پۆسته‌چییانی Royal Mail خۆیان بۆ مانگرتنی تری پیشه‌سازی ئاماده ده‌که‌ن، له‌ته‌ك یه‌کێتییه‌کان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌ن، که زۆر ناوچه‌ی تر به زوویی له‌م هه‌فته‌دا بڕیار له‌سه‌ر مانگرتن بده‌ن. دوا به‌دوای ده‌نگدانی پۆسته‌چییان له له‌نده‌ن بۆ ڕیکخستنی مانگرتنی 24 کاتژێری، ئه‌م ڕۆژی هه‌یینییه مانگرتن ده‌ست پێده‌کات.
هاوکاتی پلانی تایبه‌تیکردنه‌وه‌ی که‌رته ده‌وڵه‌تییه‌کان، پێشبینی ئه‌وه ده‌رکرێت ده‌نگدانی پۆسته‌چییانی له‌نده‌ن “ گولله‌ی ده‌ستپێکردن بێت بۆ هاوینێکی درێژی مانگرتنی پیشه‌سازیی”.
یه‌کێتی کرێکارانی په‌یوه‌ندیی، که زۆرینه‌ی 150.000 کرێکارانی Royal Mail ده‌گرێته خۆی، ده‌ڵێت کۆمپانیا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی وی “خه‌ریکی لێگرتنه‌وه‌یه”. له به‌رامبه‌ردا Royal Mail ده‌ڵێت یه‌کێتی به‌ره‌نگاری ئاڵوگۆڕه‌کان له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی نوێ‌دا ده‌کات.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/london-postal-workers-strike-set-friday-other-regions-be-balloted-14062009