مانگرتنی 5000 کرێکاری ته‌لارسازی له به‌حره‌ین
ئا.: Ed on Jun 14 2009
مانگرتنی 5000 کرێکاری ته‌لارسازی یه‌که‌ی (به‌حره‌ین)ی کۆمپانی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو، پاش بژاردنی به‌شێك له کرێ ڕاگیراوه‌کان، کۆتایی هات.

لێپرسراوێکی شالیارگه‌ی کار رایگه‌یاند “ کرێی مانگێکیان وه‌رگرتووه و له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا کرێی مانگه‌کانی ئه‌پریل و مای وه‌رده‌گرن“.
گۆلف ده‌یلی نیوز The Gulf Daily News ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕاپۆتێکدا رایگه‌یاند که کرێکارانی ته‌لارسازی لکی ناوخۆیی کۆمپانیایی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو، Al Hamad Contracting Co ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌ست به مانگرتن ده‌که‌ن. ڕۆژنامه‌که ڕایگه‌یاند “ له مانگی فێبریوه‌رییه‌وه کۆمپانی کرێی مانگانه‌مانی بۆ ماوه‌ی مانگێك دواخست و ئێستا دوو مانگ کرێ قه‌رزاری ئێمه‌یه“.
قسه‌که‌رێکی Marina West development، که Al Hamad کۆنتراکته‌ری سه‌ره‌کییه‌تی، رایگه‌یاند که کرێکاران له ئێستاوه دێنه‌وه سه‌رکار.
Ezz Watson، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنتراکته‌کانی Al Hamad، وتی “کۆمپانی کرێی کرێکارانی دوا نه‌خستووه“.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/strike-5000-construction-workers-bahrain-comes-end-14062009