ئه‌مه‌ریکا: ڕاپه‌ڕینی شاری مێدیسن (Medison )
هه‌ژماری دانیشتوانی شاری مێدیسن، که 230.000 که‌سه، نزیکه‌ی 100.000 خۆپیشانده‌ر، که زۆربه‌یان سه‌ر به سه‌ندیکاکان بوون، ده‌ستیان به‌سه‌ر شاردا گرتووه و ته‌نانه‌ت پۆلیسی ئه‌م شاره چالاکانه له خۆپیشاندانه‌کاندا به‌شدارییان کردووه. ماوه‌ی 4 ڕۆژه پارله‌مان له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه داگیرکراوه و زۆربه‌ی نوێنه‌ره‌کان هه‌ڵهاتوون. شایانی باسه هه‌ژماری خۆپیشانده‌ران ڕۆژبه‌ڕۆژ له زیادبووندایه و پزیشکه‌کان ده‌چنه ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه و مۆڵه‌تی نه‌خۆشییان بۆ ده‌نووسن.
له‌م باره‌وه هه‌واڵده‌ری فوکس و هاوکارانیان قسه له کوده‌تای کۆمونیستی ده‌که‌ن. پارتی (Teapartybewegung) که پارتێکی نیئۆلیبراله، هه‌وڵده‌دات ئه‌ندامه‌کانی بنێرێته ناو خه‌ڵکه‌که‌وه تاوه‌کو سه‌رنجی لاوان به‌لای خۆیدا بکیشێت. هۆکارگه‌لێك که بوونه هۆی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه؛ یه‌که‌میان که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دووه‌میان به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی کار و چالاکی سه‌ندیکاکان بوو.
هه‌رێمه‌کانی تری ئه‌مه‌ریکا، به‌نیازن له‌م ڕۆوه واته 21ی فێبریوه‌ری 2011 ده‌ست به خۆپیشاندان بکه‌ن و له‌و نێوه‌دا 21 هه‌رێم رایانگه‌یاندووه، که خۆپیساندان ده‌که‌ن و هانده‌ری ئه‌وانیش هه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی بودجه‌یه و ئه‌م خۆپیشاندانانه له‌لایه‌ن تۆڕه کۆمه‌لایه‌تییه‌کانه‌وه پێكدێن و پشتیوانی ده‌کرێن.
دواجار نه وتراو نه‌مێنێت، یه‌کێك له دروشم و هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشانده‌ران له ده‌سه‌ڵاتی دێمۆکراته نیئۆلیبراله‌کان ئه‌وه‌یه، که ده‌ڵێن “ئێمه‌ش چاو له میسرییه‌کان ده‌که‌ین”