ئا. Choccy on Jun 16 2009
شه‌وی پێشوو سه‌دان که‌س له چوارلای بیلفاست دژی هیڕشه راسیستییه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی باشووری بیلفاست، کۆبوونه‌وه. زۆرێك ته‌واوی شه‌و له ده‌ره‌وه مانه‌وه و چاودێڕی نشینگه‌ی قوربانیانی خێزانه ڕۆمانییه‌کانیان کرد.
هه‌ژماری ئاماده‌بووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌که به نزیکه‌ی 200 – 300 که‌س بوو، که له بانگه‌وازێکی به په‌له‌دا له Lisburn Road له باشووری بیلفاست ئاماده بوون. حه‌شاماته‌که دژی هێڕشه ڕاسیستییه تازه‌کییه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابوردووی باشووری بیلفاست بۆ سه‌ر سێ ماڵه خێزانی ڕۆمانی کرابوون، بوون.
یه‌کێك له ماڵه‌کان له Belgravia Avenue له لایه‌ن کۆمه‌لێکی نزیك 15 که‌سییه‌وه له سێ شه‌وی جیاجیا هێرشی کراوه‌ته‌سه‌ر و پۆلیس چه‌ند کاتژێر دواتر به هانایانه‌وه هاتووه و له ڕووداوێکیاندا ڕۆژێك دواتر. پۆلیس به‌هۆی که‌مته‌رخه‌می و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی به داخوازی زۆرێك له خێزان و نێشته‌جێیانه‌ی که به‌ر ئه‌و باره که‌وتوون، ڕه‌خنه‌ی توندی لێ ده‌گرێت. له‌و کاته‌وه خێزانه‌کان ماڵه‌کانیان به‌جێهێشتوون. دوو خێزانی تر له‌لای Wellesley park و Wellington Park هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر و به‌پێی هه‌واله‌کان یه‌کێك له ماڵه‌کان به چه‌ك هێڕشیان کراوه‌ته سه‌ر و ئه‌و خێزانه شه‌وی رابوردوو نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو خانووه‌که هه‌ڵبژاردووه. ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی که هێرشی کردووه‌ته سه‌ر خانووه‌کان، راگه‌یێنراوه، که بڕگه‌گه‌لی له په‌رتووکی ‘جه‌نگی من‘ی هیتله‌ر بڵاوکردوه‌ته‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/hundreds-protest-racist-attacks-belfast-16062009