕیز دەکەن و بەهیچ شێوەیەك خۆیان لە بنەوان و سەرچاوەی گرفتەکان نادەن و دەیانەوێت لە پشت هەموو ڕستەیەکەوە هەتایبوونی چەوسانەوە و سەروەری چینیایەتی سەرمایەداران بە گوێی خوێنەردا بچرپێنن و لەلای بکەنە کەتوارێکی نەگۆڕ و خەونی مرۆڤی ئازادیخواز و یەکسانیخواز و دادپەروەریخواز تا ئاستی چەند ڕیفۆرمێکی ڕواڵەتی سیستەمی دژەمرۆیی سەرمایە داگرنە خوارەوە.
لای ئەوان هۆکاری چوونە زیندان و بوونی زیندانەکان گرنگ نییە، لە بەرامبەردا دەیانەوێت دادپەروەیی بە سیستەمی سزادان و زیندانیکردن ببەخشن. چونکە ئەوان بۆ پاراستنی سیستەمە پڕنادادوەرییەکەیان پێویستیان بە زیندان و زیندانەوان هەیە، بە دادگەیەكیش بۆ پاراستن و سەپاندنی نایەکسانی یاسایی بەسەر کەسانێکدا کە دژی نایەکسانین، هەیە!
کۆتاییهێنان به‌و هه‌موو بێدادییه‌ی له‌وڵاتدا به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان ئه‌نجامده‌درێت‌و ڕۆژانه به‌رهه‌مده‌هێنرێته‌وه، کارێکی ئێجگار گرنگ‌و سه‌ره‌کی هه‌موو به‌رنامه‌یه‌کی راسته‌قینه‌ی پێشکه‌وتنه. ل٨٨
له دڕێژه‌ی هه‌مان باس و په‌ره‌گرافدا نووسه‌ران ده‌خوازن، به‌زه‌یی ده‌سه‌ڵاتداران و ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاتخواز به‌رامبه‌ر ژنان ببزوێنن و چاره‌سه‌رکه‌ی به هه‌مان تێڕوانینی فێمینیزمی بۆرجوازی به به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ببه‌ستنه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی له شوێنی تردا زۆر جار پێداگریم له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه بڵێم، که سه‌پاندن و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و یه‌کسانی ژنان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاتداراندا به‌رهه‌می خه‌باتی خودی ژنانه و تاکو ژنان به‌خۆیان بڕیاری درچوون له‌و ڕێوشوێنه پله‌چه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی و ڕامیارییه‌یان نه‌ده‌ن، ئه‌سته‌مه هه‌موو هێزه‌کانی دونیا بتوانن ژنێك نه‌ك هه‌موو ژنان له‌و نایه‌کسانییه ئابووریی و ڕامیاریی و مافی و کۆمه‌ڵایه‌تییه ڕزگار بکه‌ن!
تێڕوانینی دەستەبژێرانە و سەروەریخوازانەی نووسەران، ڕێوشوێنی بەزەییپێداهاتنەوە و فەرماندانیان پێدەبەخشێت و ئامۆژگاری دەسەڵاتداران و ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتخواز دەکەن، کە کۆتایی بە بێدادی بەرامبەر ژنان بهێنن. ئامۆژگاری وا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەوان سیستەمی چینایەتی هەمیشەیی دەبینن و لەسەر ئەو بنەمایەش گۆڕین و کۆتاییهێنان بە هەر دیاردە و یاسا و ڕێسایەك تەنیا لە توانای پارلەمان و ده‌سه‌ڵات دەبینن و هەر خەبات و بزاڤێکی جەماوەری لەوانەش بزاڤی فێمینیستی شۆڕشگێر ڕەتدەکەنەوە و قسەکانیان تەنیا تەواوگەری بانگەوازە بەزەییبزوێنەرەکانی فێمینیستانی بۆرجوازیین، کە سالانێکە داوای سۆز و بەزەیی لە سەرۆك و سەرۆکشالیاران و دەسەڵاتدارانی خواتری ئه‌وان بەرامبەر ژنان دەکەن. فێمینیستانێك کە دەخوازن لە بری ڕابەری پیاوان بەسەر ژناندا، خۆیان ئەو ڕابەرییە بکەن و دەستەبژێرێکی بەرتەریدار لە ناو بزاڤی ئازادی و یەکسانیخوازانەی ژناندا بۆخۆیان چێبکەن.
له‌وه سه‌یرتر ئه‌وه‌یه، ئۆپۆزسیۆنێك که نووسه‌ران ئه‌م به‌رنامه‌یان بۆ نووسیوه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هیوای خۆیان لێگیرێداوه، سەرۆکەکەی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان له کۆمه‌ڵگه‌دا به که‌تواری نازانێت[١٢]!
په‌راوێز:
[١٢] نه‌وشیروان موسته‌فا“كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه نییه به‌ناوی كێشه‌ی ژنان، گه‌ر هه‌بوایه هه‌موویان له‌یه‌ك رێكخراودا كۆئه‌بونه‌وه“،… “خنكان‌و سوتان چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تیرۆره‌وه هه‌یه، هه‌ر ئه‌وه ماوه ژن به‌ده‌ردی خوا بمرێت بڵێن تیرۆركراوه“، په‌رتووکی (كێشه‌ی ئافره‌تان و بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌نێوان وه‌هم‌و واقعدا) ئاماده‌کردنی به‌ڕێز (سالار حه‌مه عه‌لی مسته‌فا).