لیبیا: ده‌سه‌ڵات له ته‌رابولسی پایته‌ختدا مۆلێ خواردووه و که‌وتووه‌ته کوشتوبڕی خه‌ڵکی نارازی و هاوکات کاره‌با و ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنی له شاره ئازادکراوه‌کان بڕیوه. به‌پێی هه‌واڵه‌کان و په‌یامی هاورییانی ئازادیخوازی لیبی، دیکتاتۆر و ڕژێمه‌که‌ی له ژێر فشارێکی زۆری جه‌ماوه‌ری و شکستخواردنی یزه داپلۆسێنه‌ره‌کانیدا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دایه و چاودێرانی ناوخۆی لیبیا، باس له ناچاربوونی هه‌ڵهاتنی دیکتاتۆر و داروده‌سته‌که‌ی به‌ره‌و ئیتالیا بۆ لای به‌لسکۆنی هاوچین و هاوده‌ستیان، ده‌که‌ن. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌لات خه‌ریکه دواکارته‌کانی [پاگه‌نده‌ی ده‌ستهه‌بوونی قاعیده و باندی مافیایی و ده‌ستی ده‌ره‌کی و دژی نه‌ته‌وه‌یی] به‌کار ده‌بات و خه‌ڵکی ئازادتیخوازی لیبیای پێ ده‌شکێنێت، به‌ڵام خه‌ڵکی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان په‌یامی په‌یگیری و لێبڕواییان له‌سه‌ر ڕوخاندن و وه‌ده‌رنان و دادگایی دیکتاتۆر و چلکاوخۆره‌کانی، بۆ ئازادیخوازانی جیهان ده‌نێرن.
ئه‌مڕۆ له زۆر شاری دونیادا هاوپشتی له ئازادیخوازانی لیبیا به‌رپا کرا و له شاره‌کانی ئا‌ڵمانیا له‌وانه شاری کۆڵن له‌لایه‌ن (یانه‌ی دۆستانی سروشت)ه‌وه میتینگێکی جه‌ماوه‌ری به‌رپاکرا.